Boyar Pharmacy دەرمانخانەی بۆیار

Boyar Pharmacy دەرمانخانەی بۆیار دەرمانخانەی بۆیار بە سەرپەرشتی پزیشکی دەرمانساز. ( د.بۆتان عزیز) لە خزمەت هاوڵاتیان دایە.

سەرمای وەرزی سەرمای وەرزی نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کەتووشی بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی هەناسە دەبێت، بەتایبەت لە لووت و قوڕگ و ئاڵوو...
29/09/2024

سەرمای وەرزی

سەرمای وەرزی نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کەتووشی بەشی سەرەوەی ڕێڕەوی هەناسە دەبێت، بەتایبەت لە لووت و قوڕگ و ئاڵووەکانو دەنگەژێیەکان.

نیشانەکانی وردە وردە لە دوو سێ ڕۆژدا دەردەکەوێت، کە بریتیین لە :

١. زیاد بوونی ئاوی لووت یاخود لووت گیران.
٢. پژمە و کۆکە
٣. ئاوسانی قوڕگ
٤. دەنگ نووسان
٥. هەست کردن بە هیلاکی و بێتاقەتی
٦. سەر ئێشە

بەڵام ئەکرێت تووشی ئەم نیشانانەش ببیت:

١. بەرزی پلەی گەرمی
٢. ئازاری ماسولکەکان
٣. لەدەست دانی تام و بۆن
٤.هەست کردن بە قورسی لەسەر دەم و چاو گوێیەکان.

ڕێنماییەکان

١. پشوودانێکی باش.
٢. خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو بۆ ڕێگریکردن لە ووشک بوونەوە
٣.خواردنی خۆراکی تەندروست، تایبەت ئەو میوانی ڤیتامین سی تیایە بۆ زیادبوونی بەرگری لەش.
٤.خواردنەوەی گیراوەی ئاوی گەرم و لیمۆو هەنگوین بۆ کەم کردنەوەی ئاوسانی قوڕگ.
٥.هەڵمژینی هەڵمی ئاوی گەرم بۆ کەم کردنەوەی گیرانی لووت ( بەڵام نابێت بۆ منداڵ ئەم کردارە بکرێت)و خۆشۆردن بە ئاوی گەرم بۆ ئارام بوونەوەی ئازاری ماسولکەکان.
٦.غەرغەرە کردن بە ئاو و خوێ کە یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوەی ئاوسانی قوڕگ.
٧.ساردکردنەوەی لەشی کەسەکە لەکاتی هەبوونی تا و بەرز بوونی پلەی گەرمی.
٨. ئەم نەخۆشییە گواستراوەیە بۆیە باشتر وایە کەسی تووشبوو نزیکی کەسانی ترنەبێتەوە و کەل و پەلەکانی هاوبەشی پێنەکات.
٩. سەردانی کردنی دەرمانخانە تا پزیشکی دەرمانساز چارەسەری پێویستت بۆ بنوسێت و لە هەر حاڵەتێک کەوا پێویست بکات بڕۆیتە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ و خەستەخانە ئاگادارت بکاتەوە.

بە هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان

Address

بازیان⁄گەڕەکی برایەتی⁄خوار مزگەوتی برایەتی⁄بەرانبەر پەیمانگای کانیا
As Sulaymaniyah
46004

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Boyar Pharmacy دەرمانخانەی بۆیار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share