19/10/2026
یەکشەمە ٢٠٢٦/١٠/١٨ کۆبوونەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی فیدراڵی عێراق، ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی نەخۆشییەکانی هەوکردنی جگەری ڤایرۆسی و ئایدز (HIV/AIDS) کرا، هەروەها پێداچوونەوە بە داتا و زانیارییە پەیوەندیدارەکان و تاوتوێکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە چاودێری و کۆنترۆڵکردنی ئەم نەخۆشییانەی لەخۆ گرت.
جێی ئاماژەیە کۆبونەوەکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان لایەنە تەندروستییە پەیوەندیدارەکان، بۆ گرنگیدان بە پێداچوونەوەی بەردەوام بە داتا و زانیارییە تەندروستییەکان و ڕۆڵی ئەو زانیارییانە لە پلاندانان و بەرزکردنەوەی ئاستی خۆپاراستن و چاودێریی تەندروستی دەخاتە ڕوو، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی خۆپاراستنی تەندروستی کۆمەڵگا.
ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی