Safeen Drug Guide

Safeen Drug Guide yes

📢 جیاوازترین و نوێترین خ*لی پزیشکی فێربوونی خوێندنەوەی ڕەچەتەی دکتۆرەکان بەشێوەی ئۆنلاین ، بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی دەیانە...
05/05/2026

📢 جیاوازترین و نوێترین خ*لی پزیشکی فێربوونی خوێندنەوەی ڕەچەتەی دکتۆرەکان بەشێوەی ئۆنلاین ، بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت خۆیان بەرەو پێش ببەن یان سەرەتایانە لە بواری ئیشکردن لە دەرمانخانە و نۆرینگە و ئیشکردن لەگەڵ دەرمان 🎯

✅ خ*لی فێربوونی خوێندنەوەی ڕەچەتەی دەرمانی دکتۆرەکان ( Rx Prescription )

⚫ پێشکەشکاری خ*ل : د.سەفین واحید حمدامین
( ئەزموونی زیاتر لە 8 ساڵ لە بواری دەرمان و کاری دەرمانخانە و هەروەها نووسەری 6 کتێبی پزیشکی بەزمانی کوردی ) 💯

بابەتەکانی خ*ل :
♦️ ڕەچەتەی دکتۆر.
♦️ ناساندن و ڕونکردنەوەی بەشە سەرەکیەکانی ڕەچەتە بەشێوەیەکی گشتی.
♦️ توێکاری ڕەچەتە ( Anatomy of a prescription ).
♦️ هەنگاوەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەچەتەیەک لە کاتی گەیشتن بە نەخۆشێک بۆ دەرمانخانە تا کاتی ڕۆیشتنی لە دەرمانخانە.
♦️ دەستنیشانکردنی هەڵە باوەکانی ڕەچەتە.
♦️ گرینگترین ئەم وشە باوانەی کە لەسەر ڕەچەتەی دکتۆر دەنوسرێت.
♦️ چۆنیەتی نووسینو تێگەیشتن لە ڕەچەتەی دەرمان.
♦️ هەندێک لەم دەرمانانەی نابێت بە بێ ڕەچەتەی دکتۆر سەرف بکرێت.
♦️ دانان و ڕوونکردنەوەی زیاتر لە ( 140 ) ڕەچەتەی دکۆر بە وێنه و ڕوونکردنەوەی دەرمانەکان ، هەروەها وەک ڕاهاتن لە ڕەچەتە ناخۆش و تێکەڵەکان ڕۆژانە چەندین نمونە دا ئەنێین و وە تاقیکردنەوە سوودی لێ دەبینن.
♦️ چەند تێبینیەکی گرینگ سەبارەت بە ڕەچەتەی دەرمانی دکتۆر.

زانیاری خ*لەکە :
👈 لە لایەن کەسی شارەزا و ئەزمونی چەند ساڵە پێشکەش دەرکرێت.
👈 خ*لەکە لەبەرواری دەست پێ دەکات.
👈 خ*لەکە چەند هەفتەیەک دەخایەنێت ، هەر هەفتە دوو تا سێ وانە دا دەنرێت.

شێوازی خ*لەکە :
🔸 ئۆنلاینە و بە پارەیە و بە نرخێکی گونجاوە.
🔸 پێدانی بڕوانامەی خ*ل 📃
🔸 بەشێوازی کتێب دەگوترێتەوە 📚

تێبینی/ دوای تەواوبوونی خ*ل تاقیکردنەوە هەڵسەنگاندن دەکرێت.

📌 خێراکە ناوت تۆمار بکە ، ناو نووسین سنوردارە :

( ڤایبەر ، واتس ئاپ ، تێلیگرام ) 07507949412

02/04/2026
بەم نزیکانە 6 کتێبی پزیشکی بە زمانی کوردی بەردەست دەبێ کە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ قوتابیانی پزیشکی وە خەڵکی ئاسایی دەتوانن...
09/03/2026

بەم نزیکانە 6 کتێبی پزیشکی بە زمانی کوردی بەردەست دەبێ کە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ قوتابیانی پزیشکی وە خەڵکی ئاسایی دەتوانن سوودی لێ ببینن چونکە بە زمانی کوردی -سۆرانی نوسراوە کتێبەکان لەم بەشانە پێک دێت

1. بانکی زانیاری دەرمانی سەفین کە پێک دێت لە 1500 لاپەرە
2. ڕێبەری دەرمانی سەفین 616 لاپەڕە
3. ڕێبەری ددانی زیرەک 250 لاپەڕە
4. فێربوونی خوێندنەوەی ڕەچەتەی دکتۆر 162 لاپەڕە
5. نەخۆشیەکانی پێست و قژ و جوانکاری 462 لاپەڕە
6. دەرمانە باوەکان هەندێک حالەتی ئافرەتان 144 لاپەڕە

ئەم کتێبانە لە لایەن نوسەر سەفین واحد حمدامین نوسراینەوە
مێدبووک سپۆنسەری کتێبەکان دەکات بۆ فرۆشتنی بە تاک و کۆ

لەم ژمارە مۆبایلە دەتوانن داواکاری پێش وەختە بکەن
07501310551

داخیلی گروپی هەلی کاری پزیشکی بن لە تیلیگرام زۆرترین هەلی کاری لێ بڵاو دەکرێتەوە
11/10/2024

داخیلی گروپی هەلی کاری پزیشکی بن لە تیلیگرام زۆرترین هەلی کاری لێ بڵاو دەکرێتەوە

جۆرەکانی ئەنسۆلین ( Types of insulin ) زۆرترین زانیاری خوێنەربە.ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen   )Types of insulin :...
27/09/2024

جۆرەکانی ئەنسۆلین ( Types of insulin )

زۆرترین زانیاری خوێنەربە.

ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen )

Types of insulin :

A/ Rapid Acting insulin
B/ Short Acting insulin
C/ Intermediate insulin
D/ Long Acting insulin
E/ Mixed insulin

لە خوارەوە نمونەی هەر دەرمانێکی ئینسۆلین و ناوی بازرگانی و ناوی زانستی بۆ هەر جۆرێکی ئینسۆلین
بە پێی کات و شێوازی ئیشکردنیان دەنوسین لەگەڵمان بن.

A/ Rapid Acting insulin :

دەرمانەکانی سەر بەم کۆمەڵەن زۆر بە خێرایی ئـیش دەکەن ڕێــژەی شــەکر لە خــوێن دادەبەزێــنن ، دەتوانرێت ( 15 ) خ*لەک پێش نان یان ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن لێ بـدرێت ناسراویشـن لە بـازاڕدا بە ( صافي او سریع ) نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

① Insulin lispro ( Humalog ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.1 to 0.2 unit/kg , 2 to 3 times daily , 15 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

② Insulin aspart ( Novorapid ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.1 to 0.2 unit/kg , 2 to 3 times daily , 15 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

③ Insulin glulisine ( Apidra ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.5 to 0.1 unit/kg , 15 minutes before meal or within 20 minutes after starting a meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی C.

④ ( rDNA ) human Insulin ( Actrapid ®)
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.3 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 to 30 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی C.

ئەم جۆرانە ( 15 ) خ*لەک پێش نان وەردەگیرێت ، وە هەروەها پاش ( 5 تا 15 ) خ*لەک دەست بە ئیشکردن دەکات کاریگەریەکەی ( 3 تا 5 ) کاتژمێر کاریگەری دەمێنێتەوە لە لەش.

تێبینی/ ئەم جۆرەیان دەتوانرێت بە ڕێگەی ( S.C و I.V ) بدرێت لە نەخۆش.

B/ Short Acting insulin :

دەرمانەکانی ئەم کۆمەڵەیە کەمێک تاخیرتر دەست دەکەن بە ئیشکردن بەس ئەمـانەش هەر خێـران لە ئیشـکردندا وە زووتـریش تەواو دەبـن لە لەشـدا ، دەتوانرێـت ( 30 ) خـولەک پـێش نـان لـێ بـدرێت ، ئەمەشیان ناسراون لە بازاڕدا بە ( صافي او سریع ) نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

Insulin regular human ( Humulin R ®)
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.1 to 0.2 unit/kg , 2 times daily , 15 to 30 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

ئەم جۆرەیان ( 30 ) خ*لەک پێش نان وەردەگیرێت ،
وە هەروەها پاش ( 30 ) خ*لەک دەست بە ئیشکردن
دەکات کاریگەریەکەی ( 5 تا 8 ) کاتژمێر دەمێنێتەوە
لە لەش.

تێبینی/ ئەم جۆرەیان زۆر جار بۆ حاڵەتی لەناکاو و خێرا بەکاردێت ، هەروەها ئەم جۆرەیان دەتوانرێت بە ڕێگەی ( S.C و I.V و I.M ) بدرێت لە نەخۆش.

C/ Intermediate insulin :

دەرمانەکـانی ئەم کـۆمەڵەیە بە شـێوەیەکی مـام ناوەنـد کـاردەکەن بـۆ کەم کـردنەوەی ڕێـژەی شـەکر لە خوێندا بۆ ماوەیەکی زیاتر دەمێنەوە لە لەشدا بە بەراورد بە دوو جۆرەکەی سـەرەوە زیـاتر دەمێنـنەوە لە لەشدا ، وا باشە ( 30 ) خ*لەک تا ( 1 ) کاتژمێر پێش نان ، ئەم جۆرەیان لەبازاردا ناسـراون بە ( خـابط او البطئ ) ، نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

human Insulin isophane ( NPH ) ( Insulatard ®) , ( Humulin N ®)
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.2 unit/kg , 2 times daily , 15 to 30 minutes before meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

ئەم جۆریان پاشی ( 2 تا 4 ) کاتژمێر دەست بە ئیش دەکات کاریگەریەکەی ( 10 تا 18 ) کاتژمێر دەمێنێتەوە لە لەشدا.

تێبینی/ ئەم جۆرەیان دەتوانرێت تەنها بە ڕێگەی ( S.C ) بدرێت لە نەخۆش.

D/ Long Acting insulin :

دەرمانەکانی ئەم کۆمەڵەیە بە شێوەیەکی هێواش کاردەکەن و ماوەیەکی زیاتر دەمێنەوە لە لەشدا بە بەراورد
بە جۆرەکانی تری ئینسۆلین لە سەرەوە، ئەم جۆرەیان زیاتر شەوانە وەر دەگیرێت پێش خەوتن کاریگەری زیاترە ، هەروەها ئەم جۆرەشیان لەبازاردا ناسراون بە ( خابط او البطئ ) ، نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

① Insulin glargine ( Lantus ®),( Basaglar ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , Once daily at night .

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

② Insulin detemir ( Levemir ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , Once daily at night .

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

③ Insulin degludec ( Tresiba ®)
Injectable Pen / Solution : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , Once daily at night .

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی C.

ئەم جۆرەیان شەوانە پێش خەوتن وەردەگیرێت پاش
( 2 تا 4 ) کاتژمێر دەست بە ئیش دەکات و کاریگەریەکەی بۆ ماوەی ( 24 ) کاتژمێر لە لەش دەمێنێتەوە.

تێبینی/ ئەم جۆرەشیان دەتوانرێت تەنها بە ڕێگەی ( S.C ) بدرێت لە نەخۆش.

E/ Mixed insulin :

دەرمانەکانی ئەم کۆمەڵەیە بە شێوەی تێکەڵە ئامادەکراون
بە شێوەیەکی وا دروستکراون هەر تێکەڵەیەک پێک دێت
لە دوو جۆری ئینسۆلین ، ئەم جۆرەیان لەبازاردا ناسراون
بە ( مخبوط او مخلوط ) نموونەی دەرمانەکان بریتین لەمانەی خوارەوە :

① Novomix Pen ® ( 30% soluble insulin aspart + 70% insulin aspart crystallised with protamine ).

Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

② Humalog Mix 25 pen ® ( 25% insulin lispro + 75% insulin lispro protamine ).

Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

③ Humalog Mix 50 pen ® ( 50% insulin lispro + 50% insulin lispro protamine ).

Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

④ Humulin 70/30 pen ® ( 70% insulin aspart crystallised with protamine + 30% soluble insulin aspart ).

Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.5 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

⑤ Ryzodeg pen ® ( 30% insulin asprat + 70% insulin degludec ).
Injectable Pen : 100units/ml ( 0.2 to 0.4 unit/kg , One or two times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

⑥ Mixtard 30 ® ( soluble insulin 30% + isophane insulin 70% ).
Injectable Solution/Pen : 100units/ml ( 0.3 to 1 unit/kg , 2 times daily , 15 minutes before meal or direct after meal.

لە ماوەی دووگیانی و شیرداندا :
- گروپی B.

ئەم جۆریان وا باشە ( 30 ) خ*لەک تا ( 1 ) کاتژمێر پێش نان لێ بدرێت ئەم جۆریان پاشی ( 2 تا 4 ) کاتژمێر دەست بە ئیش دەکات کاریگەریەکەی ( 6 تا 8 ) کاتژمێر دەمێنێتەوە لە لەشدا.

تێبینی/ ئەم جۆرەشیان دەتوانرێت تەنها بە ڕێگەی ( S.C ) بدرێت لە نەخۆش.

تێبینی/ بەکارهێنانی دۆزی ئەم دەرزییانەی ئەنسولین
بە پێی حاڵەت و تەمەن و کێشی نەخۆشەکە ئەگۆڕێت ، بۆیە لەسەر قسەی دکتۆری پسپۆڕ دەوەستێت کە چەندی
بۆ دیاری ئەکات ئەوەی لەسەرەوە نووسیومان بەشێوە باوەکەیتی.

تێبینی/ پێویستە هەموو جۆرەکانی دەرزی انسولین ( Insulin ) لە پلەی گەرمی ( ۸-۲ سیلیزی ) هەڵبگیرێن لەناو ساردکەرەوە ( ثلاجة ).

تێبینی/ زۆربەی هەرە زۆری جۆرەکانی دەرزی انسولین
بە ڕێگای ژێر پێست ( S.C ) بەکاردێن و باون ، بەڕێگای تریش هەیە بەڵام کەمتر بەکاردێن.

⛔ تکایە بێ ئاماژەکردن بە ناوی من لە هیچ شوێنێک پۆست مەکەرەوە.

بەهیوای سوود.

سەرەتا بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ، زۆر سوپاسی خوای گەورە ئەکەم کە ئەم زانیاری و تاقەتەی بە من دا کە بتوانم ئەم بەرهەم...
21/03/2024

سەرەتا بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ، زۆر سوپاسی خوای گەورە ئەکەم کە ئەم زانیاری و تاقەتەی بە من دا کە بتوانم ئەم بەرهەمە بنووسم ، ئیتر چاوەڕوانی کۆتایی هات کتێبە ناوازەکە تەواو بوو ( Gynecology and Obstetrics ) نوێترین ڕێبەری دەرمانە باوەکان و هەندێن حاڵەت و نەخۆشی ئافرەتان.

🎯 ڕێبەرەکە بەشێوەیەکی زۆر سادە و ئاسان و کورت و پوخت باسی لە دەرمانە باوەکان و هەندێک حاڵەت و نەخۆشی تایبەت بە ئافرەتان کردوو کە پێشتر گوێمان لێ دەبوو کەوا دەرمانەکان و نەخۆشی و حاڵەتەکانی ئافرەتان هەندێک گران و ئاڵۆزن بۆ فێربوون یان ناوی دەرمانەکان ناخۆشن بۆ لەبەرکردن ، لە ڕاستیدا وایە ئەگەر ڕێبەرێک یان سەرچاوەک یان کەسێکی شارەزا نەبێت ڕێگات نیشان بدات بەتەواوی فێری ئەم بەشە نابیت ، قوتابیان و دەرچووی زۆربەی بەشە پزیشکیەکان ئەتوانن سوودی لێ ببینن بەتایبەت ئەوانەی لە دەرمانخانەکان کاردەکەن.

🔥 خاڵە گرینگەکانی ئەم کتێبە :
۱- باسکردن و ڕوونکردنەوەی دەرمانەکان چۆنیەتی بەکارهێنانیان و بۆچی زیاتر بەکاردێن و کاریگەری لاوەکی دەرمانەکان و چەندین زانیاری تر لەگەڵ وێنەی دەرمانەکان و چەندین تێبینی گرینگ.
۲- ڕێنمایی و پێدانی بڕ و ماوەی دەرمانەکان و سەلامەتی دەرمانەکان لە ماوەی دووگیان و شیردان دا.
۳- زیاتر لە 80 وێنەی تێدا بەکارهاتووە.
٤- لەکۆتایی ڕێبەرەکە دەرمانە سەلامەتەکان باسکراوە لە ماوەی دووگیانی.
٥- کتابەکە پێکهاتووە لە 141 لاپەڕە.

🔹 تێبینی/ بۆ بینینی نمونەی کتابەکە و داواکردنی کتابەکە نامە بۆ ڤایبەری ئەم ژمارەیە بنێرن:
07519542120

گەیاندن بەخۆڕاییە بۆ هەموو شار و شارۆچکەیەکی کوردستان.

داشکان کراوە سەدا 20% لە نرخی پێشتری خۆی😍
01/02/2024

داشکان کراوە سەدا 20% لە نرخی پێشتری خۆی😍

Florexa ( Eflornithine 13.9% ) Cream‍🔸ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen )بۆچی بەکاردێت؟وەڵام / بەکاردێت بۆ کەم کردنەوە ...
23/09/2023

Florexa ( Eflornithine 13.9% ) Cream

‍🔸ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen )

بۆچی بەکاردێت؟
وەڵام / بەکاردێت بۆ کەم کردنەوە و لاوازکردن و لابردنی مووی زیادەی ( Hirsutism ) ڕووخساری ئافرەتان و کچان.

تێبینی/ بۆ پیاوان بەکارنایەت و سوودی لێ نابینن.

چۆنیەتی بەکارهێنانی :
ڕۆژانە دووجار بەکاردێت ، بەلایەنی کەم پێویستە 4 کاتژمێر پێوەی بمێنێتەوە و زیاتر نەبێت لە 8 سەعات ، بۆ حاڵەتی لاواز و کەم بۆ ماوەی 1 تا 2 مانگ بەکاردێت ، بۆ حاڵەتی بەهێز تاکو 4 مانگ بەکاردێت.

کاریگەریه لاوەکیە باوەکانی ئەم کرێمە:
- خوران پێست.
- سووربونەوەی پێست.
- هەست کردن بە سووتانەوەی پێست.
- وشکی پێست.

بۆ کێ بەکارنایەت و سەلامەت نیە.
- بۆ ئافرەتی دووگیان و شیردەر.
- بۆ منداڵی تەمەن خوار 12 ساڵ.

میلیا ( Millia ) 🔸 ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen   )میلیا ( Millia ) :- بریتییە لە زیپکەی وردی سپی لەسەر ڕووخسار دە...
19/09/2023

میلیا ( Millia )

🔸 ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen )

میلیا ( Millia ) :- بریتییە لە زیپکەی وردی سپی لەسەر ڕووخسار دەردەچێت بەتایبەت لە ژێر چاو و دەوروبەری چاو.

قەبارەیان بچوکە و نزیکەی ۱ بۆ ۲ ملم دەبێت، ئەگەری هەیە لە هەموو تەمەنێکیشدا دروست ببێت.

🔹 هۆکارە سەرەکیەکانی دروستبوونی میلیا ( Millia ):
۱- بەهۆی کۆبوونەوەی پێستی مردوو لە ژێر پێست.
۲- بەهۆی گیرانی بۆریچکەی چەوریە ڕژێنەکانی بنی موەکانی پێست دروست دەبێت و ماددەی کیراتین و پڕۆتینی تێدا کۆدەبێتەوە.
۳- هەروەها ناتەواوی لە سیستەمی بەرگری لەش.
٤- هەروەها زوو زوو پاک نەکردنەوەی لەهەندێک کەسدا بەتایبەت ئەو کەسانەی پێستیان چەورە ، ئەم حاڵەتە دروست دەکات.
٥- زگماکی : زۆرجار لە مناڵی تازە لەدایکبوودا دروست دەبێت و دوای چەند هەفتەیەکیش بەبێ چارەسەر نامێنێت.
٦- بەهۆی نەخۆشی تری پێست ئەگەری هەیە دروست ببێت، وەکو نەخۆشی گورگەسورە.
۷- هەندێک جار بەهۆی بەکارهێنانی دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشی تر دروست دەبێت ، وەکو هەندێک کرێمی ستیرۆید.
۸- بەهۆی بەرکەوتن و برینی پێستەوە ئەگەری هەیە دروست ببێت ، وەکو بەرکەوتنی زۆری تیشکی خۆر ، لەیزەر بۆ چارەسەری نەخۆشی تری پێست ، سووتان.

🔸 چارەسەرەکانی میلیا ( Millia ):

زۆربەی کات پێویستی بە چارەسەر نیە ، چونکە لە ماوەی چەند مانگێکدا ئەگەری هەیە بۆخۆی نەمێنێت ، ئەگەر ویستت چارەسەری بکەیت ئەم ڕێگایانە خوارەوە هەیە وەک :

۱- چارەسەری بە دەرمانەکانی کۆمەڵەی ( Retinoid ) وەک:
Acretin ( Tretinoin ) 0.025% & 0.05% gel
Differin ( Adapaline ) 0.1% gel
شەوان پێش خەوتن

هەروەها شۆردنی دەم و چاو بە غسولێک ( Face wash ) کە ماددەی ( Salicylic acid ) تێدابێت یان ئەو تۆنەرانەی کەوا ماددەی ( Glycolic acid ) یان تێدایە.

۲- چارەسەر بە نەشتەرگەری بچووک بۆ لابردن و دەرهێنانی میلیاکان بە دەرزی بچوک.
۳- بەکارهێنانی نایترۆجینی شل بۆ نزمکردنەوەی پلەی گەرمی میلیاکان بۆ خوار سفر ، دەبێتە هۆی پوکانەوەیان ئەم کردارە پێی دەڵێن ( Cryotherapy ).
٤- چارەسەری تقشیر کیمیایی ( Chemical Pill ).
٥- هەندێک جار هەڵمی گەرماو و ساونا هاوکاردەبن لە کرانەوەی دەرچەکانی میلیا و بچوک بوونەوەیان.
٦- بەکارهێنانی دەرمانی دژە بەکتریا ئەگەر حاڵەتەکە بەهێزبوو و هەوکردنی لەگەڵ بوو ، وەکو ماینۆسایکلین.

🔴 ئاگاداربە/ هەموو چارەسەرە پزیشکییەکان ئەگەری هەیە جێبرین و قەتماغە لە شوێنی میلیاکان بەجێ بهێڵن و ئاسەوارێکی ناشیرین بمێنێتەوە و پێویستی بە چارەسەی تر بێت ، بەڵام ئەگەر میلیا بۆخۆی نەمێنێت ئاسەواریش بەجێ ناهێڵێت.

بەهیوای سوود بینین.

هەوکردنی پووک  (  التهاب اللثة )Gingivitis🔸 ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen  )هەوکردنی پووک :- بە گشتی هەوکردنی پووک،...
12/09/2023

هەوکردنی پووک ( التهاب اللثة )
Gingivitis

🔸 ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen )

هەوکردنی پووک :- بە گشتی هەوکردنی پووک، هەوکردنی ئەو بەشەی شانە راگرەکانی ددانە کە دەوری بەشی تاجی ددانیانداوە ( بەشی دەرکەوتوی ددان لە ناو دەمدا ).. هەرچەند دەستنیشان کردنی جۆر و هۆکاری ئەم هەوکردنە جۆراو جۆرو ئالۆزە و چەندین هۆکاریان هەیە بەڵام بە گشتی لە ئەنجامی دروست بوونی چینی پلاگ (Dental plaque )، ( کە بریتیە لە کۆبوونەوەی بەکتریای ناو دەم و خۆراک و لیک بە تێپەربوونی کات) کە دەلکێن بەسەر رووی ددانەکانەوە هۆکاری یەکەمینن، ئەم چینی پلاکە ئەتوانرێت لا ببرێت بە بەکار هێنانی فلچە و هەویری ددان لانی کەم رۆژی دووجار ، لەگەڵ بەکارهێنانی پەتی نێوان ددانەکان . گەر ئەم چینە لا نەبرێت ئەبێتە هۆی هەوکردنی پووک ( gingivitis ) کە بریتیە لە ئاوسان و سوربوونەوە و خوێن لێهاتن لە کاتی خواردن یاخود بە بێ هۆکار ( وەک بەیانیان لە دوای لە خەو هەڵسان )وە ڕەنگە ببێتە هۆی جیا بوونەوەی ئەم شانەیە لە ددانەکان و دروست بوونی بۆشایەکی لەبار بۆ کۆبوونەوە و گەشەی بەکتریاکان ( pockets ) ، ئەگەر بە شێوەیەکی گونجاو لا نەبرێت ئەم چینی پلاکە ئەوا بە تێپەربوونی کات توانای ئەوەی هەیە ببێتە چینێکی رەق کە پێی ئەوترێت ( dental calculus ) ( کلسی ددانەکان ). گەر بێت و لەم کاتەدا ئەم نەخۆشییە پشتگوێ بخرێت ئەبێت هۆی تێکشاندنی شانە ڕاگرەکانی دەوری ڕەگی ددانەکان تەنانەت ئەشێت ببێتە هۆی داخوراندنی ئێسکی ڕاگری ددانەکان و لە پاشان ئەگەری کەوتنی ددانەکان.

چۆن بتوانرێت هەوکردنی پووک بناسرێتەوە ؟
۱- کاتێک پووک سوورئەبێتەوە ، دەئاوسێت، زۆر بە ئاسانی بریندار ئەبێت ( بۆ نموونە لە کاتی ددان شتن یاخود پەتکردنی نێوان ددانەکان )، هەروەها هەندێک جار خوێنی لێ دێت.
۲- پووک وا دەرئەکەوێت وەک لە ددانەکان جیا بوبێتەوە
٣- بۆنی ناخۆشی ناودەم بە بەردەوامی ( چەندین هۆکار هەیە بۆ بۆنی ناخۆشی ناو دەم یەکێک لەوانە هەوکردنی پووکە)
٤- ئەگەری بوونی کێم و زەرداو لە نێوان ددانەکان و پووک.
٥- هەستکردن بە کەمێک جوڵە و لەقین لە ددانەکاندا ( لە ٢ ملم زیات).
٦- هەستکردن بەوەی ددانەکانی سەرەوە و خوارەوە بە شێوەیەکی ئاسایی جووتنابن.

ئایا چارەسەری هەوکردنی پووک هەیە ؟
بەگشتی بۆچوونە پزیشکیکان لەسەر ئەوە کۆکن کە لە قۆناغەکانی سەرەتادا هەوکردنی پووک لە دوای دەستنیشان کردن و چارەسەر لەلایەن پزیشکی ددانەوە چانسی گەڕانەوە بۆ حاڵەتی ئاسایی زۆرە ، بەڵام بە داخەوە لە قۆناغە پێشکەوتووەکاندا بە چارەسەری ئاسایی وەک پاککردنەوەی ددانەکان ئەگەری کەمە چاک ببێتەوە و پێویستی بە نەشتەرگەری پووک ئەبێت.

چۆن بتوانرێت خۆپارێزی لە هەوکردنی پووک بکرێت؟
۱- شوشتنی ددانەکان بە فڵچە و هەویری ددان ( لانی کەم رۆژی دووجار، وە هەر جارێك ٢-٣ خ*لەک کەمتری پێنەچێت ).
٢- پەتکردن و پاککردنەوەی نێوان ددانەکان ( لانی کەم رؤژی یەک جار ).
٣- سەردانی کردنی پزیشکی ددان بە شێوەیەکی رێک و پێک ( ٦ مانگ جارێک ) بۆ پشکێن و کۆنترۆل کردنی هەر حاڵەتێک پێویست بێت.

کێ زیاتر ترسی هەیە بۆ ئەم نەخۆشی هەوکردنی پووکە ؟
توێژەرەوان ئەوەیان خستوەتە ڕوو کە پەیوەندی هەیە لە نێوان نەخۆشیەکانی پووک و چەندین خوو، نەخۆشی و حاڵەتی سستمی ،نموونەیەک لەوانە :
١- بەکارهێنانی بەرهەمەکانی تووتن ( جگەرە ، نێرگەلە، بنێشتی تووتن ....)
٢- نەخۆشی شەکرە ( کۆنترۆل نەکراو)
٣- نەخۆشیەکانی کۆئەندامی سوڕی خوێن.
٤- تێکچوونی باڵانسی هۆرمۆنی.
٥- چەندین نەخۆشی و حاڵەت و وەرگرتنی دەرمانیتر کە ئەبنە هۆی هەوکردن و نەخۆشیەکانی پووک.
٦- نەشۆردنی دەم و ددان.
۷- خواردنی زۆری دەرمان.
۸ـ ددان پڕکردنەوە ،ئەگەر بەجوانی پڕنەکرابێتەوە.
۹- پیربوون.
۱۰- دەم وشکی.
۱۱ ـ هەندێ حاڵەت وەکو : ئایدز و سەرەتانی خڕۆکە سوورەکان یان چارەسەرکردنی شێرپەنجە.

هەندێک لەو دەرمانانەی کەوا زۆر باون بۆ هەوکردنی پووک و ددان بەکاردێن:

① Clavulanic acid or potassium + Amoxicillin
( Augmentin ® , Julmentin ®, Amoclan ® ) Tablet & Suspension & Vial

② Amoxicillin ( Glomox ®, Largopen ®) Tablet & Capsule & Suspension & Vial

③ Cephalexin ( Keflex ® , Lexin ®) Tablet & Suspension

④ Cefixime ( Suprax ®, Winex ®, Cefix ®) Tablet & Capsule & Syrup

⑤ Metronidazole ( Flagyl ®, Nidazole®, Negazole ®) Tablet & Suspension

⑥ Metronidazole + Spiramycin ( Rodogyl ®, Dentagyl ®, Spiradent ®) Tablet

⑦ Ceftriaxone ( Mesporin ®, Samixon ®, Enoxirt ®) Vial

تێبینی/ دەرمانی تریش هەن بۆ هەوکردنی پووک و ددان بەکاردێن بەڵام ئەوانە باوترینن.

هەروەها ئەم دوو جۆرە غرغرەیەش بۆ هەوکردنی پووک و ددان بەکاردێن و باون:

Kin Gingival Chlorhexidine Mouthwash
Higeen Povidone iodine Gargle

بەهیوای سوود.

Address

Erbil
Erbil

Telephone

+9647519542120

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Safeen Drug Guide posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share