Bna Pharmacy-Lab صيدلية-مختبر بنه

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Bna Pharmacy-Lab صيدلية-مختبر بنه

Bna Pharmacy-Lab  صيدلية-مختبر بنه your health is our concern
تەندروستی تۆ ئامانجی ئێمەیە

🔰 دابەزینی  شەکری خوێن (هایپۆگلایسیمیا) لە کەسی ڕۆژووەوان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا  وە چۆنیەتی خۆ لادان و دوورکەوتنەوە ...
27/03/2023

🔰 دابەزینی شەکری خوێن (هایپۆگلایسیمیا) لە کەسی ڕۆژووەوان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا وە چۆنیەتی خۆ لادان و دوورکەوتنەوە لێی.

◻ لەوانەیە هەندێک کەس شەکریان دابەزێت لەکاتی بەڕۆژووبووندا لەئەنجامی پەستان و ماندووبوونی جەستەیی لەماوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بەڵام ئەم کێشەی دابەزینی شەکرە زیاتر لە نەخۆشانی شەکرە باوە .

✔نیشانەکان کە ئاماژە بە نزمی ئاستی شەکری خوێن دەکەن بریتین لە: 👇
◼سەرسوڕان
◼شەکەتی و برسێتی زۆر لە سەرەتادا و پاشان ئەم نیشانانە زیاد دەکەن کاتێک جەستە دەست دەکات بە لەرزین.
◼کەسەکە هەست بە خێرایی لێدانی دڵ و سەرگێژبوونی تووند و نەمانی تەرکیز دەکات
◼تووڕەیی و دەتوانێت گەشە بکات بۆ بێ ئاگایی و لە دەست دانی هۆش .

👈 بۆیە لەحاڵەتی هەر یەکێک لەو نیشانانەی لەسەرەوە باسکرا دەبێت دەستبەجێ پشکنینی شەکری خوێن بکەیت و پەرداخێک شەربەتی شیرین یان هەر جۆرە شیرینییەک بخۆنەوە بۆ خۆلادان لە پەرەسەندنی ئەم کێشەیە .

♻️ڕێگاکان بۆ خۆلادان لە هایپۆگلایسیمیا:

🔴دەکرێ لە هایپۆگلایسیمیا دووربخرێتەوە ئەویش بە ڕاوێژکردن بە پزیشکێک لە ئەگەری بە ڕۆژووبوون، بە تایبەتی ئەگەر تووشی نەخۆشی شەکرە یان هەر نەخۆشییەکی درێژخایەنی تر بوو بێت .

🔴هەروەها پێویستە مەوعیدەکانی دەرمان لەگەڵ دکتۆرەکەت ڕێکبخرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم ئامۆژگاریانەی خوارەوە پێویستە پابەند بن بۆ ئەوەی لە دابەزینی شەکری خوێن دوور بکەونەوە: 👇

🔷 دەست بکە بە ڕۆژووشکاندن بە دەنکە خورمایەک لەگەڵ کوپێک شیر.
🔷سەوزەوات زۆر بخۆن.
🔷سەرنج بدە لەسەر خواردنی شۆربا و خواردنەوەکان کە بێ شەکرن بۆ پڕکردنەوەی شلەمەنی بۆ لەش
🔷ژەمێ نان بخۆن لە نێوان ڕۆژووشکاندن و پارشێوکردن، واباشترە ژەمەکە پێکهاتبێت لە پارچەیە نانی قاوەیی (جۆ) لەگەڵ کوپێک شیر یان دوو پارچە پەنیر.
🔷دڵنیابە لەوەی کە سەرچاوەیەکی سەرەکی پرۆتینت لە پارشێو وەک هێلکەی کوڵاو، پەنیری چەوری کەم، پاقلە، فاسۆلیا، نۆک یان کینۆوا دەست دەکەوێت.
🔷لە پارشێو هەموو کاربۆهیدراتەکان بخۆ وەک نانی قاوەیی (جۆ)، برنجی قاوەیی یان نانی شوفان
🔷ئاوێکی زۆر بخۆنەوە
لە شوێنی سارددابن لە کاتی ڕۆژوودا و هەوڵدانی زۆر لە ڕۆژدا کەمکەنەوە
🔷خەوێکی تەواو دەست بخە
شەکرەکەت بپشکنە لە بەیانیدا، پێش نانی بەیانی و دوو کاتژمێر دوای نانی بەیانی بە شێوەیەکی ڕۆژانە.

📞بۆ پەیوەندیکردن بە دەرمانخانە و تاقیگەی بنە
ئێمە لە فیس بوک
https://www.facebook.com/bnapharmacylab2014

پەیجی صیدلیە مختبر بنە
https://www.facebook.com/Bnapharmacylab2022

ئێمە لە تێلیگرام
https://t.me/bnapharmacylab

ئێمە لە ڤایبەر
‌+9647513863616

+9647508981017

ئێمە لە ئینستاگرام
https://instagram.com/bnapharmacy_lab?igshid=MTIzZWQxMDU=

ئێمە لە تیکتۆک
https://vm.tiktok.com/ZMYX38XhS/

Vitadine syrupیەکێکە لەو شروبانەی کە ئێستا , زۆر کەس بەکاری دەهێنێت ئەم شرووبە پێکدێت لە کۆمەڵە مادەیەک کە هەم ئەتوانرێ ...
21/10/2022

Vitadine syrup

یەکێکە لەو شروبانەی کە ئێستا , زۆر کەس بەکاری دەهێنێت ئەم شرووبە پێکدێت لە کۆمەڵە مادەیەک کە هەم ئەتوانرێ وەک زیادکردنی ئیشتیهای خواردن سودی لێ ببینرێت و وە کۆمەڵە ڤیتامینێکی تیایە کە سوود بە جەستە ئەگەیەنێت ئەم شرووبە دروستکراوی وڵاتی بەریتانیایە.

یەکێک لەو مادانەی کە تیایەتی cyproheptadine ە کە ئەم مادایە سەر بە کۆمەڵەی antihistamine ە کە کاتێک بەکاریەت ئارەزوی خواردن زیاد دەکات و هەستی تێربوون کەم ئەکاتەوە و وا لە کەسەکە کە خواردنێکی زیاتر بخوات.

هەروەها مادەی lysine تیایە کە ئەمەش هەر بۆ ئارەزووی خواردن بەکاریەت و کاریگەری لەسەر هەڵمژینی کالیسیۆم هەیە بۆ ناو خوێن باش هەڵمژینی کالیسیۆم بە ڕێژەی پێویست لەکاتی منداڵی دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی ئێسکە نەرمە و بەهێزکردنی ئێسک.

هەروەها ڤیتامین B-complex ی تیایە کە یارمەتی باشکردنی دەمارەکانی لەش دەکات

هەروەها vitamin D تیایە یارمەتی بەهێزکردنی ئێسک و دان و زیادکردنی ڕێژەی کالیسیۆم لە لەش

زیانی لاوەکی
گێژبوون ، وشکبونەوەی دەم ، زیان گەیاندن بە گورچیلەکان گەر زۆر بەردەوام بیت لەسەری

چۆنیەتی پێدانی دەرمان
2-6 years = 2.5 ml,5ml - 1x2,1x3
7-14 years = 5ml,10ml - 1x2,1x3
Adult = 10ml - 1x2,1x3

وا باشترە ئەم شرووبە نیوسەعات پێش نان بەکاربهێنرێت.

Address

شەقامی ٤٠ مەتری تەنیشت مزگەوتی حاجی تەها و چوار ڕیانی باداوە
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bna Pharmacy-Lab صيدلية-مختبر بنه posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share