NutrCenter - Dr.Kamaran ZhazhIlay

NutrCenter - Dr.Kamaran ZhazhIlay په‌یجی د. کامەران ژاژڵەیی / پسپۆڕی زانستی خۆراک

--- دابەزاندنی  کێش  لە وەرزی   هاوین : --- وەرزی  هاوین  باشترین  کاتە  بۆ دەست پێکردنی  ڕێجیم و دابەزاندنی  کێش  چونکە...
06/06/2026

--- دابەزاندنی کێش لە وەرزی هاوین :
--- وەرزی هاوین باشترین کاتە بۆ دەست پێکردنی ڕێجیم و دابەزاندنی کێش چونکە ڕوونە بە هۆی بەرزی پلەکانی گەرما و خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو حەز و ئیشتهای خواردن کەم دەبێتەوە و خواردن چیدی ئەو تام و چێژەی نامێنێت کە لە کاتی سەرمادا هەیەتی ؛ وەک پێشترینش ئاماژەمان پێدا بوو گرنگترین ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی زیاد بوونی کێش ڕەنگە ئاسانتر بتوانرێت خۆتی لێ بپارێزێت یان وازیان لێ بێنێت وەک نەخواردنی ساردەمەنی و خواردنەوە گازییەکان و شەربەتی فرێش و گیراوە و بڕێکی زۆر لە ڤاست فوود .
---- پێنچ هەنگاوی گرنگ بۆ دابەزاندنی کێش لە وەرزی هاوین :
١ -- خواردنی بڕی پێویست لە ماددە پڕۆتینەکان و کەمکردنەوە یان نەخواردنی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهێدراتی سادەی دەستکاری کراو وێنەی ئاردی سپی و برنجی سپی وشیرینی .
٢ --- خواردنی بڕێکی زۆر لە ماددە ڕێشاڵیەکان وێنەی سەوزە و زۆربەی میوە وەرزیەکان و پاقلەمەنیەکان .
٣ --- زیاد کردنی جووڵە و وەرزش کردن بۆ نموونە ڕۆیشتن بە پێ شەوانە یان ئێواران و مەلەکردن یا خود هەر وەرزشێکی تر .
٤ --- هێشتنەوەی جەستە بە شێداری لە ڕێگای خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو و کەمکردنەوەی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کاڤیییان تێدایە .
٥ ---- هۆکاری سەرەکی قەڵەوی هەمیشە بریتیە لە زیادە ڕەوی و زۆر خواردن بۆیە لەگەڵ تێر بوون دەست هەڵگرە لە خواردن و تا برسیت نەبێت خواردن مەخۆ و لە نێوان ژەمەکان سەوزە و میوەی وەررزی بخۆ لەگەڵ خواردن بە هێواشی و جوینی بە جوانی و نەخواردنەوە یان کەم خواردنەوی ئاو و شلەمەنیەکانی تر لە کاتی خواردن .
٦ --- خەوی تەندروست و شەوانە لە کاتی خۆی دا سەرەکی ترین بنەمای شێوازی ژیانی تەندروست و کێشی تەندروستە . کامەران ڕسوڵ ژاژڵەیی
پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک

04/06/2026

Address

Empire Medical City
As Sulaymaniyah
253

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when NutrCenter - Dr.Kamaran ZhazhIlay posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share