18/08/2026
هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان:
شێرپەنجەی سییەکان یەکێکە لە بڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە جیهاندا، بەڵام بڵاوبوونەوەی زانیاری دروست دەتوانێت هاوکار بێت لە ڕێگریپێکردنی.
ناستراوترین هۆکارەکانی تووشبوون بەم نەخۆشییە بریتیین لە:
جگەرەکێشان (هۆکاری سەرەکی): نزیکەی %٨٥-%٩٠ی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی سییەکان پەیوەندییان بە جگەرەکێشانەوە هەیە. دوو کەلی سەرجەم جۆرەکانی تەمباک (جگەرە، نێرگەلە، و ئەلیکترۆنی) ماددەی ژەهراوی و شێرپەنجەیییان تێدایە.
کێشانی ناڕاستەوخۆ (دوو کەڵی تەندروستخۆر): هەڵمژینی دووکەڵی جگەرەی کەسانی تر بە شێوەیەکی بەردەوام، مەترسی تووشبوون بە ڕێژەی %٢٠ تا %٣٠ زیاد دەکات.
بەرکەوتن بە غازی ڕادۆن: غازێکی سروشتی بێڕەنگ و بێبۆیە لە زەوییەوە دەردەچێت، لە شوێنە داخراوەکان یان ژێرزەمینەکاندا کۆدەبێتەوە و زیان بە شانەکانی سی دەگەیەنێت.
ژینگەی کاری مەترسیدار: بەرکەوتنی بەردەوام بە ماددە کیمیاییەکانی وەکو ئاسبێستۆس (Asbestos)، ئارسنیك، نیكل، و كڕۆم لە شوێنی کاردا.
پیسی هەوا: هەڵمژینی هەوای پیسبوو بە دووکەڵی ئۆتۆمبێل، کارگەکان، و تۆز لە ناوچە پیشەسازییەکاندا مەترسییەکان زیاد دەکات.
تۆماری خێزانی (بۆماوەیی): ئەگەر لە خێزانەکەتدا کەسێک هەبووبێت کە تووشی ئەم نەخۆشییە بووبێت، مەترسی تووشبوونت زیاتر دەبێت.
چۆن خۆمان بپارێزین؟
وازهێنان لە جگەرەکێشان، دوورکەوتنەوە لە شوێنی جگەرەکێشەکان، و بەکارهێنانی کەرەستەی پارێزگاری لە شوێنی کارە مەترسیدارەکاندا گرنگترین هەنگاون بۆ پاراستنی تەندروستی سییەکانت.
بە هیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک….
د. بنار جمال امین
پسپۆری وورد (دکتۆرا) لە نەخۆشییەکانی سنگ و بۆری هەناسە و حەساسیەت.
پسپۆری (دکتۆرا- بۆرد) لە نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ و شەکرە.
بکالۆریۆس لە پزیشکی گشتی.
سلێمانی - ابراهیم پاشا-تەلاری بێست کلینیک- سەنتەری گەردوون- بەرامبەر قوتابخانەی ژین.
0770 160 6364
0750 566 6364
#تەندروستی #خۆپارێزی