تاقیگەی پسپۆڕی ئاسیا

تاقیگەی پسپۆڕی ئاسیا تاقیگەی پسپۆری ئاسیا بۆ شیکاری نەخۆشیەکان
ناونیشان : تەلاری پاشا ابراهیم-شەقامی ابراهیم پاشا

16/06/2026
✅پشکنینی بایکاربۆنەیت و نەخۆشیەکانی گورچیلە و سیەکان پشکنینێکە  کە ڕێژەی بایکاربۆنەیت دیاری دەکات لە خوێندا. بایکاربۆنەی...
09/05/2026

✅پشکنینی بایکاربۆنەیت و نەخۆشیەکانی گورچیلە و سیەکان

پشکنینێکە کە ڕێژەی بایکاربۆنەیت دیاری دەکات لە خوێندا. بایکاربۆنەیت ئیلیکترۆلایتێکە کە هاوسەنگی PH ی جەستە دەپارێزێت.

🔹ئەم پشکنینە بۆچی دەکرێت ؟

1. بۆ دیاری کردنی ئەوەی کە خوێن زۆر ترش یان تفت بێت.
2. بۆ دیاریکردنی ئەوەی تا چەند گورچیلەکانت یان سیەکانت باش کاردەکەن.
3. بۆ هەڵسەنگاندنی زیندەچالاکیەکانی لەش.

🔹بۆچی پزیشک ئەم پشکنینە ئەنجام دەدات ؟

1. زۆر ترشێتی خوێن (Acidosis)
2. زۆر تفتێتی خوێن(Alkalosis)
3. نەخۆشیەکانی گورچیلە.
4. نەخۆشی سیەکان.
5. ناهاوسەنگی ئیلیکترۆلایت.
6. ڕشانەوە و سکچونی توند.
7. وشکبونەوەی توند.

🔹بەرز و نزمی بایکاربۆنەیت چۆن کار لە جەستە دەکات ؟

1. زۆر نزمی بایکاربۆنەیت واتا ترشێتی خوێن کە دیاریکەری کێشەکانی ( گورچیلە و شەکرەی خوێنە).
2. زۆر بەرزی بایکاربۆنەیت واتا تفتێتی زۆر کە دیاریکەری کێشەکانی ( ڕشانەوەی درێژخایەن و نەخۆشی سیەکانە).

‎لە تاقیگەی پسۆڕی ئاسیا بە بەرزترین کوالێتی و گونجاوترین نرخ پشکنینی بایکاربۆنەیت ئەنجام دەردرێت.

‎ناونیشان: سلێمانی...شەقامی ابراهیم پاشا...تەلاری پاشا ابراهیم...نزیک فولکەی دارۆغا

‏ژ.م : ٠٧٧٢١٥٥٨٠٢٠ یاخود ٠٧٧٤٠٨٧٢٥٤٥

04/05/2026

لەگەڵ ئێمە تەندروستیت 💯
تاقیگەی پسپۆڕی ئاسیا
شەقامی ابراهیم پاشا-تەلاری پاشا ابراهیم.

03/05/2026

لەگەڵ ئێمە دڵنیاتری 💯
تاقیگەی پسپۆڕی ئاسیا
شەقامی ابراهیم پاشا-تەلاری پاشا ابراهیم.

کالیسیۆم بە یەکێک لە گرنگترین ئەو کانزایانەی لەش دادەنرێت کە رێژەکەی لە سەدا 99 لە ئێسک و دداندا خەزن ئەکرێت .رۆڵێکی گرن...
19/09/2025

کالیسیۆم بە یەکێک لە گرنگترین ئەو کانزایانەی لەش دادەنرێت کە رێژەکەی لە سەدا 99 لە ئێسک و دداندا خەزن ئەکرێت .
رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی ئێسکەکان و دەمارەکان و ماسولکەو لولەکانی خوێن .
لە منداڵییدا بنەمای دروستبوونی ئێسکه و لە گەنجییدا گەیشتن بە بەرزترین قەبارەی ئێسک و لە پیریدا ڕێگریکردن لە ئۆستیۆپۆرۆسیس.
دەکرێ کالیسیۆم لە سەرچاوە خۆراکییەکانە کە دەولەمەندن بە کالیسیۆم بەدەست بهێنین وەک شیر و ماست و پەنیرو ماسی سەلمۆن و برۆکلی و کونجی .
چی دەبێتە هۆی کەمی کالسیۆم؟
ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی کەمی کالیسیۆم
زیادبوونی تەمەن ، کەم خواردنی کالیسیۆم بۆ ماوەیەکی زۆر بەتایبەت لە مناڵیدا،خواردنی ئەو دەرمانانەی دەبنە هۆی کەم هەڵمژینەوەی کالیسیۆم ،گۆرانکاری لە هۆرمۆنەکان بە تایبەت لە ئافرەتاندا بۆ نمونە کەمبونەوەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین دوای کۆتاییهاتنی سوری مانگانە ،کەمی ڤیتامین دی ، کەمی مەگنیسۆم ، لە کارکەوتنی گورچیلە ،باش ئیشکردنی هۆرمۆنی پاراسایرۆید.
نیشانەکانی کەمی کالسیۆم چین؟

لە قۆناغەکانی سەرەتای کەمی کالیسیۆمەوە ڕەنگە کەسەکە هەست بە هیچ نیشانەیەک نەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لێکەوتەکانی زیاد دەکەن لەگەڵ بەرەوپێشچوونی حاڵەتەکەدا، چون کەمی کالیسیۆم کار لە هەموو بەشەکانی لەش دەکات، وە دەبێتە هۆی چەند لێکەوتەیەکی زۆر توند لەوانەش:

هەستکردن بە سڕی لە دەستەکان و پێیەکان ،خەمۆکی،کەشەنگبوونی ماسولکەکان،لاوازی و پوکانەوەی نینۆکەکان، لاوازی ئێسک و شکانی ئێسک بە ئاسانی.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموان.
‎ تاقیگەی پسۆڕی ئاسیا ‎ناونیشان: سلێمانی...شەقامی ابراهیم پاشا...تەلاری پاشا ابراهیم...نزیک فولکەی دارۆغا ‎ژ.م : ٠٧٧٢١٥٥٨٠٢٠ یاخود ٠٧٧٤٠٨٧٢٥٤٥

پشکنینی هۆرمۆنی پاراسایرۆید چییە (PTH) ؟ئەم پشکنینە بەکاردێت بۆ دەست نیشانکردنی  هۆرمۆنی پاراسایرۆید لە خوێندا.  ئەم هۆر...
19/09/2025

پشکنینی هۆرمۆنی پاراسایرۆید چییە (PTH) ؟

ئەم پشکنینە بەکاردێت بۆ دەست نیشانکردنی هۆرمۆنی پاراسایرۆید لە خوێندا. ئەم هۆرمۆنە لەلایەن ڕژێنی پاراسایرۆیدەوە دەردەدرێت کە چوار ڕژێنی قەبارە بچوکن و دەکەونە ملەوە.

ئەم هۆرمۆنە کۆنترۆڵی ڕێژەی کالیسیۆم دەکات لە خوێندا. کالیسیۆمیش یەکێکە لە هەرە مادە گرنگە کانزاییەکانی کە لەناو خوێندایە. زۆربەی زۆری کالیسیۆم لە ناو ئێسک و ددانەکاندا هەڵدەگیرێت. هەبوونی بڕی پێویست لە کالیسیۆم لە خوێندا گرەنتی تەندروستی دەمارەکان و ماسولکەکان و دڵیش دەکات.

ئەگەر بێت و ڕێژەی کالیسیۆم لە خوێندا کەم بێت ئەوا ڕژێنی پاراسایرۆید دەست دەکات بە دەردانی هۆرمۆنی پاراسایرۆید و ئەم هۆرمۆنەش ئەم کارانە ئەنجام دەدات :

1. بە ئێسکەکانت دەڵێت کە کالیسیۆم بڕژێننە خوێنەوە.
2. لە ڕیخۆڵەدا یارمەتی مژینی کالیسیۆم دەدات لەو خۆراکانەی کە دەیخۆیت.
3. یارمەتی گورچیلە دەدات لە گلدانەوەی کالیسیۆم لەبری ئەوەی لەڕێگەی میزەوە بیکاتە دەرەوە.

کاتێک ڕێژەی کالیسیۆم ئاسایی بوەوە ئەوە ڕێژەی هۆرمۆنی پاراسایرۆیدیش دادەبەزێت و دەچێتەوە باری ئاسایی خۆی.

کەی پێویستە ئەم پشکنینە ئەنجام بدەم ؟

ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبێت ئەوە مانای وایە ڕێژەی کالیسیۆمت بەرزە و پێویستە ئەم پشکنینە ئەنجام بدەیت :

1. قەبزی.
2. دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە.
3. ئازاری سک.
4. نەمانی ئارەزووی خواردن.
5. زوو زوو تونێتی.
6. زوو زوو میزکردن.
7. بوونی بەردی گورچیلە.
8. ئازاری جومگە و ماسولکە و ئێسکەکان و لاوازبوونیان.
9. ماندوویەتی.
10. گۆڕانی باری دەروونی و خەمۆکی.

ئەگەر ڕێژەی کالیسیۆم کەم بێت ئەوا ئەم نیشانانەت دەبێت :

1. وشکبوونەوەی پێست و قژوەرین.
2. ڕەقبوون و ئازاری جومگەکان.
3. ناڕێک لێدانی دڵ.
4. فێ لێهاتن ئەگەر ڕێژەی کالیسیۆم زۆر کەم بێت.

‎تاقیگەی پسۆڕی ئاسیا بە بەرزترین کوالێتی و گونجاوترین نرخ پشکنینی تایبەت بە ڕژێنی پاراسایرۆید ئەنجام دەردرێت.

‎ناونیشان: سلێمانی...شەقامی ابراهیم پاشا...تەلاری پاشا ابراهیم...نزیک فولکەی دارۆغا

‎ژ.م : ٠٧٧٢١٥٥٨٠٢٠ یاخود ٠٧٧٤٠٨٧٢٥٤٥

03/04/2025

نیشانەکانی غودەی سام چییە ؟

غودەی دەرەقی چالاک کاتێک ڕوودەدات کە ڕژێنی
غودەی دەرەقی زۆر هۆرمۆنی غودەی دەرەقی بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش زیندەچالاکی جەستە خێراتر دەکات. وە دەبێتە هۆی دەرکەوتنگ چەند نیشانەیەک

🔴نیشانە گشتیەکان:
🔺دابەزاندنی کێش
🔺 زیادبوونی ئارەزووی خواردن
🔺 هەستیاری بە گەرما
🔺 زۆر ئارەقکردنەوە
🔺سکچوون
🔺دەست لەرزین

🔷نیشانەکانی دڵ :
🔹لێدانی دڵ بە خێرایی یان ناڕێکی
🔹بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن


🔶نیشانە دەروونییەکان
🔸دڵەڕاوکێ
🔸توڕەبوون
🔸کێشەی تەرکیزکردن
🔸کەم خەوی

🟡کێشەکانی چاو (لە نەخۆشی گڕاڤس، هۆکارێکی باوی غودەی دەرەقی چالاکە):
▫️هەڵئاوسانی چاو (exophthalmos)
▫️چاوی سوور یان خورانی چاو
▫️هەستیاری بە ڕووناکی

🟤نیشانەکانی هۆرمۆن:
▪️ناڕێکی سوڕی مانگانە
▪️کێشەکانی دووگیانبوون و نەزۆکی

🔷🔷🔷🔷🔷🔷

دکتۆر سیامەند جمیل صدقی👨🏻‍⚕️

پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری کۆئەندامی هەرس و جگەر و زراو و غوددە و مەمک
پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری قەڵەوی

☎ 0770 819 7660

ناونیشان : سلێمانی - شەقامی ئیبراهیم پاشا - نزیک فەرعی دارۆغا - تەلاری پاشا ئیبراهیم

‏ #تەندروستی #دکتۆرا #سلێمانی #نەشتەرگەری #چارەسەر #هەرسکردن

کانزایەکی گرنگ بۆ جەستەو دەستەکەوتنی ئاسان لە ڕێگەی خواردنەکانەوە ئەویش مەگنیسیۆمە.مەگنیسۆم بە یەکێک لەو کانزا گرنگانە د...
05/02/2025

کانزایەکی گرنگ بۆ جەستەو دەستەکەوتنی ئاسان لە ڕێگەی خواردنەکانەوە ئەویش مەگنیسیۆمە.
مەگنیسۆم بە یەکێک لەو کانزا گرنگانە دا ئەندرێت بۆ جەستەمان کە لە رێگەی خۆراکەوە برێکی باشی لێوەرئەگرین کە یارمەتیەکی باشی گەشەی ئێسک و ماسولکەو دەمارەکان و سیستەمی بەرگری و کۆنترۆلی پەستانی خوین و شەکرەی خوێنمان ئەکات.
ئەو خۆراکانەی کە برێکی باشی مەگنیسۆمی تێدایە وەک ماسیە چەورەکان و مۆز و گوێز شۆڤان و ئەڤۆکاردۆ سپیناخ و شیر.
مەگنسیۆم یارمەتی باشی ڕێکخستنی ئاستی کالسیۆم و ڤایتامین دی و پۆتاسیۆم و فۆسڤەرەس دەکات ..
نیشانەکانی کەمی مەگنیسۆم
لەدەست دانی ئارەزووی خواردن
ماندوێتی و بێهزی
گرژبونی ماسولکەکان
نارێکی لێدانی دڵ
توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە نزیکەی 48%ی ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە ئاستی مەگنیسیۆمیان لە خوێندا نزمە، ئەمەش ڕەنگە توانای جەستە بۆ ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن بە شێوەیەکی کاریگەر تێکبدات
ئەو کەسانەی کە مەگنیسۆمیان بەکار هێناوە لە ژێر رێنمایی پزیشکەکانیان مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم کەمتر بووە
چونکە مەگنیسیۆم ئاستی شەکری خوێن و هەستیاری ئەنسۆلین باشتر دەکات لەو کەسانەی کە مەترسی تووشبوونیان بە جۆری دووەمی شەکرە هەیە.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموان.
‎ تاقیگەی پسۆڕی ئاسیا ‎ناونیشان: سلێمانی...شەقامی ابراهیم پاشا...تەلاری پاشا ابراهیم...نزیک فولکەی دارۆغا ‎ژ.م : ٠٧٧٢١٥٥٨٠٢٠ یاخود ٠٧٧٤٠٨٧٢٥٤٥

‎شیکاری Albumin creatinine ratio ( ACR ) شیکارێکی میزە ئەنجام دەدرێت بۆ چاودێری کردی نەخۆشی درێژ خایەنی گورچیلە بەتایبەت...
03/02/2025


شیکاری Albumin creatinine ratio ( ACR )
شیکارێکی میزە ئەنجام دەدرێت بۆ چاودێری کردی نەخۆشی درێژ خایەنی گورچیلە بەتایبەتی لەو کەسانەدا کە خۆیان نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان بەردەوام بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە.
سەرەتا پێویستە زانیاریمان هەبێ لەسەر هەریەکە لە ئەلبۆمین و کریاتینین لە لەشدا.
ئەلبۆمین پڕۆتینێکی زۆر گرینگی ناو خوێنە کە لەلایەن جگەرەوە دروست دەکرێت و دەگوازریتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش و کاردەکات بۆ پارێزگاری کردن لە شلەی ناو لەش وە گواستنەوەی ماددە کانزایەکان و هۆرمۆن و ڤیتامینەکان جێبەجێ دەکات.
کریاتین ماددەیەکی کیمیایە دروست دەکرێ لە لایەن هەریەکە لە جگەر و پەنکریاس و گورچیلە، کاتێک کریاتین لەگەل فۆسفۆکریاتین تێکدەشکێن دەبنە هۆی دروستبوونی کریاتینین کە پێویستە وەکو پاشەڕۆ لە ڕێگەی میزەوە بکرێتە دەرەوەی لەش و بڕەکەی لە خوێندا کەم بێت.
کەی و چۆن ئەم شیکارە ئەنجام دەدرێ؟
بەشێوەیەکی ئاسایی دەرکەوتی بڕی ئەلبۆمین لە میزدا زۆر کەمە بەڵام لە کاتێکدا گورچیلەکان بەتەواوی فەرمانی خۆیان جیبەجێ نەکەن بەهۆی هەر هۆکارێکەوە بێت وا دەکات بڕێکی زیاتی ئەم پڕۆتینە لە میزدا دەرکەوێت، دیارترین هۆکارەکانیش نەخۆشی شەکرە و زۆری پەستانی خوێنە، کە نەخۆشی شەکرە لەو کەسانەدا کە ناتوانن کۆنتڕۆڵی شەکرەیان بکەن بە شێوەیەکی بەرچاو دەبێتە هۆیی کەم فەرمانی گورچیلە بۆ پاڵاوتن و نەخۆشی درێژ خایەن بۆ گورچیلە.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموان. 🙏
تاقیگەی پسۆڕی ئاسیا ‎ناونیشان: سلێمانی...شەقامی
ابراهیم پاشا...تەلاری پاشا ابراهیم...نزیک فولکەی دارۆغا ‎ژ.م : ٠٧٧٢١٥٥٨٠٢٠ یاخود ٠٧٧٤٠٨٧٢٥٤٥

Address

Ibrahim Pasha Street-Pasha Ibrahim Apartment
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 13:00 - 21:00
Tuesday 13:00 - 21:00
Wednesday 13:00 - 21:00
Thursday 13:00 - 21:00
Saturday 13:00 - 21:00
Sunday 13:00 - 21:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی پسپۆڕی ئاسیا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share