کلینیکی ڤێتەرنەری دار السمک

کلینیکی ڤێتەرنەری دار السمک بۆ -سەرپەرشتیکردنی حەوزی ماسی
- بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی
- بۆ پێدانی دەرمان
🐟🐠🐋🦈🐋

هۆکارەکانی مردنی لەناکاوی ماسی چین ؟هۆکار زۆرن بۆ مردنی لەناکاوی ماسی بەلام بەگشتی یەکێکن لەوانەی خوارەوە ☑️١. نەمانی ئۆ...
20/04/2026

هۆکارەکانی مردنی لەناکاوی ماسی چین ؟

هۆکار زۆرن بۆ مردنی لەناکاوی ماسی بەلام بەگشتی یەکێکن لەوانەی خوارەوە ☑️

١. نەمانی ئۆکسجین لەناکاو 💨
٢. ترشێتی ئاوەکە🧪
٣. ژەهراوی بونی ئاو بە ژەهرە کوشندەکان 🦠
٤. قەوزەی زۆر 🧪
٥. بەرکەوتەی کارەبا ⚡️
٦. پێدانی دەرمانی زیاد لە پێویست 💊
٧. بەرزبوونەووی ئامۆنیا و نیترایت ☠️

کلینیکی پزیشکی ڤێتەرنەری دار السمک
0773 879 3003
0774 086 4587

السلام علیکم تقبل اللە منا ومنکم صالح اعمالجەژنتان لێ پیرۆز بێت، خوای گەورە هەمیشە دڵخۆشتان بکات هەردەم لە جەژن و خۆشیی ...
20/03/2026

السلام علیکم
تقبل اللە منا ومنکم صالح اعمال

جەژنتان لێ پیرۆز بێت، خوای گەورە هەمیشە دڵخۆشتان بکات هەردەم لە جەژن و خۆشیی دا بن 🤍🍬

19/03/2026

پشکنین و دەستنیشان کردنی نەخۆشیەکانی سەلەمون (تراوت) 🐠
و پێدانی رێنمایی و چارەسەری پێویست💊
پشکنینی تاقیگەیی 🔬
پشکنینی ئاو ( PH , DO , Temperature) 🌊

کلینیکی پزیشکی ڤێتەرنەری دار السمک
د. کاردۆست رسول محمد
0773 879 3003

ئەوەی دەیبینن جۆرە مشەخۆرێکە لەسەر پەرەکان و پولەکەی ماسی دەمێنێتەوە و دەبێتە هۆی زیان بۆ پەرەکان و پێستی ماسیەکە 🐠ناوی ...
19/02/2026

ئەوەی دەیبینن جۆرە مشەخۆرێکە لەسەر پەرەکان و پولەکەی ماسی دەمێنێتەوە و دەبێتە هۆی زیان بۆ پەرەکان و پێستی ماسیەکە 🐠

ناوی مشەخۆرەکە ئارگولەسە ( Argulus foliaceus, argulus japonicus)
✅ شێوەیەکی خری هەیە و لە کێچ و ئەسپێی تر دەچێت بەلام لەناو ئاو دا دەژی
✅ ٣ بۆ ١٠ ملم دەبێت و بە چاوی ئاسایی دەبینرێت
✅ دوو چاوی دیاری هەیە و چەند دەمیلەیەکی هەیە کا خوێن و پێستی ماسیەکە هەلدەمژێت
✅ دەتوانێ مەلە بکات لەناو ئاوەکە و گیانەوەرکان دەدۆزێتەوە
✅ هێلکە دەنێنەوە لەسەر بەرد و گیای ناو ئاو ، دواتر هێلکەکان دەتروکێن و دەچنە سەر لەشی ماسیەکان لە ماوەی ٢ هەفتە دا
نیشانەکانی چین لە ماسیەکە ؟
🔆 زۆر جار مشەخۆرەکە لەسەر ماسیەکە دەبینرێت
🔆 دەبێتە هۆی قلیشان و برهنداربونی پێستی ماسیەکە کە زۆر جار لەگەل نەخۆشیە کەرووییەکان تێکال دەکرێت
🔆 لەشی ماسیەکە زیاتر لینج دەبێت و ئاو دەردەکات
🔆 پولەکەکانی لێ دەبنەوە
🔆 بەرگری ماسی دادەبەزێت و سترێس دەبێت
🔆ماسیەکە کێشی زیاد ناکات

خۆش بەختانە چارەسەری هەیە و زۆر جار ماسیەکە پاک دەبێتەوە لێی بەلام پێویستە حەوزەکەش پاک بکرێتەوە دوای فرۆشتنی ماسیەکە بۆ وەجبەی داهاتو
……………. کلینیکی ڤێتێرنەری دار السمک ……………..
د. کاردۆست رسول
#ماسی

09/01/2026

سیستمی داخراوی بەخێو کردنی ماسی 🐠

سیستەمێکی تازەیە لە ناوچەی ئێمە بەلام لە جنوب گەشەی باشی بەخۆیەوە بینیوە و لە پەرەسەندنی بەردەوام دایە ☑️

ئەم سیستەمە پێویستی بە چاودێری چڕ و سەرپەرشتی پزیشکی ڤێتەرنەریە بەردەوام 🩺

جیاوازیەکانی ئەم سیستەمە :

١. ماسیەکی زیاتر لە رووبەرێکی کەمتر بەخێودەکرێت ( ٤٠ کیلۆ لە هەر مەترێکی مکعب)🌊
٢. پلەی گەرمی کۆنترۆل دەکرێت🌡️

٣. ئامۆنیا کۆنترۆل دەکرێت لە رێگای میدیایەک کە بەکتریای سود بەخش لەسەری گەشە دەکات بۆ کەم کردنەوەی ئامۆنیای تواوە ، وە لە رێگای بەردی زایلۆتیش.🪨
٤. تیشکی ئۆزۆن تێیدا بەکار دێت بۆ کەم کردنەوەی مشەخۆر و بەکتریا و ڤایرۆس.⚡️🦠

٥. کارەبای زیاتری پێویستە و ئۆکسجینی تواوەی زیاتر
٦. ئاوێکی کەمتری پێویستە و نزیکەی ٩٠٪ی ئاوی ناو حەوزەکان بەکار دێتەوە🌊

کلینیکی پزیشکی ڤێتەرنەری دار السمک



ئەو ماسیانەی بەخێو دەکرێن لە کوردستان : 🐠١. یەکەم جۆر و زۆرترین ( کۆمۆن کارب) - ماسیەکی کەم جولەیە و حەزی بە ئاوی وەستاو...
28/12/2025

ئەو ماسیانەی بەخێو دەکرێن لە کوردستان : 🐠
١. یەکەم جۆر و زۆرترین ( کۆمۆن کارب)
- ماسیەکی کەم جولەیە و حەزی بە ئاوی وەستاوە
- ماسیەکی هەمەچەشنە خۆرە و زیاتر عەلەف دەخوات
- ⁠پلەی گەرمی دەتوانێ لە ژێر سفرەوە تا ٣٥ بەرگە بگرێت ، وا باشترە ٢٤ تا ٣٤ بێت.
🌡️🌊
- ⁠کێشی لە ٢ کیلۆ تا ١٠ کیلۆ دەروات بەپێی کاتی بەخێوکردن
- ⁠زیاتر بەرگەی نەخۆشی دەگرێت و بۆ حەوزی گل و سیستەمی داخراو زۆر گونجاوە
- ⁠بەرگەی ئامۆنیا دەگرێت لە سفر تا ٠.٠٢، گەر زیاتر بێت مەترسیە و لە ٠.٠٥ میلیکرام لە لترێک دا دەبێتە هۆی مردنی
☠️⚫️
٢. ماسی تراوت یاخود سەلەمون :
دو جۆر ماسی تراوت هەیە ( سپی یان پرتەقالی کە رەنگی گۆشتەکەیەتی )🥩🍣
- ماسیەکی زۆر چالاکە و بەردەوام دەجولێت
- ⁠گۆشت خۆرە و ٥٠٪ ی عەلەفەکەی لە پرۆتین پێکهاتوە
- ⁠باشترین پلەی گەرمی ١٢ تا ١٨ پلەیە لەسەروویەوە سترێس دەبێت
🎏⛔️
- ⁠ئامۆنیا نابێت لە ٠.٠٢ زیاتر بێت چونکە بەرگەی ئەو ژینگەیە ناگرێت
- ⁠کێشی دەگاتە ٢ تا ٣ کیلۆ لەماوەی ٧ مانگ لە ژینگەی ستاندارد
- ⁠پێویستی بە ئۆکسجینێکی زۆرە و لە حەوزی کۆنکرێت دەژیت بەشێوەی
🌊🐠
- ⁠بەرگری لاوازە و بەرگەی ئۆکسجینی کەم و ئامۆنیای بەرز ناگرێت
- ⁠لە تەمەنی ٢ سال دەتوانێ وەچە بخاتەوە
- گرنگترین خال ئاوێکی سارد و ئۆکسجینی بەرز ، لەسەرووی ٥
ملیگرام/ لتر

٣. گراس کارپ یاخود کاربی گیایی(قاشنە) :🍀🌿
- ماسیەکی گیاخۆرە و لە حەوزی گلی بەخێودەکرێت و لە چۆم و دەریاکانیش دا دەژی
- ⁠روەکی ئاوی و قەوزە دەخوات
- ⁠شێوەی نزیکە لە کۆمۆن کارب، کەمێک لاشەی درێژ ترە
- ⁠پلەی گەرمی لە ٢٠ تا ٣٨ پلە گونجاوە بۆی ( لە سەروویەوە
سترێس دەبێت)

- ⁠حەزی لە ژینگەی ئاوی تفتە رێژەی PH ی گونجاو ٧ بۆ ٨.٥
- ⁠ئامۆنیە سفر تا ٠.٠٢
- ⁠لە سەرو ٤ سالەوە گونجاوە بۆ وەچە خستنەوە
- ⁠لە ژینگەی ستاندارد دەکرێ کێشی تا ٢.٥ کیلۆ سەرکەوێ بە ماوەی ٦ مانگ
- ⁠زیاتر بەرگەی نەخۆشی دەگرێت لە کۆمۆن کارب
————— بەهیوای سوود —————
کلینیکی ڤێتەرنەری دار السمک
0773 879 3003

26/12/2025

جیاوازیەکانی حەوزی داخراو چیە ؟

1. ماسیەکی زۆرتر لە مەودایەکی کەمتر
2. ٤٠ کیلۆ لە یەک مەتر مکعب
3. کۆنترۆل کردنی ئامۆنیا لەرێگای فلتەرەکان
4. کۆنترۆل کردنی نیترایت و مادە زیان بەخشەکان
5. ماسیەکە باشتر عەلەف دەخوات
6. ئینتاجی زیاتر
7. ئۆکسجینێکی زیاتر بۆ ماسیەکە دابیم دەکرێت
8. ئیدارە کردن و خواردن پێدان ئاسانترە
9. پشکنین و هەلسەنگاندن ئاسانترە
10. هۆکارەکانی نەخۆشی وەکو بەکتریا و ڤایرۆس باشتر کۆنترۆل دەکرێن
11. ئاوی کەمتری پێویستە
12. لەم حەوزانە دا ماسی کۆمۆن کارب بەخێو دەکرێت
13. کارەبایەکی زیاتری پێویستە
14. سیستەمی بەخێو کردنی چڕە و پێویستی بە چاودێری بەردەوامە
بەهیوای سوود
ڤێتەرنەری دار السمک بۆ سەرپەرشتی پرۆژەی ماسی لە کوردستان

0773 879 3003

خوێنەری ئەم بابەتە بن !چ جۆرە ژینگەیەک و بارو دۆخێک باشە بۆ ئەوەی ماسیەکە بەردەوام بێت لە خواردنی عەلەف و گەشە کردن ؟ 🐠🐟...
29/10/2025

خوێنەری ئەم بابەتە بن !

چ جۆرە ژینگەیەک و بارو دۆخێک باشە بۆ ئەوەی ماسیەکە بەردەوام بێت لە خواردنی عەلەف و گەشە کردن ؟ 🐠🐟

چەند هۆکارێکی زۆر کاریگەر کا وادەکات ئیشتیهای خواردنی ماسی زیاد بکات بەتایبەت جۆری ( کارب )
هەریەکە لە ماسیەکانی ( common carp, grass carp, mirror carp )
دەکرێ زیاتر عەلەف بخۆن یان لەکاتی نەخواردنی عەلەف بە شێوەی پێویسی دەتوانرێ ئەم رێگایانە تاقی بکرێتەوە :

* پلەی گەرمی لەنێوان ٢٢ بۆ ٢٨ 🌡️
* رێژەی ئۆکسجینی بەرز
* ئاوی پاک و بێ ئامۆنیا 💦
* جێگیری ترشێتی ئاوەکە PH
* رووناکی بۆسەر حەوزەکە و جولەیەکی کەمی ئاو هەبێت باشە 🌊
* بەکارهێنانی مەلتی ڤیتامین و ماددە کانزاکان بۆناو عەلەفەکە ( ڤیتامین سی و B complex )
* بەکارهێنانی پرۆبایۆتیک 💊
* خۆراکی سروشتی لەناو حەوزەکە وەکو گیاو قەوزەی ناو ئاو و هەندێ جۆری مێش و مشەخۆری سەر رووی ئاوەکە ( زۆر جار وا پێشنیار دەکەین کە یەکەم وەجبەی حەوزێکی قور بە سێ جار پڕ ئاو بکرێت بۆ ئەوەی گیای ناو ئاوەکە گەشە بکات و ماسیەکە سوودی لێ ببینێ وەکو سەرچاوەیەکی تری خۆراک)
* کوالێتی باشی عەلەف ( پرۆتینی باش، گلوتامیک ئەسید، ئەلانین پرۆبایۆتیک ) 🌾🫘
* تێکراوەکانی ناو عەلەف ( protease, amylase, lipase )

بێگومان ماسی پێویستی بە کەشێکی ئارام و دوور لە سترێسە بۆ ئەوەی عەلەفی پێویست بخوات و کێشی زیاد بکات ، چونکە ترسان و سترێس لەسەر ماسیەکە وادەکات گەشەی دوا بکەوێت و عەلەف خواردنی وەک پێویست نەبێت ئەمەش وادەکات رێژەی FCR کەم بێت و ماوەیەکی زیاتری پێویست دەبێت بۆ ئەوەی بگات بە وەزنی خوازراو و ئامادەی فرۆشتن بێ.

ڤێتەرنەری دار السمک بۆ سەرپەرشتی حەوزی ماسی
0773 879 3003

ئەو هۆکارانە چین کە وادەکات ماسی لە خواردن بکەوێت یان خواردن کەم بخوات ، 🐟باسی ماسی کارب دەکەین بەتایبەتی جۆری ( common ...
23/10/2025

ئەو هۆکارانە چین کە وادەکات ماسی لە خواردن بکەوێت یان
خواردن کەم بخوات ، 🐟
باسی ماسی کارب دەکەین بەتایبەتی جۆری ( common carp)

هەریەکە لەو هۆکارانە دەشیت ببێتە هۆی کەم خواردنی عەلەف یان نەخواردنی کە دەشیت بەهۆی گۆران لە هەریەکە لە ژینگەی دەرەوە، خۆراک، تەندروستی ماسیەکە و ئیدارەی خراپ.

١- تێکچوونی کوالێتی ئاوەکەی 🌊
* کەمی ئۆکسجین
* بەرزی ئامۆنیا
* زیادبونی گازی دوانۆکسیدی کاربۆن ( CO2)
* بەرز بوونەوە یان نزم بوونەوەی پلەی گەرمی ئاوەکە
٢- کوالێتی خۆراک یان عەلەف 🫘
* کەمی رێژەی پرۆتین ( کەمتر لە ٢٥٪ )
* کەمی بەها خۆراکیەکانی وەکو ڤیتامینەکان و کانزاکان
* عەلەفی خراپ بوو ( کەروو و شێ و تەربوون و زۆر گەرم بوون )
* قەبارەی عەلەفەکە ( بەپێی تەمەنی ماسیەکە )
* کاتی نەگونجاو بۆ عەلەف پێدان
٣- هۆکاری نەخۆشی 🦠
* مشەخۆرە دەرەکیەکان
* مشەخۆرە ناوەکیەکان
* توشبوون بە بەکتریا و ڤایرۆسی ناوەکی
٤- زۆری ماسیەکان لە شوێنێکی کەم کە بەپێی جۆری سیستەمەکە دیاری دەکرێت و دەست پێدەکات لە ( ١ ماسی بۆ یەک مەتر سێجا و هەتا ٥٠ ماسی بۆ یەک مەتر سێجا )
٥- سترێس و ئیدارەی خراپ
* زۆر راو کردن و جولاندنی ئاو و هاتوچۆی بەردەوام و گۆرانی لەناکاوی پلەی گەرمی و گۆرانی وەرزەکان
٦- ئاو نەگۆرین بۆ ماوەی درێژ و کۆبوونەوەی ماددەکانی ناو ئاو ( عەلەف و پیسایی ماسیەکە و )

چۆن حالەتەکە باشتر بکەین ؟🩺
* دانانی ئۆکسجینی باش و راگرتنی ئاوەکە بە پاکی
* پێدانی عەلەفی باش ( ماسی کارب عەلەفی کۆن و پیس بوو و نەگونجاو لەرووی بەها خۆراکیەکان ناخوات )
* ژەمی پێویست لە کاتی گونجاو و رووناک دا
* گۆرینی ئاو بەپێی پێویست و بەردەوام
* بەکارهێنانی دژە مشەخۆر و دژە بەکتریاکان و بنبر کردنیان
* لابردنی قەوزە و گیا و دورخستنەوەی دار و درەخت لە کەناری ئاوەکە
*

Address

Slemani
As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کلینیکی ڤێتەرنەری دار السمک posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share