RN.Muhammed Fahme

RN.Muhammed Fahme کلیک لەم بەستەرە بکە و زانیاری زیاتر وەربگرە لەتۆرەکانی تری سۆشیال میدیاکەم

https://linktr.ee/muhammedfahme

چۆن لەرووی تەندروستیەوە خۆمان بۆ جەژن ئامادەبکەین؟دوای ئەوەی مانگی رەمەزان کۆتایی دێت و ژەمەکانی خواردن بەتایبەت لە رۆژا...
19/03/2026

چۆن لەرووی تەندروستیەوە خۆمان بۆ جەژن ئامادەبکەین؟
دوای ئەوەی مانگی رەمەزان کۆتایی دێت و ژەمەکانی خواردن بەتایبەت لە رۆژانی جەژن ئاسایی دەبنەوە و دەبن بە سێ ژەم، پێویستە خواردنەکان تەندروست بن و پێنج گروپی خۆراکی تەندروستی وەکو سەوزە و میوە و شیرەمەنی و پڕۆتین و کاربۆهایدرەیتی تێدابێت.

شارەزیانی بواری خۆراك رایانگەیاندووە، پێویستە بڕی خۆراکەکان لە ژەمەکاندا زۆرنەبێت بۆ ئاسانکردنی کرداری هەرس، هاوکات، ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەکەن، سەوزە لەگەڵ خواردنی ژەمەکاندا بخورێت بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین و کانزاکان و ئاسانکاریکردنی هەرسکردنی خۆراك.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، سەوزە باڵانسی ڤیتامین و کانزاکانی ناو جەستە رادەگرن و دەیپارێزن لە کۆلیستڕۆڵ ماددە زیانبەخشەکان.

باسیان لەوەشکردووە، پێویستە بڕێک کالسیۆم لەرێگەی خواردنی شیرەمەنیەکانی وەکو ماست و پەنیرەوە وەربگیرێت بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسقانەکان.

ئاشکراشیانکردووە، دەبێت خەڵک لەرۆژدا ئاوی پێویست بخۆنەوە بۆ خۆبەدوورگرتن لە وشکبوونەوە و رۆژانە نزیکەی هەشت بۆ ١٢ کوپ ئاو لە چەند کاتێکی جیاوازدا بخورێتەوە.

راشیانگەیاند، رێژەی شەکر و شیرینی زۆر کەم بخورێت لە رۆژانی جەژندا، چونکە خواردنی شیرینی جەستە تێکدەدات و بڕێکی زۆری ئەنسۆلینی پێویست دەبێت.

دەشڵێن، پێویستە رۆژانە بۆ ماوەی زیاتر لەنیو کاتژمێر رێبکەین بۆ پاراستنی کێشی جەستە.

ساڵانە موسوڵمانان بەپێی ساڵی کۆچی مانگی رەمەزانیان هەیە و لەو مانگەدا بەرۆژوو دەبن، دوابەدوای مانگی رەمەزانیش سێ رۆژی جەژن دێت، کە پزیشکان پێیان وایە دەبێت لە جەژندا خۆراک بە بڕێکی زۆر نەخورێت و لەسەرخۆ جەستە بە خواردنەکان رابهێنرێتەوە.

30/01/2026

کام لەم نیشانانەت تێدایە؟

لە تۆڕەکانی تری سۆشیال میدیا لەگەڵمان بن لە رێگای ئەم بەستەرە

https://linktr.ee/muhammedfahme

̂_kurdistanê ゚viralシfypシ゚ ゚viralシfypシ゚viralシalシ ゚viralシ ゚viralシ

24/01/2026

کوردستان وڵاتێکە نابێ بەچوار
2+2=1
̂_kurdistanê ゚viralシfypシ゚ ゚viralシfypシ゚viralシalシ ゚viralシ ゚viralシ

چ كاتێك تا مەترسیدارە؟چ كاتێك تا مەترسیدارە (بە ئینگلیزی: ?When is fever dangerous، بە عەرەبی: متى تكون الحمى خطيرة؟)، م...
16/01/2026

چ كاتێك تا مەترسیدارە؟
چ كاتێك تا مەترسیدارە (بە ئینگلیزی: ?When is fever dangerous، بە عەرەبی: متى تكون الحمى خطيرة؟)، مرۆڤ سیستمێکی ئۆتۆماتیکی ڕێکخستنی پلەی گەرمی جەستەی هەیە. ناوەندی ئەم سیستمە دەکەوێتە ناو هایپۆسالەمەس (Hypothalamus)ـی مێشکەوە. هەروەها لە جەستەی ئێمەدا دوو گرووپی وەرگری گەرمی هەن کە پێیان دەوترێت (thermoreceptors) گرووپی یەکەم لە هایپۆسالەمەسدا پێیان دەوترێت وەرگری پلەی گەرمی ناوەندی، گرووپەكەی تریش پێی دەوترێت وەرگری گەرمی لە پێستدا، کە پلەی گەرمی دەوروبەر وەردەگرن. لە ئەنجامی گۆڕینی پلەی گەرمی دەوروبەر، دوو جۆری جیاواز لە كاردانەوە نیشان دەدەین، کە بریتین لە كاردانەوەی خۆویست و كاردانەوەی خۆنەویست.

کاتێک پلەی گەرمی دەوروبەر بەرز دەبێتەوە، جلەکانمان کەم دەکەینەوە و دەچینە سێبەر یان فێنككەرەوە بەكاردێنین. ئەمانە کاردانەوەی خۆویستن، بەڵام لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی پێستمان ئارەق دەکاتەوە بۆ ئەوەی پلەی گەرمی پێستی لەش کەم بکاتەوە بە هەڵمکردنی ئارەقەکە. هەروەها ماسولکە خۆنەویستەكانی خوێنبەرەکانی ڕووکاری پێستمان فراوان دەبن و خوێنی زیاتر دەگوازرێتەوە بۆ ڕووی پێست بەجۆرێک خوێنمان لە نزیک پێستی لەش سارد دەبێتەوە و خوێنی فێنکتر بەناو لەشدا دەڕوات.

لە کەش و هەوای سارددا پێچەوانەی ئەم کردارانە ڕوودەدات. ئێمە پلەی گەرمی جەستەمان بە کۆمەڵێک کاردانەوەی خۆویست و خۆنەویست ڕێکدەخەین. هەموو ئەم کاردانەوانە لە بارودۆخی ئاسایی جەستەدا دەبێتە هۆی ئەوەی پلەی گەرمی بەشەکانی ناوەوەی جەستەمان لە مەودای نزیکەی ٣٧ پلەدا بە بەردەوامی بمێنێتەوە. لەم حاڵەتەدا پلەی گەرمی ناو دەممان لە نێوان ٣٦.٧ بۆ ٣٧.٢ پلەی سیلیزی بە ئاسایی دادەنرێت.

بە چ مەودایەكی پلەی گەرمی لەش دەوترێت تا؟
باوترین هۆکاری تووشبوون بە تا هەوکردنی ئەندامەکانی جەستەیە. کاتێک جەستە تووشی هەوکردن دەبێت، جەستەمان پلەی گەرمی لەش بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی چالاکیی میکرۆبەکان کۆنتڕۆڵ بکات. ئەم بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییە بەهۆی کاریگەری ماددە نەخۆشخەرەكان لە هایپۆسالەمەس ئەنجام دەدرێت. کاتێک پلەی گەرمی لەش لەم حاڵەتەدا بەرز دەبێتەوە، پێی دەڵێین تا و نیشانەیەکی ڕوونە بۆ کێشەیەک لە جەستەماندا. ئەگەر پلەی گەرمی ناو دەم بەرزتر بوو لە ٣٧.٥ پلە و نزمتر بوو لە ٣٧.٩ پلە، پێی دەوترێت تای سووک.

تای مەترسیدار بۆ گەورە و منداڵان چەندە؟
ئەگەر پلەی گەرمی دەم لە ٣٧.٩ پلەی سیلیزی زیاتر بوو، ئەوا تا ڕوویداوە، لە کەسانی پێگەیشتووشدا ئەگەر پلەی گەرمی لە ٤٠ پلە زیاتر بێت، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەکات. چونکە لە پلەی گەرمی سەروو ٤٠ پلەدا کاری پڕۆتین و ئەنزیمەکانی لەش تێکدەچێت. پلەی گەرما لە سەرووی ٤٤ پلە زۆر مەترسیدارە و ئەگەری مردنی کەسەكە زۆر بەرز دەبێتەوە. بۆیە پلەی گەرمی دەم لە سەرووی ٣٩ پلەی سیلیزییەوە جێگەی نیگەرانییە بۆ گەورەکان و بۆ منداڵانیش بەپێی تەمەنیان ئەم پلە گەرمایانەی خوارەوە مەترسیدار دەبن بۆیان:

تای ٣٨ پلە و سەرووتر لە منداڵانی خوار ٣ مانگ
تای ٣٨.٢ پلە و سەرووتر لە منداڵانی ٣ بۆ ٦ مانگ
تای ٣٨.٨ پلە و سەرووتر لە منداڵانی سەروو ٦ مانگ
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و هۆکارەکانی
بەرزبوونەوەی زۆری پلەی گەرمی لەش (Hyperthermia)، کاتێک ڕوودەدات کە جەستە نەتوانێت پلەی گەرمی جێگیر بپارێزێت. لەم حاڵەتەدا بەبێ گۆڕینی خاڵی ڕێكخستنی پلەی گەرمی لە هایپۆسالەمەس پلەی گەرمی لەش بەرز دەبێتەوە. هۆکاری جۆراوجۆر دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، هەندێکیان بریتین لە بوون لە ژینگەیەکی گەرمدا، دەرمانی بێهۆشکەر، دەرمانی وەک phenothiazines و neuroleptics، لوو یان برینداربوونی مێشک.

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی توند و تایەکی بەرز هەردووکیان دەتوانن مەترسی لەسەر ژیان دروست بکەن. بۆیە کاتێک پلەی گەرمی جەستەی نەخۆشەکە بەرز دەبێتەوە، لەکاتی هەوڵدان بۆ چوونە لای پزیشک هەوڵبدە پلەی گەرمی لەشی نەخۆشەکە کەمبکەیتەوە.

دەستنیشانکردنی هۆکاری تا و چارەسەرکردنی لەلایەن پزیشکەوە
وەک پێشتر وترا بەرزبوونەوەی تا مەترسیدارە بۆ نەخۆش و پێویستە دەستبەجێ هۆکاری ئەم بەرزە تایە دەستنیشان بکرێت و پلەی گەرمی کەم بکرێتەوە و چارەسەری هۆکاری تاکە بکرێت. بۆیە بە تەنها هەوڵی چارەسەر كردنی نیشانەكە مەدە، چونکە تا نیشانەی کێشەیەکە لە جەستەدا. بە چاککردنی نیشانەکە ناتوانیت هۆکارەکەی نەهێڵیت. ڕەنگە تایەکی سادە ئاماژە بێت بۆ هەوکردنێکی مەترسیدار لە بەشێکی هەستیاری جەستەدا، کە ئەگەر پشتگوێ بخرێت، دەبێتە هۆی لەكاركەوتنی ئەو بەشە گرنگەی جەستە و تەنانەت مردنیشی. بۆیە بۆ دەستنیشان کردنی هۆکاری تا و ئەنجامدانی پشکنینی پێویست دڵنیابە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بكەیت.

پلەی گەرمی لەش چۆن دەپێورێت؟
بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمی لەش پێویستە ئامرازی گونجاوت هەبێت. ناتوانیت پشت بە پێوانی پلەی گەرمی ببەستیت بە دەست لێدان. باشتر وایە گەرمیی پێوەرێکی ئەلیکترۆنی یان جیوە بەكاربێنیت. باشترین ڕێگا بۆ پێوانە کردنی پلەی گەرمی لە کۆرپە و منداڵدا بەکارهێنانی گەرمییپێوی ژێرباڵە. ڕەنگە پلەی گەرمییەكە بە هەڵە بەرز یان نزم بێت، ئەمەش بەندە بەوەوە کە تازە خواردنەوەیەکی گەرم یان ساردت خواردووەتەوە. بەلایەنی کەمەوە دوای ١٠ خولەک دوای خواردنەوە پلەی گەرمی لەش بپێوە. هەروەها هەناسەدان دەم سارد دەکاتەوە.

ئایا پێش خەوتن خواردنی ڤیتامینەکان سوودی هەیە؟خواردنی ڤیتامینەکان پێش خەوتن هەڵەیە چونکە ئەگەر پێش خەوتن بخورێت دەبێتە ه...
28/12/2025

ئایا پێش خەوتن خواردنی ڤیتامینەکان سوودی هەیە؟
خواردنی ڤیتامینەکان پێش خەوتن هەڵەیە چونکە ئەگەر پێش خەوتن بخورێت دەبێتە هۆی کەمخەوی و دڵەڕاوکێ، هەروەها لەوانەیە یارمەتیت نەدات بۆ خەوتنێکی ئارام.

باشترین کات بۆ خواردنی ڤیتامینەکان کەیە؟
باشترین کات بۆ خواردنی ڤیتامینەکان دوای نانی بەیانی یان دوای نانی نیوەڕۆیە.

وەرگرتنی ڤیتامینەکان پێش نان خواردن سوودی هەیە؟
نەخێر، چونکە بەشێک لە ڤیتامینەکان ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێت لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی گەدە و ئازار

هۆکارەکانی زۆر میزکردن چییە؟زۆر میزکردن بریتییە لە پێویستی کەسەکە بۆ چوونە سەرئاو لە پێناو میزکردندا زیاتر لە کاتی ئاسای...
11/12/2025

هۆکارەکانی زۆر میزکردن چییە؟
زۆر میزکردن بریتییە لە پێویستی کەسەکە بۆ چوونە سەرئاو لە پێناو میزکردندا زیاتر لە کاتی ئاسایی، بەبێ ڕەچاوکردنی بڕی میزەکە کە زۆر بێت یان کەم، دەکرێت لە شەو یان ڕۆژدا زۆر میزکردن ڕوو بدات، یان لە چەند کاتژمێکێ شەودا، هۆکاری زۆر میزکردن زۆرن وەکوو ئەو نەخۆشییانەی توشی کۆئەندامی میزەڕۆ دەبن یان هەر بەشێک لە بەشەکانی کە هەریەکە لە دوو گورچیلەکە و میزەڕۆ و میزڵدان دەگرێتەوە.

هۆکارەکانی زۆر میزکردن چییە؟
هەوکردن لە بۆری میزدا

زۆر میزکردن لەوانەیە لە ئەنجامی هەوکردنی کۆئەندامی میز و میزڵدان بێت، ئەم حاڵەتە بەزۆری لەگەڵ هەستکردن بە سووتانی میز و هەستکردن بە بەپەلەیی میزکردن و ئازار لە بەشی خوارەوەی سکدا دەبێت، تێبینی ئەوە دەکەین کە ڕۆیشتنی میز لەم حاڵەتەدا لاوازە.

نەخۆشی شەکرە

بەرزبوونەوەی شەکری خوێن یەکێکە لە هۆکارە گرنگەکان کە دەبێتە هۆی زۆر و زوو میزکردن، بە زانینی ئەوەی کە ئەم حاڵەتە ڕەنگە یەکێک بێت لە یەکەم نیشانەکانی تووشبوون بە ئەم نەخۆشییە.

کێشەی پرۆستات لە پیاوان

تێکچوونەکانی پرۆستات کە گرنگترینیان گەورەبوونی پرۆستاتە، کە زۆرێک لە پیاوان لە دوای تەمەنی چل ساڵییەوە بەدەستییەوە دەناڵێنن، لە هۆکارەکانی میزکردنی زۆرن، هەروەها گیرانی پرۆستات یان هەوکردنی درێژخایەنیش لەوانەیە ببێتە هۆی ئەمەش.

خواردنی هەندێک دەرمان

ڕەنگە بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان یەکێک بێت لە هۆکارەکانی زۆر میزکردن بەتایبەتی دەرمانی میزپێکەر و دەرمانەکانی پەستانی خوێن.

هەستکردن بە دڵەڕاوکێ

ڕەنگە فشاری دەروونی و هەستکردن بە دڵەڕاوکێ هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی مرۆڤ هان بدات بەردەوام میز بکات و دووبارە و سێبارە میز بکات، بە زانینی ئەوەی کە میزکردن لەم حاڵەتەدا دەستبەجێ و بێ ئیرادەیە، بەتایبەتی لە کاتی ترسێکێ زۆردا.

بەردی ناو میزڵدان

کاتێک خوێ و کانزاکان لە میزڵدان بە شێوەی کۆمەڵە بچووک کۆدەبنەوە، بەردی میزڵدان دروست دەکەن کە دەبێتە هۆی هاندانی زۆر بۆ میزکردن.

خواردنی بەهارات یان ترش یان خواردنەوەی کافایین

میزڵدان لە هەندێک کەسدا لە ئەنجامی خواردنی خۆراکی ترش یان بەهاراتدا هاندەدرێت، هەروەها کحول و شیرینی دەستکرد و شوکولاتە و چا و قاوە لەم خۆراکانەدان کە دەبێتە هۆی میزکردنی زۆر

هۆکارەکانی قڵیشانی لێو و چۆنیەتی چارەسەرکردنیلێوقڵیشان یان وشکبوونەوەی لێوەکان لە وەرزی زستاندا یەکێکە لەو کێشانەی زۆربە...
30/11/2025

هۆکارەکانی قڵیشانی لێو و چۆنیەتی چارەسەرکردنی
لێوقڵیشان یان وشکبوونەوەی لێوەکان لە وەرزی زستاندا یەکێکە لەو کێشانەی زۆربەمان تووشی دەبین، بۆیە ناچار بەدوای چارەسەری خێرا و کاریگەردا دەگەڕێین، وشکیی و قڵیشانی لێوەکان دەبێتە هۆی کزانەوە و سووتانەوە و زبربوون و هەستکردن بە نائاسوودەیی لێوەکان، زۆربەی کەس پێیان وایە کە وشکبوونەوەی لێو تەنها لە وەرزی زستاندا ڕوودەدات، بەڵام ئەگەر گرنگیان پێ نەدرێت، ئەوا بە ئەگەری زۆرەوە لێوەکان وشکدەبنەوە و دەقڵیشێن و بریندار دەبن لە هەر وەرزێکی ساڵدا بێت، ئەمە زۆربەی جار بۆ ئەو کەسانە ڕوودەدات کە خووی مژین و گازگرتن لە لێوی خۆیانیان هەیە، یاخود بەرهەمێک بەکاردێنن کە لێو وشک دەکاتەوە و دەیسووتێنێتەوە.

هۆکارەکانی وشکی لێو و لێوقڵیشان
جەستە بەرکەوتەی کەمییەکی بەرچاو لە ئاستی ڤیتامین B12 دەبێت، واتە کەمی ئاستی ڤیتامین B12.
بەکارھێنانی ھەندێک پاودەری کیمیایی
ڕۆژانە بە تایبەتی هەندێک مەعجونی ددان و هەندێک کەرەستەی جوانکاری کە دەبنە هۆی سووتانەوە و وشکبوونەوەی دەم.
خواردنی هەندێک جۆر دەرمان کە چارەسەری هەندێک نەخۆشی دەکات، وەک دەرمانەکانی پەستانی خوێن و سکچوون، هەروەها ئەو دەرمانانەی کە چارەسەری زیپکە دەکەن.
نەخواردنەوەی ئاوی پێویست.
چارەسەری قڵیشانی لێو
خواردنەوەی بڕێکی پێویست ئاو بەتایبەت لە وەرزی زستاندا.
خواردنی سەوزە و میوە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ڤیتامین و گرنگیدان بە سەوزە و میوە دەوڵەمەندەکان بە ڤیتامین B12.
بەکارهێنانی ڤازلین و شێدارکەرەوەی لێوی پزیشکی بە بەردەوامی، بۆ دابینکردنی چینێکی شێدار کە ڕێگری دەکات لە گەیشتنی هەوای وشک بە لێوەکان

مێژووی نەخۆشی شێرپەنجەشێرپەنجە یەکێکە لە کۆنترین نەخۆشییەکان کە مرۆڤ ناسیویەتی. ئەم نەخۆشییە بە درێژایی مێژوو کاریگەری ل...
09/11/2025

مێژووی نەخۆشی شێرپەنجە
شێرپەنجە یەکێکە لە کۆنترین نەخۆشییەکان کە مرۆڤ ناسیویەتی. ئەم نەخۆشییە بە درێژایی مێژوو کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆڤەکان هەبووە و بووەتە هۆی ملیۆنان مردن. تێگەیشتنی ئێمە لە شێرپەنجە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، لە باوەڕە کۆنەکانەوە تا دۆزینەوە زانستییە نوێیەکان.

سەردەمی کۆن
یەکەم تۆمارکردنەکانی شێرپەنجە دەگەڕێنەوە بۆ میسری کۆن، نزیکەی ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایین. لە پاپیرۆسی ئیدوین سمیس، کە کۆنترین دەقی پزیشکی ناسراوە، باسی حاڵەتێکی نەخۆشی دەکات کە پێدەچێت شێرپەنجەی مەمک بێت. لە یۆنانی کۆنیشدا، هیپۆکرات، باوکی پزیشکی، یەکەم کەس بوو کە وشەی "کارکینۆس" (بە یۆنانی واتە "قرژاڵ")ی بۆ وەسفکردنی تومۆرەکان بەکارهێنا. ئەو تێبینی کردبوو کە دەماری دەوروبەری هەندێک تومۆر هاوشێوەی قاچەکانی قرژاڵن.

لە سەردەمی کۆندا، شێرپەنجە وەک نەخۆشییەکی ناچارەسەر دەبینرا. زۆربەی کات پزیشکەکان پێیان وابوو کە شێرپەنجە بەهۆی تێکچوونی هاوسەنگی شلەکانی لەشەوە دروست دەبێت. چارەسەرەکان زۆر سنووردار بوون و زیاتر لەسەر چاککردنەوەی ئەم هاوسەنگییە چڕ دەبوونەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی دەرمانی ڕووەکی و گۆڕینی خۆراک.

سەدەکانی ناوەڕاست
لە ماوەی سەدەکانی ناوەڕاستدا، تێگەیشتن لە شێرپەنجە بە شێوەیەکی بەرچاو پێشنەکەوت. لەم سەردەمەدا، باوەڕە ئایینی و خورافییەکان زۆر جار لەگەڵ زانستدا تێکەڵ دەبوون. زۆر کەس پێیان وابوو کە شێرپەنجە سزایەکە لە خواوە یان ئەنجامی جادووی ڕەشە. سەرەڕای ئەمەش، هەندێک پێشکەوتنی بچووک هەبوون. بۆ نموونە، پزیشکی عەرەب ئەلزەهراوی لە سەدەی دەیەمدا یەکەم کەس بوو کە نەشتەرگەری بۆ لابردنی تومۆری مەمک ئەنجامدا.

سەردەمی ڕێنیسانس
لەگەڵ هاتنی سەردەمی ڕێنیسانس لە ئەوروپا، تێگەیشتنی زانستی لە شێرپەنجە دەستی بە گەشەکردن کرد. لە ساڵی ١٧٧٥دا، پێرسیڤاڵ پۆت یەکەم جار پەیوەندی نێوان فاکتەرێکی ژینگەیی و شێرپەنجەی تۆمار کرد. ئەو تێبینی کرد کە پاککەرەوەکانی بۆری دووکەڵ زیاتر تووشی شێرپەنجەی گون دەبن. ئەمە یەکەم بەڵگە بوو کە شێرپەنجە دەکرێت بەهۆی هۆکاری دەرەکییەوە دروست ببێت.

سەدەی هەژدەهەم و نۆزدەهەم
لەم سەردەمەدا، لێکۆڵینەوەی زانستی لەسەر شێرپەنجە دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٨٣٨دا، یۆهانێس مولەر تیۆری خانەیی شێرپەنجەی پێشنیار کرد، کە پێی وابوو شێرپەنجە لە خانەکانەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەم تیۆرییە بنەمای تێگەیشتنی نوێ بوو لە چۆنیەتی دروستبوون و گەشەکردنی شێرپەنجە. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا، ویلیام هالستێد یەکەم نەشتەرگەری ڕادیکاڵی مەمکی ئەنجامدا، کە بووە نموونەیەک بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە نەشتەرگەری.

سەدەی بیستەم
سەدەی بیستەم شایەتی شۆڕشێکی زانستی و پزیشکی بوو لە بواری شێرپەنجەدا. لە ساڵی ١٩٠٣دا، نیکۆلاس سەنن پێشنیاری کرد کە تیشکی ئێکس دەکرێت بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەکاربهێنرێت، کە بووە سەرەتای تیشکدەرمانی. لە ساڵی ١٩٤٧دا، سیدنی فاربەر یەکەم دەرمانی کیمیایی بۆ چارەسەری شێرپەنجەی خوێن داهێنا. لە ساڵی ١٩٥٣دا، جەیمس واتسن و فرانسیس کریک پێکهاتەی DNA-یان دۆزییەوە، کە ڕێگەی بۆ تێگەیشتنی قووڵتر لە چۆنیەتی دروستبوونی شێرپەنجە لە ئاستی جینیدا خۆشکرد.

لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا، لێکۆڵینەوەکان لەسەر شێرپەنجە بە خێرایی پەرەیان سەند. لە ساڵی ١٩٧١دا، ریچارد نیکسن "شەڕی دژی شێرپەنجە"ی ڕاگەیاند، کە بووە هۆی زیادکردنی بودجە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر شێرپەنجە. لە هەشتاکان و نەوەدەکاندا، زانایان جینە گرنگەکانی پەیوەست بە شێرپەنجەیان دۆزییەوە، وەک جینەکانی p٥٣ و BRCA. هەروەها تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان شێوازی ژیان و شێرپەنجە زیادی کرد، بۆ نموونە پەیوەندی نێوان جگەرەکێشان و شێرپەنجەی سییەکان.

سەردەمی هاوچەرخ
لە سەدەی بیست و یەکەمدا، پێشکەوتنە نوێیەکان لە بواری جینۆم و تەکنەلۆژیای پزیشکیدا گۆڕانکارییەکی گەورەیان لە چۆنیەتی دیاریکردن و چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا دروستکردووە. چارەسەری دیاریکراو بۆ جۆرە تایبەتەکانی شێرپەنجە پەرەی سەندووە، وەک دەرمانی ئیماتینیب بۆ چارەسەری لوکیمیای میلۆیدی درێژخایەن. بەرنامەی جینۆمی شێرپەنجە لە ساڵی ٢٠٠٥دا دەستی پێکرد، کە یارمەتی زانایانی دا لە تێگەیشتنی باشتر لە گۆڕانکارییە جینییەکانی پشت شێرپەنجە.

لە ساڵانی دواییدا، چارەسەری بەرگری لەش بووەتە بوارێکی گەشەسەندوو لە چارەسەری شێرپەنجەدا. ئەم چارەسەرە سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز دەکات بۆ شەڕکردن دژی خانە شێرپەنجەییەکان. هەروەها تەکنیکە نوێیەکانی دەستکاریکردنی جین، وەک CRISPR، دەرفەتی نوێیان بۆ چارەسەری شێرپەنجە خستووەتەڕوو.

دەرەنجام
مێژووی شێرپەنجە گەشتێکی درێژە لە نەزانینەوە بۆ تێگەیشتنی قووڵ. لە سەردەمی کۆنەوە کە وەک نەخۆشییەکی نەناسراو و ناچارەسەر دەبینرا، تا ئەمڕۆ کە دەتوانین لە ئاستی مۆلیکیولیدا لێی تێبگەین و چارەسەری بکەین، زانست و پزیشکی ڕێگایەکی دوور و درێژیان بڕیوە. سەرەڕای ئەو پێشکەوتنە زۆرانەی کە کراون، شێرپەنجە هێشتا یەکێکە لە گەورەترین ئاڵنگارییەکانی بەردەم پزیشکی هاوچەرخ. بەڵام بە بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوە و داهێنان، هیوا هەیە کە لە داهاتوودا بتوانین بەتەواوی بەسەر ئەم نەخۆشییەدا زاڵ ببین

گرنگی ئاو خواردنەوە لە وەرزی زستانداگرنگی ئاو خواردنەوە لە وەرزی زستاندا (بە عەرەبی: أهمية شرب الماء في الشتاء، بە ئینگل...
08/11/2025

گرنگی ئاو خواردنەوە لە وەرزی زستاندا
گرنگی ئاو خواردنەوە لە وەرزی زستاندا (بە عەرەبی: أهمية شرب الماء في الشتاء، بە ئینگلیزی: The importance of drinking water in winter)، خواردنەوەی ڕێژەیەکی پێویست لە ئاو زۆر گرنگە بۆ تەندروست مانەوەی لەش ئەمەش لە هەموو وەرزەکاندا ڕاستە جا هاوین بێت یان زستان، بەڵام لە وەرزی هاویندا زیاتر ئاو دەخورێتەوە بەهۆی تینوێتی بەڵام لە زستاندا وا نییە، چونکە لەم وەرزەدا کەمتر هەست بە تینوێتی دەکەیت و بەو هۆیەوە کەمتر ئاو دەخۆیتەوە کە ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، ڕەنگە هەستی پێ نەکەیت کە لە وەرزی زستاندا هەمان ڕێژەی شلەمەنی لەدەست دەدەیت وەک لە وەرزی هاویندا.

نیشانەکانی وشکبوونەوەی لەش
لە وەرزی زستاندا کەمتر هەست بە تینوێتی دەکەیت بە بەراورد بە هاوین، بەڵام هەندێک نیشانە هەیە نیشانی دەدات کە جەستەت پێویستی بە ئاوە وەک:

ڕەنگی تۆخ میز و بۆنێکی بەهێز
وشکبوونەوەی دەم و لێو و چاو
گێژیبوون
ژانەسەر
گرژبوونی ماسولكە
شەکەتی و ماندوێتی
چۆن وابکەین لەشمان شێدار بمێنیتەوە لە وەرزی زستاندا؟
بەگشتی واباشە ڕۆژانە ٧ بۆ ٨ پەرداخ ئاو بخۆیتەوە، چونکە خواردنەوەی ئاوی پێویست ئاسانترین ڕێگایە بۆ شێدارمانەوەی لەش، بەڵام ڕەنگە خواردنەوەی ئاو لە وەرزی زستاندا شتێک نەبێت کە حەزت لێی بێت بۆیە لێرەدا چەند ڕێگایەک هەیە وەک ئاسانکارییەک بۆ شێدارمانەوەی لەش لە وەرزی زستاندا:
١- دیاریکردنی بڕی ئەو ئاوەی دەتەوێت بیخۆیتەوە لە ڕۆژێکدا.
٢- لە وەرزی زستاندا ئاوی گەرم بخۆرەوە.
٣- خواردنی خواردنەوە گەرمەکان وەک شۆربا و چای سەوز و شەربەت و شیر.
٤- خواردنی میوە شێدارەکان وەک پڕتەقاڵ و ترێ و کێوی و چەندانی تر کە ڕێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە.

هۆکارە سەرەکییەکان بۆ زیاتر وەرگرتنی ئاو لە مانگەکانی وەرزی زستاندا
١- تەنها لەبەر ئەوەی تینوو نیت مانای ئەوە نییە کە جەستەت شێدارە، زۆرجار ئاوچنیانی لەش لە زستاندا دەستنیشان ناکرێت بەتایبەتی ئەگەر هەست بە سەرما بکەیت و ئارەق نەکەیتەوە.
٢- گەرمکردنی دەستکرد: هەوای وشک دروست دەکات کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش، ئەمەش دەتوانێت بۆ پێستمان خراپ بێت چونکە لە سەرمای دەرەوە دەچینە ژینگەیەکی گەرمەوەی وەک ماڵەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست، خواردنەوەی ئاوی زیاتر یارمەتی پێستت دەدات بۆ درەوشاوەیی و لابردنی پیسی لە جەستەتدا.
٣- لە مانگەکانی وەرزی زستاندا زۆر زیاتر تووشی ڤایرۆس و هەوکردن دەبین، سیستەمی بەرگریمان لە مەترسیدایە ئەگەر ئاوی پێویستمان نەبێت چونکە پێویستە دڵنیا بین لەوەی کە تەواوی جەستەمان پاک بۆتەوە لە پاشماوەی نەخۆشییەکان و بەکتریا زیانبەخشەکان کە ئەمەش لە جەستەدا بەهۆی زۆر خواردنەوەی ئاوەوە ڕوودەدات، دەبێت ئەوە بزانین کە ئاو زۆر گرنگە بۆ کارکردنی هەموو ئەندامەکانت، بەشێکی گەورەیە لە هێشتنەوەی سیستەمی بەرگریت کە لە ئاستێکی گونجاودا کاردەکات، هەروەها ئەگەر ئاوچنیانی جەستەمان هەبێت دەکرێت هەموو سیستەمی بەرگری دەست بکات بە تێکچوون.
٤- هەروەها نەمانی ئاو لە جەستەدا دەتوانێت ئاستی وزە کەم بکاتەوە، هەروەها کاتێک شلەمەنی کەم دەبێتەوە جەستەت هەست بە ماندوێتی و لاوازی دەکات لە ئاستی ئاسایی، بۆیە بە خواردنەوەی ئاوی زۆر خۆت ڕزگار بکە لە دابەزینی وزەی جەستەت

تامی تاڵی لە دەمداتامی تاڵی لە دەمدا (بە عەرەبی: طعم المرارة في الفم، بە ئینگلیزی: Bitter taste in the mouth)، تامێکی تا...
01/11/2025

تامی تاڵی لە دەمدا
تامی تاڵی لە دەمدا (بە عەرەبی: طعم المرارة في الفم، بە ئینگلیزی: Bitter taste in the mouth)، تامێکی تاڵ لە دەمدا دەتوانێت بەهۆی چەندین هۆکارەوە ڕووبدات، بۆ نموونە وەک (خراپی پاکوخاوێنی دەم و ددان، هەوکردنی جگەر یان گەڕانەوەی ترشەڵۆک). جگەرەکێشانی جگەرەش دەبێتە هۆی دروستبوونی تامێکی تاڵ لە دەمدا، کە دەتوانێت بۆ چەند خولەکێک تا چەند کاتژمێرێک بەردەوام بێت. ئەمەش بە شێوەیەکی گشتی دوای خواردنی خۆراکی تر، خواردنەوەی ئاو، یان شوشتنی ددانەکانت ناو دەمت باشتر دەبێت. ئەگەر تێبینی ئەوەت کرد کە تامێکی تاڵت زۆرجار لە دەمتدا هەیە، یان ئەگەر بەردەوام بوو و هیچ باشتر نەبوو، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشکی گشتی بکەیت یان پزیشکی گەدە و ڕیخۆڵە پێشنیار دەکرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە ئایا نیشانەکە بەهۆی حاڵەتێکی پزیشکییەوەیە یان نا.

باوترین هۆکارەکانی تامی تاڵی لە دەمدا
یەکەم/ خراپی پاکوخاوێنی دەم و ددان
ئەمەش باوترین هۆکارە بۆ دروستبوونی تامێکی تاڵ لە دەمدا، بەتایبەتی ئەگەر دوای هەستان لە خەو ڕوودەدات. کۆبوونەوەی لیک و بەکتریا لەسەر زمان و ددان و پووک دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم و گۆڕانکاری لە تامی دەمدا.
چۆنیەتی چارەسەرکردن: بەلایەنی کەمەوە ڕۆژانە دووجار ددانەکانت بشۆ، جارێک لەدوای لەخەو هەستان و جاری دووەمیش پێش خەوتن. هەروەها زۆر گرنگە زمان فڵچە بکرێت بۆ ئەوەی زمانی ڕوپۆشکراو نەبێت، کە بریتییە لە کۆبوونەوەی بەکتریا و خانە مردووەکان کە هەروەها دەتوانن بەشداربن لە هەناسە ناخۆشەکان.

دووەم/ دژە زیندەیی یان دژە خەمۆکی
هەندێک دەرمان هەن کە کاتێک دەخورێن لە جەستەدا هەڵدەمژرێن و دواتر لە لیکدا دەردەدرێن و تامێکی تاڵ لە دەمدا دروست دەکەن. هەندێک نموونە بریتین لە دژە زیندەییەکان بۆ نموونە (تێتراسایکلینەکان)، دەرمانی زراو بۆ نموونە (ئەلۆپورینۆڵ)، و لیتیۆم. هەروەها هەندێک دەرمان کە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ بەکاردەهێنرێن دەتوانن ببنە هۆی دروستبوونی تامێکی تاڵ لە دەمدا. ئەو کەسانەی کە دەرمانی دژە خەمۆکی بەکاردەهێنن لەوانەیە تووشی وشکبوونەوەی دەم ببن، ئەمەش دەتوانێت هەستکردن بە تام و چێژیش بگۆڕێت.
چۆنیەتی چارەسەرکردن: بەزۆری تامی تاڵەکە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دوای خواردنی دەرمانێکی نوێ چارەسەر دەبێت. بەڵام ئەگەر بەردەوام و ناخۆش بوو، پزیشکی دەرمانەکەت ئاگادار بکەرەوە کە لەوانەیە دەرمانێکی جێگرەوەت بۆ پێشنیار بکات.

سێیەم/ دووگیانی
گۆڕانکاری لە هەستکردن بە تام نیشانەیەکی زۆر باو و ئاساییە بۆ زۆرێک لە خانمان لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا. بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنەکانەوە سەرهەڵدەدات و بەزۆری لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا چارەسەر دەبێت. ڕەنگە هەندێک لە خانمانی دووگیان تامێکی هاوشێوەی بوونی دراوێک لە دەمیان یان خواردنەوەی ئاو لە کوپێکی کانزایی.
چۆنیەتی چارەسەرکردن: ڕێگەیەکی کاریگەر بۆ ڕزگاربوون لە تامی تاڵ لە دەمدا بریتییە لە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ یان مژینی قاژێک لیمۆ.

چوارەم/ تەواوکەری ڤیتامین
هەندێک لە تەواوکەرە ڤیتامینەکان کە بڕێکی زۆر ماددەی کانزایی تێدایە، وەک زینک، مس، ئاسن، یان کرۆم، دەبنە هۆی ئەوەی تامێکی کانزایی و تاڵ لە دەمدا دروست بکات. ئەم کاریگەرییە لاوەکییە زۆر باو و بەزۆری کاتێک دەردەکەوێت کە تەواوکەرەکە بە تەواوی لە جەستەدا هەڵدەمژرێت.
چۆنیەتی چارەسەرکردن: واباشە چەند خولەکێک چاوەڕێ بکرێت تا لەش بە تەواوی تەواوکەرەکە هەڵبمژێت. ئەگەر تامی تاڵەکە زۆر چڕ بوو یان بەردەوام بوو، پێویستە لەگەڵ پزیشکەکەت باسی ئەگەری گۆڕینی ژەمە دەرمانەکەت یان بەکارهێنانی تەواوکەرێکی بەدیل بکەیت.

پێنجەم/ نەخۆشی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە و سورێنچک (GERD)
نەخۆشی گەڕانەوەی ترشيڵۆکی گەدە و سورێنچک GERD کاتێک ڕوودەدات کە ناوەڕۆکی گەدە لە کاتی هەرسکردندا پشتگیری دەکات بۆ ناو سورێنچک. ترشەکە دەتوانێت بگەڕێتەوە سەرەوە بۆ دەم و تامێکی تاڵ بەجێبهێڵێت.
چۆنیەتی چارەسەرکردن: دوور بکەوەرەوە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە زۆر چەورن یان هەرسکردنیان قورسە، چونکە ڕێژەی ترش لە گەدەدا زیاد دەکات. هەروەها گرنگە خۆت لە خواردنی ژەمە زۆر قورسەکان بەدوور بگرێت، چونکە هەرسکردنی گەدە بە شێوەیەکی کارا قورس دەکات.

شەشەم/ هەوکردنی جگەر، چەوری جگەر یان نەخۆشی سیرۆزیس
کاتێک جگەر بە باشی کارناکات جەستە دەست دەکات بە کەڵەکەکردنی بڕێکی زۆر لە ئامۆنیا، کە ماددەیەکی ژەهراوییە بە شێوەیەکی ئاسایی لەلایەن جگەرەوە دەگۆڕێت بۆ یوریا و لە میزدا لەناودەچێت. زیادبوونی ئاستی ئامۆنیا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە تامدا. ئەگەر گومانت هەیە تامی تاڵییەکەی دەمت پەیوەندی بە کێشەی جگەرەوە هەبێت ئەوا بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆر بکە.
چۆنیەتی چارەسەرکردن: کێشەکانی جگەر بەزۆری لەگەڵ نیشانەکانی تردا دەردەکەون، وەک ماندوێتی یان ناڕەحەتی بە شێوەیەکی گشتی. بۆیە ئەگەر گومانی نەخۆشی جگەرت هەبوو واباشە داوای ڕای پزیشکی گەدە و ڕیخۆڵە بکەیت، کە دەتوانێت دەستنیشانکردنێک پشتڕاست بکاتەوە و ئەگەر پێویست بکات دەست بە چارەسەرکردن بکات.

حەوتەم/ هەڵامەت و هەوکردنی جیوب و هەوکردنی تر
هەوکردنی بەکتریا لە کۆئەندامی هەناسەدانی سەرەوە (بۆ نموونە سەرمابوون، هەوکردنی لووت، هەوکردنی جیوب) دەتوانێت ببێتە هۆی تامێکی تاڵ لە دەمدا بەهۆی بەرهەمە لاوەکییەکانی بەرهەمهێنانی بەکتریا.
چۆنیەتی چارەسەرکردن: گرنگە ڕۆژانە لانیکەم ٢ لیتر (نزیکەی ٨ کوپ) ئاو بخۆیتەوە، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی هەم تامی تاڵەکە کەم بکاتەوە و هەم چاکبوونەوە خێراتر دەکات.

هەشتەم/ نەخۆشی سووتانی دەم
نەخۆشی سووتانی دەم حاڵەتێکی درێژخایەنە کە بەهۆی ئازاری بەردەوام و سووتانی بۆشایی دەم و ددانەوە دروست دەبێت. پەیوەندی بە نیشانەکانی وەک تامێکی تاڵ یان کانزایی و وشکبوونەوەی دەم و کەمبوونەوەی لیکەوە هەیە. ئەم نیشانەیە بە شێوەیەکی باو تووشی ئەو ژنانە دەبێت کە لە سوڕی مانگانە وەستاون یان دوای وەستانی سوڕی مانگانە دەبێت، بەڵام لەوانەیە لە ئەنجامی حاڵەتی تەندروستی دیکەشدا سەرهەڵبدات، وەک کێشەی ڕژێنی لیک، برینەکانی دەم، نەخۆشی شەکرە، تێکچوونی هۆرمۆنەکان و کەمی خۆراک.
چۆنیەتی چارەسەرکردن: ئەگەر گومانت لە نەخۆشی سووتانی دەم هەیە، پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت بۆ هەڵسەنگاندنی تەواو و دیاریکردنی هۆکاری بنەڕەتی. ئەگەر پەیوەندی بە حاڵەتێکی تەندروستی ترەوە هەبێت، بەزۆری سووتانی دەم و تامی تاڵەکە چارەسەر دەبێت کاتێک هۆکارەی نەخۆشییەکە ڕاست دەکرێتەوە. چارەسەری نەخۆشی سووتانی دەم کە پەیوەندی بە حاڵەتێکی تەندروستی ترەوە نییە بەزۆری ئامانجی کەمکردنەوەی نیشانە چالاکەکانە. لەوانەیە پزیشک دەرمانی بەنزۆدیازیپین (وەک کلۆنازیپام)، تەواوکەری ترشی لیپۆیک، کاپسایسین، دژە تەشەنوج یان دژە خەمۆکیت بۆ بنووسێت

Address

Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when RN.Muhammed Fahme posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to RN.Muhammed Fahme:

Share