23/06/2024
هۆکارەکانی سەرئێشەی بەردەوام
بەشێوەیەکی گشتی هەموو کەسێک لە قۆناغەکانی تەمەنیدا تووشی سەرئێشە دەبێت و زۆربەی جارەکانیش مەترسیدارنیە و کە بە چەند هۆکارێک ئەم حاڵەتە ڕوو ئەدات کە ڕەنگە دڵەڕاوکێ سترێس باوترین هۆکاری سەرئێشە بێت :
⚫️سترێس دەبێتە ھۆی گرژبون و ڕەقبوونی ماسولکەکانی شان ومل، کەدەبێتە ھۆی جۆرێک لەسەرئێشە کە پێدەوترێت (سەرئێشەی گرژبون)، بەمانای ئەوەی کێشەکە لە ماسولکەکانەوە دەست پێدەکات و بەسەر ئێشە کۆتایی دێت
.
⚫️ تینوێتی و وشکبوونەوەی جەستە بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرئێشە دادەنرێن چونکە کاتێک جەستە شلەمەنی پێویستی دەست ناکەوێت ڕووبەڕووی وشکبوونەوە دەبێت و ئەوەش دەبێتە هۆی سەرئێشە .
⚫️ماندوێتی و وەرزشکردن بە دووهۆکاری دیاری سەرئێشە دادەنرێن سەرئێشەی دوای وەرزشکردن بە نزیکەی بۆماوەی 48کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
⚫️برسێتی و نەخواردنی ژەمەکان لەکاتی خۆیدا هۆکارێکی دیکەی سەرئێشەیە .
⚫️ئەو کەسانەی کێشەی جیوبیان هەیە زۆر بە خێرا تووشی سەرئێشە دەبن بەهۆی هەوکردنی جیوبەوە بەتایبەتی لە وەرزی سەرمادا
⚫️ زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی دەرماندا بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرئیشە دادەنرێت.
کۆمەڵگەی پزیشکی قەڵــا
📍کەلار-گەڕەکی گۆران( گازینۆ ) - شەقامی مەحمود کوردی - بەرامبەر ئاسایش
0770 312 0409 📞