Dr. Mohammed Ahmed Jaf د.محمد احمد جاف

Dr. Mohammed Ahmed Jaf د.محمد احمد جاف پزیشکی
قەڵەوی - خۆراکی کلینکی - شەکرەو فێرکاری شەکرە - خۆراکی وەرزشی پرۆگرام سازی وەرزشی
طبيب -السمنة-التغذية العلاجية- السكري والتثقيف السكري

پزیشکی
قەڵەوی - خۆراکی کلینکی - شەکرەو فێرکاری شەکرە - خۆراکی وەرزشی پرۆگرام سازی وەرزشی.........
شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە

09/09/2026

ڕۆژانی شەممان لە خزمەتی چارەخوازاندا ئەبین لە کلینیکی کواڵتی فارما لە بەرزاییەکانی سلێمانی

خۆراکی وەرزشیلە بابەتی خۆراکی وەرزشیدا گرنگی بە جۆر و بڕو کاتی خواردن ئەدرێت ئەمەش بە پێ ی جۆر و ماوەو چڕی وەرزشی وەرزشک...
06/09/2026

خۆراکی وەرزشی
لە بابەتی خۆراکی وەرزشیدا گرنگی بە جۆر و بڕو کاتی خواردن ئەدرێت
ئەمەش بە پێ ی جۆر و ماوەو چڕی وەرزشی وەرزشکار ئەگونجێنرێت
خواردنی وەرزشکار هەر برنجی بێ ڕۆن و سنگی مریشک و پەتاتە و برۆکلی نییە
یان ساغکردنەوەی کۆمەڵێک تەواوکەری خۆراکی بەسەر وەرزشکاردا بەبێ ئەوەی هیچ پێویستی بەو تەواوکەرانە هەبێت
ئەگەر وەرزشکاریت و لە ئاستی باڵادا وەرزش ئەکەیت زۆر گرنگە لەژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆری خۆراکی وەرزشیدا ژەمەکانت ڕێکبخەیتەوە

16/08/2026

ئەگەر ویژدانت نەبوو هەڵخەڵەتاندن و چەواشەکردنی مرۆڤ ئاسانترین شتە کە بیکەیت
بۆ نمونە خەڵک ئەوەندە سادەیەو بڕوا بەهەموو شتێک ئەکات
ئاوی پێ ئەفرۆشنەوە بە ناوی ئەوەی ئەم ئاوە باڵای مناڵ زیاد ئەکات
جاهەر بۆ زانیاری خۆتان لەو کۆمەڵگایانەی کە پێشکەوتو نین بەزۆری خەڵکەکەی تەنها وەرگرن هیچ بیرکردنەوەو بەدواداچونێک ناکەن تەنها کە گرفتێکیان هەبێت چاوەڕوانی ئەوەن کەسێک چارەسەریان بخاتە بەردەست و ئەوانیش ڕاستەوخۆ جێ بەجێ ی بکەن
بەبێ ئەوەی هیچ بەدواداچونێک بکەن کە تا چی ڕادەیەک ئەو چارەسەرە ڕاستەو چەواشەکاری نییە
هەر بۆ نمونە کەسی وا هەیە پزیشک نییە پسپۆری خۆراک نییە وە یەک چرکەش نەخۆشخانەی نەبینیوە بۆ بابەتی فێربوون وە پسپۆرییەکەی ئەوەیە کە ئەم گژو گیاو دارو گوڵە ناویان چیە چۆن گەشە ئەکەن و لە کام پلەی گەرمی باش گەشە ئەکەن
بە کورتی پسپۆرییەکەی گژوگیاو گوڵ و درەختە
کەچی نانی بەیانی لەخەڵک حەرام کردووە بەناوی تەندروستیەوە وە خەڵکیش بڕوای پێ ئەکەن و شوێنی کەوتوون

خاڵێکی گرنگ بۆ تەندروستی با ژەمی ئێواران کۆتا ژەمت بێت بۆ نمونە ئەگەر کاتژمێر ٧ ژەمی ئێوارە بخۆیت شەو پێش کاتژمێر ١١ نوو...
11/08/2026

خاڵێکی گرنگ بۆ تەندروستی
با ژەمی ئێواران کۆتا ژەمت بێت
بۆ نمونە ئەگەر کاتژمێر ٧ ژەمی ئێوارە بخۆیت
شەو پێش کاتژمێر ١١ نووستبیت
بەیانیان پێش کاتژمێر ٨ بەخەبەر بیت
نانی بەیانی ٨:٣٠ بخۆیت
بەم شێوەیە تۆ ١٣ کاتژمێرو نیو هیچ ناخۆیی بەمەش سودێکی باشی تەندروستی ئەبێت ئیتر نە پێویستت بە خۆبرسیکردنەو نە ڕۆژوی پچڕ پچڕ
دکتۆر محمد احمد جاف
پزیشکی پسپۆری خۆراکی کلینیکی و قەڵەوی
سلێمانی/شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
07705264545

06/08/2026

خۆ برسیکردن چارەسەر بوایە بۆ نەخۆشی
خوای گەورە لێخۆشبوونی نەئەکرد بۆ فەرزی ڕۆژو بۆ کەسانی نەخۆش

بابەتی هاندانی خەڵک بۆ خواردنی چەوری بەتایبەتی چەورییە تێرەکان کۆتایی نەهاتووە ئێستە بابەتی هاندانی خەڵکی بۆ خواردنی شەک...
01/08/2026

بابەتی هاندانی خەڵک بۆ خواردنی چەوری بەتایبەتی چەورییە تێرەکان کۆتایی نەهاتووە
ئێستە بابەتی هاندانی خەڵکی بۆ خواردنی شەکر سەریهەڵداوە
ئەمەش پزیشکێک کە هیچ پسپۆرییەکی خۆراکی نەبوو لە میسر کە باری دەروونی تێک چوو بوو لەزانکۆ و هەموو جێگەیەک فەسڵ کرابوو دایهێنا بەناوی نیزامی طیبات
بەخەڵکی ئەوت نەخۆشی وجودی نییە فەحس مەکەن هیچ دەرمانێک بەکار مەهێنن
ئەڵێ هەرچیت هەبێت لەش خۆیی خۆیی چاک ئەکاتەوە
تا شەکری خوێنتان بەرزتر بێت باشترە وە ئەوە نیشانەی ئەوەیە جگەرتان باش ئیش ئەکات
یەکێک لەمەترسیدارترین ڕێنماییەکانی ئەوەیە کە دەرزی ئینسۆلین چارەسەرنیەو کوژەرە
کەئەمەش مەترسیدارە بۆ نەخۆشانی شەکرەی جۆری یەک کە دەرزی ئینسۆلین تەنها چارەسەرە بۆ مانەوەیان لە ژیان
تەنانەت کەسی بەخشروایش وا ناڵێت تەنها کەسێک گرفتی دەروونی هەبێت و مەبەستی زیان گەیاندن بێت بە نەخۆش و بیەوێت نەخۆش بمرێت قسەی وا ئەکات
هەروەها ئەڵێ شەکر بخۆن نۆتێلا بخۆن شەربەتی دەستکرد بخۆن جگەرە بکێشن
خۆتان برسی و تینو بکەن
نەخۆشانی چآندنی گورچیلە دەرمان بەکار مەهێنن دەرمانی نەخۆشێکی چاندنی گورچیلەی وەستان دوای چەند مانگێک نەخۆشەکە مرد
نەخۆشی شێرپەنجە وجودی نیە
ئەڵێ هێلکەو مریشک و شیر و سەوزەکان مەخۆن خراپە
چەندین نەخۆش بەهۆیی شوێنکەوتنی قسەکانی وازیان لە دەرمانەکانانیان هێناو مردن لە میسر خۆشی بەهۆیی داوکاری یاسایی ڕایکرد و هەڵهات بۆ ئیمارات و لەوێ لە ژوورەکەی دوو ڕۆژ دەرگای لەخۆیی داخستبوو وە مرد
کەچی شوێنکەوتوانی ئەڵین شەریکاتی دەرمان کوشتویانە
خەڵکی بۆ ئەوەندە ساویلکەیە بڕوا بەهەموو درۆیەک ئەکات
وێنەکەش ئەو دکتۆرەیە کە جگەرەکێشێکی زۆر خراپ بوو
لایڤی ئەکردەوە بە جگەرەکێشانەوە ڕێنمایی خەڵكی ئەکرد
لە کۆمێنت ڤیدیۆ و کۆمێنتی دانراوە لەسەر دەرزی ئینسۆلین بۆ نەخۆشانی شەکرە کە دژی دەرزی ئینسۆلینە
وە لایەنگری کێشانی جگەرەیە

29/07/2026

بۆ هاوسەنگ ڕاگرتنی شەکری خوێن
پێش خواردنی کاربۆهیدراتەکان وەک نان برنج پەتاتە میوە شیر ماست پاقلەمەنیەکان .......
ئەم جۆرە خواردنانە بخۆ
ڕیشاڵ وەکو سەوزەکان پرۆتین وەکو ماسی مریشک گۆشت هێلکە پەنیر چەورییە سودبەخشەکان وەکو زەیتون زەیتی زەیتون ئاڤۆگادۆ کەرەی بادەم

دکتۆر محمد احمد جاف
پزیشکی پسپۆری خۆراکی کلینیکی و قەڵەوی
سلێمانی/شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
07705264545

برنج باشە یان خراپە؟برنج بخۆین یان نەیخۆین؟برنج خواردنێکی سەرەکی و کلتوری کۆمەڵگەی کوردی خۆمانەلە رەگەزی خۆراکی کاربۆهید...
23/07/2026

برنج باشە یان خراپە؟
برنج بخۆین یان نەیخۆین؟
برنج خواردنێکی سەرەکی و کلتوری کۆمەڵگەی کوردی خۆمانە
لە رەگەزی خۆراکی کاربۆهیدراتەکانە واتە دوای خواردنی برنج بەشێوەیەکی خێرا ئەگۆڕدرێت بۆ شەکر بەڵام با بزانیین ئایا بەهۆیی ئەوەی ئەگۆڕدرێت بۆ شەکر خراپە؟
سەرەتا ئەوە بزانن شەکری خۆراکی سروشتی و شەکری سپی هەمان شت نین
برنج ئەگەر بە بڕی گونجاو وە بەشێوەی تەندروست لێ نرابێت و لەگەڵ خواردنی تەندروست بخورێت و مرۆڤ شێوازی ژیانێکی تەندروستی هەبێت نەک خراپ نییە بەڵکو یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان
بەمشێوەیە برنج بخۆن
بۆ کەسانی ئاسایی و ئەو کەسانەی کێشیان زیادە
سەرەتا قاپێک سەوزەو سەڵاتە بخۆن پاشان ئەو شلەیەیی بۆت دانراوە نیوەی بخۆن لە کۆتایدا شلەو برنج بخۆن ئەگەر شلەکە بابەتی پرۆتینی وەکو مریشکی لەگەڵ بێت یان گۆشت وە سەڵاتەکەش زەیتون یان ئاڤۆگادۆ یان زەیتی زەیتونی لەگەڵ بێت زیاتر هەڵمژینی شەکر لە جەستەدا کەم دەکەنەوە
ئەم جۆرە لە ڕیزبەزندی خواردن یارمەتیدەرە کەجەستە شەکری برنجەکە هەمووی بەخێرایی هەڵنەمژێت و هاوسەنگی شەکری جەستە ڕابگرێت
نەخۆشانی شەکرە بەهەمان شيوە کە باسمان کرد برنج بخۆن بەڵام دوای دوو کاتژمێر لە دەستکردن بەخواردن پێوانی شەکری خوێن بکەن ئەبێت لە ١٨٠ کەمتر بێت
ئەگەر پێوانی شەکر لە ١٨٠ زیاتر بوو ئەوا جاری داهاتوو بڕی سەوزەو سەڵاتە و شلە زیاتر بخۆن و بڕی برنجەکە کەمتر بکەنەوە تا دەگەن بەوەی دوای دوو کاتژمێر لە خواردن شەکری خوێنیان لە ١٨٠ کەمتر بێت
نەخۆشانی شەکرە ئەگەر بیانەوێت زۆر وردتر بن ئەوا یەک کاتژمێر دوای خواردن ئەبێت شەکری خوێنیان لە ١٨٠ کەمتر بێت و کاتژمێری دووەم دوای خواردن لە ١٤٠ کەمتر بێت
دکتۆر محمد احمد جاف
پزیشکی پسپۆری خۆراکی کلینیکی و قەڵەوی
سلێمانی/شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
07705264545

مناڵەکەم توشی شەکرە بێت چی بکەمدایک و باوکی بەڕێز کە منداڵەکەت توشی شەکرە ئەبێت کۆتایی دنیا نییە بەڵکو لە وە ئەچێت خاڵی ...
17/07/2026

مناڵەکەم توشی شەکرە بێت چی بکەم
دایک و باوکی بەڕێز کە منداڵەکەت توشی شەکرە ئەبێت کۆتایی دنیا نییە بەڵکو لە وە ئەچێت خاڵی دەستپێک بێت بۆ سەرکەوتنی منداڵەکەت لە ژیانیدا
ئەمەی وێنەکەم داناوە یاریزانی وەرزشی تێنسی ئەڵمانی ئەلیکساندەر زڤێرێڤە
کە لە تەمەنی ٣ بۆ ٤ ساڵیدا توشی نەخۆشی شەکرە بووەو ئێستە کە تەمەنی ٢٩ ساڵە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی تێنسی سەرزەوی لە جیهاندا لە پلەی دوەمدایە و چەندین پاڵەوانێتی بەهێزی بردۆتەوە وە پاڵەوانێتی وای بردۆتەوە کە پاداشتەکەی سەرو ٢ بۆ ٣ ملیۆن دۆلارە
وەکو ئەیبینن لە کاتی پاڵەوانێتی لە بەرچاوی دەیان هەزار هاندەر خەریکی بەکارهێنانی دەرزی ئینسۆلینەکەیەتی
بۆیە نەخۆشی شەکرە هیچ گرفت و ڕێگرییەک بۆ ژیانی منداڵەکەت دروست ناکات تەنها هەوڵبەن کە فێرببن کە چۆن مامەڵە لەگەڵ نەخۆشیەکەدا ئەکەن و فێربن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئینسۆلین و خۆراکدا ئەکەن
بۆ خولی فێرکاری و هۆشیاری شەکرە پەیوەندیمان پێوە بکەن
دکتۆر محمد احمد جاف
پزیشکی پسپۆری خۆراکی کلینیکی و قەڵەوی
سلێمانی/شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
07705264545

مژدە بۆ ئارەزومەندانی بواری ڕاهێنانبۆ یەکەم جار لە عێراق و کوردستان فێرگەی پێگەیاندنی ڕاهێنەری وەرزشی پرۆفیشناڵ ئەکرێتەو...
11/07/2026

مژدە بۆ ئارەزومەندانی بواری ڕاهێنان
بۆ یەکەم جار لە عێراق و کوردستان فێرگەی پێگەیاندنی ڕاهێنەری وەرزشی پرۆفیشناڵ ئەکرێتەوە
مەرجی بەشداریکردن
تەمەن سەروو ١٨ ساڵ
بڕوانامەی پۆلی شەشی ئامادەی
زانینی زمانی ئینگلیزی چونکە پڕۆگرامی ئەم زانستە بە ئینگلیزییە
شێوازی خوێندن
ماوەی شەش مانگ هەفتەی سێ ڕۆژ وانە ئەخوێنرێت بە شێوازی تیۆری و کرداری
پشت بە بەهێزترین و زانستی ترین پرۆگرامەکانی بواری ڕاهێنان ئەبەسترێت لەم فێرگەیەدا
فێرخواز دوای تەواوکردنی ئەم خولە ئامادە ئەبێت بۆ تاقیکرنەوەی بەدەستهێنانی باوەڕپێکراوترین بڕوانامەی ڕاهێنەری وەرزشی ئەمریکی کە باوەڕپێکراوە لە جیهاندا
بۆ زانیاری زیاتر تەنها چاوتان لەسەر ئەم پەیجە بێت

دکتۆر محمد احمد جاف
پزیشکی پسپۆری خۆراکی کلینیکی و قەڵەوی
خۆراکی وەرزشی و پڕۆگرامسازی وەرزشی
سلێمانی/شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
07705264545

Address

Anwar Shexa Hospital
As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 10:00 - 20:00
Tuesday 10:00 - 20:00
Wednesday 10:00 - 20:00
Thursday 10:00 - 20:00
Friday 10:00 - 20:00
Saturday 10:00 - 20:00
Sunday 10:00 - 20:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr. Mohammed Ahmed Jaf د.محمد احمد جاف posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share