Harman Laboratory

Harman Laboratory تاقیگەی هەرمان بۆ شیکاریی نەخۆشییەکان
medical laboratory

شیکاری (IGRAs):یان (Interferon-Gamma Release Assay):شیکاریەکی خوێنە سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی سیل یان...
20/07/2026

شیکاری (IGRAs):
یان (Interferon-Gamma Release Assay):
شیکاریەکی خوێنە سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی سیل یان بەکتریای (Mycobacterium tuberculosis)، شیکاریەکە بڕی ئەو (Gamma Interferon)ە دیاریدەکات کە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەهۆی کاردانەوەی سیستمی بەرگری لەشەوە و لەلایەن خرۆکە سپیەکانەوە دەردەدرێت کاتێك بەرکەوتنی دەبێت لەگەڵ دژەپەیداکەری بەکتریای نەخۆشی سیل (TB antigens)، نمونەی خوێنی کەسەکە لەگەڵ دژەپەیداکەری بەکتریاکە لە ناوەندێکی تایبەت دا تێکەڵ دەکرێن و پاشان ئەگەر کەسەکە هەڵگری بەکتریای سیل بێت ئەوا خرۆکە سپیەکان پاش هاندانیان لەلایەن دژەپەیداکەرەکەوە پێکهاتەیەک دەردەدەن کە بە (Gamma Interferon) ناسراوە.
بەگشتی ئەم شیکاریە بۆ ئەوکەسانە ئەنجامدەدرێت کە گومانی توشبونیان بە نەخۆشی سیل یان بەکتریای (Mycobacterium tuberculosis) لێ دەکرێت بەڵام هیچ نیشانەیەکیان تێدا دەرنەکەوتووە.
نەخۆشی سیل چی یە؟
نەخۆشیەکی بەکتریاییە بە هۆی بەکتریای (Mycobacterium tuberculosis) تووشی دەبین، کە بە گشتی تووشی سییەکان دەبێت، بەڵام دەکرێت هەندێک جار لە بەشەکانی تری لەش وەک مێشک و بڕبڕەی پشت، ئێسک و جومگەکان، بۆری میز و میزەڕۆ یان هەر ئەندامێکی تر دا گەشەبکات.
نزیکەی دوو بلیۆن کەس لە جیهاندا هەڵگری ئەم بەکتریایەن بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە هەموویان نیشانە و دەرکەوتەکانی نەخۆشیەکەیان تێدابێت، چونکە لەکاتی بەرکەوتن و تۆشبوونی کەسێک بە بەکتریای سیل، بەکتریاکە بە دوو شێواز لە لەشیدا دەمێنێتەوە: (چالاک) یان (ناچالاك یان متبوو).
* شێوەی چالاک (Active TB): نزیکەی دە لە سەدی ئەوانەی بەرکەوتنیان هەیە بە بەکتریای سیل و تووشبوون، بەکتریاکە دەستدەکات بە زیندەچالاکیەکانی و دەبێتە هۆی تێکدان و سەرهەڵدانی گرفتی تەندروستی لەو ئەندامەی کە تووشیبووە، ئەگەر بەکتریاکە لە سییەکانی گەشەی کردبوو ئەوا دەتوانێت لەڕێگەی کۆکە و پژمە و بەڵغەم و قسەکردن لە نزیکەوە بگوازرێتەوە بۆ کەسانی تر یان (لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە لە کاتی سکپڕیدا) و توشبوو پێویستە بە زووی چارەسەر وەبگرێت.
* شێوەی ناچالاک یان متبوو (Latent TB): نزیکەی نەوەد لە سەدی ئەوانەی بەرکەوتنیان هەیە بە بەکتریای سیل و تووشبوون، سیستمی بەرگری لەش کۆنترۆڵی چالاکیەکانی بەکتریاکە دەکات و ناهێڵێت گەشە بکات، بەڵام بەکتریاکە بەشێوەی متبوو بۆماوەیەکی دوور و درێژ دەکرێت لە لەشەدا بمێنێتەوە بەبێ بوونی هیچ چالاکیەک، بە زیندووی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی سیستمی بەرگری لەش لاواز دەبێت(یان لاواز دەکرێت) ئەوکات بەکتریاکە دەست بە گەشە و چالاکیەکانی دەکات (دەچێتە شێوەی چالاک) و نیشانە و ماکە خراپەکانی دەردەکەون لەو ئەندامەی کە تووشی هاتووە.
لەم قۆناغەدا کەسەکە هیچ نیشانە و هەوکردنێکی نییە و بەکتریاکە بەبێ کاریگەری دەمێنێتەوە و ناگوازرێتەوە بۆ کەسانی تر بەڵام کەسەکە بە هەڵگری دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی سیستمی بەرگری لاواز دەبێت (یان لاواز دەکرێت).
** شیکاری (IGRAs) دەستنیشانی بوون و نەبوونی بەکتریاکە دەکات لەهەر شێوەیەکدابێت، بەڵام بە گشتی شیکاریەکە بۆ شێوەی متبوو (Latent TB)ی بەکتریاکە ئەنجامدەدرێت، لە هەردوو شێوەکەشدا بەکتریاکە دەتوانرێت چارەسەربکرێت.
** ئەگەر بەکتریاکە لە شیوەی متبوو (Latent TB) دا چارەسەر نەکرێت دەکرێت لە داهاتوودا چالاک ببێت.
کەی پێویستە شیکاری (IGRAs) ئەنجامبدرێت؟
شیکاریی (IGRAs) بەگشتی بۆ ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی سیل (Tuberculosis) لێ دەکرێت و ئەنجامی شیکاری (Tuberculin)یان پۆزەتیڤ بێت، بۆ دڵنیای زیاتر شیکاری (IGRAs) ئەنجامدەدرێت:
* ئەوکەسانەی کە پێویست دەکات دەرمانی لاوازکردنی بەرگریان پێ بدرێت بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی بەکتریاکە بەشێوەی متبوو (Latent TB) شیکاری (IGRAs)یان بۆ ئەنجامدەدرێت، چونکە پاش لاوازبوونی بەرگری لەش مەترسی چالاکبوونی هەیە.
* ئەو کەسانەی کە بەرگری لەشیان لاوازە وەک توشبوانی(ئایدز) یان بەساڵاچووان، یان لاوازکراوە وەک (ئەوکەسانەی دەرمانی لاوازکردنی بەرگری لەشیان پێ دەدرێت وەک چارەسەر).
* ئەوکەسانەی کە لە شوێنە گشتیەکاندا کار دەکەن و بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ کەسانی تردا وەک (دایەنگە و قوتابخانە و ئەوکەسانەی لەناو ماڵان و کەمپی کۆچبەران کاردەکەن).
* ئەوکەسانەی کە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان هەیە لەگەڵ کەسانی توشبوو بە بەکتریاکە.
* ئەوکەسانەی کە نیشانەکانی نەخۆشیەکەیان تیادا دەردەکەوێت.
* لەکاتی سەفەرکردن و مانەوە لە وڵاتێکی تر.
نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشی سیل:
* کۆکەی بەردەوام و بەڵغەماوی.
* لەرز و تا و ئارەقکردنەوەی شەوانە.
* دابەزینی کێش بەبێ هۆکار.
* بێهێزی و ماندوێتی.
مانای شیکاریەکە چی دەگەیەنێت؟
* ئەنجامی نێگەتیڤ (Negative): مانایی نەبوونی بەکتریاکە دەگەیەنێت لە لەشی کەسەکەدا بەهەردوو شێوەکەی (چالاک و متبووەوە)، یان تازە توشبووە چونکە بەکتریاکە پێویستی بە نزیکەی دوو مانگ هەیە تا بتوانرێت لەڕێگەی شیکاری (IGRAs) وە دەستنیشان بکرێت.
* ئەنجامی پۆزەتیڤ (Positive): مانای بوونی بەکتریاکە دەگەیەنێت لە لەشی کەسەکەدا، بەشێکی زۆری ئەوکەسانەی کە ئەنجامی شیکاریەکەیان پۆزەتیڤە بەکتریاکە بەشێوەی متبوو لە لەشیاندایە، هەربۆیە بۆ دڵنیابوون لە بارودۆخی نەخۆشەکە و شوێن و کاریگەری بەکتریاکە دەکرێت شیکاری تیشکی ئەنجامبدرێت.
بەگشتی شیکاریی (IGRAs) یان (Tuberculin Skin Test (TST)) بەکاردێن بۆ دەستنیشانکردنی بەکتریای سیل بەڵام شیکاری (IGRAs) وردتر و ئەنجامێکی دڵنیاتری هەیە چونکە وەرگرتنی ڤاکسین دژی بەکتریاکە دەبێتە هۆی پۆزیتیڤ بوونی شیکاری (TST) بەڵام ئەم ڤاکسینە هیچ کاریگەریەکی لەسەر ئەنجامی شیکاری (IGRAs) نییە هەربۆیە باشتروایە بۆ دڵنیابوون لە بوونی بەکتریاکە شیکاری (IGRAs) ئەنجامبدرێت بەمەرجێک کەسەکە تەمەنی لە پێنج ساڵ زیاتر بێت.
شیکاریە پەیوەندارەکان:
- Tuberculin Skin Test (TST).
- AFB testing for Fluid or Sputum.
- PCR for TB.

بۆ پەیوەندی کردن؛

07705393538

ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

شیکاری (DHEAS):شیکاریەکی خوێنە دەستنیشانی بڕی هۆرمۆنی (Dehydroepiandrosterone Sulfate)(DHEAS)دەکات لە خوێن دا، کە لەلایە...
16/07/2026

شیکاری (DHEAS):
شیکاریەکی خوێنە دەستنیشانی بڕی هۆرمۆنی (Dehydroepiandrosterone Sulfate)(DHEAS)دەکات لە خوێن دا، کە لەلایەن ڕژێنی سەرگورچیلەوە دەردەدرێت، بە بڕی جیاواز لە هەردوو ڕەگەزدا، بەڵام لە ڕەگەزی نێردا بڕی دەردانی هۆرمۆنەکە زیاترە هەربۆیە بە یەکێک لە سێکس هۆرمۆنەکانی تایبەت بە ڕەگەزی نێر هەژمار دەکرێت، شیکاری بڕی هۆرمۆنەکە سوودی لێوەردەگیرێت بۆ چاودێریکردنی کاری ڕژێنی سەرگورچیلە، هۆرمۆنی (DHEAS) یارمەتیدەرە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکانی تری وەک (Testosterone) لە پیاوان و (Estrogen) لە ئافرەتان دا.
ڕۆڵی هۆرمۆنەکە:
هۆرمۆنی (DHEAS) بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ڕژێنی سەرگورچیلە و بڕێکی کەمیش لەلایەن هێلکەدان یان گونەکانەوە دەردەدرێت، و ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە گەشەکردنی سیفەتە جەستەیی و فیسیۆلۆجیەکانی ڕەگەزی نێر دوای باڵقبوون، دەکرێت بگۆڕدرێت بۆ هۆرمۆنەکانی تری وەک (Testosterone)(Androstenedione) لە پیاوان و (Estrogen) لە ئافرەتان دا.
کەی شیکاری (DHEAS) ئەنجام دەدرێت؟
بەگشتی شیکاری (DHEAS) بۆ چاودێری کردنی کاری ڕژێنی سەر گورچیلە و دەستنیشانکردنی ناڕێکی (تێکچونی هاوسەنگی)هۆرمۆنەکان ئەنجام دەدرێت، بەڵام زۆر کات بەتەنها ئەنجام نادرێت و پێویست دەکات لەگەڵ شیکاری هۆرمۆنەکانی تر پێکەوە ئەنجامبدرێن.
شیکاری (DHEAS) لەم کاتانەدا دەکرێت ئەنجام بدرێت:
* لە ئافرەتان دا لەکاتی دووگیان نەبوون و وەستان یان ناڕێکی سوڕی مانگانە (Amenorrhoea) و نەمانی ئارەزووی سێکسی یان دەرکەوتنی گۆڕانکاریە جەستەییەکانی هاوشێوەی پیاو (Virilisation)، دەرکەوتەکانی وەک (دەنگ گڕ بوون، زیادبوونی مووی دەم و چاو، زیادبوونی ماسولکەکان و ڕووتانەوە قژ، زیپکە (عازەبە)، گەورەبوونی سێوی ئادەم و بچووک بوونەوەی مەمک).
* لە کچانی تازە پێگەیشتوو (تازە باڵقبوو) دا ئەگەرهەمان نیشانەکانی (Virilisation) دەرکەوتن، دەکرێت شیکاری (DHEAS) لەگەڵ شیکاری سێکس هۆرمۆنەکانی تردا ئەنجام بدرێت.
* دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی بوونی کیسی هێلکەدان (PCOS)لەگەڵ شیکاری سێکس هۆرمۆنەکانی تردا ئەنجام بدرێت.
* لە منداڵی تازە لەدایکبووی کچ دا کە ئەندامی زاوزێی ئاشکرا دیار نییە (کوڕە یان کچ) (Ambiguous Genitalia). دەکرێت شیکاری (DHEAS) ئەنجامبدرێت.
* لە منداڵی کوڕدا لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی باڵقبوون (دەنگ گڕ بوون، زیادبوونی ماسولکە و دەرکەوتنی موو و گەورەبوونی ئەندامی زاوزێ) بەر لە تەمەنی باڵقبوونی ئاسایی دەکرێت شیکاری (DHEAS) ئەنجامبدرێت.
* دەستنیشانکردنی سەرەتایی جۆری (گرێ یان لوو) ی دروست بوو لە ڕژێنی سەر گورچیلە، ئایا گرێی شێرپەنجەین یاخود نا.
ڕێژەی ئاسایی شیکاریەکە:
ڕێژەی ئاسایی هۆرمۆنی (DHEAS) بۆ هەر تەمەن و ڕەگەزێک گۆڕانی بەسەردا دێت، بەشێوەیەکی ئاسایی لە منداڵی تازە لەدایکبوودا ڕێژەکەی بەرزە و پاشان کەمدەبێتەوە تا نزیکی تەمەنی باڵقبوون دووبارە ڕێژەکەی زیاد دەکاتەوە تا دەگاتە زۆرترین بڕ لە دوای باڵقبوون چەند ساڵێک بڕەکەی بە بەرزی دەمێنێتەوە و پاشان لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن بڕی هۆرمۆنەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.
- Children(Male & Female)
75 years: 16.2-123 μg/dl
- Female (Adult):
10-14 years: 33.9-280 μg/dl
15-19 years: 65.1-368 μg/dl
20-24 years: 148-407 μg/dl
25-34 years: 98.8-340 μg/dl
35-44 years: 60.9-337 μg/dl
45-54 years: 35.4-256 μg/dl
55-64 years: 18.9-205 μg/dl
65-74 years: 9.4-246 μg/dl
>75 years: 12-154 μg/dl
نیشانەکانی ناڕێکی هۆرمۆنەکە:
دەرکەوتنی نیشانەکانی ناڕێکی ڕێژەی هۆرمۆنەکە لەکەسێک بۆ کەسێکی تر جیاوازە و دەکرێت هەندێک جار هیچ نیشانەیەکی دەرنەکەوێت بەتایبەتی لەکاتی زۆری هۆرمۆنەکە لە پیاوان دا (کەلەم بارەدا دەکرێت گرنگی پێ نەدرێت) ، بەڵام بەگشتی نیشانەکانی ناڕێکی بڕی هۆرمۆنەکە بریتین لە:
بەرزی رێژەی هۆرمۆنەکە:
لە ئافرەتان دا دەکرێت ببێتە هۆی:
* ناڕێکی سوڕی مانگانە و هەندێک جار وەستانی.
* زیادبوونی مووی لەش و بەتایبەت دەمووچاو.
* زیپکە (عازەبە) بە ڕادەیەکی زۆر.
* ڕووتانەی قژ.
* کەمکردنەوەی ئەگەری دووگیان بوون.
لە پیاواندا کاریگەریەکی زۆری نابێت، دەکرێت ببێتە هۆی:
* گڕبوونی زۆری دەنگ.
* گەورەبوونی سێوی ئادەم.
* زیادبوونی ماسولکەکانی لەش و پوکانەوەی مەمک.
* قژ ڕووتانەوە.
** لە منداڵانی کوڕی تازە پێگەیشتودا دەبێتە هۆی باڵقبوونی پێشوەختە و دەرکەوتنی سیفەتە جەستەیی و فیسیۆلۆجیەکانی قۆناغی باڵقبوون.
** کەمی ڕێژەی هۆرمۆنەکە بەپێی تەمەن کاریگەری جیاواز دروست دەکات لەوانە (نەمانی ئارەزووی سێکسی و توانای ڕەپبوونی چووک یان کورتی ماوەی ڕەپبوونەکە و کەمبوونەوەی جارەکانی سێکس کردن، پوکانەوە و لاوازبوونی ئێسک و ماسولکەکان و کۆبوونەوەی چەوری لەلەشدا).
مانای شیکاریەکە چی دەگەیەنێت:
ئاسایی بوونی بڕی هۆرمۆنی (DHEAS) و هۆرمۆنەکانی تری (Androgen) مانایی تەندروستی و ئاسایی بوونی ڕژێنی سەر گورچیلە دەگەیەنێت.
ئەگەر کەسێک نیشانەکانی بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکەی تێدا دەرکەوتبوو هاوکات ئەنجامی شیکاری بڕی (DHEAS)ەکەی بەرزبوو دەکرێت دەرکەوتەکان بەهۆی ناڕێکی هۆرمۆنی (DHEAS) وە بێت، بەڵام بەگشتی بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنی (DHEAS)، بەتەنها ناتوانرێت وەک دەستنیشانکەرێکی تەواو بۆ هیچ حاڵەتێکی تەندروستی پشتی پێ ببەسترێت هەر بۆیە پێویستی بە ئەنجامدانی شیکاری هۆرمۆنەکانی تر دەبێت (چونکە هۆرمۆنەکان پێکەوە کاردەکەن).
بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت نیشانەبێت بۆ بوونی خانەی شێرپەنجەیی لە ڕژێنی سەر گورچیلە (لە هەندێک باری دەگمەنی شێرپەنجەدا کە تووشی ڕژێنی سەرگورچیلە دەبێت، بڕی (DHEAS) بە ئاسایی دەمێنێتەوە) یان نەخۆشی (Cushing) یان (Adrenal Hyperplasia) یان بوونی کیسی هێلکەدان یان شێرپەنجەی هێلکەدانەوە بێت.
کەمی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت بەهۆی ناڕێکی کاری ڕژێنی سەرگورچیلەوەبێت کە ناتوانێت بڕی پێویست لە هۆرمۆنەکە دەربدات (Adrenal Insufficiency)، یان بەهۆی کەمبوونەوەی هۆرمۆنەکانی ژێرمێشکە ڕژێن (Hypopituitarism) کە کاریان ڕێکخستنی فرمانی ڕژێنی سەرگورچیلەیە یان بەهۆی نەخۆشی (Addison Disease).
کارتێکەرە لاوەکیەکان:
* هەندێک جۆری دەرمان کاریگەری لاوەکیان دەبێت لەسەر ئەنجامی شیکاریەکە وەک (Corticosteroids)(Estrogen Supplements) هەندێک دژەزیندەکان، بۆیە پێویستە لەکاتی ئەنجامدانی شیکاریەکە دکتۆرەکەت ئاگاداری سەرجەم ئەو دەرمانانەبێت کە بەکاریان دێنیت.
* لە ئافرەتاندا باشترین کات بۆ ئەنجام دانی شیکاریەکە هەفتەیەک پێش یان پاش سووڕی مانگانەیە، چونکە دەکرێت سوڕی مانگانە کاریگەری لاوەکی هەبێت لەسەر ئەنجامی شیکاریەکە.
* نەخۆشیەکانی و گرفتە تەندروستیەکانی وەک (Diabetes)(Dementia)(Lupus)(AIDS)(Chronic Fatigue Syndrome).
شیکارییە پەیوەندارەکان:
• Follicle-Stimulating Hormone (FSH).
• Luteinizing Hormone (LH).
• Estradiol.
• Testosterone.
• Prolactin.
• 17-Hydroxyprogesterone.
• Androstenedione.

بۆ پەیوەندی کردن؛

07705393538

ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

شیکاری هۆرمۆنی (Testosterone):شیکاریەکی خوێنە سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی هۆرمۆنی (Testosterone)، کە بە ه...
12/07/2026

شیکاری هۆرمۆنی (Testosterone):
شیکاریەکی خوێنە سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی هۆرمۆنی (Testosterone)، کە بە هۆرمۆنی نێرینە ناسراوە و یەکێکە لە کۆمەڵەی سێکس هۆرمۆنەکان و چەندین فرمانی گرنگی هەیە، لە هەردوو ڕەگەزدا بە ڕێژەی جیاواز دەردەدرێت، لەپیاوان دا لەلایەن گوونەکانەوە لە خانەکانی (Leydig Cells) و لە ئافرەتان دا لەلایەن هێلکەدان، و هەروەها ڕژێنی سەر گورچیلە (لە هەردوو ڕەگەزدا) دەردەدرێت، بەڵام ڕێژەکەی لە ئافرەتان دا زۆر کەمترە.
بەشێوەیەکی ئاسایی ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی (Testosterone) کەوتۆتە ژێر کاریگەری هۆرمۆنی (LH) کە لەلایەن ژێرمێشکە ڕژێنەوە دەردەدرێت، بە دەردان و زیاد بوونی ڕێژەی (Testosterone) وەک و کاردانەوەیەکی فیسیۆلۆجی جەستە بەرهەمهێنانی (LH) کەم دەکاتەوە وە بە کەمبوونەوەی (Testosterone) دووبارە هاندانەکە دەست پێدەکاتەوە لەش هاوسەنگی نێوانیان ڕادەگرێت.
ئاسایی ڕێژەی (Testosterone) لە بەیانیاندا بەرزە و بە درێژای ڕۆژ وردە وردە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، هەروەها پاش وەرزش کردن بڕەکەی زیاد دەکات.
شێوە و ڕۆڵی هۆرمۆنەکە:
هۆرمۆنی (Testosterone) لە لەشدا بە دوو شێوەی سەرەکی هەیە، بە شیوەی سەربەست یان بە شێوەی بەندبوو بە پرۆتینەکانەوە (SHBG & Albumin)، شیکاری هۆرمۆنەکە بە دوو شێوەدەکرێت.
* شیکاری (Free Testosterone): بڕی بەشە سەربەستەکە لە خوێن دا دیاریدەکات.
* شیکاری (Total Testosterone): کۆی بڕی هەردوو بەشە (سەربەست و پێوەبەندبوو بە پرۆتینەکانەوە) دیاریدەکات.
هۆرمۆنی (Testosterone) ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشە جەستەیی و فیسیۆلۆجیەکان لە ڕەگەزی نێر دا دوای باڵقبوون (گەشەکردن و گەورەبوونی ماسولکەکان، زیادبوونی مووی لەش (سنگ بە تایبەتی) و گڕبوونی دەنگ، گەشەکردنی تەواوی گونەکان و چووک، هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر گەشەی ئێسک و خرۆکە سورەکان) و یارمەتی گەشەکردنی تۆوەکان و زیادبوونی ئارەزووی سێکسی و توانای ڕەپبوون، کاریگەری لەسەر جێگیری باری دەروونی هەیە.
لە ئافرەتان دا یارمەتیدەرە لە هاوسەنگی هۆرمۆنەکان و ڕێکخستنی فرمانە جەستەییەکان (بەڵام بە بڕێکی کەم)، دەکرێت بگۆڕدرێت بۆ (Estradiol) کە هۆرمۆنێکی سەرەکییە لە ئافرەتان دا.
کەی و بۆچی شیکاری (Testosterone) ئەنجامدەدرێت:
- لەکاتی بوونی گرفتەکانی وەک (منداڵ نەبوون، نەمانی توانای ڕەپبوون و ئارەزووی سێکسی، دواکەوتن یان پێشکەوتنی باڵقبوون و ناڕێکی سوڕی مانگانە، زیادبووی مووی لەش لە ئافرەتان دا.... هتد).
- لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی کەمبوون (بەتایبەت لە پیاوان دا) یان زیادبوونی ڕێژەی هۆرمۆنەکە (لە ئافرەتان دا)، دەکرێت شیکاری هۆرمۆنی (Testosterone) ئەنجام بدرێت .
نیشانەکانی کەمی هۆرمۆنەکە لە پیاوان دا:
* کەمی چڕی مووی لەش.
* ماندوێتی و بێتاقەتی و نەمانی تەرکیز.
* لاوازی و بچووکی ماسولکەکان.
* نەبوونی ووزە و تاقەتی جووڵە.
* کەمی ژمارەی تۆوەکان و لاوازی توانای وەچەخستنەوە.
* نەمانی ئارەزووی سێکسی و (کەمبوونی جارەکانی سێکسکردن).
* گەورەبوونی مەمک(Gynecomastia).
* نەمانی توانای ڕەپبوونی چووک یان (کورتی ماوەی ڕەپبوونەکە).
* لاوازی ئێسک (باریک بوونی ئێسک).
کەمی ڕێژەی هۆرمۆنەکە لە ئافرەتان دا:
* بوونی گرفتی دووگیانبوون.
* نەمانی ئارەزووی سێکسی.
* ناڕێکی سوڕی مانگانە یان (وەستانی سوڕەکە مانگەومانگ).
* وشکی ئەندامی زاوزێ.
* لاوازی ئێسکەکان.
نیشانەکانی بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکە لە ئافرەتان دا:
* پەڵە پەڵەبوونی پێست (پەڵەی ڕەش).
* بوونی زیپکە (عازەبە) و چەوربوونی پێست.
* دەنگ گڕبوون.
* زیادبوونی مووی لەش و بەتایبەتی ڕوخسار (Hirsutism).
* ڕووتانەوەی قژ.
* ناڕێکی سوڕی مانگانە یان (وەستانی سوڕەکە مانگەومانگ).
* بچووکبوونەوەی مەمک.
* زیادبوونی کێش.
- لە منداڵان و هەرزەکاران دا:
دەکرێت شیکاری (Testosterone) لە منداڵی کوڕدا ئەنجامبدرێت لەکاتی پێشکەوتن یان دواکەوتنی قۆناغەکانی باڵقبوون و گەشە جەستەیی و فسیۆلۆجیەکانی قۆناغەکە.
- بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی بەشی (Hypothalamus) ی مێشک و ژێرمێشکەڕژێن (لەهەموو ڕەگەز و تەمەنێک دا).
ڕێژەی ئاسایی هۆرمۆنەکە:
ڕێژەی ئاسایی شیکاریەکە بەپێی (ڕەگەزو تەمەن) گۆڕانی بەسەردادێت، کە بەشێوەیەکی ئاسایی لە منداڵی دا ڕێژەی هۆرمۆنەکە زۆر کەمە و لە قۆناغەکانی سەرەتای باڵقبوون دا ڕێژەکەی بەرەو زیادبوون دەچێت پاشان لە دوای تەمەنی (٤٠) ساڵی وردە وردە ڕێژەکەی بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.
Male:
1-5 years: 0.02-0.2 ng/ml
6-9 years: 0.03-0.3 ng/ml
20-49 years: 2.49-8.36 ng/ml
>50 years: 1.93-7.40 ng/ml
Female:
1-5 years: 0.02-0.1 ng/ml
6-9 years: 0.02-0.2 ng/ml
20-49 years: 0.08-0.48 ng/ml
>50 years: 0.029-0.40 ng/ml
کارتێکەرە لاوەکیەکان:
چەندین هۆکاری لاوەکی هەن کە کاریگەری ناڕاستەوخۆیان هەیە لەسەر ڕێژەی هۆرمۆنی (Testosterone) و چالاکیەکانی لەوانە:
* نەخۆشیەکانی جگەر و خواردنەوە کهولیەکان.
* نەخۆشیەکانی پرۆستات یان شێرپەنجەی پرۆستات و ئەوچارەسەریانەی کە بۆی بەکاردێن.
* چەندین جۆری دەرمان بە تایبەت (Steroids)(Anticonvulsants)(Estrogen)(Androgen) ...هتد
* جۆری خۆراک و ڕێجیم کردن و چالاکی ڕۆژانە.
* فشاری دەروونی.
مانای شیکاریەکە چی دەگەیەنێت؟
لێکدانەوەی مانای شیکاریەکە بەپێی ڕەگەز و تەمەن و باری تەندروستی نەخۆشەکە جیاوازە، بۆیە باشترە بۆ لێکدانەوەی ئەنجامی شیکاریەکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.
لە پیاوان دا:
* بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت نیشانەبێت بۆ شیرپەنجەی (گونەکان یان ڕژێنی سەرگورچیلە).
* کەمی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت مانای ناڕێکی کاری بەشی (Hypothalamus) ی مێشک و ژێرمێشکە ڕژێن یان بوونی ناتەواوی جینی وەک (Klinefelter, Kallman) یان لاوازی گونەکان بەهەر هۆکارێک بێت وەک (خواردنەوە کهولیەکان، هەوکردنی ڤایرۆسی وەک (Mumps)، بەرکەوتنی زەبر)، نەخۆشی درێژخایەن وەک (شەکرە).
لە ئافرەتان دا:
* بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت بەهۆی بوونی کیسی هێلکەدانەوە بێت (PCOS)، یان بەهۆی بوونی (شێرپەنجەی هێلکەدان یان ڕژێنی سەرگورچیلە) یان (Congenital Adrenal Hyperplasia).
* کەمی ڕێژەی هۆرمۆنەکە لە ئافرەتاندا ئاساییە بەڵام ئەگەر کەمی هۆرمۆنەکە زیاد لە ڕادە بوو دەکرێت نیشانەبێت بۆ ناڕێکی کاری ژێرمێشکە ڕژێن.
لە منداڵان و تازە پێگەیشتواندا:
* بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت نیشانەبێت بۆ (شیرپەنجەی گونەکان یان ڕژێنی سەرگورچیلە) یان (Congenital Adrenal Hyperplasia)، لە کوڕان دا دەکرێت نیشانەیەک بێت بۆ زوو باڵقبوون.
* کەمی ڕێژەی هۆرمۆنەکە لە کوڕاندا دەکرێت بەهۆی ناتەواوی گونەکانەوە بێت وەک (گەشەنەکردن یان بەرکەوتنی زەبر) کەئەمەش دەبێتە هۆی دواکەوتنی باڵقبوون (گەشە نەکردن و دەرنەکەوتنی مووی لەش و لاوازی گەشەی ماسولکەکان).
شیکاریە پەیوەندارەکان:
- SHBG.
- Follicle-Stimulating Hormone (FSH).
- Luteinizing Hormone (LH).
- Estradiol.
- DHEAS.
- Prolactin.
- 17-Hydroxyprogesterone.
- Androstenedione.
- Semen analysis.

بۆ پەیوەندی کردن؛

07705393538

ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

شیکاری (Progesterone):سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی هۆرمۆنی (Progesterone) لە خوێن دا، هۆرمۆنی پرۆجسترۆن (P...
06/07/2026

شیکاری (Progesterone):
سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی هۆرمۆنی (Progesterone) لە خوێن دا، هۆرمۆنی پرۆجسترۆن (Progesterone) یەکێکە لە سێکس هۆرمۆنەکان و لە هەردوو ڕەگەزدا بە بڕی جیاواز دەردەدرێت، بەوهۆیەی بڕێکی زۆری هۆرمۆنەکە لەلایەن هێلکەدانەوه دەردەدرێت ڕێژەی هۆرمۆنەکە لە ئافرەتان دا زیاترە لەچاو پیاوان دا.
ڕۆڵی هۆرمۆنەکە:
* لە ئافرەتان دا هۆرمۆنی (Progesterone) بە شێوەیەکی گشتی لەلایەن هێلکەدانەوە دەردەدرێت (دوای دەرچوونی هێلکە لە هێلکەدان (Ovulation))، دوای دەرچوونی هێلکەکە لە دوای خۆی پێکهاتەیەک بەجێدێڵێت کە بە (Corpus Luteum) ناودەبرێت، ئەم پێکهاتەیە دەست دەکات بە دەردانی هۆرمۆنی (Progesterone)، هەروەها بڕێکی کەمیش لەلایەن ڕژێنی سەر گورچیلەوە دەردەدرێت، هۆرمۆنەکە یارمەتی ئەستووربوونی دیواری منداڵدان (Endometrium) دەدات بۆ ئامادەبوون بۆ هێلکەی پیتێنراو و دووگیان بوونێکی تەندوست، و لەخۆگرتنی کۆرپەلە بە درێژای ماوەی دووگیانیەکە (ئەگەر دووگیان بوون ڕووبدات)، بەڵام ئەگەر دووگیان بوون ڕوونەدات بڕی دەردانی هۆرمۆنەکە بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات و سووڕەکە مانگانە دووبارە دەبێتەوە.
* لە ئافرەتان دا یارمەتی ڕێکخستنی سوڕی مانگانە دەدات.
* لەکاتی دووگیانی دا و بەتایبەتی دوای سێ مانگی یەکەم بڕێک لە هۆرمۆنی (Progesterone) لەلایەن وێڵاشەوە دەردەدرێت بۆ زیاتر بەهێزی منداڵدان و سەلامەتی کۆرپەلە تا کاتی لەدایک بوونی.
* ڕێگری دەکات لە دروستبوونی شیر لەکاتی سکپڕی دا و پاش لەدایکبوونی کۆرپەلە ڕێژەی (Progesterone) کەم دەکات و دەردانی شیر دەستپێدەکات.
* لە پیاوان دا هۆرمۆنەکە یارمەتیدەرە لە دروستبوون و پێگەیشتنی تۆوەکان دا (Spermatogenesis).
نیشانە سەرەتاییەکانی کەمی (Progesterone):
* سەرئێشەی تووند.
* ناڕێکی سووڕی مانگانە.
* تێکچوونی باری دەروونی و خەمۆکی و بێتاقەتی و دڵەڕاوکێ.
مەبەست لە ئەنجامدانی شیکاریەکە چی یە؟
* لەکاتی دووگیان نەبوون دەکرێت ئەم شیکاریە ئەنجامبدرێت بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی هێلکەدان و دەرچوونی هێلکە بۆ منداڵدان، (دەکرێت شیکاریەکە چەند جارێک بە درێژای سووڕی مانگانە ئەنجام بدرێت).
* بۆ دەستنیشانکردنی کاتی دەرچوونی هێلکە لە هێلکەدانەوە بۆ منداڵدان.
* لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی دووگیانبوون لە دەرەوەی منداڵدان یان لەبارچوون.
* لەکاتی دووگیانی بۆ چاودێری تەندروستی دووگیانیەکە(کۆرپەلە و وێڵاش)(بەتایبەت لەو کەسانەی کە بە هەمان هۆکار توشی لەبارچوون بوون پێشتر).
* لەکاتی بوونی خوێنی نائاسایی.
* لەکاری وەرگرتنی چارەسەری هۆرمۆنەکە، پێویستە شیکاریەکە ئەنجامبدرێت بۆ چاودێری کاریگەری چارەسەریەکە.
ڕێژەی ئاسایی شیکاریەکە:
ڕێژەی ئاسایی شیکاریەکە دەگۆڕێت بە گوێرەی (تەمەن ، ڕەگەز ، دووگیانی و سوڕی مانگانە)، کە بە شێوەیەکی ئاسایی بڕی هۆرمۆنەکە لە پیاواندا کەمە و لە ئافرەتانیشدا لە سەرەتای سووڕی مانگانەدا بڕەکەی کەمە و پاشان بڕەکەی زیاد دەکات تا دەگاتە لوتکە و ئەگەر پیتانی هێلکە ڕووینەدا ئەوە بڕەکەی دووبارە کەم دەبێتەوە (ئەم زیاد بوون و کەمبوونە مانگانە دووبارە دەبێتەوە)، بەڵام ئەگەر پیتانی هێلکە ڕوویدا هۆرمۆنەکە بە بەرزی دەمێنێتەوە تا کاتی لەدایک بوونی کۆرپەلە (لە ئافرەتی دووگیان دا ڕێژەی هۆرمۆنەکە نزیکەی ١٠ هێندەی کەسانی ئاسایی زیاترە).
لە ئافرەتان دا:
- Follicular Phase: 0.2-1.5 ng/ml
- Ovulation Phase: 0.8-3.0 ng/ml
- Luteal Phase: 1.7-27.0 ng/ml
- Post Menopause: 0.1-0.8 ng/ml
لە پیاوان دا:
- Male (Adult): 0.2-1.4 ng/ml
مانای شیکاریەکە چی دەگەیەنێت؟
** بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت بەهۆی دووگیانبوون یان دووگیانی جۆری (Molar Pregnancy).
* بەهۆی زیاد دەردانی هۆرمۆنەکە لەلایەن ڕژێنی سەرگورچیلەوە.
* هەندێک جۆری شێرپەنجەی هێلکەدان و ڕژێنی سەرگورچیلە.
* کیسی هێلکەدان.
* بەهۆی (Congenital Adrenal Hyperplasia (CAH)) کە کۆمەڵێک گرفتن دووچاری ڕژێنی سەرگورچیلە دەبن و کاریگەری دەکەنە سەر کاری ڕژێنەکە.
* لە ئافرەتانی دووگیاندا بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت نیشانەبێت بۆ بوونی (دوانە یان سیانە ... هتد).
** کەمی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت بەهۆی لاوازی هێلکەدان و بوونی گرفت لە کاتی دەرچوونی هێلکە لە هێلکەدانەوە بۆ منداڵدان (Ovulation) و ناڕێکی سوڕی مانگانە ، دەکرێت بەهۆی لەبارچوون یان (Toxemia) بێت، یان دەکرێت بەهۆی دووگیان بوون لەدەرەوەی منداڵدانەوە ڕووبدات.
# ڕێژەی ئاسایی و ناڕێکی ڕێژەی هۆرمۆنەکە لە کەسێک بۆ کەسێک و بە هۆکارەکانی (تەمەن و ڕەگەز و بارودۆخی جەستەیی کەسەکە دەگۆڕێت) و دەکرێت پێویست بە ئەنجامدانی شیکارییە پەیوەندارەکان و سۆنار بکات، هەربۆیە پێویستە بۆ لێکدانەوەی ئەنجامەکە ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.
شیکاریە پەیوەندارەکان:
- FSH.
- LH.
- β-hCG.
- Thyroid tests.
- Clotting tests.
- CBC or CBP.

بۆ پەیوەندی کردن؛

07705393538

ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

شیکاری (LH):شیکاری (LH) سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی هۆرمۆنی (Luteinizing Hormone) لە خوێندا، هۆرمۆنی (LH)...
02/07/2026

شیکاری (LH):

شیکاری (LH) سوودی لێوەردەگیرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڕێژەی هۆرمۆنی (Luteinizing Hormone) لە خوێندا، هۆرمۆنی (LH) یەکێکە لە گروپی سێکس هۆرمۆنەکان و لەلایەن ژێرمێشکە ڕژێنەوە دەردەدرێت، ڕۆڵی هەیە لە ڕێکخستنی گۆڕانکاریەکانی قۆناغی باڵقبوون (لە هەردوو ڕەگەزدا) و سوڕی مانگانە و دوگیانبوون.
ڕۆڵی هۆرمۆنەکە:
هۆرمۆنی (LH) ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەکردنی کۆئەندامی زاوزێ و دەرکەوتنی سیفەتە جەستەیی و فسیۆلۆجیەکانی قۆناغی باڵقبوون (لە هەردوو ڕەگەزدا)و دروست بوونی (هێلکە و تۆو)ی پێگەیشتوو، هەروەها هانی دەرچوونی هێلکە پێگەیشتووەکان دەدات لە هێلکەدانەوە بۆ منداڵدان (Ovulation) لە ئافرەتان دا، و یارمەتی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی نێرینە(Testosterone) دەدات لە پیاوان دا، هەربۆیە بۆ چاودێریکردنی کار و تەندروستی هەریەک لە (هێلکەدان و گونەکان و ژێرمێشکە ڕژێن) دەکرێت سوود لە شیکاری (LH) وەربگیرێت.
بۆچی شیکاری (LH) ئەنجامدەدرێت؟
بەگشتی شیکاری (LH) بۆ چەند مەبەستێک ئەنجامدەدرێت: لەوانە (بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی منداڵ نەبوون (لە ئافرەتان و پیاوان)دا، یان بۆ دەستنیشانکردنی کار و تەندروستی ژێرمێشکە ڕژێن و پێشکەوتن یان دواکەوتنی باڵقبوون و نیشانەکانی).
کەی شیکاری (LH) ئەنجامدەدرێت؟
* لە ئافرەتان دا:
لەکاتی دووگیان نەبوون و ناڕێکی سوڕی مانگانە (یان وەستانی)، چوونە ناو تەمەنی نائومێدی یان دەرکەوتنی نیشانەکانی پێش وەختە.
هەندێک جار بۆ دیاریکردنی دەستپێکی سوڕی مانگانە و دەستنیشانکردنی تەواوی کاتی دەرچوونی هێلکە لە هێلکەدانەوە بۆ منداڵدان دەکرێت ئەم شیکاریە چەند جارێک ئەنجام بدرێت (چونکە لەم کاتەدا بڕی هۆرمۆنەکە دەگاتە بەرزترین ڕادە).
لە پیاواندا:
لەکاتی نەبوونی توانای وەچەخستنەوە و کەمی ڕێژەی تۆوەکان و کەمی ڕێژەی هۆرمۆنی (Testosterone) و نەمانی ئارەزووی سێکسی و کەمبوونەوەی جارەکانی سێکس کردن ، لاوازبوونی ماسولکەکان.
** لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی ناڕێکی کاری بەشی (Hypothalamus) ی مێشک و ژێرمێشکە ڕژێن وەک (ماندوێتی، دابەزینی لەناکاوی کێش و لاوازبوون، نەمانی تەرکیز و بێتاقەتی...)(لەهەردوو ڕەگەزدا).
* لە منداڵ و هەرزەکاراندا:
لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی باڵقبوونی پێش وەختە یان دواکەوتنی نیشانەکانی باڵقبوون، نیشانەکانی وەک (سوڕی مانگانە، گەورەبوونی مەمک و گوونەکان و چووک، دەرکەوتنی موو لە ئەندامی زاوزێ).
* پاش وەرگرتنی چارەسەری (لەهەموو تەمەن و ڕەگەزێکدا) شیکاری (LH) ئەنجام دەدرێت بۆ چاودێری کردنی کاریگەری چارەسەریەکە، بەتایبەت دوای وەرگرتنی هۆرمۆنی (GnRH).
ڕێژەی ئاسایی شیکاریەکە:
هۆکارەکانی (ڕەگەز و تەمەن) کاریگەریان هەیە لەسەر ڕێژەی هۆرمۆنەکە و بەپێ ی قۆناغەکانی گەشە و بارودۆخی جەستەیی کەسەکە گۆڕانی بەسەردادێت بەتایبەتی لە ئافرەتاندا(بەهۆی سوڕی مانگانە و دوگیانیەوە).
لە ئافرەتان دا:
- Follicular Phase: 2.4-12.6 mIU/ml
- Ovulate Phase: 14.0-95.6 mIU/ml
- Luteal Phase: 1.0-11.4 mIU/ml
- Post Menopause: 7.7-58.5 mIU/ml
لە پیاوان دا:
- Male (Adult): 1.7-8.6 mIU/ml
لە منداڵ و هەرزەکاراندا:
بۆ کچ:
- 1-5 years: 0.1-0.5 mIU/ml
- 6-10 years: 0.1-3.1 mIU/ml
- 11-13 years: 0.1-11.9 mIU/ml
- 14-17 years: 0.5-41.7 mIU/ml
بۆ کوڕ:
- 1-5 years: 0.1-1.3 mIU/ml
- 6-10 years: 0.1-1.4 mIU/ml
- 11-13 years: 0.1-7.8 mIU/ml
- 14-17 years: 1.3-9.8 mIU/ml
مانای شیکاریەکە چی دەگەیەنێت:
لە ئافرەتاندا:
زیادبوونی ڕێژەی هۆرمۆنەکە ڕەنگە مانای لەکارکەوتن و لاوازی هێلکەدان بێت کە بە (Primary Ovarian Failure) ناسراوە، دەکرێت بەهۆی چەندین هۆکارەوەبێت لەوانە:
* گەشەنەکردنی تەواوی هێلکەدان.
* ناتەواوی کرۆمۆسۆمی (Turner Syndrome).
* بەرکەوتنی تیشکی زۆر (X-RAY).
* وەرگرتنی دەرمانی کیمیایی.
* بوونی شێرپەنجەی هێلکەدان.
* بوونی نەخۆشیەکانی ڕژێنی پەریزاد و ڕژێنی سەرگورچیلە.
* بوونی کیسی هێلکەدان (PCOS).
کەمی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت مانای تەندروستی هێکلەدان بگەیەنێت و هۆکارەکەی کەمبوونەکە ئەندامێکی تری وەک بەشی (Hypothalamus) ی مێشک یان ژێرمێشکە ڕژێن بێت کە ئەمەیان بە (Secondary Ovarian Failure) ناسراوە.
لە پیاوان دا:
زیادبوونی ڕێژەی هۆرمۆنەکە لە پیاواندا کە بە(Primary Testicular Failure) ناسراوە دەکرێت بەهۆی:
* ناتەواوی کرمۆسۆمی (Klinefelter Syndrome).
* گەشەنەکردنی تەواوی گونەکان.
* بوونی هەوکردنی ڤایرۆسی درێژخایەن وەک (Mumps).
* بەرکەوتنی زۆری تیشک (X-RAY).
* وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی.
* بوونی نەخۆشیەکانی بەرگری لەش (Autoimmune Disorders).
* بوونی شێرپەنجەی گونەکان.
کەمی ڕێژەی هۆرمۆنەکە ڕەنگە پەیوەندیداربێت بە گرفتەکانی بەشی (Hypothalamus)ی مێشک و ژێرمێشکە ڕژێنەوە کە بە (Secondary Testicular Failure) ناسراوە، کەمی بڕی (LH) لە کەسێکی (نێری پێگەیشتودا) ڕەنگە ببێتە هۆی کەمبوونی ڕێژەی هۆرمۆنی نێرینە (Testosterone) کەدەبێتە هۆی دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی وەک: (لاوازی توانای سێکسی، نەمانی حەزی سێکسی و ماندوێتی بەردەوام).
لە منداڵان و هەرزەکاراندا:
* بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت ببێتە هۆی زوو باڵقبوون و دەرکەوتنی نیشانەکانی، کە ئەمەش دەکرێت بەهۆی چەند هۆکارێکەوەبێت کە باوترینیان نەخۆشیەکانی مێشک و ژێرمێشکەڕژێنە ، وەک (هەوکردن و بەرکەوتنی زەبر... هتد).
* کەمی ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەبێتە هۆی دواکەوتنی باڵقبوون، کەئەمەش دەکرێت بەهۆی چەندین هۆکارەوە بێت لەوانە: (لاوازی گونەکان و هێلکەدان)(ناڕێکی هۆرمۆنی)( Turner Syndrome)(Klinefelter Syndrome)(شێرپەنجە)(بوونی هەوکردنی بەردەوام)(بەدخۆراکی).
ڕوونکردنەوە:
# لێکدانەوەی ئەنجامی شیکاریەکە و دیاریکردنی هۆکار و دەرئەنجامەکانی، پێویستی بە ئەنجامدانی بەشێک لە شیکاریە پەیوەندارەکان و سۆنار و لێکدانەوەی پزیشکی پسپۆڕ هەیە.
# ڕێژەی هۆرمۆنەکە دەکرێت زیاد بکات بەهۆی چەند هۆکارێکی لاوەکیەوە وەک دەرمان: (Anticonvulsants)( Clomiphene)( Naloxone)، هەندێک لە دەرمانەکانیش دەبنە هۆی کەمکردنەوەی بڕی هۆرمۆنەکە لەوانە (Digoxin)(Oral Contraceptives).
شیکاریە پەیوەندارەکان:
• Follicle-Stimulating Hormone (FSH)
• Testosterone.
• Estradiol (EII).
• Prolactin.
• Progesterone.
• Semen Analysis.

بۆ پەیوەندی کردن؛

07725426159

ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

بەڕێز دکتۆر کاظم حەسەن کامل پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی خوێن ئێستا لە تاقیگەی شیکاریی نەخۆشیی هەرمانە.بۆ پەیوەندی کردن؛07705393...
29/06/2026

بەڕێز دکتۆر کاظم حەسەن کامل پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی خوێن ئێستا لە تاقیگەی شیکاریی نەخۆشیی هەرمانە.

بۆ پەیوەندی کردن؛

07705393538

ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

لێرەوە؛ هەوڵ دەدەین سەرباری ناساندنی تاقیگەکەمان و ستافی کارکردن و ئامێرەکانی، ناوبەناو بە زانیاری بەسوود لەبارەی شیکاری...
21/06/2026

لێرەوە؛ هەوڵ دەدەین سەرباری ناساندنی تاقیگەکەمان و ستافی کارکردن و ئامێرەکانی، ناوبەناو بە زانیاری بەسوود لەبارەی شیکاری جۆراوجۆرەوە دێینەوە خزمەتتان.
بەئومێدی لەشساخیتان.

من هنا، نحاول، بالإضافة إلى التعريف بمختبرنا وفريق العمل وأجهزته، أن نقدم لكم بين الحين والآخر معلومات مفيدة حول مختلف التحاليل. مع تمنياتنا لكم بدوام الصحة والعافية.

بۆ پەیوەندی کردن؛
07725426159

ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

شیکاری هۆرمۆنی (FSH):شیکاری (FSH) شیکاریەکی خوێنە ڕێژەی هۆرمۆنی (Follicle-Stimulating Hormone) نیشاندەدات، هۆرمۆنی (FSH)...
16/06/2026

شیکاری هۆرمۆنی (FSH):
شیکاری (FSH) شیکاریەکی خوێنە ڕێژەی هۆرمۆنی (Follicle-Stimulating Hormone) نیشاندەدات، هۆرمۆنی (FSH) یەکێک لە کۆمەڵەی (سێکس هۆرمۆنەکان) کە لەلایەن ژێرمێشکە ڕژێنەوە (Pituitary Gland) دەردەدرێت، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی کاری کۆئەندامی زاوزێ لەهەردوو ڕەگەزدا، بەرپرسە لە گەشەکردنی هێلکۆکەکان (فۆلیکڵەکان)، فۆلیکڵەکان لە هەنگاوەکانی گەشەکردنیاندا هۆرمۆنەکانی (Estrogen)(Progesterone) دەردەدەن کە یارمەتی ڕێکخستنی سووڕی مانگانە (گەشەکردنی تەواوی هێلکە) دەدات لە ئافرەتان دا.
ڕۆڵی هۆرمۆنی (FSH):
* لە ئافرەتان دا:
هۆرمۆنی (FSH) لە ئافرەتان دا هانی گەشەکردنی هێلکۆکەکان (فۆلیکڵەکان) و دروست بوونی هێلکەی پێگەیشتوو دەدات، لە قۆناغی (Follicular Phase) ی سوڕی مانگانەدا، کە لەم قۆناغەدا (FSH) هانی هێلکۆکەکان دەدات بۆ دەردانی (Estradiol) وە هەردوو هۆرمۆنەکە پێکەوە دەبنە هۆی گەشەکردنی تەواوی هێلکە ، لە کۆتاییەکانی قۆناغی (Follicular Phase) دا زیادبوونێک لە بڕی (FSH)(LH) دا ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی دەرچوونی هێلکەکە لە هێلکەدانەوە بۆ منداڵدان (Ovulation).
* لە پیاوان دا:
هۆرمۆنی (FSH) هانی گونەکان دەدات بۆ دروستکردنی تۆوی پێگەیشتوو.
* لە منداڵان و هەرزەکاران دا:
ڕێژەی هۆرمۆنەکە سەرەتا کەمە پاشان وردە وردە زیاد دەکات تا دەگاتە قۆنا‌غی هەرزەکاری (باڵقبوون) دەبێتە هۆی دەرکەوتنی سیفەتە تایبەتمەندەکانی هەردوو ڕەگەز.
کەی و بۆچی شیکاری (FSH) ئەنجام دەدرێت؟
لە ئافرەتان دا:
شیکاریی (FSH) لە ئافرەتاندا ڕەنگە پێویست بکات لە کاتی سوڕی مانگانە و بەتایبەتی لە ڕۆژەکانی سەرەتادا ئەنجام بدرێت.
* بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی دوگیان نەبوون و ناڕێکی یان وەستانی سووڕی مانگانە و دیاریکردنی دەستپێکردنی تەمەنی نائومێدی،و دەستنیشانکردنی بوونی کیسی هێلکەدان یان بوونی خوێنی نائاسایی.
لە پیاوان دا:
بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری کەمی ژمارەی تۆوەکان یان لەدەستدانی توانی گونەکان بۆ بەرهەمهێنانی تۆو و کەمبوونەوە و لاواز بوونی توانای سێکسی ، لاوازبوونی ماسولکەکان.
لە منداڵان دا:
شیکاری (FSH) هاوکات لەگەڵ شیکاری (LH) ئەنجامدەدرێت بۆ ئەو منداڵانەی کە نیشانەکانی باڵقبوونی پێشوەختەیان تێدا دەردەکەوێت (گەشەکردنی جەستەیی و فیسیۆلۆجی پێش تەمەنی ئاسایی باڵقبوون وەک (گەورەبوونی مەمک و بوونی سوڕی مانگانە)(زیادبوونی مو و گەورەبوونی گوونەکان و چووک)) یان بە پێچەوانەوە لەکاتی دواکەوتنی باڵقبوون و (دواکەوتنی گەش جەستەیی و فیسیۆلۆجیاکان) لە کاتی ئاسایی خۆی.
** دەستنیشانکردنی گرفتەکانی ژێرمێشکە ڕژێن کە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر کاری کۆئەندامی زاوزێ هەیە (بێ گوێدانە تەمەن و ڕەگەز).
ڕێژەی ئاسایی هۆرمۆنەکە:
ڕێژەی ئاسایی هۆرمۆنەکە دەگۆڕێت بەگوێرەی (تەمەن، ڕەگەز):
لە ئافرەتان دا:
- Follicular Phase: 3.5-12.5 mIU/ml
- Ovulate Phase: 4.7-21.5 mIU/ml
- Luteal Phase: 1.7-7.7 mIU/ml
- Post Menopause: 25.8-134.8 mIU/ml
لە پیاوان دا:
- Male (Adult): 1.5-12.4 mIU/ml
لە منداڵ و هەرزەکاردا:
بۆ کچ:
- 1-10 years: 0.2-11.1 mIU/ml
- 11-13 years: 2.1-11.1 mIU/ml
- 14-17 years: 1.6-17.0 mIU/ml
بۆ کوڕ:
- 1-5 years: 0.2-2.8 mIU/ml
- 6-10 years: 0.4-3.8 mIU/ml
- 11-13 years: 0.4-4.6 mIU/ml
- 14-17 years: 1.5-12.9 mIU/ml
مانای ئەنجامی شیکاریەکە چی دەگەیەنێت؟
شیکاری (FSH) هاوکات دەکرێت لەگەڵ یەکێک یان زیاتر لە شیکاریەکانی (LH)(Estradiol)(Testosterone)(Progesterone)(Prolactin) دەکرێت ئەنجامبدرێت تا لێکدانەوەی دروست بۆ ئەنجامی شیکاریەکە بکرێت، بەگشتی مانای ئەنجامی شیکاریەکە:
بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکە:
لە ئافرەتان دا:
* لاوازبوون یان نەمانی توانای هێلکەدان بۆ دروست کردنی هێلکە.
* چوونە نێو تەمەنی نائومێدی.
* بوونی کیسی هێلکەدا. (کە تێکچوونی هۆرمۆنەکان یەکێک لە هۆکارەکانی دروست بوونی کیسەکانە).
* ناتەواوی کرۆمۆسۆمی وەک (Turner’s Syndrome).
* نەخۆشیەکانی ڕژێنی پەریزاد و شێرپەنجەی هێلکەدان.
** دەکرێت بەهۆی وەرگرتنی چارەسەریەوە بێت.
** بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکە (زیاتر لە ڕادەی ئاسایی)کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر تەندروست باشی هیلکەکان و توانای پیتاندیان.
لە پیاوان دا:
* بوونی کرۆمۆسۆمی زیاد وەک (Klinefelter’s Syndrome).
* لەدەستدانی توانای گونەکان بۆ دروست کردنی تۆو.
* تێکچوونی کاری گونەکان بە هەرهۆکارێک بێت وەک (خواردنەوە کهولیەکان، بەرکەوتنی تیشکی، چارەسەری کیمیایی، هەوکردنی ڤایرۆسی و (Autoimmune Disease)).
* بە ساڵاچوون.
* شێرپەنجەی گونەکان.
* وەرگرتنی چارەسەری.
لە منداڵ دا:
زیاد بوونی ڕێژەی هۆرمۆنەکە بەر لە تەمەنی باڵقبوون، مانای باڵقبوون و دەستپێکردنی گۆڕانە جەستەیی و فسیۆلۆجیەکانە لە(کوڕ و کچ) پێش کاتی خۆی.
** ڕێژەی هۆرمۆنەکە زیاد دەکات لە هەندێک جۆری شێرپەنجەی ژێرمێشکە ڕژێن دا (لە هەموو تەمەن و ڕەگەزێک دا).
نزمی ڕێژەی هۆرمۆنەکە:
لە ئافرەتان دا:
* هێلکەدان هێلکە دروست ناکات.
* هۆرمۆنەکە لە کاتی دووگیانیدا کەم دەکات.
لە پیاوان دا:
* گونەکان تۆو دروست ناکەن.
** بەشی (Hypothalamus) ی مێشک یان ژێرمێشکە ڕژێن بەباشی کار نەکەن بەهەر هۆکارێک بێت (لەهەردوو ڕەگەزدا).
** فشاری دەروونی و لاوازی جەستەیی (کەمی کێش)(لەهەردوو ڕەگەزدا).
لە منداڵ دا:
کەمی هۆرمۆنەکە لە تەمەنی باڵقبوون دا، دەبێتەهۆی دواکەوتنی باڵقبوون کە دەکرێت بەهۆی:
* لەدەستدانی فرمانی گونەکان و هیلکەدانەوە بێت.
* ناڕێکی هۆرمۆنەکان.
* هەوکردنی دریژخایەن و بەدخۆراکی.
شیکاریە پەیوەندارەکان:
- Luteinizing Hormone (LH).
- Testosterone.
- Estradiol.
- Prolactin.
- Progesterone.
- Semen Analysis.

بۆ پەیوەندی کردن؛

07725426159

ناونیشان/ - سەرەتای شەقامی توویمەلیک - خوار نەخۆشخانەی ڕۆیاڵ

Address

Sulaymaniyah-tuimalik
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647717555351

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Harman Laboratory posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Harman Laboratory:

Shortcuts

Share