پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.فەهمی حسین کاکەمد

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.فەهمی حسین کاکەمد Dr. Fahmi’s official page –Assistant Professor at the University of Sulaimani, College of Medicine.

19/06/2026

زۆر سەردانی پزیشکت کردووە و هێشتا نەخۆشییەکەت دەستنیشان نەکراوە؟

بۆچی کۆنیشانەی دەرچەی سنگ نەخۆشییەکی جیاوازە؟
بۆچی دەستنیشانکردنی قورسە و سەردانیکردنی "پزیشکی زۆر" بووەتە یەکێک لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە؟

پ.ی.د. فەهمی حسێن کاکەمەد
پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و بۆرییەکانی خوێن

بۆ دیاریکردنی کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشکەکە، ئەپی سمارت دابگرە: https://linktr.ee/smarthealthapp

سوپاس بۆ پەروەردگاری رێنیشاندەربۆ من، بەشداریکردنی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەوروپی نەشتەرکارانی سنگ (ESTS) لە شاری ئە...
12/06/2026

سوپاس بۆ پەروەردگاری رێنیشاندەر

بۆ من، بەشداریکردنی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەوروپی نەشتەرکارانی سنگ (ESTS) لە شاری ئەسینا، تەنها گوێگرتن نەبوو بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکان، بەڵکو بەشداریکردن بوو بۆ بەڕێوەبردنی بۆنەکە، هەروەها بەشداریکردن بوو لە دانانی پلانی ساڵی داهاتووی کۆمەڵەکە.

کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەوروپی نەشتەرکارانی سنگ (ESTS)، گەورەترین کۆبوونەوەی نەشتەرکارانی سنگ لە جیهانداو ئەمساڵ نزیکەی دوو هەزار نەشتەرکار تێیدا بەشداربوون کە لە سەرتاسەری جیهانەوە هاتبوون.

لە کۆبوونەوەکەدا، لەگەڵ هاوکارێکی یۆنانی، سەرپەرشتی برگەیەکمان کرد کە تێیدا هەڵسەنگاندمان بۆ توێژینەوەکانی توێژەرانی چەند وڵاتێک دەکرد و باشترینمان دیاریکرد کە دوایی لە لایەن (ESTS)ەوە خەڵات کرا.

هەروەها لە بۆنەکەدا، بەشداریمان کرد لە دوو کۆبوونەوەی تایبەتی (ESTS) بۆ پلاندانان بۆ چالاکییەکانی ساڵی داهاتووی کۆمەڵەکە و لە یەکێک لە کۆبوونەوەکاندا، کۆنووسی کۆبوونەوەکەم ئامادەکرد.

لە کورترین واتادا، بەشداری کارا لەم کۆمەڵەیەدا، واتە هەبوونی کاریگەری لەسەر رێرەوی زانست لە بواری نەشتەرگەری سنگدا. ئەمەش بێگومان سوپاسی پەروەردگاری دەوێت.



#سنگ

05/06/2026

ئایا کۆنیشانەی دەرچەی سنگ تەنها بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت؟

هەنگاوەکانی چارەسەری کۆنیشانەی دەرچەی سنگ (TOS) چین؟ ئایا چارەسەری سەرەتایی بە وەرزش و ڕاهێنانە یان دەرمان؟ وە لە چ کاتێکدا نەخۆش پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت؟

پ.ی.د. فەهمی حسێن کاکەمەد
پسپۆڕی نەشتەرگەریی سنگ و بۆرییەکانی خوێن

بۆ دیاریکردنی کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشکەکە، ئەپی سمارت دابگرە: https://linktr.ee/smarthealthapp

29/05/2026

تکایە.. تکایە.. تکایە..

مەهێڵن منداڵەکان پارچەی یارییەکانیان بخەنە ناو دەمییان

هەڵمژینی تەنی بێگانە بۆ بۆریەکانی هەناسە، لە منداڵی خوار پێنج ساڵی رووداوێکی تا ڕادەیەک باوە و پێویستە دایک وباوک ئاگاداری ئەم حاڵەتە بن. دەست پێکردنی تەنگە نەفەسی و کۆکە لە دوای رووداوێکی گوماناوی پێویستە بە خێرای بەدەمییەوە بچن و پشتگوێی نەخەن!
نەخۆشەکەی ئێمە دوو وانەی تێدایە بۆمان:
یەکەم: دەکرێت منداڵ لە سەرو پێنج ساڵییشەوە تووی ئەم حاڵەتە ببێت (نەخۆشەکە تەمەنی دە ساڵ بوو).
دووەم: فەرامۆشکردنی تەنی بێگانە لە بۆری هەناسە دەبێتەهۆی لەناوچوونی بەشێکی سییەکان و رەنگە تەواوی سییەکانیش لەناو ببات ئەگەر لە کاتی خۆییدا چارەسەرنەکرێت. نەخۆشەکە پارچەیەک لە یاری پێش چوار مانگ قووت دابوو، لە پەلی خوارەوەی سی راستی گیری خواردبوو، ئەو پەلەی بە تەواوی لەناو بردبوو، بە سەختییەکی زۆر، خوای گەورە لە کۆتایدا یاریمەتی داین دەرمان هێنا، بەڵام رەنگە پێویست بە عەمەلیاتی دووەم بکات بۆ لابردنی ئەو بەشەی سییەکەی کە لە پشکنینەکەکاندا وا دەردەکەوێت لەناوچووبێت.
ڤیدیۆکە تەنها بەشی کۆتایی پرۆسەکەیە، وەگەرنا دەیان جار هەوڵمانداو سەرکەوتوو نەبووین، دەیان جار ئۆکسجینی نەخۆشەکە نزیک بوویەوە لە مردن!!! خوای گەورە نەیکوشت.
بۆیە تکایە ئاگاداری مناڵەکان بن، یارییەکان یان پارچەی یارییەکان لەناو دەمیان دانەنێن.
خوای گەورە منداڵی هەموومان بپارێزێت. ئااااامین

تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال
27/05/2026

تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال

سوپاس بۆ پەروەردگاری باڵادەست ریکۆردێکی دیکە لەسەر ئاستی عێراقکۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەوروپی نەشتەرکارانی سنگ (ESTS)،...
22/05/2026

سوپاس بۆ پەروەردگاری باڵادەست

ریکۆردێکی دیکە لەسەر ئاستی عێراق

کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی ئەوروپی نەشتەرکارانی سنگ (ESTS)، گەورەترین کۆبوونەوەی نەشتەرکارانی سنگە لە جیهانداو ساڵانە نزیکەی دوو هەزار پزیشک لە سەرتاسەری جیهانەوە روو لەم کۆنفرانسە دەکەن و تاوتوێی نوێترین پێشکەوتنەکانی ئەم بوارە دەکەن.

وا بڕیارە ئەم ساڵ و لە مانگی شەشدا، لە ئەسینای پایتەختی یۆنان ئەنجام بدرێت.

سوپاس بۆ پەروەردگاری رێنیشاندەر، یەکەم جارە لە سەر ئاستی عێراق، کە سەرپەرشتی کردنی یەکێک لە برگەکانی ئەم کۆنفرانسە جیهانییە بە ئێمە سپێراوە و کورتەی پرۆفایلەکەمان لە ماڵپەری کۆنفرانسەکە بڵاوکراوەتەوە.

15/05/2026

منداڵێکی ساوا لە مردن گەڕایەوە پاش ئەوەی پیلێکی قوتدابوو!

پ.ی.د. فهمی حسێن کاکەمەد - پسپۆڕی نەشتەرگەریی
سنگ و بۆرییەکانی خوێن

ژمارەی پەیوەندیی کلینیك: 07707310909

بۆ دیاریکردنی کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشکەکە، ئەپی سمارت دابگرە: https://linktr.ee/smarthealthapp

08/05/2026

سڕبوونی دەستەکانت پشتگوێ مەخە!

کۆنیشانەی دەرچەی سنگ چییە؟ نیشانەکانی چین؟ بۆچی قۆڵ و دەستەکانت سڕ دەبن و دەئاوسێن؟

پ.ی.د. فهمی حسێن کاکەمەد - پسپۆڕی نەشتەرگەریی
سنگ و بۆرییەکانی خوێن

ژمارەی پەیوەندیی کلینیك: 07707310909

بۆ دیاریکردنی کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ پزیشکەکە، ئەپی سمارت دابگرە: https://linktr.ee/smarthealthapp

24/04/2026

چاوپێکەوتنی کەناڵی NRT لەسەر ئامێری درۆش.

لینکی کۆنفرانسەکە لە کۆمێنت دانراوە.

Address

سلێمانی/شەقامی سەرەکی مادام میتراند (مەجید بەگ) تەنیشت زانکۆی سلێمانی (کەمپی ناوشار)
As Sulaymaniyah
46012

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.فەهمی حسین کاکەمد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share