Azad Hussein

Azad Hussein ڕاهێنەری فریاگوزاری سەرەتایی و پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی

31/10/2024

خ*لی فریاگوزاری سەرەتایی لە سەیدصادق ❤️

"خۆت ئامادە بکە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەوانی تر"

❤️سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان لقی سیدصادق هەڵدەستێت بەکردنەوەی خ*لێکی فریاگوزاری سەرەتایی..

لەم خ*لەدا:_

❤️بەشداربوو ڕادەهێنرێت لەسەر بنەماکانی فریاگوزاری سەرەتایی و فریاکەوتنی زۆربەی حاڵەتەکتوپڕەکانی وەک:
▪بوژانەوەی دڵ و سیەکان
▪بورانەوە
▪شکان
▪لوت بژان
▪پێوەدانەکان
▪خنکان
▪سوتاوی
▪گەشکە

❤️بەشداربوو بڕوانامەی بەشداریکردنی کۆرسەکە وەردەگرێت

❤️به‌شداربوو ڕاهێنانی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌دات و به‌ كرداریی فێر ده‌بێت.

❤️ئەم خ*لە لەلایەن (ئازاد حسین)دەوترێتەوە کە خاوەنی،
✔بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە تەندروستی گشتی
✔بڕوانامەی TOT لە فریاگوزاری سەرەتایی و گشتی

❤️کێ دەتوانێت بەشداربێت؟
✔سەرجەم دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستیەکان
✔سەرجەم قوتابیانی بەشە تەندروستی و پزیشکیەکان
✔سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانە و باخچەکان
✔دایکان و باوکان
✔سەرجەم ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببنە فریادرەسی ژیانی کەسانی تر..

🗓ماوەی خ*ل:
دوو ڕۆژە
8و 9ی / 11\ 2024
واتە ڕۆژانی (هەینی و شەممە)

تەنها بڕی (١٠٠٠٠) دەهەزار دینار وەردەگیرێت بۆ بەشداری خ*ل و پێدانی بڕوانامە

📝بۆ ناوتۆمارکردن پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی:

07701441088

07501968391

یاخود نامە بنێرن بۆ مەسنجەری ئەکاونتی سەنتەر و ناوتان تۆمار بکەن.

ناونیشان: سیدصادق/ سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان بەرامبەر مزگەوتی شێخ تاهیر.

⚠ئاگاداربە ژمارەی بەشداربوان سنوردارە..

ڕاهێنەری فریاگوزاری سەرەتایی و پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی

چ کاتێک دەتوانین  بڵێن سیستمی تەندروستیەکەمان پێشکەوتووە؟ کاتێک سیستمی تەندروستیەکەت سەرکەوتوو و پێشکەوتووە کە لەم ڕوانە...
04/07/2024

چ کاتێک دەتوانین بڵێن سیستمی تەندروستیەکەمان پێشکەوتووە؟

کاتێک سیستمی تەندروستیەکەت سەرکەوتوو و پێشکەوتووە کە لەم ڕوانەوە کامڵ بێت..!

1.سەرجەم پێداویستیەکان لەناو نەخۆشخانە هەبێت: واتە نەخۆش کەهاتە ناونەخۆشخانە نائومێدی نەکەیت و بڵێیت فەرموو بڕۆ دەرەوە ئەم فەحسە بکە و ئەو دەرمانە لە دەرەوە بکڕە..!
2.نزیک دەست بێت خزمەتگوزاریەکان: واتە ناکرێت نەخۆش لە قەزایەکەوە بچێتە شار بۆ کردنی فەحسێک،،دەرزیەک، ئەشیعەیەک..هتد
3.خزمەتگوزاری بەپێی پێویستی ناوچەکە بێت: واتە بۆنمونە خەڵکی گوندێک کە ئەگەری پێوەدانی مار،دووپشکی هەیە ناکرێت لە مەڵبەندی تەندروستیەکەی دژە ژەهری لێ نەبێت و 2 کاتژمێر ڕێ بکات ئینجا بگاتە ناوشار بۆ دەرزیەکی دژە ژەهر..!
4.خزمەتگوزاری تەندروستی زەمان بێت: واتە بەشێوەیەک بێت هەمووان دڵنیابن لە کوالیتیەکەی و دڵنیابن لەوەی کە هەرکاتێک پێویستیان هەبوو بەردەست دەبێت.
5.پێویستە 24کاتژمێر بەردەست بێت: ناکرێت کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ دەوام تەواو بوو ئیتر نەخۆش چاوەڕێ بکات تاکوو ڕۆژی داهاتوو.
6.خزمەتگوزاریەکان دادپەرەرانەبێت:واتە خزمەتگوزاریەکان بۆ هاوڵاتی کەمدەرامەت و هاوڵاتی دەوڵەمەند وەک یەک بن.
7.سەرچاوەی مرۆیی پێویست: پێویستە سیستمی تەندروستی سەرچاوەی مرۆیی پێویستی هەبێت بەپێی ژمارەی دانیشتوان و نەخۆش ئازار نەچێژێ لەبەر کەمی ژمارەی ستاف و پزیشک.
8.سیستمی تەندروستی فرە پسپۆڕی:واتە سیستمەکە بەجۆرێ بێت هەموو بواری پزیشکی و تەندروستی تێیدا ڕۆڵ ببین و ڕۆڵی خۆیان هەبێت،ناکرێت تەنها گرنگی بە چارەسەر و نەشتەرگەری بدرێت بەڵکو دەبێت گرنگیش بدرێت بە خۆپاراستن و پاراستنی خۆراک و بازاڕ و هۆشیاری تەندروستی و تەندروستی ژینگە و سەلامەتی کار و کوتان و توێژینەوەی زانستی و پاراستنی لاوان لە جگەرە و ڤەیپ و ماددەی هۆشبەر و هۆشیاری دەرونی و سۆشیاڵ بەپێچەوانەشەوە ناکرێت تەنها خۆپاراستن بێت..
9.جیاکردنەوەی کەرتی تایبەت و گشتی:واتە خزمەتگوزاری تەندروستی لە کەرتی گشتی و ئەهلی جیابکرێتەوە بە سەرچاوەی مرۆیی و سەرچاوەی پزیشکی و دەستێوەردانی کەرتی تایبەت.

هەرکات لە سیستمی تەندروستی ولاتەکەت ئەم خاڵانە هەبوو ئەوا دەتوانیت بڵێیت سیستمی تەندروستی وڵاتەکەم پێشکەوتووە..!

ئازادحسێن امین/پسپۆڕی خۆپاراستن

جەژنتان پیرۆزبێت و هەمیشە لەجەژن و شادیدا بن..✨🌙⚠جەژنی ئەمساڵ لە کەشێکی گەرم دایە تکایە ئاگاتان لە تەندروستی خۆتان بێت ....
15/06/2024

جەژنتان پیرۆزبێت و هەمیشە لەجەژن و شادیدا بن..✨🌙

⚠جەژنی ئەمساڵ لە کەشێکی گەرم دایە تکایە ئاگاتان لە تەندروستی خۆتان بێت ..!

✅نەچونە دەرەوە لە کاتە گەرمەکان..🌞
✅زۆر نەخواردنی شیرینی .🍬
✅خورادنی شلەمەنی زۆر...🍺
✅نەخواردنی خواردنی قورس..🍲

👈بۆ بەدوربوون لە نەخۆشی تای خوێن بەربوون:
▪تکایە گۆشت ڕاستەوخۆ بەکارمەهێنە دوایی بەستنی ئینجا بەکاری بهێنە..!

▪پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی باشترە بکرێتە ژێرگڵەوە..!



Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647501025165

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Azad Hussein posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share