17/07/2023
سڵاو بۆ ئەزیزانمان
تکایە خۆتان بپارێزن لە بەکارهێنانی شەکر و بابەتی شیرینی بۆ تەندروستیەکی باشتر
زیانەکانی شەکر :
زیادبوونی کێش: کە هیچ گومانێک لەمەدا نییە، بەتایبەتیش ئەوانەی سیستمی خۆراکییان بڕێکی زۆری فرەکتۆز کە لە خواردنەوە گازییەکان و جگە لەوانەدا هەیە لەخۆدەگرێت، کە هەر ئەوەیە هەست بە برسێتی و حەزی خواردنی خۆراک زیاد دەکات، هەر ئەوەش هانی کۆبوونەوەی چەوری دەدات لە ناوچەی سک، کە پێی دەوترێت چەوری هەناوی Visceral fat.
زیادکردنی ئەگەری توشبوون بە زیپکەی گەنجی: بە جۆرێک کە خواردنی بڕێکی زۆری ئەو خۆراکانەی شەکری زۆریان تێدایە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر و ئەنسۆلینی ناو خوێن، کە ئەمەش هانی دەردانی هۆڕمۆنی ئەندرۆجین دەدات، کە ئەندرۆجینیش چەوری پێست زیاد دەکات و دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە.
زیادکردنی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە: زیادەڕەوی لە خواردنی شەکر یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی توشبوونە بە شەکرەی جۆری دوو، کە زیادبوونی بەردەوامی ڕێژەی شەکری ناو خوێن هەستیاری ئەنسۆلین کەم دەکاتەوە و ڕۆڵەکەی کەم دەکاتەوە لە ڕێکخستنی شەکردا.
زیادکردنی ئەگەری توشبوون بە خەمۆکی: ئەو کەسانەی بڕێکی زیاتری شەکر لە خواردن و خواردنەوەکانیاندایە مەترسی توشبوونیان بە خەمۆکی زیاترە، بە بەراورد بەو کەسانەی کە بڕێکی مامناوەند و ئاسایی شەکر لە خۆراکەکانیاندایە.
دەبێتە هۆی پوکانەوەی ددانەکان: ڕەنگە ئەوە لە کۆنترین ئامۆژگارییەکان بێت کە هەموان بیستوویانە کە باس لە پەیوەندی نێوان شکولاتە و شیرینەمەنییەکان و پوکانەوەی ددانەکان کراوە کە بەهۆی زۆربوونی بەکتریاکانی دەمەوە ڕوودەدات، لە ئەنجامی کەمبوونەوەی کانزاکانی ددانەکان.
زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە: بەهۆی تێکچوونی خوێنبەرەکانی گورچیلە، ئەویش بەهۆی زیادبوونی شەکر لە خوێندا.
زیادبوونی ئەگەری لەناوچوونی توانا ئەقڵییەکان: کە یەکێکە لە فاکتەرە گرنگەکانی یادگە، هەروەها زیادەڕەوی لە خواردنی شەکر دەبەسترێتەوە بە پوکانەوەی مێشک (لەدەستدانی یادگە).
زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە لاوازی سێکسی: بە جۆرێک تێکچوونی سوڕی خوێن بەهۆی بەرزبوونەوەی بەردەوامی شەکری ناو خوێن هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی گەیاندنی خوێن بە ئەندامەکانی زاوزێ.