Shifa Pharmacy دەرمانخانەی شیفا

Shifa Pharmacy  دەرمانخانەی شیفا دەرمانخانەی شیفاء

سڵاو لە ئەزیزانی Shifa Pharmacy  دەرمانخانەی شیفا ئێستا شیری Goat tiny  لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە...
29/04/2026

سڵاو لە ئەزیزانی Shifa Pharmacy دەرمانخانەی شیفا
ئێستا شیری Goat tiny لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە...

AVA ACNE CONTROL Antibacterial washing gelجێڵی براندی ئاڤا دژەبەکتریا بۆ کۆتایی هێنان بە زیپکە و کۆنتڕۆڵکردنی زیپکە+ ئەگ...
17/02/2024

AVA ACNE CONTROL Antibacterial washing gel
جێڵی براندی ئاڤا دژەبەکتریا بۆ کۆتایی هێنان بە زیپکە و کۆنتڕۆڵکردنی زیپکە
+ ئەگەر پێستت چەورە یان زوو زوو زیپکە دەرئەکات چیتر خەم مەخۆ چارەسەری یەکجاری لای جێڵی براندی ئاڤایە تایبەتە بە کۆتایی هێنان بە زیپکە و چەوری
+ ئەگەر مەبەستەکەت بۆ خزمەتکردنی ڕووخسارت و لابردنی زیپکە ئەم خاڵانەی خوارەوەیە ئەوا بێ دووڵی و ئێستا جێڵی تایبەت بە کۆنتڕۆڵکردنی زیپکە براندی پۆڵەندی بەکاربهێنە :
- ئەتەوێت پێستت بە قوڵی پاک بکەیتەوە و چینی مردوی پێست لاببەیت، پیسییەک کە بە چاو نابینرێت پاک بکەیتەوە ،پێستیشت ووشک نەبێتەوە !
- ئەتەوێت ئیشی چەوریە ڕژێنەکانی ڕووخسار ئاسایی بکەیتەوە و چیتر چەوری زیادە نەڕێژن کە هۆکارێکی سەرەکی زیپکەن ؟
- ئەتەوێ چیتر بەکتریا گەشە نەکات لەسەر پێستت کە هۆکاری سەرەکی زوو زوو سەرهەڵدانەوەی زیپکەن؟
- ئەتەوێت پاککەرەوەیەک بەکاربهێنیت کە ڕاددەی ترشێتی پێستت بپارێزێت بۆ ئەوەی چینی پێست زیانی پێنەگات
+ ئەوا بێ دوو دڵی جێڵی پاککەرەوە ولابەری زیپکە مارکەی ئاڤا بەکاربهێنە
+ سودەکانی ئەم جێڵە بە زانستی سەلمینراوە و بە گشتی دوو جۆر لە ماددەی تێدایە ، ماددەکانی ,Lavender and Lemon, Tea Tree کە دژە بەکتریان لەگەڵ ماددەکانی ئەڵانتۆین و پانثینۆڵ کە پێست نەرم و شێدار ئەکەن و ناهێڵن بەهۆی پاککردنەوەکەوە پێستەکە ووشک ببێتەوە.
+ چۆنیەتی بەکارهێنانی: سەرەتا بڕی پێویست لە جێڵەکە ئەدرێت لە دەم و چاو ومل ، پاشان مەساجی پێئەکرێت تا ئەمژرێت ، پاشان بە ئاوی شلەتێن ئەشۆرێت ، نابێت بەر چاو و چواردەوری چاو بکەوێت

ناونیشان : هەڵەبجەی شەهید/ ناوبازاڕ/ تەنیشت تەلاری خەڵات
بۆ داواکردنی ئەم بەرهەمانە یاخود هەر پێویستیەکی تر نامە بۆ پەیج بنێرن📨
یان پەیوەندیمان پێوە بکەن لەڕێگەی ژمارە مۆبایلی 07515094388📱
گەیاندنمان هەیە🚕

# AVA_ACNE_CONTROL_Antibacterial_washing_gel

YOUTH ACTIVATOR Vitamin C with Acerolaسیڕەمی ڤیتامین سی – ئەثیرۆلا ( کۆتایی هێنان بە چرچی و کاریگەری تەمەن لەسەر پێستی ڕ...
16/02/2024

YOUTH ACTIVATOR Vitamin C with Acerola
سیڕەمی ڤیتامین سی – ئەثیرۆلا ( کۆتایی هێنان بە چرچی و کاریگەری تەمەن لەسەر پێستی ڕووخسار)
+ ئەگەر ئەتەوێت پێستت بە گەنجی بمێنێتەوە ، پێستی ڕووخسارت چالاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە باری گەنجی ئەوا بێ دوودڵی سیڕەمی ڤیتامین سی براندی ئاڤا بەکاربهێنە ، ئەگەر هەست ئەکەیت پێستت بەرەو چرچی ئەڕوات ئەوا بێ دوودڵی دەست بکە بە بەکارهێنانی ئەم سیڕەمە بۆ ئەوەی پێستت بپارێزرێت لە چرچ بون ، بۆ ئەوەی لەم سودە گرنگانەی تێبگەیت ئەوا پۆستەکە بخوێنەرەوە و هۆکاری ئەم سودە گرنگانەی بزانە
+ سیڕەمێکی پۆڵەندیە بەکاردێت بۆ کەم کردنەوە و لابردنی چرچی ڕووخسار و هەروەها خۆپارێزی لە چرچ بونی ڕووخسار
+ ئەم سیڕەمە بڕێکی زۆر لە ڤیتامین سی جێگیری تێدایە کە لەگەڵ خۆشاوی میوەی ئەثیرۆلا کۆکراوەتەوە کە پێکەوە دژەئۆکسێنەرێکی زۆر بەهێزن کە بە تەواوی کاریگەری دژەچرچ بونیان هەیە و ڕووخسار ئەپاڕێزن لە ماددە ئۆکسێنەرەکان ک هۆکاری سەرەکی تێکچونی پێست و چرچ بونی پێستن
+ ڤیتامین سی یارمەتی دروستبونی کۆلاجینی ژێرپێست ئەدات، لەبەرئەوە پرۆسەی بەتەمەن بونی پێست کەم ئەکاتەوە، یارمەتی ساف بونی پێست ئەدات و زبری پێست ناهێڵێت و ڕوونکەرەوەی پێستە و وا ئەکات پێست بە شێداری بمێنێتەوە ، جیڕی پێست ئەپارێزێت، بۆری خوێنی ژێرپێستەکە ئەپارێزێت ئەمەش گەرەنتی ڕۆشتنی خواردن و ئۆکسجین ئەکات بۆ پێست
+ خۆشاوی ئەثیرۆلا بە پێ ی لێکۆڵینەوەی زانستی سەلمێنراوە کە ئەم سودانەی هەیە ( دژەئۆکسێنەرە، دژە چرچ بونە، پێست سپی ئەکاتەوە و ڕووناکی و ڕەونەق بە پێست ئەبەخشێت) هەربۆیە لەم سیڕەمەدا بە تێکەڵی لەگەڵ ڤیتامین سی بەکارهاتووە
+ چۆنیەتی بەکارهێنانی: تەنها ئێواران یان شەوان دوای پاککردنەوەی ڕووخسار و مل، چەند دلۆپێک لەم سیڕەمە بدە لە پێستەکە و هێواش هێواش مەساجی پێبکە بۆ ئەوەی بە باشی بمژرێت


ناونیشان : هەڵەبجەی شەهید/ ناوبازاڕ/ تەنیشت تەلاری خەڵات
بۆ داواکردنی ئەم بەرهەمە یاخود هەر پێویستیەکی تر نامە بۆ پەیج بنێرن📨
یان پەیوەندیمان پێوە بکەن لەڕێگەی ژمارە مۆبایلی 07515094388📱
گەیاندنمان هەیە🚕

هەموو جۆرەکانی غسولی سێراڤی بۆ پێستی نۆرماڵ بۆ چەور ،نۆرماڵ بۆ وشک ،وشک و زیبکە ،چەورو زیبکە لەگەڵ کرێم شێدارەکەی ئێستا ...
18/04/2023

هەموو جۆرەکانی غسولی سێراڤی بۆ پێستی نۆرماڵ بۆ چەور ،نۆرماڵ بۆ وشک ،وشک و زیبکە ،چەورو زیبکە لەگەڵ کرێم شێدارەکەی ئێستا لە دەرمانخانەکەمان بەردەستە بە باشترین کوالێتی و نرخی گونجاو..

ناونیشان :دەرمانخانەی شیفا هەڵەبجەی شەهید تەنیشت تەلاری خەڵات

‎پشکنینی بێ بەرامبەر بۆ منداڵەکانتان‎لەگەشەی منداڵەکەت دڵنیابەرەوە، ئەم ئێڤێنتە بێ بەرامبەرە!‎رۆژی  ٣ شەممە  ٢٠٢١/١١/٢...
28/10/2021

‎پشکنینی بێ بەرامبەر بۆ منداڵەکانتان

‎لەگەشەی منداڵەکەت دڵنیابەرەوە، ئەم ئێڤێنتە بێ بەرامبەرە!
‎رۆژی ٣ شەممە ٢٠٢١/١١/٢کاتژمێر ١ بۆ ٥ ی پاش نیوەڕۆ ، ئیڤێنتێکمان هەیە لە دەرمانخانەی شیفا ، تایبەتە بە پێوانی گەشەی مناڵەکەت و پێوانی ڕێژەی ماددەخۆراکییەکان لە جەستەی مناڵەکەتدا.

‎ بۆ ناو نوسين سەردانی دەرمانخانەی شیفا بکە تەنها ژمارەیەکی دیاریکراو ناو دەنوسرێت.

‎لەلایەن ستافێکی پزیشکیەوە هەڵدەستین بە پێوانەکردنی گەشە و بڕی ماددە خۆراکییەکانی لەشی منداڵەکەت بە ئامێری inbody machine بە ئامادەبوونی شارەزای بواری خۆراک و پێدانی ئامۆژگاری خۆراک و دڵنیاکردنەوەت لە گەشەی منداڵەکەت

‎ئەم ئامێرە بری ماسولکە و بری چەوری و بری ئاو و گەشەی منداڵەکەت دەپێوێت و بەپێ ئەوە لەبونی هەرکێشەیەک لەلایەن ستافێکی پزیشکی خۆبەخشەوە رێنمایی دەکرێن

‎رۆژی ٣ شەممە٢٠٢١/١١/٢کاتژمێر ١ بۆ ٥پاش نیوەڕۆ

‎تێبینی: ئەم پشکنینە بێ بەرامبەرە
‎+ تەنها بۆ تەمەنی ٣ تا ١٠ ساڵان ئەگونجێت
‎+ خوێن وەرناگیرێت و پشکنینەکە زۆر بێ ئازار و زۆر سەلامەتە

‎ناونیشانی دەرمانخانەی شیفا تەلاری خەڵات.

به‌شێك له‌ شه‌ڕه‌نگێزی منداڵ بۆ سه‌لماندن و ده‌رخستنی تواناكانیه‌تی، چاره‌سه‌ركردنیشی ته‌نها به‌ وه‌سف و پیاهه‌ڵدانی مند...
26/08/2021

به‌شێك له‌ شه‌ڕه‌نگێزی منداڵ بۆ سه‌لماندن و ده‌رخستنی تواناكانیه‌تی، چاره‌سه‌ركردنیشی ته‌نها به‌ وه‌سف و پیاهه‌ڵدانی منداڵه‌كه‌ت ده‌بێت.

13/07/2021
 #ھەست  #بەماندوو بوون دەکەیت لە  #قاچەکانتدا ؟ ھۆکار و چارەسەری بزانە . گرنگترین ھۆکارەکانی : ١- بەکارھێنانی زۆر و خراپ...
09/07/2021

#ھەست #بەماندوو بوون دەکەیت لە #قاچەکانتدا ؟
ھۆکار و چارەسەری بزانە .
گرنگترین ھۆکارەکانی :
١- بەکارھێنانی زۆر و خراپ بەکارھێنان: بەتایبەت ئەو کەسانەی کەپێشتر کەمتر بەکاریان ھێناوە ، وەگرنگە کە بەکارھێنانی بەپێی توانای جەستەی خۆت بێت.

٢- کەم بەکارھێنان : ئەمیش ھۆکارێکە بۆ ماندووبوون، بەتایبەت ئەوانەی ماوەیەکی زۆر دادەنیشن یاخود پاڵ دەکەون.

٣- گرژبوونی ماسولکەکانی قاچ: کەئەمیش دەبێتە ھۆی ھەستکردن بە ماندوویەتی، پێویستە لەو کاتەدا پشووی تەواو بە قاچەکان بدرێت ھەتا نیشانەکان نامێنن.

٤- کەمی پۆتاسێۆم : کاتێک ڕێژەی پۆتاسێۆم کەمدەبێت لەلەشدا، لەوانەیە ئەم نیشانانەی تریشی لەگەڵدا بێت :
--- بێتاقەتی
--- بێھێزی
---گرژی قاچەکان
--- قەبزی

٤- دەوالی : کاتێک خوێنھێنەرەکان بەباشی کارناکەن، خوێن تیایاندا کۆدەبێتەوە، خوێنھێنەرەکان گەورە دەبن و دەئاوسێن.

٥- کەمبوونەوەی سوڕی خوێن بۆ قاچەکان : لەم حاڵەتەدا خوێن بەباشی ناتوانێت بگواسترێتەوە بۆ پەلەکانی خوارەوەو گەڕانەوەی خوێنیش بەباشی نابێت بەرەو دڵ بۆیە ھەڵئاوسان دروست دەبت لە قاچ و پێی و قولەپێدا.

٦- دوو گیانی : کە ھەڵئاوسان و ماندووبوون بەھۆی ئەم ھۆکارانە دەبێت :
--- گۆڕان لە ھۆرمۆندا.
--- کوبوونەوەی شلە و ئاو لەخانەکاندا .
--- زیادبوونی فشاری سەر خوێنھێنەرەکان.

٧- نەخۆشی (MS):
قورسبوون و ماندووبوونی قاچەکان یەکێکە لە دیارترین نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە، دیاریکردنی ئەم نەخۆشییە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە دەبێت.

چۆن چارەسەری ماندووبوونی قاچەکانم بکەم ؟

١- شانەکردنی وشک : ئەمیش بە فڵچەی تایبەت دەکرێت، کەیارمەتی چالاک کردنی سوڕی خوێن دەدات، سوڕی لیمف چالاک دەکات، وزەی زیاتر دەدات بەقاچەکان ، جگە لەوەی خانەکانی پێست تازەدەکاتەوە. شانەیەک بەکاربھێنە یاخود فڵچەیەک کەدانەکانی سروشتی بن و ڕەق نەبن، لە پێیەکانتەوە دەست پێبکەو بەرەو قاچ و بەرەو دڵ، ئەمە بۆ ماوەی (١٠-١٥)خولەک بکە پێش حەمامێکی سارد.

٢- حەمامی گەرم : چوونە ناو حەمامی گەرم یارمەتی خاوبوونەوەو ڕیلاکسەیشن دەدات، سوڕی خوێن چالاک دەکات، دەتوانیت ٢ کوپ خوێی ئینگلیزی " خوێی دەریا" یاخود سۆدەی نان بکەیتە تەشتی حەمام یاخود بانێۆکەوە بۆ ماوەی بیست خولەک .

٣- حەمامی قاچ : شوشتنی قاچەکان یارمەتی پشوودانی قاچەکان دەدات بە کەمکردنەوەی ئازار و ئاوسان و ھەوکردن. باشترە تەشتێک یاخود سەتڵێک ئاوی شلەتێن بێنیت و یەک کوپ سرکە یاخود خوێی زبری تێبکەیت و بۆ ماوەی بیست خولەک قاچەکانتی تێبکەیت.

٤- سرکەی سێو : ھەندێک لەتوێژینەوەکان دەڵێن، چەورکردنی قاچەکان بەسرکەی سێو نیشانەکانی دەوالی کەمدەکاتەوە، وەکو گرژبوون و ئازار و ماندووبوون.

٥- ڕێگای ڕایس (RICE):
R : پشوودان بە قاچەکان
I : ئایس بە واتای دانانی سەھۆڵ لەسەر قاچەکان
C : کۆمپرێشن بەمانای بەستنی قاچەکان بە سپلینتی تایبەت یاخود بە باندج
E : ئیلیڤەیشن بە مانای بەرزکردنەوەی قاچەکان ، دانانی .
لەسەر گۆشە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسان و ناڕەحەتی.

٦- مەساجکردن و شێلان.

٧- وەرزشی ئاسان و سادە : ھەندێک وەرزشی ئاسان یارمەتی کەمکردنەوەی ماندووبوونی قاچەکان دەدەن، بۆنموونە :

--- دانانی تۆپێکی تێنس لەژێر پێیەکاندا و جوڵاندنی
--- قولەپێت بجوڵێنە بەشێوەی میللی کاتژمێر، یان ھەوڵبدە لەسەر زەوییەکە بازنەیەک بکێشیت. دەتوانیت ئەم وەرزشە بکەیت لە کاتێکدا دانیشتویت یان بەسەر پێوەیت.
--- قاچەکانت بەرزبکەرەوە یاخود سکوات ئەنجامبدە
--- کاتێک بەسەر پێوەیت ھەوڵ بدە لاسەر پەنجەی پێیەکانت خۆت بەرزبکەیتەوەو دووبارە پێیەکانت دابەزێنیتەوە بۆ زەوی .

ھەرشاد و تەندروست بن

د. ھەڤین کەمال شا محەمەد

دژە خۆر :-تیشکی خۆر گەرمی IR دروست ئەکا کە ئێمە ھەستی پێ دەکەین تیشکی ڕووناکی بەرھەم دێنێت کە ڕۆژمان بۆ ڕوناک دەکاتەوە...
26/06/2021

دژە خۆر :-
تیشکی خۆر گەرمی IR دروست ئەکا کە ئێمە ھەستی پێ دەکەین
تیشکی ڕووناکی بەرھەم دێنێت کە ڕۆژمان بۆ ڕوناک دەکاتەوە
ھەروەھا تیشکی سەروو بنەوشەیی دروست ئەکا دەچێتە چینەکانی پێست بێ ئەوەی ھەستی پێ بکەین
_____________________________________
٣ جۆر تیشکی سەروو بنەوشەیی ھەیە :-
UVA 315-400 nm دەبێتە ھۆی چرچ و لۆچی و پەڵە و شێرپەنجەی پێست

UVB 290-315 nm دەبێتە ھۆی سوور بوونەوە و سوتانی پێست لەگەڵ پەڵە و شێرپەنجە

UVC 200-290 nm بەھۆی چینی ئۆزۆنەوە ناگەتە سەر زەوی

کاریگەری تیشکی خۆر لەسەر پێست :-

کورتخایەن : سووتانی پێست و رەشبوون ، زیاتر UVB کاریگەری ھەیە
درێژخایەن : پیربوونی پێست ( چرچ و لۆچ ) و دروست بوونی خانەی شێرپەنجەیی ، لێرەدا زیاتر UVA کاریگەری ھەیە

دژە خۆر چیە ؟

دژە خۆر :- مادەیەکە کە چینێکی پارێزەر دروست دەکات بۆ پاراستنی پێست لە تیشکە زیان بەخشەکانی ناو ڕووناکی وەکو UV

___________________________________
مەبەست چیە لە SPF :-
رێژەی پاراستنە لە تیشکی خۆر ، واتە ئەگەر پێستی کەسێک بە ١٠ خولەک تووشی سوربوونەوە و سوتانی خۆر بێت ، کاتێک دژە خۆرێکی SPF 30 % بەکار دەھێنین ئەوا ٣٠ ھێندە درەنگتر ئەو کاریگەرییەی لەسەر دروست ئەبێت و ٣٠ ھێندە زیاتر پارێزراو دەبێت
__________________________________
دوو جۆر دژە خۆر ھەیە :

کیمیایی : دەبێتە ھۆی ھەڵمژین و گۆڕینی تیشکی خۆر

فیزیایی : دەبێتە ھۆی پێچەوانە کردنەوە تیشکی خۆر ، بە شێوەی گشتی باشترن و کەریگەری لاوەکیان کەمترە ، زیاتر بۆ منداڵ بەکار دێت
__________________________
سوودەکانی دژە خۆر :-
پاراستنی پێست لە دروستبوونی :-
سووتانی پێست
پەڵەی پێست
شێرپەنجەی پێست
چرچ و لۆچی و پیر بوونی پێست
_________________________________
مەرجەکانی دژە خۆرێکی باش
بەرھەمی شەریکەیەکی بەناو بانگ بێت ( براند بێت )
Broad Spectrum بێت ، واتە پێست بپارێزێ لە تیشکی UVA & UVB
لە شوێنێکی ووشک و فێنک ھەڵگیرابێت
باشترە SPF لەسەروو 30 % بێت
______________________________
چۆن دژە خۆر بەکار بھێنین :-
پێویست ئەو دژە خۆرەی بەکاری دەھێنێن گونجاو بێت لەگەڵ جۆری پێستمان ( پێستی ووشک ، چەور ، تێکەڵ ، ھەستیار )

پێویستە دژە خۆری کیمیایی ٢٠ خولەکێک پێش چوونە دەرەوە بدەین لە پێستەکە

پێویستە ٢ کاتژمێر جارێک دژە خۆرەکە تازە بکەینەوە ( لێی بدەینەوە )

باشترە water Resistant بێ ،واتە بە ئارەق کردنەوەی زۆر یان بەر ئاو کەوتن لێ نەبێتەوە

پێویستە بە شێوەیەکی یەکسان بڵاوی بکەوینەوە لەسەر تەواوی دەم و چاومان و لوت و ناوچاوان و مل و قۆڵ و دەست
لە مناڵان دا باشترە دژە خۆری فیزیایی بەکار بھێنرێت کە ماددەی ( Zinc Oxide & Titanium Dioxide ) ی تێدایە
______________________________

ئایا دژە خۆر تەنھا لە وەرزی ھاوین بەکار دەھێنرێت ؟
نەخێر پێویستە دژە خۆر لە وەرزی زستان و ھەوریشدا بەھەمان شێوە بەکار بھێنرێت

ئایا دژە خۆر بەکار دێت بۆ لابردنی پەڵە ؟
نەخێر دژە خۆر بەکار نایات بۆ لابردنی پەڵە و ماڵە

ئایا دژە خۆر بۆ ماڵەوە گرنگە ؟
دژە خۆر پێویستە لە ماڵیشەوە بەکار بھێنرێت بۆ ئەو کەسانەی پێستیان ھەستیارە و تیشکی خۆر دێتە ناو ژوورەکانی ماڵەوە

ئایا دژە خۆر سەلامەتە بۆ کاتی دوو گیانی ؟
بەڵێ زۆریش گرنگە بەکار بھێنرێت بۆ کاتی دوو گیانی لەبەر دروست بوونی پەڵەی دوو گیانی ( Melasma)

د.شڤان عمر صدیق
پزیشکی پایەبڵندی پێست
M.B.Ch.B

Address

هەڵەبجەی شەهید/شەقامی گشتی/تەلاری خەڵات
Halabja

Opening Hours

Monday 13:00 - 00:00
Tuesday 13:00 - 00:00
Wednesday 13:00 - 00:00
Thursday 13:00 - 00:00
Friday 13:00 - 00:00
Saturday 13:00 - 00:00
Sunday 13:00 - 00:00

Telephone

+9647515094388

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shifa Pharmacy دەرمانخانەی شیفا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share