Andrya Organization

Andrya Organization رێکخراوی ئەندریا بۆ مافی کەسانی خاوەن پێداویستی

بەرواری 26 و 27/7/2026 لە هۆتێل تایتانیک وەفدی ڕێکخراومان بەشدار بوون لە ۆرک شۆپێک کە تایبەت بوو بە کاروباری ڕێکخراوەکان...
28/07/2026

بەرواری 26 و 27/7/2026 لە هۆتێل تایتانیک وەفدی ڕێکخراومان بەشدار بوون لە ۆرک شۆپێک کە تایبەت بوو بە کاروباری ڕێکخراوەکان و چۆنێتی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی و سیاسەتی کارگێڕی و دارایی تایبەت بە ڕێکخراوەکان کە ۆڕک شۆپەکە ڕێکخرابوو لە لایەن ڕێکخراوی شیاو بۆ کۆمەڵێک لە ڕێکخراوەکەمئەندامیەکانی شاری سلێمانی وە لەم ۆڕک شۆپەدا زانیاری باش لەنێوان ڕێکخراوەکاندا ئاڵوگۆڕی پێکرا وە سودێکی باش بە ڕێکخراوەکان گەیشت بەمەبەستی بەهێزکردنی توانا دارایی و کارگێڕی و ڕێکخراوەییەکان .

جەژنتان پیرۆز بێت هەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن ..
26/05/2026

جەژنتان پیرۆز بێت هەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن ..

ئەمڕۆ بەرواری 23/5/2026 وەفدی ڕێکخراومان سەردانی بارەگای بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کرد ب...
23/05/2026

ئەمڕۆ بەرواری 23/5/2026 وەفدی ڕێکخراومان سەردانی بارەگای بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کرد بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بە هەڤاڵ ئەمەل جەلال لێپرسراوی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پاش بەخێرهاتنێکی گەرم لەلایەن بەڕێزیان و کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەفدی ڕێکخراومان لەگەڵ هەڤاڵ لێپرسراو ئەمەل جەلال وە کۆمەڵێک لە هەڤاڵانی مەکتەب بە تێرو تەسەلی باسمان لە کێشەو گیروگرفتەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرد وە باسمان لەکاری هاوبەش و پڕۆژەی هاوبەش کرد لە داهاتوودا پێکەوە بەمەبەستی خزمەتکردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و توێژی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە بێ جیاوازی .

ئەمڕۆ بەرواری 10/5/2026 ڕێکخراومان هەستا بەڕێکخستنی گەشتێکی بەهارە بۆ سەیرانگای دووکان بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لەکەسانی نابی...
10/05/2026

ئەمڕۆ بەرواری 10/5/2026 ڕێکخراومان هەستا بەڕێکخستنی گەشتێکی بەهارە بۆ سەیرانگای دووکان بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لەکەسانی نابیناو خاوەن پێداویستی تایبەت لەڕێکخراوە جیاوازەکان کە پێکهاتبوون لە ڕێکخراوەکانی لقی کەرکوکی یەکێتی نابینایانی کوردستان ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمات کۆمەڵەی ڕۆژ بۆ کەمئەندامان شایەنی باسە ڕێکخراومان ئامانجێتی لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئەم گەشتە بەهارانەوە لێک نزیک بوونەوەو پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەنێوان کەسانی نابینا و خاوەن پێداویستی تایبەت بەهێزتر بکات ، وە ئاسودەیی و ئارامی لەناو سروشت دا ببەخشێتەوە بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت وە لەهەمان کاتتدا سوپاسی سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە لەم گەشتە بەهارەیەی ڕێکخراوماندا هاوکارو پشتیوانمان بوون بۆ ئەنجامدانی ئەم گەشتە .

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان و جەژنی نەورۆزی کوردەوارییەوە ڕێکخراومان پیرۆزبایی لەسەرجەم موسڵمانانی جیهان و کوردست...
19/03/2026

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان و جەژنی نەورۆزی کوردەوارییەوە ڕێکخراومان پیرۆزبایی لەسەرجەم موسڵمانانی جیهان و کوردستان دەکات بەتایبەتر پیرۆزبایی لە توێژی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان و کەسوکاریان دەکات وە ليرەدا ڕێکخراومان بە پێویستی دەزانێت کە سوپاسی سەرجەم ئەو کەس ولایەنە خێرخوازانە بکات کە لەم مانگە پیرۆزەدا هاوکاری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوون هاوکار و پشتیوام بوون لە دڵخۆشکردنی توێژەکەمان دووبارە جەژنی هەموو لایەک پیرۆز بێت ..

لەبەرواری ١و٢/٣/٢٠٢٦  لە هۆڵی ڤینۆس کۆمپلێکس لە دوو ئێوارە خوان و دووچالاکی هاوشێوەدا ڕێکخراومان هەستا بە ئەنجامدانی ئێو...
04/03/2026

لەبەرواری ١و٢/٣/٢٠٢٦ لە هۆڵی ڤینۆس کۆمپلێکس لە دوو ئێوارە خوان و دووچالاکی هاوشێوەدا ڕێکخراومان هەستا بە ئەنجامدانی ئێوارە خوان بۆ زیاتر لە ٢٠٠ ئەندامی خوان پێداویستی تایبەتی ڕێکخراوەکانی تایبەت بەخاوەن پێداویستی تایبەت کە ڕێکخراوەکان پێک هاتبوون لە کۆمەڵەی ڕۆژ بۆ کەمئەندامان ڕێکخراوی ڕۆشنایی دڵ بۆ خزمەت ڕێکخراوی ئاماژە ڕێکخراوی داون سێندرۆم ڕێکخراوی چاردۆست ڕێکخراوی سەیوان شایەنی باسە ئەم دوو ئێوارە خوانە هەوڵێکی ڕێکخراوی ئەندریا بوو بۆ کۆبوونەوەی سەرجەم توێژە جیاوازەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە بێ جیاوازی وە دەست درێژ کردن و کارکردنی پێکەوەیی ڕێکخراومان بوو لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەی کەلەم چالاکیانەدا بەژدار بوون جێگای باسە ڕێکخراومان سوپاسی تایبەتی هەموو ئەوانە دەکات کە پشتیوانی ئەم چالاکییەی ڕێکخراومانیان کردوو سوپاسی سەرجەم خێرخوازان دەکات وەلە هەمان کاتتدا سوپاسی ڤینۆس کۆمپلێکس دەکەین بۆ پێدانی هۆڵی ڤینۆس کۆمپلێکس بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکەمان .

06/02/2026

مۆڵەتی بەخێوکار(خۆتەرخانکار) هەموارکرایەوە.

🔵وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە ڕێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2026، ڕێنمایی پێدانی مۆڵەتی بەخێوکاری هەموارکردەوە تیایدا گۆرانکاریەکان زۆرترین ئاسانکاری بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەمئەندامێک یان زیاتر لەخێزانەکانیان دا هەیە کردووە، تا بتوانن خزمەت بە کەمئەندامەکانیان بکە.

🔵مۆڵەتی بەخێوکار چیە:- پێدانی مۆڵەتی بەخێوکارییە بۆ فه‌رمانبه‌رى داواکار، کە کەسی پلە یەکی خێزانەکەی نەخۆشە یان خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌تە توانای کارکردنيان نيیه پێویستیان بە چاودێر و بەخێوکەر هەیە.

🔴گۆڕانکاریەکانی ڕێنمایەکە ئەم خاڵانە لەخۆ دەگرێت.

①ئەمجۆرانەی کەمئەندامیش دەتوانن مۆڵەتی بەخێوکار وەربگرن.
🔸دەردەفیل
🔸 نەخۆشی شەکرە تایپی یەکەم بۆ منداڵی خوار 15ساڵ.
🔸تالاسیمیا
🔸هیمۆفیلیا

② فەرمانبەری داواکار ناتوانێت لەیەک کاتدا بۆ دوو کەمئەندامی خێزانەکەی مۆڵەت وەربگرێت.

③ ئەگەر دایک و باوک فەرمانبەر بوون و زیاتر لە توشبوویەکی ئۆتیزم یان شەلەل دەماغ لەخێزانەکەیاندا بوو هەردووکیان دەتوانن مۆڵەتەکە وەربگرن.

④ فەرمانبەری داواکار دوو ساڵ جارێک مامەڵە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتەکە دەکات.

⑤ دایک و باوک دەتوانن دەتوانن بەڕێکەوتن مۆڵەتەکە وەربگرن بۆ چاودێری منداڵەکانیان.

⑥ ئەو حاڵەتانەی چارەسەریان نیە وەک (داون، لەدەستدانی ئەندامێکی جەستە، هیمۆفیلیا، تالاسیمیا) تەنها یەک جار لیژنەی پزیشکی بڕیاری لێدەدات.

ڕێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2026 و چاوپێکەوتنێکی کورتی مافپەروەر هیوا ڕەحمان لێرە ببینن👇
https://socialsuli.com/News.aspx?id=3604&MapID=3

بەرزو پیرۆز بێت یادی ڕۆژی جیهانی نوسینی بڕایل بڕایل ئەو زمانەی کە سەربەخۆیی بەخشی بەکەسانی نابینا بوو بە ڕوناکی چاوی کەس...
04/01/2026

بەرزو پیرۆز بێت یادی ڕۆژی جیهانی نوسینی بڕایل
بڕایل ئەو زمانەی کە سەربەخۆیی بەخشی بەکەسانی نابینا بوو بە ڕوناکی چاوی کەسانی نابینا
نووسینی زبر واتا بڕایل ئەو نوسینە بوو کە پەنجەکانی کەسانی نابینا شوێنی چاوەکانی بۆ گرتنەوە بۆیە ڕێکخراومان بەناوی بەڕێوبەرو دەستەی کارگێڕییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لەنابینایانی جیهان بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەکات لەم ڕۆژەدا دەخوازین نوسینی بڕایل بەرەو پێشچونی زیاتر بە خۆوە ببینێت وببێتە ئەو نوسینەی کەکەسانی نابینا لە هەرێمی کوردستاندا هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی جیهان لەبوارە جیاوازەکانی وەک و پەروەردەو فێرکردن و کەرتی تەندروستی و سەرجەم خزمەت گوزاریەکاندا سودی لێوەربگرن .

Address

Sulaimaniyah
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Andrya Organization posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share