د. شاکار جەمال Dr Shakar Jamal

د. شاکار جەمال Dr Shakar Jamal Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from د. شاکار جەمال Dr Shakar Jamal, Medical and health, شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە, As Sulaymaniyah.

پسپۆری وردی نەخۆشیەکانی گورچیله
شتن و چاندنی گورچیله
اخصائی امراض الكلية وغسل وزراعة الكلية
دکتۆرا (بۆرد) له نەخۆشییەکانی گورچیله
ئەندامی کۆمەڵەی ئەمریکی و عێراقی بۆ نەخۆشییەکانی گورچیله
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە

31/05/2026
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت ✨​بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و خێزانە خ...
26/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت ✨
​بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و خێزانە خۆشەویستەکانتان دەکەم.
​لە خوای گەورە داواکارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر، ئارامی دڵ، و تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن بە تەندروستییەکی جێگیر و دڵێکی خۆشەوە لەگەڵ ئازیزانتاندا بەسەر ببەن.
​هەمیشە لەشساغ و ته‌ندروست بن 🤍
دکتۆرە شاکار
#تەندروستی #گورچیلە

کاتێک یەکێک لە گورچیلەکان لا ئەبرێت بە نەشتەرگەری یان کەسەکە ئەیبەخشێتە کەسێکی تر قەبارەی ئەو گورچیلە کە ماوە گەورەتر ئە...
24/05/2026

کاتێک یەکێک لە گورچیلەکان لا ئەبرێت بە نەشتەرگەری یان کەسەکە ئەیبەخشێتە کەسێکی تر قەبارەی ئەو گورچیلە کە ماوە گەورەتر ئەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت تعویضی ئیشی گورچیلە لابراوەکە بکات .
_____________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #بروتين

10/05/2026

کوردی - عربی

ئاگاداری بۆ نەخۆشه به ڕێزەکان
ڕۆژانی عیاده گۆڕانکاری به سەردا هاتووە
ڕۆژانی شەممە تا ٤ شەممە کلینیک کراوەیه
ڕۆژانی ٥ شەممە و هەینی پشوومانه
کاتی دەوام کاتژمێر ٢ بۆ ٧ ئێوارە
ــــــــــــــــــ
​إعلان للمرضى الأعزاء

​نود إعلامكم بحدوث تغيير في أيام الدوام في العيادة، وستكون المواعيد كالتالي:

​أيام الدوام: من يوم السبت إلى يوم الأربعاء.

​أيام العطلة: يومي الخميس والجمعة.

​وقت الدوام: من الساعة 2:00 ظهراً وحتى 7:00 مساءً.

​نتمنى لكم دوام الصحة والعافية.

01/05/2026
23/04/2026

ئەو کەسانەی سستی گورچیلەیان هەیە دەتوانن بڕی چەند پرۆتین وەربگرن .
_____________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #بروتين #ميز #میزەڕۆ

09/04/2026

ئەو دایکانەی چاندنی گورچیلە ئەنجام دەدەن ، تا چەندێک نابێت دووگیان ببن .
_____________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #بروتين #ميز #میزەڕۆ

هەڵە تێگەشتنەکان دەربارەی شتنی گورچیلەهەڵە :شتنی گورچیلە واتە کەسەکە ژیانی تەواو ڕاستی:شتنی گورچیلە یارمەتی کەسەکە ئەیات...
02/04/2026

هەڵە تێگەشتنەکان دەربارەی شتنی گورچیلە
هەڵە :شتنی گورچیلە واتە کەسەکە ژیانی تەواو
ڕاستی:شتنی گورچیلە یارمەتی کەسەکە ئەیات تەمەنێکی درێژتر بژی و ژیانی ڕۆژانەی خۆی بەڕێبکات ،زۆرێک لە نەخۆشەکان ئەتوانن بەردەوام بن لە ئیش کردن ،سەفەر بکەن و کات بەسەر ببەن لەگەڵ خێزانەکانیان .
هەڵە :شتنی گورچیلە بە ئازارە
ڕاستی:پڕۆسەکە خۆی بە گشتی بێ ئازارە،نەخۆشەکە لەوانەیە هەست بە کەمێک ناڕەحەتی بکات( لە کاتی دانانی دەرزیەکان بۆ ناسورەکەی)بە تێپەڕ بوونی کات ئازارە کە کەمتر ئەبێت.
هەڵە:شتنی گورچیلە چارەسەری نەخۆشیەکانی گورچیلە ئەکات
ڕاستی:شتنی گورچیلە جێگەی هەندێک لە فرمانەکانی گورچیلە ئەگرێتەوە،چارەسەری نەخۆشیەکانی گورچیلە ناکات،تاکە ڕێگا بۆ چارەسەر بریتیە لە چاندنی گورچیلە .
هەڵە :کاتێک شتنی گورچیلە ئەنجام ئەدەی ناتوانی بە شێوەیەکی ئاسای خواردن و خواردنەوە بخۆیتەوە
ڕاستی:خواردنەکان ڕێک ئەخرێتەوە ،نەک قەدەغە بکرێت.کەسەکە ئەتوانێت چێژ ببینێت لە خواردنەکانی بەڵام پێویستە کۆنتڕۆڵی ڕێژەی خوێ و پۆتاسیۆم و شلەمەنی بکات .
هەڵە :شتنی گورچیلە تەنها بۆ کەسە بەتەمەنەکانە
ڕاستی:شتنی گورچیلە ئەکرێت لە هەموو تەمەنەکاندا ئەنجام بدرێت بۆ کەسانی گەنج و مناڵیش لە کاتی پێویستیدا .
هەڵە:شتنی گورچیلە هەر لە ناو خەستەخانەدا ئەنجام ئەدرێت
ڕاستی:شتنی گورچیلە ئەکرێت لە خەستەخانە ئەنجام بدرێت یان لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت.
هەڵە:کاتێک کە دەست کرا بە شتنی گورچیلە پێویستە کەسەکە بەردەوام بێت لەسەر شتنی گورچیلە
ڕاستی:شەرت نییە کەسەکە بەردەوام بێت لە سەر شتنی گورچیلە بۆ ئە حاڵەتانەی کە پێی ئەوترێت سست ببونی کتووپڕی گورچیلە کە لەوانەیە بۆ فەترەیەکی کاتی بێت.
_____________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #التهاب #البولیة #ميز #میزەڕۆ

جەژنی رەمەزان پیرۆزبێت هیوادارم لە خۆشی و شادی و کەشێکی ئارامدا رۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
19/03/2026

جەژنی رەمەزان پیرۆزبێت هیوادارم لە خۆشی و شادی و کەشێکی ئارامدا رۆژانی جەژن بەسەر ببەن.

ژیانکردن دوای نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ،چ شتێک ئەگۆڕێت؟چاندنی گورچیلە ئەکرێت  وەک چانسی دووەم وابێت لە ژیاندا ،بەڵام پێ...
15/03/2026

ژیانکردن دوای نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە ،چ شتێک ئەگۆڕێت؟

چاندنی گورچیلە ئەکرێت وەک چانسی دووەم وابێت لە ژیاندا ،بەڵام پێویستی بە ڕۆتینێکی نوێ و چاودێری بەدەوام هەیە،زۆربەی نەخۆشەکان

چاوەڕێی ئەوە بکەن :
١-ووزەیەکی زیاتر،زیاد بوونی ئیشتیهای خواردن.
٢-بەکارهێنانی ڕۆژانەی ئەو دەرمانانەی بەرگری لەش کەم ئەکەنەوە ئەو دەرمانانەی کە ناهێڵن لەشی کەسەکە گورچیلەکە ڕەفز بکات،پێویستە ڕۆژانە بخورێت لە کاتی خۆیدا بە درێژای ژیانی کەسەکە. ئەگەر نەخۆشەکە بیری بچێت دەرمانەکان بە شێوەیەکی ڕێکو پێک وەرگرێت ئەوە مەترسی لەسەر گورچیلەکەی دروست ئەبێت.
٣-بەدواداچوونی ڕێک وپێک و پشکنینی تاقیگەی لە سەرەتاوە ئەبێت پشکنینەکان زوو زوو ئەنجام بدرێن دواتر مانگانە پشکنین ئەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە تەندروستی گورچیلە چێنراوەکە .
٤-گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانی کەسەکە پێویستە نەخۆشەکە پابەند بێت بە :
-شێوازی خواردنی تەندروست
-وەرزشکردن بە پێی ڕێنمای پزیشکەکەت
-پاکو خاوێنی وخۆبەدوور گرتن لە قەرەبالخی و کەسانی نەخۆش بۆ ئەوەی توشی هەوکردن نەبێت
٥-سنووردارکردنێکی کەمتر بە بەراورد بە شتنی گورچیلە
سەفەرکردن ئاسانترە
سنووردارکردنی کەمتری خواردن
کەسەکە پێویستی بە شتنی گورچیلە نابێت .
_____________________
دکتۆرە : شاکار جمال جلال
پسپۆڕی وردی نەخۆشیەکانی گورچیلە
إخصائية أمراض الكلیة
07728428989
سلێمانی - شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
السليمانية - مـدينة أنــور شــيخة الطــبي
#گورچیلە #بروتين #ميز #میزەڕۆ

Address

شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when د. شاکار جەمال Dr Shakar Jamal posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share