Dr.Sangar JAFF

  • Home
  • Dr.Sangar JAFF

Dr.Sangar JAFF Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dr.Sangar JAFF, Medical and health, .

پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر
دكتۆر سه‌نگه‌ر محمد جاف
پسپۆرى ته‌ندروستى گشتى
ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وروپی ته‌ندروستی گشتی

سه‌رۆكی به‌شی ته‌ندروستی گشتی
كۆلێژی زانسته‌ ته‌ندروستیه‌كان
‌ زانكۆى هه‌ولێری پزیشكی

21/02/2026
دیدارێكی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ل " پرۆفیسۆر د. حافز خان پسپۆری ته‌ندروستی گشتی " مامۆستا له‌ زانكۆی  وێست له‌نده‌ن.به‌یه‌كه‌...
14/02/2026

دیدارێكی به‌رهه‌مدار له‌گه‌ل " پرۆفیسۆر د. حافز خان پسپۆری ته‌ندروستی گشتی " مامۆستا له‌ زانكۆی وێست له‌نده‌ن.
به‌یه‌كه‌وه‌ گفتۆگۆمان له‌سه‌ر فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه‌ ئه‌كادیمیه‌كان و تۆكمه‌كردن و پێشخستنی ته‌ندروستی گشتی له‌ كوردستان كرد.

A productive meeting with Prof. Dr. Hafiz KHAN from University of West London, where we discussed expanding academic collaboration and strengthening public health development in Kurdistan through enhanced research capacity and professional training.

ئه‌نجامدانی سیمپۆزیه‌مێك به‌ ناونیشانی  " ریگای ده‌رفه‌ته‌ جیهانیه‌كان" "The Road to Global Opportunities"له‌ هۆڵی كۆنفر...
08/02/2026

ئه‌نجامدانی سیمپۆزیه‌مێك به‌ ناونیشانی

" ریگای ده‌رفه‌ته‌ جیهانیه‌كان"
"The Road to Global Opportunities"

له‌ هۆڵی كۆنفرانسی كۆلێژی زانسته‌ ته‌ندروستیه‌كان- زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز راگری كۆلێژ و مامۆستایان و قوتابیانی به‌شه‌ جیاجاكان.‌

به‌رێز مامۆستا سه‌فین حسین محمد دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی تۆری گه‌نجانی جیهانی ئاماده‌بووانی ئاشناكرد به‌ چۆنیه‌تی سود وه‌رگرتن له‌ ده‌رفه‌ته‌ ئه‌كادیمیه‌ جیهانیه‌كان .
له‌
كۆتایدا سوپاسنامه‌ی راگرایه‌تی و سه‌رۆكی به‌شی ته‌ندروستی به‌ به‌رێزیان به‌خشرا

🚩 ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ رویدا ئاسایی نه‌بوو , كاره‌ساته‌كی ژینگه‌ی و ته‌ندروستی بووهه‌ندێك شت هه‌ن جێگه‌ی پرسیار  و به‌دواداچوو...
06/01/2026

🚩 ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ رویدا ئاسایی نه‌بوو , كاره‌ساته‌كی ژینگه‌ی و
ته‌ندروستی بوو

هه‌ندێك شت هه‌ن جێگه‌ی پرسیار و به‌دواداچوونه‌ :

🚨ئه‌وه‌ به جدی كارگه‌ی چپس بوو یان كارگه‌ی په‌ترۆكیماوی!؟

🗽خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌لێت ٣٠ ملیۆن دۆلارم سوتا !؟ كارگه‌یه‌كی چپس ٣٠ ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت ؟!

🚒 به‌ ٢٠ تیم و زیاتر له‌ چه‌ندین كاتژمێر كاركردن پاڵه‌وانانی ئاگر كوژێنه‌وه‌ كۆنترۆلی ‌ئاگره‌كه‌یان كرد ده‌ستیان خۆش بێت به‌لام ده‌بێت مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی زۆر توند بێت تاكو گیانی ئه‌و پاله‌وانانه‌ش نه‌كه‌وێته‌ مه‌ترسی به‌هۆی بازرگانی پاره‌ویست

⚠ 🚩 لۆیه‌ پێویسته‌ به‌دواداچوونی زۆر وورد بكردێت تاكو بزانن ئاخۆ ده‌بێت چه‌ندین كارگه‌ی دیكه‌ له‌و كوردستان هه‌بن نه‌ مه‌رجی سه‌لامه‌تیان هه‌بێت نه‌ به‌رهه‌می سه‌لامه‌تیان هه‌بێت !؟

نه‌خشه‌ و پێكهاته‌ی خانوو و باڵه‌خانه‌كانمان دۆستی ژینگه‌ نین لۆیه‌ ناوماله‌كانمان له‌ زستان سارد و له‌ هاوین گه‌رم ئه‌و...
02/01/2026

نه‌خشه‌ و پێكهاته‌ی خانوو و باڵه‌خانه‌كانمان دۆستی ژینگه‌ نین لۆیه‌ ناوماله‌كانمان له‌ زستان سارد و له‌ هاوین گه‌رم
ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی كۆمه‌لێك گرفتی ئابووری و ته‌ندروستی یه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی خه‌رجیه‌كان‌ لۆ خۆ گه‌رم كردنه‌وه‌ و فێنكردنه‌وه‌
بێگومان ناته‌ندروستی پێكهاته‌ی هۆكاره‌كانی گه‌رم كه‌ره‌وه‌و فێنك كه‌ره‌وه‌كانیش هۆكارێكی سه‌ره‌كی كۆمه‌لێك كێشه‌ و نه‌خۆشی یه‌ له‌ هه‌ردوو وه‌رزه‌كه

هه‌وڵی گرنگیدان به‌ ته‌ندروستی و بنیاتنانی ژێرخانی ته‌ندروستیه‌كی باش ده‌بێت ببێته‌‌ گرنگترین هیوا و ئامانجی ساری تازه‌....
01/01/2026

هه‌وڵی گرنگیدان به‌ ته‌ندروستی و بنیاتنانی ژێرخانی ته‌ندروستیه‌كی باش ده‌بێت ببێته‌‌ گرنگترین هیوا و ئامانجی ساری تازه‌.

یه‌كه‌م رۆژی ساری تازه‌ تاكۆتایی ٢٠٢٦ لۆ گشت لایه‌ك خێر و خۆشی بێت له‌گه‌ر ته‌ندروستیه‌كی زۆر باش

هه‌میشه‌ پارێزراو بێت شه‌كره‌ شار
16/12/2025

هه‌میشه‌ پارێزراو بێت شه‌كره‌ شار

به‌یانی له‌كۆلێژی یاسا زانكۆی سه‌لاحه‌ددین -هه‌ولێر
10/12/2025

به‌یانی له‌كۆلێژی یاسا زانكۆی سه‌لاحه‌ددین -هه‌ولێر

زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
کۆلێژی یاسا
هۆبەی ڕاگەیاندن

سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژی زانسته‌ ته‌ندروستیه‌كان لۆ لای به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی ده‌باغ سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی...
25/11/2025

سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێژی زانسته‌ ته‌ندروستیه‌كان لۆ لای به‌رێز پرۆفیسۆر د.عه‌لی ده‌باغ سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌رێزیان به‌ سه‌رۆكی
زانكۆمان.
25.11.25

له‌ میانه‌ی  لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌‌ی نازدار به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان كێشه‌ی نه‌بوونی هه‌ندێك پسپۆ...
25/11/2025

له‌ میانه‌ی لوتكه‌ی ته‌ندروستی كوردستان له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌‌ی نازدار به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان كێشه‌ی نه‌بوونی هه‌ندێك پسپۆری گرفتی زۆر و بارگرانی خه‌لك و به‌ره‌وپێشچوونی ژێرخانی ته‌ندروستی ته‌ندروستی گشتی شاره‌كه‌ دروست كردیه‌ لۆیه‌‌ له‌ ده‌رفه‌تێك له‌گه‌ل به‌رێز Nuxsha Nasih - نوخشە ناسح پارێزگاری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ گفتوگۆمان كردوو دوو پێشنیارم خسته‌روو:

🏪 كردنه‌وه‌ی كۆلێژی پزیشكی زۆر گرنگه‌ به‌ڵام لۆ ئه‌وه‌ی گرفتی كه‌می پسپۆری له‌داهاتوو چاره‌سه‌ر بێت پێشنیارم كرد داوابكه‌ن له‌ ئه‌مساله‌وه‌ تاكو ١٠ساڵی داهاتوو‌ كۆلێژی پزیشكی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نها ده‌رچووانی پۆلی ١٢ی شاره‌كه‌ وه‌ربگیرێت.
تاوه‌كو له‌ داهاتوو هاوشاریان له‌ شاره‌‌كه‌ی خۆیان پێشینه‌بن له‌ خزمه‌تكردن به‌‌ چارسه‌ركردن و چاودێری نه‌خۆشه‌كان.

🏢 پێشنیارم كرد داوابكرێت كۆلێژی ته‌ندروستی گشتی بكرێته‌وه‌ چونكه‌ بناغه‌ی ژێرخانی ته‌ندروستی گشتی له‌و شاره‌ له‌ داهاتوو به‌نده‌ به‌ هه‌بوونی ئه‌و پسۆریه‌ و دواتر پسپۆریه‌ وورده‌كانی ته‌ندروستی گشتی ‌ تاكو له‌ رێگه‌ی ئه‌ركیان له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ته‌ندروستی تاك و دانیشتوان بپارێزن وپه‌ره‌ی پێبده‌ن.

🏡 ووردتر لۆ گرنگه‌ پسپۆری ته‌ندروستی گشتی له‌و شاره‌ رۆلی ته‌واوی پێبدرێت چونكه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تازه‌ شاره‌ و له‌ قۆناغی په‌ره‌پێدانی ده‌زگاخزمه‌تگوزاره‌یه‌كانه‌ لۆ ئاستی پارێزگا لۆیه‌ زۆر گرنگه‌‌ به‌ پسپۆریه‌وه‌ ئاماری ته‌ندروستی گشتی, نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان , پلانه‌كانی خۆپارێزی, ته‌ندروستی ژینگه‌ی شار, به‌رێوه‌بردنی ته‌ندروستی, خزمه‌تگوزاری بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان , چاودێری ته‌ندروستی كارگه‌, شوێنه‌ گه‌شتیاره‌یه‌كان هه‌روه‌هاته‌ندروستی قوتابخانه به‌دروستی به‌رێوه‌بردێت و په‌ره‌ی پێبدرێت تاكو هه‌له‌بجه‌ ببێته‌ نمونه‌ی شارێكی ته‌ندروست.

09/10/2025

گفتووگۆكردن له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤه‌یپ له‌ نێو منداڵان

05/10/2025

به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شێرپه‌نجه‌ , به‌شی ته‌ندروستی گشتی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ل ده‌زگای ته‌ندروستی گشتی كوردستان هه‌ستان به‌ سازدانی سیمپۆزیه‌مێك سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی شێرپه‌نجه‌ له‌ ئاستی جیهانی و كوردستان وتیشك خرایه‌ سه‌ر تازه‌ترین توێژینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كان وچاره‌سه‌ریه‌كان هه‌روه‌ها ئاله‌نگاریه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توشبوون و چارسه‌ری له‌ كوردستان

Address


44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Sangar JAFF posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Dr.Sangar JAFF:

Shortcuts

  • Want your business to be the top-listed Health & Beauty Business?

Share