دکتۆر ڕاوێژ مجید قەرەداغی - Dr. Rawezh Majeed Qaradaghi

دکتۆر ڕاوێژ مجید قەرەداغی - Dr. Rawezh Majeed Qaradaghi
Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from دکتۆر ڕاوێژ مجید قەرەداغی - Dr. Rawezh Majeed Qaradaghi
, Medical and health, asia international hospital, As Sulaymaniyah.

دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و گۆڕینی جومگە و فەقەرات و پێکانە وەرزشییەکان
اخصائي جراحة العضام و الكسور
board certified orthopedic and trauma surgeon

چۆن دۆزینەوەی تەنها یەک هەڵە، وایکرد پێداچوونەوە بۆ شاکارێکی پزیشکی جیهانی بکەم؟ 💡📖كيف أدى اكتشاف خطأ واحد إلى مراجعة وت...
04/08/2026

چۆن دۆزینەوەی تەنها یەک هەڵە، وایکرد پێداچوونەوە بۆ شاکارێکی پزیشکی جیهانی بکەم؟ 💡📖

كيف أدى اكتشاف خطأ واحد إلى مراجعة وتدقيق تحفة طبية عالمية؟ 💡📖

​کاتێک خەریکی خوێندنەوەی پەڕتووکی (AO Principles of Fracture Management) بووم — کە گەورەترین سەرچاوەی جیهانییە بۆ پزیشکانی نەشتەرگەری ئێسک و شکان — تێبینی هەڵەیەکی زانستیم کرد. بڕیارمدا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەرنووسەری سەرەکی پەڕتووکەکەوە بکەم، کە پزیشکی ناوداری جیهانی دکتۆر ڕیچارد بەکلی-یە. جێگەی خۆشحاڵیم بوو کە وەڵامی دامەوە، سوپاسی کردم و دووپاتیکردەوە کە لە چاپە نوێیەکاندا ڕاست دەکرێتەوە!
​ئەو گفتوگۆیە بووە هۆی هەنگاوێکی گەورەتر. لێرەوە دەمەوێت زۆر سوپاسی کاک دکتۆر سامان و کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەری ئێسک و شکانی کوردستان - عێراق بکەم بۆ هاندان و پێزانینە بەردەوامەکانیان. پاڵپشتییەکەی ئەوان هانیدام کە خۆم ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیەکی گەورە بکەمەوە کە ئەویش: پێداچوونەوە بە تەواوی کتێبەکەیا، تەنانەت سەرجەم فایلە میدیایی و ڤیدیۆکانیشی.
​دوای چەندین کاتژمێر لە وردبینی و بەدواداچوون، زۆر شانازی دەکەم کە ئەم نامەی پێزانینە فەرمییەم ڕاستەوخۆ لەلایەن دکتۆر بەکلی-یەوە پێگەیشت. ئەمە ساتێکی پڕ شانازییە لە کاروانە پیشەییەکەمدا، وە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە باشترین ئاست لە زانستەکەماندا، ڕاستەوخۆ خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانمان بۆ نەخۆشەکانمان لە کوردستان و دەرەوەشدا بەرەوپێش دەبات.

كيف أدى اكتشاف خطأ واحد إلى مراجعة وتدقيق تحفة طبية عالمية؟ 💡📖
​أثناء دراستي لكتاب (AO Principles of Fracture Management) — وهو المرجع العالمي الأول لجراحي العظام والكسور — لاحظت وجود خطأ علمي. قررت التواصل مباشرة مع رئيس التحرير، الطبيب العالمي الشهير الدكتور ريتشارد باكلي. ومن دواعي سروري أنه رد عليّ، وشكرني، وأكد لي أنه سيتم تصحيح الخطأ في الطبعات الجديدة!
​هذا التفاعل البسيط كان بداية لشيء أكبر بكثير. أود أن أتقدم بخالص الشكر للدكتور سامان ولجمعية أطباء جراحة العظام والكسور في كوردستان - العراق على تشجيعهم وتقديرهم الكبير. دعمهم حفزني على خوض تحدٍ هائل: مراجعة الكتاب المنهجي بأكمله، بما في ذلك جميع ملفات الوسائط والفيديو الخاصة به.
​بعد ساعات لا تحصى من المراجعة الدقيقة، يشرفني جداً أن أتلقى رسالة التقدير الرسمية هذه مباشرة من الدكتور باكلي. إنها لحظة فخر في مسيرتي المهنية، وتذكير رائع بأن السعي نحو الدقة والكمال في علمنا يرتقي مباشرة بمستوى الرعاية الطبية التي نقدمها لمرضانا هنا في كوردستان وخارجها.

ڕاستکردنەوەی هەڵەیەکی باو لەسەر نەخۆشی دەردەشا 🛑​بۆ ساڵانێکی زۆر، نەخۆشانی دەردەشا خۆیان لە خواردنی پاقلەمەنییەکان دەپار...
04/08/2026

ڕاستکردنەوەی هەڵەیەکی باو لەسەر نەخۆشی دەردەشا 🛑
​بۆ ساڵانێکی زۆر، نەخۆشانی دەردەشا خۆیان لە خواردنی پاقلەمەنییەکان دەپاراست. بەڵام وەک لە وێنەکەد ئاماژەم پێداوە، نوێترین ڕێنماییە پزیشکییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا ئەوەیان سەلماندووە کە پاقلەمەنییەکان (وەک پاقلە ، نیسک، نۆک و فاسۆلیا) سەلامەتن و نابنە هۆی دروستبوونی ئازار و بەرزبوونەوەی ترشی یوریك وەک ئەوەی کە پێشتر بیری لێدەکرایەوە.
​ئێستا دەتوانن پاقلەمەنییەکان بۆ ژەمەکانتان زیاد بکەن!
​بەڵام چی قەدەغەیە و دەبێت لێی دوور بکەونەوە؟ 🚫
ئەو خواردنانەی کە بەڕاستی هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی ترشی یوریک و دروستبوونی ئازاری جومگەکان بریتین لە:
🥩 گۆشتی سوور: (وەک گۆشتی بەرخ و گۆشتی مانگا) هەروەها ئەندامەکانی ناوەوەی ئاژەڵ (وەک جگەر و گورچیلە).
🥤 شەکرە دەستکردەکان: خواردنەوە گازدارەکان و ئەو شەربەتانەی کە ڕێژەیەکی زۆر شەکری دەستکردیان (Fructose) تێدایە.
🍺 خواردنەوە کحولییەکان.
🍤 خواردنی دەریایی: هەندێک جۆری دیاریکراوی خواردنی دەریایی.
​پێشتر ئەم زانیارییەت دەزانی؟ ئەم پۆستە بنێرە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دەردەشایان هەیە بۆ ئەوەی سوودی لێ ببینن. 👇
​ #دەردەشا #گاووت #تەندروستی #پزیشکی #پاقلەمەنی #کوردستان #هەولێر #سلێمانی

03/08/2026

سوپاس بۆ خوا نەشتەرگەرییەکی تری سەرکەوتوو

30/07/2026

ئەم دایە بەڕێزە پاش شکانی مەچەکی بە ٤ مانگ جوڵەی پەنجە گەورەی دەستی بۆ سەرەوە نەمابوو بەهۆی پچڕانی ژێی ماسولکەوە، پچڕانەکە بەجۆرێک بوو کە شیتەڵ ببووەوە و نەئەکرا بدورێتەوە
لەبەرئەوە لە نەشتەرگەریەکی ورددا ژێی ماسولکەی پەنجەی شایەتومانمان بۆ گواستەوە
تێبینی: پەنجەی شایەتومان دوو ژێی هەیە بۆ ڕێکبوونەوە، گواستنەوەی یەکێکیان کار لە فەرمانی پەنجەکە ناکات

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

30/07/2026

سڵاو بەڕێزان
لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕ یان شکاندا، دەتوانن بۆ ڕاوێژی پزیشکی و چارەسەری خێرا ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی (واتسئاپ)ـەوە پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە:
📱 07703580901
​هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.

السلام عليكم
في أي حالة طارئة أو حالات الكسور، يمكنكم التواصل معنا مباشرة عبر تطبيق الواتساب على الرقم التالي:
📱 07703580901
​تمنياتنا بالسلامة للجميع.

29/07/2026
26/07/2026

پیرۆزبای لە زۆر بەرێز (دکتۆر ڕاوێژ مجید جعفر) دەکەین بە بۆنەی بەدەستهێنانی دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری ئێسک و شکاوی و فەقەرات و گۆرینی جومگەکان و پێکانە وەرزشییەکان ، کە پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان .

دکتۆر (ڕاوێژ مجید) شەوانە لە بەشی فریاکەوتنی خێرای نەخۆشخانەی ئاسیا لە پێشوازی و خزمەتی چارەخوازانی ئەزیز دایە .

وەک نەخۆشخانەی ئاسیا هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین و پیرۆزبای خۆمانی ئاراستە دەکەین .

🔴(سەنتەری پەیوەندی کردن - Call Center)ی نەخۆشخانە :
☎️053-5535
☎️0770-286-9000
☎️0750-051-9000

نەخۆشخانەی ئاسیا
📍سلێمانی - شەقامی شۆڕش - بەرامبەر شاری سپی


Address

Asia International Hospital
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دکتۆر ڕاوێژ مجید قەرەداغی - Dr. Rawezh Majeed Qaradaghi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share