Bright Eye Center

Bright Eye Center سەنتەری برایت ئای بۆ نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو
مركز برايت ئاي لجراحة وأمراض العيون
(1)

سەنتەرەکەمان سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوە بۆ هەموو پێداویستیەکانی تەندروستی چاوەکانت
لە سەنتەرەکەمان هەموو پشکنینەکانی چاو ئەنجامدەدرێت هەروەها دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکانتان و دروستکردنی هەموو جۆرەکانی چاویلکە و ئەنجامدانی هەموو نەشتەرگەریەکانی چاو و لێزەری لابردنی چاویلکە.

مركزنا هو مصدر موثوق لجميع احتياجات صحة عينيك
في مركزنا ، يتم إجراء جميع اختبارات العين وكذلك تشخيص أمراضك ، وصنع جميع أنواع النظارات ، وإجراء جميع جراحات العيون و لیزر إزالة النظارات.

لاوازیی توانای بینین یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دواکەوتنی منداڵەکەت لە خوێندن و تێکچوونی ئاستی نمرەکانی؛ بۆیە تکایە پ...
03/09/2026

لاوازیی توانای بینین یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی دواکەوتنی منداڵەکەت لە خوێندن و تێکچوونی ئاستی نمرەکانی؛ بۆیە تکایە پشتگوێی مەخە.

ئەمساڵ، پشکنینی چاو بخەرە پێشەنگی لیستی ئامادەکارییەکانی قوتابخانەوە.

--

بۆ وەرگرتنی کاتی پشکنین و ڕاوێژی پسپۆڕی بۆ منداڵەکەت پەیوەندی بکە بە:
07700640606 / 07500640606
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە - سەنتەری برایت ئای

کاتێک تووشی ئاوی سپی چاو دەبین، بیناییمان بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت و تێپەڕبوونی کاتیش نیشانەکان خراپتر دەکات. چاوەڕێ ...
31/08/2026

کاتێک تووشی ئاوی سپی چاو دەبین، بیناییمان بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت و تێپەڕبوونی کاتیش نیشانەکان خراپتر دەکات.

چاوەڕێ مەکە تا دەگەیتە قۆناغی کۆتایی! نەشتەرگەری لە قۆناغەکانی سەرەتادا زۆر سادەتر و سەلامەتترە.

29/08/2026

قۆناغەکانی چارەسەرکردنی ئاوی سپی و کەی کاتی گونجاوی نەشتەرگەرییە؟

27/08/2026

تەمەن بە تەنیا هۆکار نییە؛ چەندین ڕەفتاری ڕۆژانە و باری تەندروستی هەن کە دەبنە هۆی خێراکردنی پرۆسەی دروستبوونی ئاوی سپی لە چاودا.

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە توێژینەوەیەکی زانستیی گرنگ و دەگمەنی دکتۆری بەڕێزمان (د. عومەر عوسمان عەبدوڵا)  بە فەرمی ...
26/08/2026

بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە توێژینەوەیەکی زانستیی گرنگ و دەگمەنی دکتۆری بەڕێزمان (د. عومەر عوسمان عەبدوڵا) بە فەرمی لە گۆڤاری پزیشکیی بەناوبانگی جیهانی (BMC Ophthalmology) وەرگیراوە و بڵاوکراوەتەوە.

ئەم توێژینەوەیە باسی حاڵەتێکی زۆر دەگمەن و ئاڵۆزی چاو دەکات کە لە منداڵێکی تەمەن ٣ مانگدا دەستنیشان کراوە. حاڵەتەکە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک تێکچوونی زگماکی لە یەک کاتدا، لەوانە: مانەوەی مولولەکانی خوێنی کۆرپەلە (PFV)، کۆنیشانی مۆرنینگ گلۆری (MGS)، لەگەڵ درێژبوونەوەی پێشەوەی تۆڕەی چاو و شلەی شووشەیی کە هاوکات بووە لەگەڵ بوونی ئاوی سپی زگماکی.

ئەم دۆزینەوەیە زانیارییەکی زۆر نوێ و دەگمەن دەبەخشێتە زانستی پزیشکیی چاو لە جیهاندا و فراوانتری دەکات. گرنگییەکەی لەوەدایە کە یارمەتیی پزیشکان دەدات بۆ ئەوەی پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی ئاوی سپی زگماکی بۆ منداڵان، باشتر هەڵسەنگاندن بۆ حاڵەتەکان بکەن و پلانێکی دروستتر بۆ نەشتەرگەری دابنێن، هەروەها خێزانەکانیش باشتر لە دۆخی منداڵەکانیان تێبگەن.

دەستخۆشییەکی گەرم لە (د. عومەر عوسمان عەبدوڵا) دەکەین بۆ ئەم دەسکەوتە زانستییە گرنگە و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین!

خوای گەورە حەزرەتی محەمەدی (دروودی خوای لەسەر بێت) وەک ڕەحمەت و نورێک بۆ هەموو جیهان نارد،هەزاران درود و سڵاو بۆ گیانی پ...
25/08/2026

خوای گەورە حەزرەتی محەمەدی (دروودی خوای لەسەر بێت) وەک ڕەحمەت و نورێک بۆ هەموو جیهان نارد،هەزاران درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی پێغەمبەرمان محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت).

24/08/2026

ئەمانە باوترین نیشانەکانی ئاوی سپین، سەیری ڤیدیۆکە بکە و بزانە ئایا چاوەکانت پێویستییان بە هاوکارییە؟

وامدەزانی تەنها کزیی تەمەنە، بەڵام دەرکەوت ئاوی سپییەهەموو شتێک زۆر بە هێواشی دەستی پێکرد... تەنها تێبینیم دەکرد کە بۆ خ...
23/08/2026

وامدەزانی تەنها کزیی تەمەنە، بەڵام دەرکەوت ئاوی سپییە

هەموو شتێک زۆر بە هێواشی دەستی پێکرد... تەنها تێبینیم دەکرد کە بۆ خوێندنەوەی نوسراوەکان یان نامەکانی مۆبایلەکەم، پێویستم بە ڕووناکییەکی زۆر زیاترە و ناچار دەبووم زۆر لە چاوم نزیکیان بکەمەوە. بەردەوام بە خۆمم دەگوت 'کێشە نییە، تەمەنم چووەتە سەر و چاوم کز بووە'، بەڵام کاتێک چووم بۆ پشکنین، پزیشک پێی گوتم: ئەوە تەنها کزیی تەمەن نییە، ئەوە ئاوی سپییە.

--

بۆیە زۆر گرنگە؛ هەر کاتێک هەستت بە تەڵخیی بینین کرد، یان تێبینیت کرد کە بۆ خوێندنەوە پێویستت بە ڕووناکییەکی نائاسایی هەیە، مەڵێ تەنها نیشانەی پیرییە. سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە تا بەرلەوەی کێشەکە گەورە ببێت، بیناییت بپارێزیت.

هیچ کام لەم نیشانانەت تێدایە؟ ئەگەر وێنەکان بەم شێوەیە دەبینیت، نیشانەی ئەوەیە چاوەکانت پێویستییان بە هاوکارییە. چاوەڕێ ...
18/08/2026

هیچ کام لەم نیشانانەت تێدایە؟

ئەگەر وێنەکان بەم شێوەیە دەبینیت، نیشانەی ئەوەیە چاوەکانت پێویستییان بە هاوکارییە. چاوەڕێ مەکە تا تەمومژەکە زیاتر دەبێت. هەر ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ وەرگرتنی کاتی پشکنین.

 هەموو ساڵێک بیناییم کزتر دەبوو، بەڵام چونکە بێ ئازار بوو، هەستم بە پەلە نەدەکرد. تەنها خۆم دەگونجاند؛ گڵۆپم ڕووناکتر دە...
16/08/2026



هەموو ساڵێک بیناییم کزتر دەبوو، بەڵام چونکە بێ ئازار بوو، هەستم بە پەلە نەدەکرد. تەنها خۆم دەگونجاند؛ گڵۆپم ڕووناکتر دەکرد و فۆنتی مۆبایلم گەورە دەکرد. بەردەوام دەمگوت: هێشتا زووە..
بەڵام کاتێک چووم بۆ پشکنین، دەرکەوت ئاوە سپییەکە زۆر قورس بووە. بەو هۆیەوە نەشتەرگەری و چاکبوونەوەکەم زیاتری خایاند. ئێستا تێدەگەم چاوەڕوانیی ئەو سێ ساڵە تەنها کارەکەی لەسەر خۆم قورس کرد.

مەهێڵە ترس و دواخستن، کاتی زێڕینی چارەسەرت لێ بگرێت. ئاوی سپی هەرچەندە زووتر دەستنیشان بکرێت، چارەسەرەکەی ئاسانتر و دڵنیاترە.

--

بۆ وەرگرتنی کاتی پشکنین و ڕاوێژی پسپۆڕی، نامەمان بۆ بنێرە یان پەیوەندی بکە بە:
07700640606 / 07500640606
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە - سەنتەری برایت ئای

Address

Anwar Sheikha Medical City
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 20:00
Tuesday 08:00 - 20:00
Wednesday 08:00 - 20:00
Thursday 08:00 - 20:00
Saturday 08:00 - 20:00
Sunday 08:00 - 20:00

Telephone

+9647700640606

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bright Eye Center posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share