Kanarwe town..شاروچكةي كةناروئ

Kanarwe town..شاروچكةي كةناروئ Photo maker

شانازییەکی تر بۆ کەناروێ ...ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٧، لە هۆڵی (مودەڕیس)ی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، گفتوگۆی نامەی...
08/05/2026

شانازییەکی تر بۆ کەناروێ ...

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٧، لە هۆڵی (مودەڕیس)ی کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور، گفتوگۆی نامەی ماستەری خۆێندکار (بێستوون ڕەحیم محەمەد) کەناروێی بە ناونیشانی (فەرهەنگی نالی لە ڕاڤەکردنەوە بەرەو لێکدانەوە- ڕامان لە سەرجەمی خوێندنەوەکانی شیعری نالی-دا) بەڕێوەچوو، کە لەلایەن بەڕێز (پڕۆفیسۆر. دکتۆر. مەهدی فاتیح عومەر)وە سەرپەرشتی کراوە، شایەنی باسە دکتۆر مەهدی چەندین ساڵ وەك مامۆستاو بەڕێوەبەر لە شارۆچکەی کەناروێ خزمەتی خوێندکاران و شارۆچکەکەمانی کردوەو زۆر سوپاسی ئەکەین،لیژنەکەش بە سەرۆکایەتی (پ.د. سامان عیزەدین سەعدوون- زانکۆی چەرموو) و بە ئەندامێتی بەڕێزان (پ.د. دەریا جەمال حەوێز- زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. ئەحمەد محەمەدڕەشید میرە- زانکۆی هەڵەبجە)، دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەل نامەکە بە پلەی زۆرباشە پەسەندکرا،

ئێمەش وەکو پەیجی شارۆچکەی کەناروێ ، بەناوی سەرجەم دانیشتوانی شارۆچکەی کەناروێی و خوێندکاران و مامۆستایانی ئامادەیی کەناروێ و سەرجەم خزمان و دۆستانەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی مامۆستا بێستون ئەکەین بە بۆنەی بەدەست هێنانی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەوەو جێگای شانازیمانەو هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ ئەخوازین لە قۆناغەکانی داهاتودا، هیواداریشین وەك چۆن لە ڕابردودا مامۆستا ڕۆڵێکی کاریگەرو بەتوانای هەبووە لە خزمەتکردنی خوێندکاران و شارۆچکەی کەناروێ ، ئەم بڕوانامەیە ببێتە سەکۆیەکی نوێ بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و شارۆچکە خۆشەویستەکەمان.

Ad/ Baban Rahim
8,5,2026

22/04/2026

هەمیشە ئاوەدانبێت نیشتیمان
ڕێزو سڵاو بۆ هەمولایەک
بەهیواین خزمان و ئازیزانمان ساخو سەلامەتبن ان شاللە
بینەری دیمەنی جوانی بەهاربن لەگەڵمان
٢٢/٤/٢٠٢٦ چوارشەممە
samal shekha

20/03/2026

تقبل الله منا ومنكم الصيام والقيام وصالح الأعمال، وكل عام وأنتم بخير وسعادة.

به‌یانی ڕۆژی جه‌ژن مزگه‌وتی كه‌ناروێ
جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌ هه‌موو لایه‌كتان پیرۆز بێت وهه‌میشه‌ سه‌لامه‌ت و خۆش كه‌یف بن انشاالله‌

Hama Shwsh

30/12/2025

کەناروێ

30\12\2025

محمد ئاسۆ

(کەناروێ لەمەلا سلامە وە بۆ حاجی میکائیل)**************ئەگەر سەیری مێژووی دێرینی شارۆچکەی کەناروێ بکەین ئەوەمان بۆ دەردە...
22/12/2025

(کەناروێ لەمەلا سلامە وە بۆ حاجی میکائیل)
**************

ئەگەر سەیری مێژووی دێرینی شارۆچکەی کەناروێ بکەین
ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە لەهەموو سەردەمێکدا خاوەن چەندین کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی بووە کەنەک تەنها سوودیان بەکەناروێ گەیاندووە بەڵکوو بوونە ئەستێرەیەکی درەوشاوە بۆ ناوچەکە.
مەلا سەلام مامۆستایەکی ئاینی و زانایەکی بواری فەلەک ناسی بووە
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی شارەزاو زانای شوێنەوار بەڕێز مامۆستا (عبدالرقیب یوسف) و قورئانە دەست نووسەکەی بەڕێز مەلا مووسای تەوەکەڵی کە ئێستاش لای نەوەکانی پارێزراوە لەساڵی(١٥٤٤) لەدایک بووە و یەکێک بووە لە خوێندکارەکانی مەلا نەبی بارێ بچووک کەبرای مەلا سەلامە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە مامۆستا مەلا سەلام لە سەدەی شازدەهەمی زاییندا ژیاوە واتە پێنج سەد ساڵێک پێش ئێستا مەلا سەلام فەلەک ناسێکی گەورە بووە لەسەردەمی خۆیدا ڕوانگەیەکی لەکەناروێ داناوە
هەموو ڕۆژو وەرزەکانی ساڵی دیاری کردوە لە بەرامبەر مزگەوتی کەناروێ کەبەشانی گردی ناسراوە مەردەک و بەردی داناوە بۆ هەر چوار وەرزی ساڵەکە
کاتێک ئێوارە پێش خۆر ئاوابوون لەهەیوانی مزگەوتەکەوە سەیری خۆر ئاوا کراوە واتە شانی گردی کە لە گۆرستانی پیر خدرەو دەست پێدەکات بۆ شانی تەڵەکان
بەراوردکردنی خۆر ئاوابوون لەسەر ئەوبەردو مەردەکانەی کەدای ناوە
زانراوە چی ڕۆژێکی ساڵە ،
ئەم ڕۆژژمێرە بۆ ئەو سەردەمە زۆر گرنگ بووە لە بەرئەوەی خەڵکی وڵاتی ئێمە کاری سەرەکییان کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بووە
بۆ کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ئەوەی کە زۆر پێویستە زانینی کاتە چونکە هەموو کارو پێشەیەکی کشتوکاڵی بەپێی ناوچەکان دەبێت لە کات وساتی خۆیدا ئەنجام بدرێت لەگەڵ ئەوەشدا ڕوانگەکە لە بوارە ئایینی و کۆمەڵایەتیەکەوە گرنگی و بایەخی خۆی هەبووە ،
ئەم ڕوانگەیە نەک خەڵکی کەناروێ بەڵکو زۆربەی ناوچەی شارباژێڕ لێی سودمەند بوون
ڕوانگەکە تا ساڵی شەسەکانی سەدەی ڕابردوو لەکەناروێ کاری پێکراوە ڕیش سپی و شارەزاکان ئێواران سەیری خۆرئاوا بوونیان کردووە و خەڵکیان ئاگادار کردوە چی کارێکی کشتوکاڵی بکەن وچی کاتێکی ساڵە.
ئەوانەی کە لەم بوارەدا کاریان کردووە و شارەزایی بواری فەلەک ناسی بوون زۆر کەم بوون دەتوانین بڵێین شارباژێڕ لەو بوارەشدا پێشەنگ بووە
مەلا سەلام لە کەناروێ و مەلا نەبی برای لە بارێ و پاشان شێخ حەسەنی گڵەزەردە کە ئەوێش خەڵکی گوندی نۆدێ یە و لەساڵی (١٦٦٥) لەدایک بووە واتە سەد ساڵێک دوای مەلا سەلام.
مەلا مستەفای باپیرە گەورەم بۆ چەند کەسێکی گێراوەتەوە لە ئەوانیشەوە تا گەیشتۆتە ئێمە لە سەردەمی مەلا سەلامدا لەکەناروێ چەند کەسایەتێکی ئاینی وکۆمەڵایەتی دیکەشمان هەبوون وەک پیر محەمەد و پیر حسێن کە هاوڕێ و خۆشەویستی مەلا سەلام بوون
ئەم دوو کەسایەتییەی کەناروێ لەسەر وەسێتی خۆیان هەر یەکەیان لە شوێنێکی تایبەت نێژراون
کە گۆڕی پیر محەمەد دەکەوێتە سەر لوتکەیەکی بەرزی کۆتا خاڵی سنوری کەناروێ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی کەناروێ کە نزیکەی چوار بۆ پێنج کیلۆمەتر لە مزگەوتەکەوە دوورە دەڕوانێت بەسەر زۆرێنەی سنوری سیوەیل دا،
گۆڕی پیر حسێن دەکەوێتە ناوباخ وزەویە کشتوکاڵیەکان کە نزیکەی کیلۆمەترێک لە مزگەوتەکەوە دوورە بۆتە گۆڕستان ،
گۆڕی مەلا سەلام لە سەر شاخێکی بەرزی باکوری کەناروێ نێژراوە لەگەڵ خوشکەکەی کە چوار کیلۆمەتر لەناو شارۆچکەو دوورە لە بەرزی(١٦٠٦)مەتر لە ئاستی دەریاوە
وەک ڕێزێک بۆیان ئەو شوێنانە کراون بەناویانەوە (شاخی مەلا سەلام و پیر محەممەد).
* پیر عیسا و پیر خدر
دوو کەسایەتی ئاینی بوون کە دوای مەلا سەلام پیر محەمەد و پیرحسێن ژیاون ،
لە ناو کوردا کاتێک ویستوویانە شوێنێک بکەنە گۆڕستان سەرەتا لەچەند ڕوویەکی ژینگەیی و جوگرافیەوە دیراسە کراوە پاشان سەرەتا کەسێکی ئاینی ناوداریان لێ بەخاک سپاردوە
ئەم دوو کەسایەتییەی کەناروێ گۆرستانیان بەناوەوەیە کە هەزاران کەسی لێ بەخاک سپێردراوە ئەم ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخات کە ئەمانە پیاوی ئایینی وکۆمەڵایەتی بوون .
*********
پیر ناونیشانێکی کۆنی ئایینی میتراییە بەکەسێک دەدرێت کە پێگەیەکی چاک وپاک باشی بەدەست هێنابێت ،
ئەوکاتەش کە زۆرینەی گەلەکەمان ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەڵدەبژێرن
ودەبنە موسڵمان ئەم ناونیشانە (پیر)بە کەسایەتییە ئایینە موسڵمانەکانەوە هەر دەمێنێتەوە
وەک (پیر شالیار کە لەسەدەی شەشەمی کۆچی ژیاوە)وەئەوانەی شارباژێڕ وەک پیری شەوکێڵ وپیر ئەلیاس و پیراڵک وپیر مەنسوور.....هتد.
لکاندنی وشەی پیر بە کەسایەتییە موسڵمانەکان ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کەناروێ پێش ئایینی ئیسلام شوێنێکی ئاوەدان بووە دیارە زەردەشتییەکان لێرە ژیاون لەگەڵ ئەوەشدا لەچەندین شوێن کووپەی سورەوکراوی گەورە دۆزراونەوە کە ئیسک وپرووسکیان تێدا بووە ، یەکێک لەو کووپانە لە ماڵی خوالێخۆشبوو کۆێخا شەریف لە هەیوانەکە دانرابوو تا ڕاگواستنەکەی ساڵی (١٩٨٧) مابوو کە چواردە تەنەکە گەنمی دەگرت واتە دووسەد و سی کیلۆ دانەوێڵەی گرتوە ،
وەک بەڕێز دکتۆر دڵشاد زاموا مامۆستای شوێنەوار دەڵێت: زەردەشتییەکان مردوەکانیان بە دوو شێوە ناشتوە هەندێکیان لە کووپەداو هەندێکیان لە ئەشکەوتدا
********
حاجی سڵێمان وحاجی میکائیل
--------------
حاجی سڵێمان نەوەی پیر محەمەدە واتە پیر محەمەد باپیری حاجی سڵێمانە حاجی میکائیل کە هەر بەمنداڵی باوکی دەمرێت وحاجی سلێمانی مامی بەخێوی دەکات
هەردووکیان دوو گۆرستانیان بەناوەوەیە وە لەهەریەک لەکۆرستانەکەدا بە هەزاران کەس بەخاک سپێردراون کە دەکەونە ناوەڕاستی شارۆچکەکە
گۆڕی حاجی میکائیل وەک مەرقەدێکی پیرۆز سەیردەکرێت ئێستاش خەڵک دەچنە سەر گۆڕەکەی و نزا دەکەن
حاجی میکائیل وحاجی سڵێمان
نزیکەی سەد ساڵێک دوای مەلا سەلام و هاوڕێکانی ژیاون
وەک شارەزایەکی بواری کشتوکاڵ وبەدواچوونم کرد بۆ ئەو دارانەی کەلەسەر گۆرکەوگۆرستانەکەدا هەن تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەری چوار سەد ساڵێک ڕووبەری گۆڕستان کەو بەراوردکردنی بە گۆڕستانەکانی ئەم سەد ساڵە دەگەینە هەمان ئەنجام کە لەدەوروبەری چوار سەد ساڵێک پێش ئێستا ژیاون.
لەسەردەمی حاجی سڵێمان وحاجی میکائیلە وە کۆتای بەناونیشانی پیر دێت ئەو ناونیشانە لەکەسایەتیە ئاینیەکان دەکرێتەوە کە حاجی سڵێمان یەکەم کەس دەبێت دەچێتە حەج ناونیشانی حاجی جێگەی پیر دەگرێتەوە.
*******
دەست خوش کاک : omar

10/12/2025

سروشتی ئەمڕۆی کەناروێ

10 - 12

Mhammad A*o

‎( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )    ‎(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ ي...
28/11/2025

‎( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )

‎(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ)

هەواڵی کۆچی دوای( حاجی ڕەحمان حاجی مولود) كه ناروێی مان پێگەشت کە .
باوکی (وەستا ڕەحیم کەبابچی و کاک عومەر و کاک عەلی) کۆچی دوای کردوە
‎خوای گەورە لی خۆش بیت سەبووری بەخانەوادە بەڕێزەکەیان بات و هاوبەشی خەميانین

سبەینێ ڕێکەوتی ٢٩، ١١، ٢٠٢٥ یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی حاجی جەلالی ئاسنگەر
‎((إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)

‎( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )    ‎(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ ي...
27/11/2025

‎( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )

‎(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ)

‎ هەواڵی کۆچی دوای(سەبری مصطفی شریف ) كه ناروى مان پێگەشت خێزانی (خاڵە حەمە سور) ی کەناروێ دایکی کاك ئەحمەد و کاك لەتیف و کاك عوسمان و کاك ئەنوەرو کاك ئەکرەم خوای گەورە لی خۆش بیت سەبووری بەخانەوادە بەڕێزەکەیان بات و هاوبەشی خەميانین
سبەینێ یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی حاجی جەلالی ئاسنگەر.

‎((إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ))

‎( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )    ‎(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ ي...
17/11/2025

‎( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )

‎(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ)

‎ هەواڵی کۆچی دوای( جلال حسن سعید ) كه ناروى مان پێگەشت کە .
برای ماموستا(مەلاسدیق و کاک نەجمەدین و کاک عەتار و کاک جمال)
باوکی کاک (فاظل و کاک ئومید ی محامی و کاک دلێر و کاک عادل)
‎خوای گەورە لی خۆش بیت سەبووری بەخانەوادە بەڕێزەکەیان بات و هاوبەشی خەميانین
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لە مزگەوتی عومەری کوڕی خەطاب

‎((إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ))

( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ ...
07/11/2025

( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )

(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ)

شلێر جەمال خدر
خوشکی هێمن و بەختیارو وشیار

لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشـتی نەبڕاوەی خۆی شاد بکات و سـەبر و ئارامییش ببەخشێت
بەخۆشەویستانی.

ته‌عزێكه‌ی لە مزگەوتی حاجی ڕەزای چەرمەگایە

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647700412681

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kanarwe town..شاروچكةي كةناروئ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category