17/10/2023
هەڵە باوەکانی وەرگرتنی خوێن چین ؟
١ ـ ئەگەر نەخۆش وەستاو بێ لەکاتی خوێن وەرگرتن ، ئەوا دەبێتە هۆی لەهۆش خۆی بچێ و دەکەوێت
٢ ـ بەستانی تۆرنیکە لە نزیک شوێنی سەحب ، دەبێتە هۆی ئەوەی نەتوانی بە جوانی خوێن وەرگیرێ و هەندێک جار پەستانی تۆڕنیکە لەسەر دەمارەکان دەبێتە هۆی وەستانی خوێن وەرگرتنەکە
٣ ـ توند بەستانی تۆڕنیکە دەبێتە هۆی وەستانی هێنانی خوێن لە خوێنهێنەر و بەمەش هەندێک جار کار دەکاتە سەر ئەو خانانەی خوێنیان پێ ناگات و زیانیان پێ دەگات
٤-مانەوەی تۆڕنیکە بۆ ماوەی یەک دەقە زیاتر ، هەندێک جار خەستی هەندێک ماددە دەگۆڕێت ، هەروەها ئێشی زۆر دەبێت بۆ نەخۆش.
٥-نابێ خوێن لە شوێنەک وەربگیرێ ، کە ئاوساوە، سوور هەڵگەڕاوە، حساسیەی هەیە، التهاب یاخوود شوێنی برین یا سووتان
٦-لە دەستێک کە موغەزی یاخود خوێن بۆ نەخۆشەکە دابین دەکرێ، نابێ خوێنی لێ وەرگیرێ.
٧ ـ جوان خاوێن نەکردنەوەی شوێنی سەحب و تعقیم نەکردن ، لەوانەیە ببێتە هۆی التهاب کردنی شوێنی سەحبەکە.
٨ ـ چاوەڕێ نەکردن بۆ ووشک بوونەوەی کحول و سەحب کردن ، دەبیتە هۆی تێک شکاندنی خڕۆکەکانی خوێن بەمەش کاردەکاتە سەر ئەنجامی پشکنین
٩ ـ دەست لێ دان لە شوێنی سەحب دوای کحول دەبێتە هۆی پیس بوونی شوێنەکە
١٠ ـ ئاراستەی داخل کردنی دەرزی دەبێ پێچەوانەی ئاراستەی دەمارەکە بێت، ئەگەر بەهەمان ئاراستە بوو ئەوا لەوانەیە خوێنەکە نەتوانرێ سەحب بکرێ
١١ ـ نابێ نەخۆشەکە دەستی بکاتەوەو قەپات بکات بۆ چەند جارێک ، چونکە دەبێتە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی پۆتاسێۆم