06/07/2026
⚕️جیهان باوەش بۆ پزیشکییە نەریتییەکان دەکاتەوە☯️
☯️The world is embracing traditional medicine⚕️
☯️العالم يتجه نحو الطب التقليدي⚕️
✔️دڵخۆشبووم بە بەشداریکردنم لە بەرنامەی (لەگەڵ هەودا) لە کەناڵی(NRT2 )لە ماوەکانی ڕابردوو بۆ باسکردن لەسەر پزیشکی میللی، دەستخۆشیم بۆ دەرهێنەر و ستاف و خودی هاودا خان بۆ سازکردنی ئەم چاوپێکەوتنە،هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیان بۆ دەخوازم.....
✔️وەک ئاشکرایە ژیان دیارییەکی پەروەردگارە بۆ بەندەکانی، بەڵام ژیانکردن بە نەخۆشی ئازارەوە ئەستەم و دژوارە، هەربۆیە لە هەموو سەردەمەکاندا تەندروستی مرۆڤ گرنگترین باس و خواستبووە.....
✔️سەرەڕای شۆڕشی پزیشکی مۆدێرن و بەرەوپێشچوونی هەموو بوارە پزیشکییەکان،بەڵام خواست و گرنگی پێدانی خەڵکی بۆ پزیشکییە میللیەکان ڕوو لە هەڵکشانی بەردەوامە، چونکە ئەم زانستە لە سەر ئەزموون و تەجروبەی هەزارەها ساڵ دۆزراوەتەوە و بنیاتنراوە و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە و تەواوکاری پزیشکی مۆدێرنە و دەکرێت پێکەوە بەهێزتر و کاریگەرتربن.....
🤲ئەمانە و چەندین زانیاری دیکە لەم چاوپێکەوتنە بەردەستە، هیوادارم جێگەی ڕەزامەندی ئێوەی خۆشەویستبێت......
بەخێربێن بۆ چەناڵی ئــێــن ئــاڕتــی دوو لە یوتوبسەبسکرایبمان بکە...