HI HAKIM app

HI HAKIM app بایەخ بە زانیاری و هۆشیاری تەندروستی دەدەین، بە ئامانجی تەندروستییەكی باش بۆ ئێوە، هەروەها بە ئاسانی بگە بە پزیشكەكەت

--- سووده‌ ته‌ندروستی یه‌کانی توو :--- ئایا تووی ڕه‌ش باشتره‌ یان سپی یان سوور :ــــ توو یه‌کێکه‌ له‌ میوه‌کانی وه‌رزی ب...
06/05/2023

--- سووده‌ ته‌ندروستی یه‌کانی توو :
--- ئایا تووی ڕه‌ش باشتره‌ یان سپی یان سوور :
ــــ توو یه‌کێکه‌ له‌ میوه‌کانی وه‌رزی به‌هار و سه‌ره‌تای هاوین که‌ پزیشکه‌ پسپۆڕه‌کان کۆکن له‌ سه‌ر سووده‌کانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به‌ڵام جێ داخه‌ وه‌ک پێویست گرنگی پێ نادرێت له‌ لای زۆربه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان ۰
&&&& سووده‌ ته‌ندروستی یه‌کانی توو :
ـــ پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی دڵ وه‌ک جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان ۰
ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ ئه‌دات له‌ خوێن دا ۰
ـــ ڕێگری کردن له‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌ هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه‌ چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ چه‌ندین مادده‌ دژه‌ ئۆکسانه‌کان و کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌هێز ئه‌کات ۰
ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی فشاری خوێن ئه‌دات ۰
ـــ بۆ خانمانی دوو گیان و کۆرپه‌له‌ی ناوسکی زۆر به‌که‌ڵکه‌ چونکه‌ ڕێگری ئه‌کات له‌ تووش بوون به‌ هه‌وکردن و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و کانزا و مادده‌ خۆراکیه‌ جیاوازه‌کانی تر ، هه‌روه‌ها ڕێگری ئه‌کات له‌ مناڵ له‌بارچوون ۰
ـــ چاره‌سه‌رکردنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌م خوێنی و ڕێگرتن لێی به‌ تایبه‌ت تووی ڕه‌ش۰
ـــ پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی بینین و خۆپاراستن له‌ شه‌وکوێری ۰
ـــ به‌هێزکردنی خانه‌کانی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌لزه‌هایمه‌ر ۰
ـــ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌ گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات ؛ هه‌روه‌ها شه‌ربه‌ته‌که‌ی زۆر باشه‌ له‌ کاتی سک چوون ۰
ـــ پاراستنی له‌ش له‌ هه‌وکردن به‌ تایبه‌ت هه‌وکردنی گورچیله‌ و میزه‌ڵدان و نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ۰
ـــ به‌هێزکردنی توانای سێکسی له‌ هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زدا له‌گه‌ڵ زیادکردنی ژماره‌ی سپێرمه‌کان له‌ پیاوان دا ۰
به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له‌ سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ ۰
ـــ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو ۰
&&&& ئایا تووی ڕه‌ش باشتره‌ یان سپی یان سوور :
ـــ له‌ ڕاستی دا هه‌موو جۆره‌کانی توو هه‌مان سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ر ڕه‌نگێک سوودی زیاتری هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ :
۱ ــ تووی سپی : یارمه‌تی دابه‌زینی تا ئه‌دات له‌گه‌ڵ یارمه‌تی چاره‌کردنی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌ و کێشه‌کانی جگه‌ر ۰
۲ ــ تووی سوور : چونکه‌ وزه‌ی که‌م تێدایه‌ بۆیه‌ که‌ڵکی هه‌یه‌ له‌ کاتی ڕێجیم و دابه‌زینی کێش ، یارمه‌تی ڕێک کردنه‌وه‌ی لێدانی و پێک هێنانی ئێسقان ئه‌دات له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌ هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا ۰
۳ ـــ تووی ڕه‌ش : ڕێگری کردن له‌ خۆێنبه‌ربوونی پووک و که‌م خوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن ؛ به‌ڵام زۆر گرنگه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌رمانی دژی مه‌ینی خوێن وه‌رئه‌گرن دژی جه‌ڵته‌ وه‌ک وارڤارین و هیپارین پێویسته‌ ڕه‌نگه‌کانی تری لێبخۆن ۰
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

جووت بوون لە کاتی سوڕی مانگانەدازۆر لە ئێوە پرسیاری جووت بوون لە کاتی سوڕی مانگانەم لێ دەکەن.دەبێت پێتان بڵێم کە گرنگی ...
11/03/2023

جووت بوون لە کاتی سوڕی مانگانەدا

زۆر لە ئێوە پرسیاری جووت بوون لە کاتی سوڕی مانگانەم لێ دەکەن.

دەبێت پێتان بڵێم کە گرنگی جووت بوون لە پەیوەندی هاوسەرێتیدا لە کەس شاردراوە نییە, ئارەزووی سێکسی ژن و پیاو بۆ یەکتری یەکێکە لە هۆکارەکانی پتەوکردنی ژیانی هاوسەرێتی.

لە کاتی سوڕی مانگانەدا دەتوانین بڵێین پەیوەندی سێکسی ژن و پیاو دەوەستێت و لە دوای هەفتەیەکدا دووبارە دەست پێدەکاتەوە.

بە پێی پرسیار و ڕای گشتی ئارەزووی سێکسی ئافرەتان لە کاتی سووڕی مانگانەدا کەم دەبێتەوە بەڵام هەندێ لە خانمان بە پێچەوانەوە لەم کاتەدا ئارەزووی سێکسیان زیاد دەکات بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەنین پەیوەندی سێکسی لەگەڵ هاوسەرەکانیان بەرقەرار بکەن.

جووت بوون لە کاتی سووڕی مانگانەدا دەتوانێت یەکێک بێت لە هۆکارە مەترسی دارەکانی زۆربوونی نەخۆشییە گواستراوە سێکسیەکان، لە کاتی سووڕی مانگانەی ئافرەتدا دەمی ڕەحم کراوەیە و لە روویەکی دیکەشدا خوێن ژینگەیەکی لە بارە بۆ گەشەسەندنی بەکتریا و میکرۆبەکان کەواتە پەیوەندی سێکسی لەم کاتەدا پێشنیار ناکرێت. سه ره راى ئه وه ش جووت بوون لەم کاتەدا مەترسی نەخۆشی هەوکردنی ئالەتی پیاوی لەگەڵدایە.

زۆربەی خانمان پێیان خۆش نییە هاوسەرەکانیان لە کاتی سووڕی مانگانەدا بەم شێوەیە بیان بینێت سەڕەڕای ئەوەش پەیوەندی سێکسی لەم کاتەدا دەتوانێت ببێتە هۆکاری پیس بوونی دەورەبەر. بینینی ئەمەش بۆی هەیە بۆ هەردولا بێزارکەر و ناخۆشبێت.

د. مەعسومە مەحمود
پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاندنی مناڵی بلوری
پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مەمک و گرێی مەمک

شیرپێدان پەیوەندی نێوان دایک و کۆرپەلە بەهێز دەکات و هەروەها توانای ئافرەت بۆ بەرهەمهێنانی شیر زیاد دەکات وە شیری دایک ه...
23/02/2023

شیرپێدان پەیوەندی نێوان دایک و کۆرپەلە بەهێز دەکات و هەروەها توانای ئافرەت بۆ بەرهەمهێنانی شیر زیاد دەکات وە شیری دایک هەموو ئەو خۆراکەماددانەی تێدایە کە منداڵەکەی پێویستی پێیەتی. لەکاتی شیرداندا هەندێک هۆرمۆن لە لەشی دایکدا دەردەدرێت و ئەمەش بەندی دایکایەتی زیاد دەکات وەک: پرۆلاکتین و ئۆکسیتۆسین کە هەستێکی بەهێزی خۆشەویستی و بەستنەوەی نێوان دایک و منداڵەکەی بەرز دەکاتەوە .
وە هەروەها ڕێگەیەکی پاراستنی سروشتی بۆ نەهێشتنی سکپڕی دەدات، چونکە پرۆلاکتین ڕێگری لە زیادبوونی ھۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن دەکات و بەم شێوەیە ڕێ لە کرداری هێلکەدان دەگرێت، و سوڕی مانگانە دوادەخات و هەروەها شێرپەنجەیی کۆئەندامی زاوزێ و خەمۆکی دوای منداڵبوون کەم دەکاتەوە.

دکتۆرە هدی محی الدین بۆ راوێژکاری ژنان و منداڵ بوون
‏‎بڕوانامەی بۆرد (عراقی) لە نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون

04/02/2023

Address

Erbil, Star Tawar
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 12:00 - 22:00
Tuesday 12:00 - 22:00
Wednesday 12:00 - 22:00
Thursday 12:00 - 22:00
Friday 12:00 - 22:00
Saturday 12:00 - 22:00
Sunday 12:00 - 22:00

Telephone

+9647509871020

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when HI HAKIM app posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to HI HAKIM app:

Share