14/08/2026
بەرێوەبەرایەتی شارەوانی یەك
بەردەوامی هەنگاوەکانی ڕێکخستنەوەی بازاری گەورە و ئاسانکردنی هاتووچۆی هاووڵاتیان
بەسەرپەرشتی ئەندازیار
( )
بەرێوەبەری شارەوانی یەک، تیمەکانی هۆبەی لادانی زێدەرۆییەکان بەردەوامن لە هەوڵ و چالاکییەکانیان بۆ ڕێکخستنەوەی بازاری گەورە، #ڕێکخستنەوەی شەقامەکان و کردنەوەی سەرجەم ڕێگاکانی هاتووچۆ لە ناو بازار.
لە درێژەی هەڵمەتەکانی #ئەمرۆدا، سەرجەم زێدەرۆیی و سەرپێچییەکانی سەر شۆستە و شەقامەکان هەڵدەگیرێن، بۆ ئەوەی ڕێگاکان ئازاد بکرێن و هاتووچۆی هاووڵاتیان ئاسانتر و ڕێکخراوتر بێت.
هەروەها لەم هەڵمەتەی ئەمرۆدا، شەقامی
#سینەما #حەمراء کراوەتەوە؛ ئەو شەقامەی پێشتر بەهۆی سەرپێچی و زێدەرۆییەکان داخرا بوو. بە کردنەوەی ئەم ڕێگایە، هەنگاوێکی گرنگی تر بۆ ئاسانکردنی هاتووچۆ و کەمکردنەوەی جەنجال و قەرەباڵغیی ناوچەکە هەڵگیرا.
لە ئەنجامی ئەو هەوڵە بەردەوامانەی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی یەک بۆ و ئاسانکردنی هاتووچۆی هاووڵاتیان، ئێستا دووکاندارانی بازاری قەیسەری دەستیان کردووەتەوە بە کردنەوەی دووکانەکانیان؛ ئەو دووکانانەی پێشتر بەهۆی داخستنی شەقامەکان و زێدەرۆییەکان نەیاندەتوانی بە ئاسانی کاری خۆیان بەردەوام بکەن.
ئەم گۆڕانکارییە نیشانەی ئەوەیە کە و کراونەوەی ڕێگاکان، تەنها بۆ ئاسانکردنی هاتووچۆ نییە؛ بەڵکو ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر #ژیانی ڕۆژانەی #کاسبکاران و جوڵەی بازاڕیش دادەنێت.
لە هەمان کاتدا، #هاووڵاتیان و کاسبکاران ئاگادار دەکرێنەوە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت کەلوپەل و کاڵا لەسەر شۆستە و شەقامەکان دابنێن و ببنە هۆی #داخستنی ڕێگا و دروستکردنی جەنجال و گرفت بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان.
ڕێگای کراوە، بازاری ڕێکخراو و ؛ هەنگاوێک بەرەو شاری جوانتر و خزمەتگوزاریی باشتر. 🌿🏙️
بەرێوەبەرایەتی بە هاوکاریی هاووڵاتیان و کاسبکاران، بەردەوامە لە هەنگاوەکانی بۆ ڕێکخستن، ئازادکردنی ڕێگاکان و باشترکردنی ژینگەی بازاڕ و شار.
#بەردەوامبوونی #راگەیاندنی #شوشتنی