Tell Me Doctors

Tell Me Doctors Don't Google your health, ask the experts!

دەستکێش لەدەستکردن زامنی پاراستنت نیە لە نەخۆشیەکە.ئەوەی دەتپارێزێت دەستشتنە بە ئاو و سابوون پێش ئەوەی دەموچاو بشۆیت یان...
16/03/2020

دەستکێش لەدەستکردن زامنی پاراستنت نیە لە نەخۆشیەکە.

ئەوەی دەتپارێزێت دەستشتنە بە ئاو و سابوون پێش ئەوەی دەموچاو بشۆیت یان نان بخۆیت یان پاش ئەوەی لە دەرەوە دێیتەوە ماڵەوە جا دەستکێشت لەدەست کردبێت یاخود نا.

دەکرێت کاتێک دەستکێشت لەدەستدایە وا هەست بکەیت پارێزراویت بەڵام بۆی هەیە لە کاتی دانانی دەستکێشەکەدا ڤایرۆسەکە بچێتە سەردەستت و بگوازرێتەوە بۆ ناو جەستەت ئەگەر بە ئاو و سابون دەست نەشۆیت.

05/03/2020

ئەگەر لە وڵاتی ئێران گەڕاویتەوە یاخود بەرکەوتنت هەبووە لەگەڵ کەسێکدا کە لە ئێران گەڕاوەتەوە و دەتەوێت لە تەندرووستی خۆت دڵنیابیتەوە، ئەوا سەردانی بنکەی تەندرووستی عەلی ناجی بکە لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 12ی شەو.
لەبیرتان نەچێ، پێویستە ماسک ببەستن تا ئەگەر نەخۆشیەکەتان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بوو کەسانی دیکە تووش نەکەن.
بەهیوای تەندرووستی بۆ هەموو لایەک.

04/03/2020

هەرچەند ڕێژەی مردن لە چین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆر کەم بوو، ئامارە نوێکانی ئێران دەری دەخەن کە ئەم ڕێژەیە بە گوێرەی سیستەمی تەندرووستیی وڵاتەکە دەگۆڕێت و دەکرێت لەو ڕێژەیە بەرزتر بێت. هەربۆیە ئاگاداری خۆتان و ماڵ و مناڵتان بن و با کەمترین چوونەدەرەوەتان هەبێت.

04/03/2020

لە ئێستادا باشترین ڕێگەی خۆپارێزی لە نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمکردنەوەی چوونەدەرەوە و تێکەڵ نەبوونی قەرەباڵغیە. گەر کارێکی زۆر پێویستت نیە مەچۆرە دەرەوە.
لە خێزانێکدا کەسێک تووش ببێت بەسە بۆ ئەوەی تەواوی خێزانەکە تووش ببن!

چوار حاڵەتی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) لە سلێمانی تۆمارکراوە.پێویستە هاوڵاتیان ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بە ڕێکوپێکی ...
01/03/2020

چوار حاڵەتی نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) لە سلێمانی تۆمارکراوە.
پێویستە هاوڵاتیان ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بە ڕێکوپێکی پەیڕەو بکەن.
بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک.

ئایا خواردنی سیر ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا؟سیر خواردنێکی تەندرووستە کە دەکرێت هەندێک چالاکیی دژە...
27/02/2020

ئایا خواردنی سیر ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنا؟

سیر خواردنێکی تەندرووستە کە دەکرێت هەندێک چالاکیی دژەمیکرۆبی هەبێت. بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەم پەتا جیهانییەی ئێستاوە بەدەست نەهاتووە کە نیشانی بدات سیر ڕێگری کردبێت لە تووشبوونی خەڵکی بە ڤایرۆسەکە.

سەرچاوە: ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهان

یەکێک لەو هۆکارانەی کە دەکرێت ببێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریتیە لە دراوەکان. لەم ڕووەوە چین دراوی ناو بانقەکان ...
25/02/2020

یەکێک لەو هۆکارانەی کە دەکرێت ببێتە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بریتیە لە دراوەکان. لەم ڕووەوە چین دراوی ناو بانقەکان و ئەو دراوانەی کە لە ڕێی دامەزراوە حکومی و ناحکومیەکانەوە لە خەڵکی کۆکراونەتەوە بە پرۆسەیەک خاوێنیان دەکاتەوە و پاش هەڵگرتنیان لە شوێنی تایبەت بۆ ماوەی زیاتر لە 14 ڕۆژ دەیانخاتەوە ناو بانکەکان. هەربۆیە گرنگە هاوڵاتیان لەدوای دەستدانیان لە پارە دەستیان بە ئاو و سابون یان کحول پاک بکەنەوە تاوەکو بەدوور بن لە نەخۆشی.

25/02/2020

لەگەڵ دووپاتکردنەوەی چوار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکووک کە چوار ئەندامی یەک خێزانن و لە ماوەی ڕابردوودا گەشتیان بۆ ئێران کردووە، هاوڵاتیان پێویستە بە وریاییەوە ڕێنماییەکانی خۆپاراستن جێبەجێ بکەن و بێ هیچ هۆکارێک پەشۆکاوی درووست نەکەن. لەبیرتان بێت کە ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی پەیوەندیی نزیک لەگەڵ دەردراوەکانی جەستەی کەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە. لەم ڕووەوە یەکێک لەو ڕێکارە گرنگانەی کە چین گرتوویەتیە بەر بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەسەندنی نەخۆشیەکە بریتیە لە ڕێنماییکردنی هاوڵاتیان کە بۆ کاری پێویست نەبێت تێکەڵ بە قەرەباڵغی نەبن.

ڕێنماییەکانی CDC بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی کۆرۆناسەنتەری ئەمریکی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگری لە نەخۆشیەکان ئەم ڕێنماییانەی خوار...
23/02/2020

ڕێنماییەکانی CDC بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی کۆرۆنا

سەنتەری ئەمریکی بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگری لە نەخۆشیەکان ئەم ڕێنماییانەی خوارەوەی بڵاو کردۆتەوە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی کۆرۆنا

- خۆت بە دوور بگرە لەو کەسانەی کە تووشبوون
- دەست لە چاو و لوت و دەمت مەدە )پێش دەموچاو شتن دەستەکانت بە ئاو و سابوون بشۆ(
- کاتێک ناسا‌غیت لە ماڵەوە بمێنەرەوە
- لە کاتی کۆکە و پشمیندا کلێنسێک بەکار بهێنە بۆ داپۆشینی و پاشان کلێنسەکە بخەرە ناو زبڵدانەوە.
- ئەو کەلوپەلانەی کە زۆر بەکاریان دەهێنیت وەک مۆبایل و لاپتۆپ و هەر شتێکی دیکە، زوو زوو بە پارچەیەک پەڕۆ و ماددەیەکی پاککەرەوە یان کحول پاکی بکەرەوە.
- سەبارەت بە بەکارهێنانی ماسک ئەم ڕێنماییانەی سەنتەری کۆنتڕۆڵی نەخۆشیەکانی ئەمریکی جێبەجێ بکەن:
١- ڕێکخراوەکە هیچ پێشنیارێکی نەکردووە کە خەڵکی ئاسایی و تەندرووست ماسک بەکار بهێنن بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوونیان بە نەخۆشیەکە.
٢- ماسککردن تەنها بۆ ئەو کەسانە پێویستە کە دووچاری نەخۆشیەکە بوون. ئەمەش لەپێناو ڕێگریکردنە لە بڵاوکردنەوەی نەخۆشیەکە بۆ کەسانی دیکە.
٣- بەکارهێنانی ماسک زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەی کە لە نزیکەوە چاودێریی کەسێکی تووشبوویان دەکەن. لێرەدا ماسکەکە بۆ وەبیرهێنانەوە و ڕێگریکردنە لە کەسە تەندرووستەکە تاوەکو دەست بۆ دەم و لوت و چاوی نەبات.
٤- ئەو کەسانەی کە لە بواری تەندرووستیدا کار دەکەن وەک پزیشکان و کارمەندانی تەندرووستی پێویستە ماسک بەکار بهێنن.
٥- زوو زوو دەستەکانت بە ئاو و سابوون بشۆ، بەتایبەت لە دوای چوونە توالێت، پێش نان خواردن، لەدوای پاککردنەوەی لوت و کۆکە و پژمین. شووشتنەکە دەبێت بە لایەنی کەم بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بەردەوام بێت تاوەکو کاریگەر بێت.
٦- ئەگەر ئاو و سابوونت لەبەردەستدا نەبوو، ئەوا جێڵێکی پاککردنەوەی دەست بەکار بهێنە کە لانی کەم ٪٦٠ی پێک هاتبێت لە کحول. بەڵام ئەگەر دەستت بە ڕواڵەت دیار بوو کە پیسە ئەوا پێویستە ئاو و سابوون بەکار بهێنیت.

بۆیە پێویست ناکات لە هیچی خۆڕا ماسک بکڕن و خۆتان و دەوروبەرتان تووشی پەشۆکانی دەروونی بکەن و بازاڕی بازرگانە بێویژدانەکان گەرم بکەن.

بەهیوای سەلامەتی و دەروونێکی ئارام بۆ هەموو لایەک.

بۆچی کێشی لەشم زیاد ناکات؟لێرەوە دیارترین هۆکار و چارەسەر بخوێنەرەوە.
28/10/2019

بۆچی کێشی لەشم زیاد ناکات؟
لێرەوە دیارترین هۆکار و چارەسەر بخوێنەرەوە.

کەمیی کێش دەکرێت بەهەمانشێوەی کەسانی قەڵەو، کەسی تووشبوو دووچاری نیگەرانی بکات. ئەگەر کەسێک کێشی کەم

شێرپەنجە چۆن دەستپێدەکات؟
09/10/2019

شێرپەنجە چۆن دەستپێدەکات؟

هەموو شێرپەنجەکان لەناو خانەکانەوە دەستپێدەکەن. جەستەی مرۆڤ لە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن ملیۆن (١٠٠،٠٠٠،٠٠٠

ئایا شێرپەنجە درۆیە و تەنها بۆ بازرگانیکردنە؟ئایا ڕاستە کەمیی ڤیتامینێک بەناوی ڤیتامین B17 دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەن...
09/10/2019

ئایا شێرپەنجە درۆیە و تەنها بۆ بازرگانیکردنە؟
ئایا ڕاستە کەمیی ڤیتامینێک بەناوی ڤیتامین B17 دەبێتە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجە؟

لە ڕێی کۆمەڵە بابەتێکەوە لە تێلمیدۆکتەرز، زانیاریی درووست بخوێنەرەوە.

شێرپەنجە بریتییە لە زیادبوونی لەکۆنتڕۆڵدەرچووی خانەکان. دەکرێت هەندێک لە خانە شێرپەنجەییەکان سەرئەنج

Address

As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Tell Me Doctors posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share