Kwrsy.کورسی

Kwrsy.کورسی sulemany

19/02/2026
12/07/2025
14/11/2024

ئایا ترس دەبێتە ھۆی نەخۆشی شەکرە؟

لە کوردستان باوەڕێک هەیە کە شۆکێک یان ترسێکی لەناکاو دەتوانێت ببێتە هۆی توشبوونی کەسێک بە نەخۆشی شەکرە. بۆ نموونە ڕەنگە هەندێک کەس وا بیر بکەنەوە کە منداڵێک تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم بووە دوای ئەوەی بە بینینی کەروێشکێک ترساوە و لەھۆشخۆی چووە، بەڵام زانست بەشێوەیەکی جیاواز نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم ڕوون دەکاتەوە.

نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم نەخۆشییەکی بەرگری خۆکارە. ئەمەش واتە سیستەمی بەرگری لەش بە هەڵە هێرش دەکاتە سەر خانە بەرهەمهێنەرەکانی ئەنسۆلین لە پەنکریاسدا. ئەم پرۆسەیە بەزۆری چەند مانگ یان چەند ساڵێکی دەوێت نەک لە ساتێکی لەناکاودا ڕووبدات. ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکیان هەیە زۆرجار لە سەرەتاوە هیچ نیشانەیەکیان نییە چونکە زیانەکانی بەرگری لەش وردە وردە لەناو جەستەدا ڕوودەدەن.

لەوانەیە فشاری دەروونی بەهۆی ترسێکی لەناکاو یان نەخۆشییەکەوە ببێتە هۆی ئەوەی نیشانەکانی زووتر دەربکەون چونکە فشار دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئاستی شەکری خوێن هەبێت. بە واتایەکیتر منداڵەکە خۆی توشبوو بووە بەڵام ھەستی پێنەکراوە، بە ھۆی ئەو ترسەوە شەکری خوێنی زیاتر بەرزدەبێتەوە و نیشانەکانی دەردەکەوەن.

بەکورتی، لەکاتێکدا ڕەنگە فشاری دەروونی، ترس یان ھەواڵێکی لەناکاو دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە خێراتر بکات، بەڵام نابێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە بە ھەردوو جۆرەکەیەوە.

سەرچاوە: diabetes.org.uk

14/11/2024

ئامارەکان مەترسیدارن!

👇👇👇

https://web.facebook.com/share/p/AEzKxioiXgA41maY/
11/08/2024

https://web.facebook.com/share/p/AEzKxioiXgA41maY/

زۆرێك لە دایک و باوکەکان هەست بەشەرمەزاری و بێزاری دەکەن، کاتێك خۆیان لە ئاستێکی بەرزدا دەبیننەوە و سەیریش دەکەن منداڵەکەیان قسەی ناشیرین و جنێو دەدات، پێویستە دایک و باوکان هەمیشە ئەوەیان لە بیربێت منداڵ لە پڕۆسەی لاساییکردنەوەدایە، بەردەوام هەوڵدەدات رەفتار و قسەکانی چواردەوری دووبارە بکاتەوە.
زانیاری زیاتر و هۆکار و چارەسەرەکانی لەم لینکەی خوارەوە رونکراوەتەوە 👇👇
https://bahaiq.net/Babat.aspx?id=33&mapid=2

Address

Salm
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kwrsy.کورسی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share