Nazg Organization

Nazg Organization Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Nazg Organization, Medical and health, As Sulaymaniyah.

ئێمە دەستەیەکین لە پزیشکی شارەزاو دایک و خێزانی بە ئەزموون و خۆبەخش لەم بووارەدا و بە هاوبەشیکردن لەگەڵ وەزارەتەکانی تەندروستی، پیشەییەکانی تەندروستی ناوخۆیی، ئامانجمان گۆڕینی ژیانی مندالانی نارێکی زکماکی لیو و مەڵاشووە.

‎کەرتبوونی لێو و مەڵاشوو , یەکێکە لەو ناڕێکییە زگماکییانەی کە لە سەرەتای لەدایکبوونی کۆرپەکەوە پێویستی بە چاودێری و هەڵس...
28/08/2026

‎کەرتبوونی لێو و مەڵاشوو , یەکێکە لەو ناڕێکییە زگماکییانەی کە لە سەرەتای لەدایکبوونی کۆرپەکەوە پێویستی بە چاودێری و هەڵسەنگاندنی ورد هەیە.

‎زۆرجار دایکان و باوکان دڵگران دەبن کە دەبینن منداڵەکەیان ڕاستەوخۆ دوای لەدایکبوون دەبرێتە بەشی چاودێری چڕی کۆرپەلە (غودەج / NICU)
‎بۆچی منداڵەکە لە بەشی چاودێری چڕی کۆرپەلە
‎داغڵ دەکرێت؟
‎ هەڵسەنگاندنی گشتگیری تەندروستی: پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون ناتوانێت کۆرپەکە ڕاستەوخۆ ڕادەستی خێزانەکەی بکاتەوە تاوەکو لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و کۆرپەلەوە بە تەواوی ڕەوانە و هەڵسەنگاندنی بۆ نەکرێت.
‎ فێرکردنی شێوازی دروستی شیرپێدان: لەبەر ئەوەی ناڕێکی لە دەم و لێودا هەیە، پێدانی شیر بە ڕێگەی ئاسایی زەحمەت دەبێت. لە غودەج ستافی شارەزا هاوکاری دایکەکە دەکەن و ڕێنمایی دەدەن کە چۆن بە سەلامەتی شیر بە کۆرپەکەی بدات.
‎ دڵنیاکردنەوەی دایک و باوک: ئامانجێکی تر هێورکردنەوە و جێگیرکردنی باری دەروونی خێزانی کۆرپەکەیە بە پێدانی زانیاری ڕاست و دروست.
‎کێ لە بەشی غودەج سەرپەرشتی کۆرپەکە دەکات؟
‎ ستافی پزیشکی و پزیشکی پایەبڵند: سەرەتا کۆرپەکە وەردەگرن و هەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ دەکەن.
‎ پزیشکی پسپۆڕی منداڵان (دەستنیشانکەری کۆتایی): پزیشکی پسپۆڕ خۆی کۆرپەکە دەبینێت بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات کە کەرتبوونەکە تا چ ئاستێکە (ئایا تەنها لێوە، پوکە، یاخود مەڵاشووشیی گرتووەتەوە). هەروەها پزیشکی پسپۆڕ خۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خێزانی منداڵەکە قسە دەکات و قۆناغی دیاریکراوی حاڵەتەکەیان بۆ ڕوون دەکاتەوە.
‎داغڵکردنی کۆرپەکەت لە بەشی غودەج تەنها بۆ پاراستنی سەلامەتی، زامنکردنی خواردنی دروست، و ئامادەکردنیەتی بۆ قۆناغەکانی تری چاودێری.

‎زەردەخەنەی نوێی “گلێنە”: چیرۆکێکی پڕ لە هیواگلێنە زانیار، کچە چاوگەشە تەمەن ساڵێک و نۆ مانگەکەی خەڵکی پێنجوێن، هەر لە س...
20/08/2026

‎زەردەخەنەی نوێی “گلێنە”: چیرۆکێکی پڕ لە هیوا
گلێنە زانیار، کچە چاوگەشە تەمەن ساڵێک و نۆ مانگەکەی خەڵکی پێنجوێن، هەر لە سەرەتای ژیانیەوە ڕووبەڕووی چەندین تاقیکردنەوەی تەندروستی سەخت بووەوە. ئەو بە کەرتبوونی لێو و مەڵاشوو، بوونی کیسی ئاو لە سەریدا و کوونێک لە دڵیدا لەدایکبوو. سوپاس بۆ خودا، کوونی دڵەکەی بەبێ دەستکاریکردن داخرایەوە و کیسی ئاوەکەش بەهۆی چاودێری بەردەوامەوە زیادی نەکرد.
‎لە سەرەتادا، بەهۆی نەبوونی ئەزموونی دایکی و بارودۆخی دەمی گلێنەوە، شیردان و خواردن یەکجار زەحمەت بوو. دایکی کۆڵیی نەدا , فێربوو کە لە کاتی شیرپێداندا سەری گلێنە بەرز ڕابگرێت و دواتریش بە عەسارە خواردنی بۆ نەرم دەکردەوە.
‎لە تەمەنی ٩ مانگیدا، نەشتەرگەری یەکەمی بە هاوکاری ڕێکخراوی نازک بۆ ئەنجامدرا و لە تەمەنی ساڵ و سێ مانگیشدا نەشتەرگەری دووەمی بۆ کرا. ئێستا دوای سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکان، گلێنە زۆر بە باشی خواردنی ئاسایی دەخوات و کەمەکەمە دەستی بە قسەکردن کردووە. هەرچەندە لە داهاتوودا پێویستی بە چەند نەشتەرگەرییەکی تری جوانکاری دەبێت، بەڵام قۆناغە قورسەکان تێپەڕین.
‎ئەمڕۆ گلێنە کچێکی یەکجار شیرین، ڕۆحسووک، وریایە و بە هێمنی و ئاقڵییەکەی دڵی هەمووان خۆش دەکات.

‎چاودێری و پاکوخاوێنی ددانەکان لە منداڵانی خاوەن کەرتبوونی لێو و مەڵاشوو :‎قۆناغی ددانە شیریەکان (٢-٦)ساڵی:‎لەو قۆناغەدا...
09/08/2026

‎چاودێری و پاکوخاوێنی ددانەکان لە منداڵانی خاوەن کەرتبوونی لێو و مەڵاشوو :
‎قۆناغی ددانە شیریەکان (٢-٦)ساڵی:
‎لەو قۆناغەدا کە منداڵ خاوەن ددانە شیریەکانە، ئەرکی دایک و باوک زۆر گرنگە بۆ ئامادەکردنی زەمینەی گەشەی ددانە هەمیشەیییەکان:
‎شۆردنی ددانەکان: پێویستە دایک یان باوک ڕۆژانە دوو جار بە فڵچەیەکی زۆر نەرم و هەویری ددانی تایبەت بە منداڵان (کە بڕێکی کەم فلۆڕایدی هەبێت)، ددانەکانی منداڵەکە بشۆن.
پشکنینی بەردەوام: ددانە شیریەکان بەهۆی کەلێنەکەوە ڕەنگە زووتر تووشی کلۆربوون ببن، بۆیە پێویستە هەر ٦ مانگ جارێک سەردانی پزیشکی ددان بکرێت بۆ پشکنینی گشتی.
خۆپاراستن لە شەکرە زیادەکان: سنووردارکردنی خواردنی شیرینەمەنی و خواردنەوە شیرینەکان زۆر گرنگە، چونکە ئەم تەمەنە هەستیارە بە دروستبوونی کلۆربوونی ددان.
چاودێری گەشەی شەویلگە: پزیشک بەردەوام چاودێری دەکات ئایا شەویلگەی سەرەوە بە دروستی گەشە دەکات یان نا، بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا ڕێکاری پێشوەختە بگیرێتەبەر.
فێرکردنی منداڵ: کاتێک منداڵەکە گەورەتر دەبێت، بە هێواشی فێری بکە چۆن دەمی بە پاکی ڕابگرێت، ئەمەش بەشێکە لە پەروەردەکردنی منداڵەکە بۆ پاراستنی تەندروستی ناودەمی خۆی.
پاککردنەوەی کەلێنەکە: ئەگەر منداڵەکەت هێشتا پارچەی سەقفی دەستکرد (Feeding plate) یان ئامێری راستكردنه‌وه‌ی ددان بەکاردێنێت، پێویستە ئەو ئامێرانە دوای هەر ژەمە شیر یان خواردنێک بە ئاوی شلەتێن و سابوونی نەرم پاک بکرێنەوە.

هه‎وا قووتدان لەکاتی شیرخواردن و دەرکردنی هەوای کۆبووەوە لەگەدەی منداڵانی خاوەن ناڕێکی لێو و مەڵاشوو:لەبەر ئەوەی کەرتبوو...
01/08/2026

هه‎وا قووتدان لەکاتی شیرخواردن و دەرکردنی هەوای کۆبووەوە لەگەدەی منداڵانی خاوەن ناڕێکی لێو و مەڵاشوو:

لەبەر ئەوەی کەرتبوونی لێو ڕێگری دەکات لە گرتنی تووندی دەوری مەمکە و کەرتبوونی مەڵاشووش ناهێڵێت منداڵەکە هێزی مژین لە ناو دەمیدا بە باشی دروست بکات ،ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لەگەڵ خواردنی شیردا هەوایەکی زۆرقووت بدات، ئەگەر ئەم هەوایە دەرنەچێت دەبێتە هۆی ئازاری سک، غازات و زوو تێربوون پێش ئەوەی بڕی پێویست شیر بخۆن.
ڕێنمایی بۆ دایک و باوکان:
قڕپ پێ لێدانی بەردەوام(قرقێنە): لە پاش شیر خواردن بۆ ماوەی ٥-١٠ خولەک وە دوای خواردنی هەر( ١٥ -٣٠ مل) لە شیر، یان ئەگەر لە کاتی شیرخواردندا منداڵەکە بۆ ماوەیەکی درێژ وەستا یان نا ئارامی نیشاندا ، شیرخواردنەکە ڕاگرە و یارمەتی منداڵەکە بدە قڕپ لێبدات.

شێوازی ڕاستی دانیشتن: لە کاتی شیرداندا، منداڵەکە لە دۆخێکی ڕاست یان نیمچە ڕاست بە گۆشەی (٤٥ -٩٠پلە) ڕابگرە. ئەمە یارمەتی ڕێگری کردن لە خنکان ،گەڕانەوەی شیر بۆ ناو لوت،هەوکردنی گوێ دەدات.
 
شێوازەکانی دەرکردنی هەوای کۆبووەوە لە گەدە:
١- منداڵەکە بخەرە سەر شانت، بە شێوەیەک کە سکی پاڵ بە شانتەوە بنێت (ئەم فشارە سووکە یارمەتیدەرە) و بە هێواشی لە پشتی بدە.
٢منداڵەکە لەسەر ڕانت دابنیشێنە، بە دەستێک چەناگە و سنگی ڕابگرە (ئاگاداربە پەستان نەخەیتە سەر قوڕگی) و بە دەستەکەی تر بە هێواشی لە پشتی بدە.
 

29/06/2026

سوپاس و پێزانین بۆ ئەو پسپۆڕە بەڕێزانەی لەم ڤیدیۆیەدا بەژدار بوون بۆ تیشک خستنە سەر بابەتێکی گرنگ کە ئەویش (گرنگی پشکنینی پێش لە دایک بوونە بۆ حاڵەتی ناڕێکی زگماکی لێو و مەڵاشوو) کە  بە زانیاریە بەنرخەکانیان بابەتەکەیان بۆ ڕوونکردینەوە.
  (د.تاهر عارف- پسپۆڕی  تیشک و سۆنەر)
(د.کۆسار کەمال- پسپۆڕی  تیشک و سۆنەر  )
 ( د.ئالان عبدڵله- پزیشکی منداڵان)
(ئەڤین ئازاد خەلیفە-بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نازگ )

بە گشتی باسیان لەوە کرد کە  دەستنیشانکردنی پێش لەدایکبوون گرنگە لەبەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:
١. ئامادەکاری دەروونی دایک و باوک:  زانینی حاڵەتەکە پێشوەختە، ڕێگری دەکات لەو شۆک و سترێسەی کە ڕەنگە لە کاتی لەدایکبووندا تووشی خێزانەکە ببێت، و کاتیان پێدەدات بۆ خۆگونجاندن.
٢. ئامادەکاری بۆ چارەسەر و شیرپێدان: ڕاستەوخۆ دوای لەدایکبوون، دەتوانرێت مەمەی تایبەت بۆ منداڵەکە ئامادە بکرێت،وە  کاتی مانەوەی منداڵەکە لە نەخۆشخانە و مەترسی تووشبوون بە هەوکردن کەم ببێتەوە.
٣. پلانی تەندروستی داهاتوو: پزیشکانی پسپۆڕ دەتوانن لە کاتی خۆیدا پلانی پێویست بۆ نەشتەرگەری و تەندروستییەکی باشتر بۆ داهاتووی منداڵەکە دابنێن.

چیرۆکی خەندەیەکئەنەس سۆران محەمەدتەمەن:١١ مانگناونیشان :سموود- ڕزگاریگەشتی ئەنەسی بچکۆلە بەرەو خەندەیەکی تەواوکاتێک «ئەن...
25/06/2026

چیرۆکی خەندەیەک
ئەنەس سۆران محەمەد
تەمەن:١١ مانگ
ناونیشان :سموود- ڕزگاری

گەشتی ئەنەسی بچکۆلە بەرەو خەندەیەکی تەواو
کاتێک «ئەنەس»ی چاوگەش هاتە دنیاوە، دایک و باوکی زانییان کە کوڕە بچکۆلەکەیان حاڵەتی زگماکی (کەرتبوونی لێو)ی لە لای چەپدا هەیە. لە سەرەتادا، بیستنی ئەم هەواڵە کەمێک ناخۆش و قورس بوو بۆیان، بەڵام دڵسۆزی دایک و باوکی و بەهێزی ئەنەس، سەرەتای گەشتێکی پڕ لە سوپاسگوزاری بوو.

پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە، ئەنەس لە کاتی شیرخواردندا کەمێک ناڕەحەت دەبوو، بڕێک لەو شیرەی دەیخوارد لە بەشە کەرتبووەکەی لێوییەوە دەهاتە دەرەوە. بەڵام ئەم ئاستەنگە نەبووە ڕێگر لەبەردەم گەشە و جوانییەکەی.
لە تەمەنی ٣ مانگیدا، بە هاوکاری بێبەرامبەر و دڵسۆزانەی (ڕێکخراوی نازگ) ئەنەس یەکەم نەشتەرگەری چاککردنەوەی لێوی بۆ ئەنجام درا لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی سوتاوی لە سلێمانی.
دوای نەشتەرگەرییەکە، ژیانی ئەنەس و خێزانەکەی گۆڕانی بەسەردا هات.
ئێستا ئەنەسی تەمەن ١١ مانگ  گەشەی جەستەیی زۆر باشە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ تەندروستتر دەبێت.
ئێستا کاتێک سەیری ئەنەس دەکەیت منداڵێکی جوان، گورج و گۆڵ و وریا دەبینیت، کە حەز دەکات لە هەموو شێوازەکانی ژیانی ڕۆژانەدا بەشدار بێت و بە دەستە بچکۆلەکانی خۆی ئەزموونی ژیان دەکات.
جوانییەکەی ئەنەس تەنها لە سیمایدا نییە، بەڵکو لەو وشە شیرینانەدایە کە ئێستا بەم تەمەنە بچکۆلەیەی دەیانڵێت،وشەکانی وەک (دایە)، (باوە) و (دادە) کە بۆ تەمەنی ئەو زۆر گونجاو و دڵنشینن,وخەندەو بزەکەی دەگاتە دڵی هەموان.

23/06/2026

تایبەت بە ڕێکخراوی نازگ
ڕوونکردنەوە لەسەر ناڕێکی زگماکی لێو و مەڵاشوو

سوپاسی تایبەت بۆ کەناڵی ڕووداو و دکتۆرە لونا خالید

رێخراوی نازگ داوای نووسەر و ڕێنووسکارێکی پیشەیی دەکەین بۆ نووسینی کتێب کە ئەزموونی لە نووسینی بوارە تەندروستییەکاندا هەب...
24/02/2026

رێخراوی نازگ داوای نووسەر و ڕێنووسکارێکی پیشەیی دەکەین بۆ نووسینی کتێب کە ئەزموونی لە نووسینی بوارە تەندروستییەکاندا هەبێت و بتوانێت پەیامێکی هەستیار و دروست بگەیەنێت، زانیارییە پزیشکییەکان بە شێوەیەکی سادە و زانستی پێشکەش بکات و پشتگیریی دایک و باوکەکان بکات.

ئەگەر خۆت یان کەسێک دەناسیت، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە
07714490005

ڕێکخراوی نازگ بۆ ساڵی نوێ چەندین پرۆگرامی فێرکاری ڕاهێنانی بۆ دایک و باوکەکان ئامادە کردووە بۆ باشتر چاودێری و ئاگالێبوو...
21/12/2025

ڕێکخراوی نازگ بۆ ساڵی نوێ چەندین پرۆگرامی فێرکاری ڕاهێنانی بۆ دایک و باوکەکان ئامادە کردووە بۆ باشتر چاودێری و ئاگالێبوونی تەندروستی منداڵەکانتان

بۆ ناو تۆمارکردن پەیوەندی بکەن:
+964 7714490005

⁨ ⁨ بە فخرێکی زۆر نوێنەری کوردستانین 🇮🇶لە کۆنفرانسی نارێکی زگماکی لێوو ماڵاشوو لە ژاپۆن 🌍 پزیشکانی خۆبەخش و کۆڵنەدەری کو...
10/11/2025

⁨ ⁨ بە فخرێکی زۆر نوێنەری کوردستانین 🇮🇶
لە کۆنفرانسی نارێکی زگماکی لێوو ماڵاشوو لە ژاپۆن

🌍 پزیشکانی خۆبەخش و کۆڵنەدەری کوردستان بەردەوامن لە ئەنجامی ئەرکەکانیان بۆ پەرەسەندنی چاکسازیی درزو قڵیشی لێوو مەڵاشوو.
لە کۆنفرانسی Cleft لە ژاپۆن ئامادەن بۆ گۆڕینەوەی زانیاری، هاوبەشکردنی ئەزموون و هێنانی تازەترین تەکنیکەکان بۆ منداڵەکانمان 💙

Representing Kurdistan with pride 🇮🇶
At the Japan Cleft Conference learning, sharing, and growing for our children’s smiles 💙

⁩⁩

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nazg Organization posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Nazg Organization:

Shortcuts

Share