23/05/2026
بۆچی هه‌ندێك چاره‌سه‌ری (شه‌كره ) دكتۆر ده‌ڵێت پێویسته پێش نان خواردن وه‌ربگیرێت وه هه‌ندێكی تر دوای نان خواردن ؟
چونكه به‌شێكیان وه‌ك Metformin میكانیزمی كاركردنیان كارناكاته سه‌ر ده‌ردانی ئه‌نسۆلینی له‌ش , به‌ڵكو خۆی هانی خانه‌كانی ده‌دات گلوكۆز هه‌ڵبمژن , هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رمهێنانی شه‌كر له‌لایه‌ن خانه‌كانی جگه‌ره‌وه , وه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمژینی كاربۆهایدره‌یت له ڕیخۆڵه‌كاندا , بۆیه باشتره له كاتی نان خواردن یان دوای نان خواردن وه‌ربگیرێت.
به‌ڵام به‌شێكی تریان وه‌ك Amaryl هه‌ڵده‌ستن به چالاكردنی خانه‌كانی په‌نكریاس ( beta cells ) بۆ ده‌ردانی ئه‌نسۆلین بۆیه باشتره له پێش نانخواردن به نیو كاتژمێر وه‌ربگیرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نسۆلینی له‌ش به‌رز بكه‌نه‌وه و ئاماده‌ی بكه‌ن بۆ ئه‌و گلوكۆزه‌ی
كه له خواردن دا ده‌رده‌چێت .