02/10/2026
زوو دەست نیشان کردنی ژیانت دەپارێزێت.....
#گرنگ ترین هەنگاو ،هەنگاوەکانی پشکنینی خۆییە:
#هه‌نگاوی یه‌كه‌م: وه‌ستان له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌كدا پاش لابردنی جله‌كانی، پاشان سه‌یركردنی هه‌ردوو مه‌مكه‌كه و به‌راوردپێكردنیان له‌ڕووی قه‌باره‌و شێوه و ره‌نگی پێست و شێواز و ڕه‌نگی گۆی مه‌مك.
#هه‌نگاوی دووه‌م: هه‌ر دوو ده‌ستت بخه‌ره پشتی سه‌رت‌و پاشان كه‌مێك فشار بخه‌ره سه‌ر پشتی سه‌ر‌و مل و دواتر سه‌یری هه‌ردوو مه‌مكت بكه بۆ ناسینه‌وه‌ی هه‌رگۆڕانكارییه‌ك( وه‌ك له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا)
#هه‌نگاوی سێیه‌م: هه‌ردوو ده‌ستت له‌ناو قه‌دتدا دابنێ و پاشان سه‌یری هه‌ردوو مه‌مكت بكه بۆ ناسینه‌وه‌ی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك( وه‌ك له‌هه‌نگاوی یه‌كدا ئاماژه‌ی پێكراوه)
هه‌نگاوی چواره‌م: دانانی ده‌ستێكت له‌پشتی سه‌ردا( ده‌ستی چه‌پ) پاشان پشكنینی مه‌مكه‌كه‌ت(مه‌مكی چه‌پ) به‌ده‌سته‌كه‌ی ترت(به‌به‌كارهێنانی 3ـ4 سه‌ره‌په‌نجه‌ی ده‌ستی راستت),ده‌ست بكه به پشكنینی مه‌مكی چه‌پ له‌گۆشه‌یه‌كی ده‌ره‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی تاده‌گه‌یته گۆی مه‌مك, دڵنیابه كه ته‌واوی ناوچه‌كانی مه‌مكه‌كه‌ت پشكنیووه.
هه‌روه‌ها له‌هه‌مان هه‌نگاودا پێویسته به‌هه‌مان شێوه پشكنین بۆ ناوچه‌ی نێوان بن باڵا و مه‌مكه‌كه ئه‌نجام بده‌یت. له‌م هه‌نگاوه‌دا پشت به‌میكانیزمی هه‌ستكردن ده‌به‌ستیت بۆ:
ـ هه‌ستكردن به‌هه‌رجۆره گرێیه‌ك له‌ژێر پێستدا
ـ گوشینی هێواشی گۆی مه‌مك و سه‌رنجدان بۆ ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی هه‌ر جۆره شله‌یه‌ك
#هه‌نگاوی پێنجه‌م: پاڵكه‌وتن له‌سه‌ر پشت به‌دانانی راخه‌رێك له‌ژێر شانه‌كانتا‌و پاشان دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌نگاوی چواره‌م ( به‌تایبه‌ت بۆ پشكنین بۆ گرێ)
Kurdish Health Promotion/Parosh
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی