کۆمەڵگەی پزیشکی هانای خێرخوازی

کۆمەڵگەی پزیشکی هانای خێرخوازی تەندروستیتان بۆ ئێمە گرنگە

07/06/2026

ئەگەر تۆش تووشی ئەم ئازارە بوویت،
بینەری ئەم ڤیدیۆیە ببە👇👇

- سەردانی دکتۆر ئاری عبداللە،
پزیشکی جومگە و ڕۆماتیزم و نەخۆشییەکانی ئێسک و فەقەراتت کردووە.؟

📌ناونیشان: سلێمانی - شەقامی سی مەتری -
سەروو مزگەوتی عەلی کەمال

06/06/2026

“ئۆفەری سونەتکردن لە تەلاری پزیشکی هانا بەردەوامە👶✨”

تەلاری پزیشکی هانا، داشکاندنی %٥٠ بۆ (سونەتکردن)ی ڕاگەیاندووە.
خزمەتگوزارییەکە لەلایەن پەرستاری شارەزا و بە ئەزموون
(ئیسماعیل بەڵخەیی) ئەنجام دەدرێت، کە خاوەنی زیاتر لە ٣٧ ساڵ ئەزموونی کارکردنە لەم بوارەدا.

🗓 ماوەی ئۆفەر: تا کۆتایی مانگی 6 بەردەوام دەبێت.
⚠️ تێبینی: پێویستە پێشتر ناوی منداڵەکە تۆمار بکەن.

📞 بۆ پەیوەندی و ناونووسین:
07741528284
07502655595
07702655595

💊🤰ئایا فۆلیک ئەسید بۆچی گرنگە و بۆ ماوەی چەند پێویستە خانمان وەری بگرن؟🔹 فۆلیک ئەسید (ڤیتامین B9):ماددەیەکی خۆراکییە کە ...
04/06/2026

💊🤰ئایا فۆلیک ئەسید بۆچی گرنگە و
بۆ ماوەی چەند پێویستە خانمان وەری بگرن؟

🔹 فۆلیک ئەسید (ڤیتامین B9):
ماددەیەکی خۆراکییە کە زۆر پێویستە بۆ دروستکردنی خانەی نوێ لە جەستەدا.

❓ بۆچی گرنگە خانمان
فۆلیک ئەسید وەربگرن؟

چونکە ڕۆڵێکی سەرەکی و گرنگی هەیە لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە ناتەواوی لە (کۆئەندامی دەمار، مێشک، مەڵاشوو و لێوی کۆرپەلە).

⏰ کەی و بۆ ماوەی چەند
پێویستە بخورێت؟

باشتر وایە ٣ مانگ بەر لەوەی خانمەکە
پلانی دووگیانبوونی هەبێت دەست بکات بە وەرگرتنی.
بەردەوام بێت تاوەکو کۆتایی ٣ مانگی یەکەمی دووگیانی.
بڕی پێویست: ٤٠٠ مایکرۆگرام بە شێوەی ڕۆژانە.

🩺 دکتۆرە ساکار حسێن زبیر
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون.
• دبلۆمی باڵا (ماستەر) لە نەخۆشییەکانی ژنان، منداڵبوون و نەزۆکی.
• بەکالۆریۆس لە هەناو و نەشتەرگەری گشتی.

📍 ناونیشان:
سلێمانی - شەقامی سی مەتری - سەروو مزگەوتی عەلی کەمال

☎️ بۆ ناونووسین و پەیوەندی:
07741528284

#دووگیانی

📌بۆچی چاوەکانمان تووشی سووربوونەوە دەبن.؟- لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهارو سەوز بوونی گژوگیا زۆرمان دووچاری سوور بونەوە و خوران...
04/06/2026

📌بۆچی چاوەکانمان
تووشی سووربوونەوە دەبن.؟

- لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهارو سەوز بوونی گژوگیا زۆرمان دووچاری سوور بونەوە و خوران و ئاوکردنی چاوەکانمان دەبین، هۆکاری ئەمەش زۆربەی کات هەستیاری چاوە، کە نەک هەر لە چاوەکانمان لەوانەیە لە ئەندامەکانی تریشمان نیشانەی هەبێ لە شێوەی پژمین و کۆکە و هەناسە توندی یا سوربونەوە و خورانی پێست.

- بە شێوەیەکی گشتی دوو جۆر
هەستیاری چاو هەیە :
🔹هەستیاری درێژ خایەن کە بە درێژایی ساڵ نیشانەکانی دەردەکەوێت
🔹هەستیاری وەرزی کە نیشانەکانی کتوپڕتر و توندترە بە تایبەتی لە وەرزی بەهار و هاوین بە هۆی بەرکەوتنمان لەگەڵ تەنۆلکەکانی گژوگیا و پێستی گیانداران کە لە هەوادا بڵاو دەبنەوە یا هەر ماددەیەکی تر کە لەشمان هەستیاری پێ هەبێت.

پێویستە چی بکرێت:
▪️پێویستە چاوەکە بە ئاوێکی پاکی فێنک بشۆرێت.
▪️چارەسەری تایبەتی دژە هەستیاری و جێگرەوەی فرمێسک بە کار بێت.
▪️ئەوەندەی بتوانین دوور بکەوینەوە لە زۆر خوراندنی چاوەکە چونکە حاڵەتەکە بەرەو خراپتر دەبات و لە مەودای درێژ خایەن دەبێتە هۆی تەنک بونی گلێنە و دابەزینی ئاستی بینین.

پێویستە هەر کات هەستت بە بونی ئەم نیشانانە کرد لە ژێر ڕێنمایی پزیشک چارەسەر وەربگریت ئەمەش بۆ جیاکردنەوەی حاڵەتەکەیە لە هەوکردنی میکرۆبی و هەندێک لە نەخۆشییەکانی تری چاو کە ئەکرێ هەمان نیشانەیان هەبێ بە نمونە ووشک بوونەوەی چاو و بەرز بونەوەی پەستانی چاو یان هەو کردن بەهۆی نەخۆشیە جەستەیی و بەتایبەت روماتیزمییەکان.
خاڵێکی تر ئەوەیە ئەم نەخۆشیانە چارەسەریان جیاوازەو هەندێک لەم چارەسەرانە بەتایبەت ئەوانەی ماددەی ستیرۆیدیان تێدایە کەڕۆڵی گرنگیان هەیە لە چارەسەری هەستیاری بەهیچ جۆرێک نابێ و مەترسیدارن لە کاتی بوونی هەوکردنی میکرۆبی بەکاربهێنرێن

👨‍⚕️ دکتۆرە بەڵگە بارزان ئەحمەد
ماستەر - دکتۆرا (بۆرد) لە نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو.

📍 ناونیشان: سلێمانی - شەقامی سی مەتری -
سەروو مزگەوتی عەلی کەمال.

🗓 کاتی دەوام: ڕۆژانی شەممە.
📞 پەیوەندی: 07741528287

"ئۆفەرێکی تایبەت بۆ جگەرگۆشەکانتان! 👶✨"تەلاری پزیشکی هانا، داشکاندنی %٥٠ بۆ (سونەتکردن) ڕادەگەیەنێت.خزمەتگوزارییەکە لەلا...
02/06/2026

"ئۆفەرێکی تایبەت بۆ جگەرگۆشەکانتان! 👶✨"

تەلاری پزیشکی هانا، داشکاندنی %٥٠ بۆ (سونەتکردن) ڕادەگەیەنێت.
خزمەتگوزارییەکە لەلایەن پەرستاری شارەزا و بە ئەزموون
(ئیسماعیل بەڵخەیی) ئەنجام دەدرێت، کە خاوەنی زیاتر لە ٣٧ ساڵ ئەزموونی کارکردنە لەم بوارەدا.

🗓 ماوەی ئۆفەر: تەنها بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوامە.
⚠️ تێبینی: پێویستە پێشتر ناوی خۆتان تۆمار بکەن.

📞 بۆ پەیوەندی و ناونووسین:
0774 152 8284
0750 265 5595
0770 265 5595

ئەم پزیشکەمان دەناسیت؟🔹 ڕۆژانی شەممە بۆ سێشەممە🔹 لە تەلاری پزیشکی هانا خزمەت بە چارەخوازان دەکات...📌 ناونیشان:سلێمانی ـ ...
01/06/2026

ئەم پزیشکەمان دەناسیت؟

🔹 ڕۆژانی شەممە بۆ سێشەممە
🔹 لە تەلاری پزیشکی هانا خزمەت بە چارەخوازان دەکات...

📌 ناونیشان:
سلێمانی ـ شەقامی سی مەتری ـ سەروو مزگەوتی عەلی کەمال

ئەم پزیشکەمان دەناسیت.؟- ڕۆژانی دووشەممە و پێنج شەممە  لە تەلاری پزیشکی هانا خزمەت بە چارەخوازان دەکات...📌ناونیشان: سلێم...
31/05/2026

ئەم پزیشکەمان دەناسیت.؟

- ڕۆژانی دووشەممە و پێنج شەممە
لە تەلاری پزیشکی هانا خزمەت بە چارەخوازان دەکات...

📌ناونیشان: سلێمانی ـ شەقامی سی مەتری
- سەروو مزگەوتی عەلی کەمال

📣ئاگاداری- سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە ، لەسەرجەم بەشەکانی تەلاری پزیشکی هانای خێرخوازی دەوام ئاسایی دەبێت...
30/05/2026

📣ئاگاداری

- سبەینێ ڕۆژی یەکشەممە ، لەسەرجەم بەشەکانی
تەلاری پزیشکی هانای خێرخوازی دەوام ئاسایی دەبێت...

"خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشین"لە پای هەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزییان لە کارەکانیاندا، تەلاری پزیشکی هانا بە هاوبەشی لەگەڵ لق...
29/05/2026

"خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشین"

لە پای هەوڵ و ماندووبوون و دڵسۆزییان لە کارەکانیاندا،
تەلاری پزیشکی هانا بە هاوبەشی لەگەڵ لقی سلێمانی
ڕێکخراوی هانای خێرخوازی، خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە
(دکتۆر ئاری عبداللە)، پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ڕۆماتیزم،
نەخۆشییەکانی ئێسک و فەقەرات.

هاوکات، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەشێک لە کارمەندانی تەلاری پزیشکی هانای خێرخوازی، ئەم هەنگاوە وەک پێزانینێک بوو
بۆ ڕۆڵی کارایان لە پێشخستنی بەشە جیاوازەکانی تەلارەکە و خزمەتکردنی هاوڵاتییان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا.

بەهیوای کاری باشتر و ماندوبوونی زیاتر لە داهاتوودا
ئومێدی سەرکەوتن بۆ تەواوی ستاف کارمەندانی
تەلاری پزیشکی هانا دەخوازین...

“جەژن بە تەندروستییەوە جوانە! ❤️🩺”تیمی تەلاری پزیشکی هانای خێرخوازی پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان لێ دەکات. نزا و ئومێدمان و...
26/05/2026

“جەژن بە تەندروستییەوە جوانە! ❤️🩺”

تیمی تەلاری پزیشکی هانای خێرخوازی پیرۆزبایی
جەژنی قوربانتان لێ دەکات. نزا و ئومێدمان وایە ئەم ڕۆژانە
ببنە سەرەتایەک بۆ ژیانێکی پڕ لە ئارامی و لەشساغی بۆ هەموو لایەک.

یاخوا دڵتان شاد و ماڵتان هەمیشە ئاوەدان بێت.
جەژنی هەمووان پیرۆز بێت. 🌷🐏

Address

Tuy Malik Street, Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647702655595

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمەڵگەی پزیشکی هانای خێرخوازی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to کۆمەڵگەی پزیشکی هانای خێرخوازی:

Share