Dr.Zanyar Aghal-د.زانیار ئاغال

Dr.Zanyar Aghal-د.زانیار ئاغال لێرەوە زانیاری ڕاست لەسەر تەندرووستیت وەربگرە.
(1)

سستی غودە و سکپڕییهەموو پشکنینێکی تاقیگە بۆ غودە لە کاتی سکپڕییدا جیاوازەژمارەکان دەگۆڕێننۆرمال دەگۆڕێتچارەسەر دەست پێ ک...
03/06/2026

سستی غودە و سکپڕیی

هەموو پشکنینێکی تاقیگە بۆ غودە لە کاتی سکپڕییدا جیاوازە

ژمارەکان دەگۆڕێن
نۆرمال دەگۆڕێت
چارەسەر دەست پێ کردنیش دەگۆڕێت

یەکێک لە حاڵەتانەی زۆر گرنگە ژنان بیزانن، حاڵەتی بەرەو سست بوونی غودەی دەرەقییە.

چوونکە سستی غودە دەبێتە هۆکار بۆ زۆرێک لە حاڵەتە مەترسیدارەکان لەسەر ژیانی دایکەکە وەکو بەرزبوونەوەی لە پڕی پەستانی خوێن

هەروەها مەترسی هەیە بۆ کۆرپەلەکە ئەگەر بێت و سستی غودەکە لە دایکەکەدا چارەسەر نەکرابێت

کە سستی غودەکە بە دەرمان چارەسەر کرا، ئەوا دایک و منداڵەکەش وەکو کەسێکی ئاسایی دەبن

یەکێک لەو فەحسانەی کە دەکرێت، هۆرمۆنی
TSH
کە گرنگترین هۆرمۆنە بۆ پشکنینی غودە
گەر لە سەروو ۱٠ بێت ئەبێت چارەسەر بکرێت، بەڵام:

هەموو تاقیگەیەک ئەو توانا باشەی نییە جوان فەحسەکە بکات لە سکپڕییدا
هەموو فەحسێکیش لە باشترین تاقیگە و لە باشترین ووڵاتی پێشکەوتووش مەرج نییە ڕاست بێت چوونکە ئامێر قابیلی هەڵەیە

لەکۆتایی، پشکنین و هەڵسەنگاندن بە دەستی پزیشکەکە یەکلاکەرەوەیە.

01/06/2026

لە نەخۆشەکە نەخۆشتر!

ڕۆژێکی ئاسایی بوو لە کلینک، نەخۆشێکی بەڕێز هاتبوو بۆ کۆنترۆڵی شەکرە.

ئەم نەخۆشە، ژنێک بوو، پێشتر شەکرەی بەرز بوو و پشکنینی سێ مانگییەکەی بەرز بوو.

بە تەنها هاتە ژوورەوە، لە قسەکانیدا ووتی کە هاوسەرەکەی لەگەڵە، بەڵام کارێکی ناو بازاڕی هەبووە.

ناردم بۆ پشکنینەکان، کە هاتەوە، ئەنجامەکەی باش بوو.
هاوسەرەکەی هاتە ژوورەوە لەگەڵی و دانیشتبوون هەتا دەرمانەکان بۆ ژنەکە بنووسمەوە.

تەماشام کرد هاوسەرەکەی شێوەی باش دیار نەبوو، پرسیم: سەلامەتن؟ ووتی بەڵێ دکتۆر گیان، من هیچ نەخۆشیم نییە.

قایل نەبووم، ووتم ئاساییە پشکنینێکت بۆ بکەم، دوواتریش هێڵکاری دڵ. دەرکەوت جەڵتەی دڵ لێیداوە!!

بە پەلە ناردمە بووژانەوەی دڵ، الحمدللە و فریای کەوتین و دەستی دکتۆر (حسێن هەورامی) خۆش بێت دەست بەجێ قەستەرەی دڵی بۆ کردبوو.

دوواتر بینیمنەوە، کابرا زۆر پێ کەنی، کە زانیبووی خۆی لە نەخۆشەکە نەخۆشترە.

لێرەوە زانیاری ڕاست لەسەر تەندرووستیت وەربگرە.

لەم کورتە وانەیەدا لە شێوەی تۆماری ڤیدیۆخاتوو سامانثا براون، شارەزا لە مێژووی کتێب، کورتەیەکی پێشکەش کرد لە ڕێی چەناڵی ف...
30/05/2026

لەم کورتە وانەیەدا لە شێوەی تۆماری ڤیدیۆ

خاتوو سامانثا براون، شارەزا لە مێژووی کتێب، کورتەیەکی پێشکەش کرد لە ڕێی چەناڵی فەرمی کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا ـ لەندەن.

بابەتەکە: زانیارییە ئیسلامییەکان لە کتێبخانەیەکی پزیشکییی سەردەمی شاژنە ئیلیزابێس.

وانەکە باسی کتێبی (قانون فی ئەلتوب) ی زانای پایەبەرزی ئیسلام و پزیشکی گەورەی مێژوو، شێخ ئیبن سینا دەکات.

وانەکە باسی پزیشکێکی ئەو سەردەمە دەکات لە ئینگلترا بە ناوی (لانسیلۆت براون) کە ناچار خۆی فێری عەرەبی کردووە هەتا بتوانێت لە کتێبەکەی ئیبن سینا تێ بگات.

ئەو پزیشکە بە نارەحەتییەکی زۆردا تێ پەڕیوە چوونکە لەو سەردەمەدا فێربوونی عەرەبی لە هیچ ناوەندێکی خوێندن نەخوێنراوە و مامۆستا نەبووە بۆی.

پزیشکەکە هەستاوە بە خۆ فێرکردن و دەیان کتێبی دیکەی زمانی عەرەبی خوێندووەتەوە هەتا زاراوە عەرەبییەکان فێر ببێت، هەندێک لەو کتێبانە بابەتی ئەندازە و ئیسلام و فەلسەفە بوون، ناچار پزیشکەکە هەمووی خوێندووەتەوە.

هەموو ئەو هەوڵانە و قامووسی تایبەتی خۆشی کە درووستی کردووە ماون لە بەریتانیا و زۆربەی دەست و خەتی خۆی پێوەیە کە سەعی تیا کردووە.

تەنانەت لە کاتی سەعی کردن و تێبینی نووسینیش هەر بە عەرەبی نووسیویەتی هەتا خۆی بەهێز بکات لە عەرەبی و ناوی خۆشی بە عەرەبی نووسیوە.

لانسیلۆت دەکاتە خەزووری پزیشکی گەورەی بەریتانیا (ویلیەم هارڤی) لە سەرەمەرگدا کتێبی قانون فی توب کە خۆی سەعی تیاکردووە و بە عەرەبییە داوێتی بە دیاری بە هارڤی و ئەویش دوواتر پێشکەشی کتێبخانەی کۆلێژی شاهانەی کردووە.

{هەستێکی خۆش بوو کە ساڵی پار کتێبەکەم بە چاوی خۆم بینی لە باڵەخانەی کۆلێژەکەمان لە لەندەن، مرۆڤ لەمانەوە بۆی دەردەکەوێت زانست فێربوون چەند گرانە و هەرگیز وەستانی تیا نیە}

A talk on 'Islamic knowledge in an Elizabethan physician’s library: Lancelot Browne and his Arabic books' by Speaker: Samantha Brown, doctoral researcher, UC...

جەژن لە هەموان پیرۆزبێت، هەموو کاتێکتان هەر جەژن و شادی‌بێ
26/05/2026

جەژن لە هەموان پیرۆزبێت، هەموو کاتێکتان هەر جەژن و شادی‌بێ

ڤایرۆسی هانتالەم دووایەدا زۆربەمان بیستمان کە میکرۆبێکی دیکەی مەترسیدار بڵاو بۆوە لە کەشتییەکدا بە ناوی ڤایرۆسی هانتا.ئە...
21/05/2026

ڤایرۆسی هانتا

لەم دووایەدا زۆربەمان بیستمان کە میکرۆبێکی دیکەی مەترسیدار بڵاو بۆوە لە کەشتییەکدا بە ناوی ڤایرۆسی هانتا.

ئەم ڤایرۆسە بە ناوی دؤڵێکەوە ناونراوە لە کۆریا کە سەرەتا لەوێ دۆزراوەتەوە

ڤایرۆسێکی تای خوێن بەربوونە، بەڵام جگە لە تای خوێنبەربوون ئەمەیان حاڵەتێکی دیکەش درووست دەکات کە پێی دەوترێت (پەک کەوتنی لە ناکاوی دڵ و سییەکان) کە بە خێرایی کوشندەیە گەر چارەسەر نەکرێت.

تووش بوون بە ڤایرۆسەکە لە ڕێی بەرکەوتەیە بە مشک و قرتێنەرەکانی دیکە، بەڵام لەوانەیە ئەم جارە لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ گواسترابێتەوە!

بەربڵاو نییە لە جیهاندا بەو شێوەیەی لە کۆرۆنادا بینیمان.

چارەسەری تایبەتی نییە.
زۆربەی ئەوانەی تووش دەبن دەبێت بخرێنە ژێر هەناسەی دەستکردەوە لە ئامێرێکی تایبەت کە لە ئێراقدا نییە لە ئێستادا.

پێ کووتە، ڤاکسین، نییە بۆی.

خۆ پاراستن: هەموو کات گرنگترینە، ئەویش بە دوورکەوتنەوە لە مشک و قرتێنەرەکانی دیکە.

18/05/2026

دەرمانەکانی کێش دابەزاندن
چۆنێتی بەکارهێنانی لە کلینیکی ئێمە

خۆ پاراستن لە پێوەدانی مار و دوو پشکپێوەدانی مار و دوو پشک یەکێکن لە هۆکارە مەترسیدارەکان لەسەر ژیانی خەڵکی ئێمە لە کورد...
16/05/2026

خۆ پاراستن لە پێوەدانی مار و دوو پشک

پێوەدانی مار و دوو پشک یەکێکن لە هۆکارە مەترسیدارەکان لەسەر ژیانی خەڵکی ئێمە لە کوردستان بە حوکمی بڵاویی ئەم ئاژەڵانە لە خاکی ئێمە.

گەستن یان گاز لێ گرتنی مار و پێوەدانی دوو پشک مەترسییەکەی لەوەدایە کە ژەهری پێوەیە و ئەم ژەهرانەش یان پەک خەرن یان کوشندەن.

خۆ پاراستن:
نە نووستن لەسەر زەوی تەخت لە گوند و ئەو ناوچانەی مار تیایدا بڵاوە

نەچوونە دەر لە تاریکیدا لەو ناوچانەی مار و دوو پشک زۆرن

لە پێ کردی بووتی درێژ لە کاتی کار کردن لە مەرەزە و دەشتەکاندا

دانانی کاشی یان ڕاخەری خلیسک و لووس لە دەوی خانوو یان باڵەخانەکاندا کە وا دەکات دوو پشک نەتوانێت پیایدا بڕواتە ژوورەوە

ڕۆژی جیهانیی پەرستاران...هەموو ساڵێک بە خۆشیی بێتپەرستاران بەشێکی گرنگی سیستەمی تەندرووستیین لە هەموو وولاتێک و تاکە کەس...
12/05/2026

ڕۆژی جیهانیی پەرستاران...هەموو ساڵێک بە خۆشیی بێت

پەرستاران بەشێکی گرنگی سیستەمی تەندرووستیین لە هەموو وولاتێک و تاکە کەسن کە لە پزیشەکان نزیکترن لە نەخۆش.

کاری پەرستارەکان گەیاندنی چارەسەرە ڕاستەوخۆ بە نەخۆش

وەکو پزیشکێک، ژمارەیەکی زۆر هاوڕێم هەیە لە پەرستار و کارمەندەکان کە وا تەمەنێکە بەیەکەوە کارمان کردووە و بەردەوامیشن لە خزمەت کردنی نەخۆش.

هەمان کات، وا بۆ چەند ساڵێکیشە، بەردەوامم وەکو مامۆستا لە زانکۆی پۆلی تەکنیک ـ کۆلێژی تەندرووستیی، کە ساڵانە پەرستار و کارمەند دەردەچێنێت و هەموو کات ووتومە هەتا زانستی پزیشکی ڕەنگ نەداتەوە لە ناو پەرستارەکاندا، ئەستەمە نەخۆش سوودی تەواو ببینێت لە چارەسەر.

لە کوردستانی خۆمان لە کۆنەوە کارمەند و پەرستارەکان پێگەیەکی گەورەیان هەبووە لە ناو خەڵک، بەڵام لە ئێستادا سەرقاڵ کراون لە هەندێک شوێن بە چەند ڕۆتینێکەوە لە زەغت گرتن و پێدانی دەرمان و شتی دیکە، کە ڕاستە کاری ئەوانە، بەڵام نابێت ئەوە تاکە کاریان بێت.

ئەمانە لە پاڵ دواکەوتنی دامەزراندنیان لەم ساڵانەی دووایدا.

کە ئەو ڕۆژەمان بینی، پەرستار و کارمەندەکان، وەکو جاران، لە کاتی گەڕان بەسەر نەخۆشەکاندا لە نەخۆشخانە، زمانی زانست بەرجەستە بوو لە نێوان تیمی چارەسەر، ئەوا ئەو کاتە هەنگاوی ڕاستمان ناوە بۆ سیستەمێکی باشی تەندرووستی بۆ خزمەتی ڕاستەقینەی نەخۆش.

Happy International Nurse Day

ڤەیپ و جگەرە کێشان:بە پێی دوواهەمین ڕاپۆرتی زانستییڤەیپ کێشان و جگەرەی ئیلیکترۆنی هەردووکیان دەبنە هۆکار بۆ تووش بوون بە...
10/05/2026

ڤەیپ و جگەرە کێشان:

بە پێی دوواهەمین ڕاپۆرتی زانستیی

ڤەیپ کێشان و جگەرەی ئیلیکترۆنی
هەردووکیان دەبنە هۆکار بۆ تووش بوون بە شێرپەنجەی سییەکان بە هەمان شێوەی جگەرە کێشان

بەڵام بە حوکمی ئەوەی ئەم کەرەستانە وەکو جگەرە ماوەیەی دوورودرێژ نییە لە بازاڕدان و ئەوپەڕی بیست ساڵێکە

بۆیە لێ کۆڵینەوەی زیاتر و بە دوواداچوونی زۆرتری دەوێت

کۆتا ئامۆژگاریی: هەتا دووربیت لە دووکەڵ کێشان باشترە

06/05/2026

دەرمانی ئینسولین و ئێسقان داڕزان پەیوەندییان نییە!

Address

Twi Maleek
As Sulaymaniyah
964

Opening Hours

Wednesday 14:00 - 19:00
Saturday 14:00 - 19:00

Telephone

+9647730353935

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dr.Zanyar Aghal-د.زانیار ئاغال posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share