بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی, Healthcare administrator, As Sulaymaniyah.

14/06/2026
نوێنەری  ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەگەڵ  بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی  تەندروستی سلێمانی کۆبوویەوە.                       ...
19/05/2026

نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٦/٥/١٩ وەفدێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (W.H.O) کە پێکهاتبوون لەبەرپرسانی ڕێکخراوەکە لەعیراق و هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانییان کرد، بەمەبەستی تاوتوێ کردنی چەند پرسێکی تایبەت بە تەندروستی گشتی لەشاری سلێمانی و دەوروبەری.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەدواداچونی پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئاوی تانجەرۆ و دانانی سیستمی چارەسەرکردنی پاشەڕۆ لەتانجەرۆ.

جێی ئاماژەیە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێکخراوێکی گرنگی سەر بەڕێکخراوی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەو لەسەرجەم وڵاتانی جیهان کاردەکات بۆ گرنگیدان بە پاراستنی بوارە جیاوازەکانی تەندروستی گشتی و بۆ ئەو مەبەستەش لقی ڕیکخراوەکە لەزۆربەی
وڵاتانی جیهان کراوەتەوە.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

لە مەراسیمێکدا بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی ش...
28/04/2026

لە مەراسیمێکدا بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی کرا.

ئەمڕۆ سێ شەمە بەرواری ٢٠٢٦/٤/٢٨ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانییەوە لە مەراسیمێکی تایبەتدا قەڵغانی ڕێزو پێزانینی بەخشی بە دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بە ناوەکانی ( فاتیح محمد علی و بەختیار رەشید عبدللە ).

شایەنی باسە بەهۆی سروشتی ئەرکەکانیانەوە، هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوام هەیە لە نێوان هەریەک لـــــــــــــــە
(بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و شارەوانی سلێمانی)،
بەمەبەستی خزمەتکردن و پاراستنی تەندروستی و پاک و خاوێنی گشتی، وەک وەرگرتنی نمونەی ئاوەڕۆی سلێمانی بە مەبەستی پشکنین بە شێوەی مانگانە، بەمەبەستی خۆپارێزی لە نەخۆشی ئیفلیجی مناڵان لە شاری سلێمانی و دەوروبەری.



ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

هەڵمەتێکی ڕاهێنانی تایبەت بە ڕووداوە سروشتی و مرۆییەکان بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەچو...
14/04/2026

هەڵمەتێکی ڕاهێنانی تایبەت بە ڕووداوە سروشتی و مرۆییەکان بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەهەڵمەتەکەدا کەلەژێر ناونیشانی (بەڕێوەبردنی مەترسی قەیرانەکان وسیستمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە) ئەنجامدرابوو، هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی بە هەمئاهەنگی ڕێکخراوی (ئێکسپرێس فرنسی) فەڕەنسی، خولێکی ڕاهێنانی سێ ڕۆژەیان ئەنجامدا بەمەبەستی ئاشناکردنی کادرانی هۆبەکە بە چۆنیەتی ڕووبەڕوو بونەوەی قەیرانەکان، دواتریش بەشێوەکی پراکتیکی ڕاهێنان بە ژمارەیەک لەدانیشتوانی گەڕەکی خەلیفاوای شاری سلێمانی کرا سەبارەت بە چۆنیەتی پێشکەشکردنی فریاگوزاری سەرەتایی لەکاتی دروست بوونی قەیرانە سروشتیی و مرۆییەکان و زانیاری و ڕێنمایی پێویستیان لەوبارەیەوە پێشکەش کرا.

شایەنی باسە لەماوەی دوو ڕۆژی هەڵمەتەکەدا ١٥٤ ماڵ و ٣٠٧ خوێندکاری دانیشتووی گەڕەکی خەلیفاوا لەهەڵمەتەکە سوود مەندبوون، هەروەها ٢٢٩ جانتای تایبەت بەفریاگوزاری سەرەتاییش پێشکەشی بەشداربووان کران.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

تیمەکانی چاودێری تەندروستی  بۆ تاوتوێکردنی پرسی سەلامەتی تەندروستی گشتی کۆبوونەوە.  ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/٧  لەچ...
07/04/2026

تیمەکانی چاودێری تەندروستی بۆ تاوتوێکردنی پرسی سەلامەتی تەندروستی گشتی کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/٧ لەچوارچێوەی کاروچالاکییەکانیدا هۆبەی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی کۆبوونەوە، کە تیایدا چەند پرسێکی تایبەت بە سەلامەتی تەندروستی گشتیی تاوتوێ کرا.

لە کۆبونەوەکەدا ڕێنمایی پێویست درا بەتیمەکان بۆ پشکنین و چاودێری شوێنە گشتییەکان، بەتایبەت لەکاتی ( پێدانی مۆڵەتی تەندروستی و کارکردن )، زیاتر لێکۆڵینەوە لە ( ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان ) بکرێت.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

کۆبونەوەی ساڵانەی هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەکانئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٦/٤/٧ هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەکان هەستا بەکۆبونەوەی ساڵانەی ...
07/04/2026

کۆبونەوەی ساڵانەی هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەکان

ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٦/٤/٧ هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەکان هەستا بەکۆبونەوەی ساڵانەی خۆی لە گەڵ مەڵبەندو سێکتەرە تەندروستییەکانی دەرەوەی شاری سلێمانی.

مەبەست لە کۆبونەوەکە خستنەڕوی پلانی ساڵانەی نەخۆشییە گوازراوەکانە بۆ ساڵی ٢٠٢٦ و تیشک خستنە سەر ئامارو چالاکیەکانی ساڵی ڕابردوو.

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

هۆبه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، کۆتایی هێنا بەخولێکی هۆشیاری و خۆپارێزی...
18/03/2026

هۆبه‌ی پته‌وكردنی ته‌ندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، کۆتایی هێنا بەخولێکی هۆشیاری و خۆپارێزی تەندروستی کەلەنیوەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٦ وە لەناوەندەکانی خوێندنی سلێمانی دەستی پێکردبوو.

خولەکە لەلایەن یەکەی ڕۆشنبیری مەڵبەندە تەندروستیە کانی سەنتەری شاری سلێمانییەوە له‌بەشێک لە (قوتابخانه‌ بنه‌ره‌تیه‌كان و باخچه‌كان) پێشکەش کرا ، کە ماوەی نزیکەی 45 ڕۆژ بەردەوامی هەبوو و تایبەت بوو بە خووه‌ ته‌ندروستیه‌كانی وەک ( ده‌ست شتن , هه‌نگاوه‌كانی ددان شتن ، پاراستنی ژینگه‌ ، سوده‌كانی وه‌رزشكردن و زیانه‌كانی جگه‌ره‌ و نێرگه‌له‌ و ڤایب ) ، هەروەها لەڕێگەی چەندین سیمینار و کورتە وتار و پۆستەری تایبەتەوە توانرا چالاکییەکە بگەیەنرێت بە نزیکەی (۱۰۰) ناوەندی خوێندن لە سەنتەری شاری سلێمانی .

ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

کۆبوونەوەی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ، لەپێناو خزمەتی زیاتری نەخۆش و کارکردن بۆ دابینکردنی زۆر...
25/02/2026

کۆبوونەوەی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ، لەپێناو خزمەتی زیاتری نەخۆش و کارکردن بۆ دابینکردنی زۆرترین خزمەتگوزاری تەندروستی لەمەڵبەندە تەندروستییەکان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٢/٢٥ لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی، بەسەرپەرشتی جێگری بەڕێوەبەری (بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی) بەڕێز (کارزان ڕەفیق) و بەئامادەبونی لێپرسراوی دەرمان و پێداویستی پزیشکی مەڵبەندە تەندروستییەکان دکتۆر (یادگار) و لێپرسراوی هۆبەی چاودێری و سەلامەتی گەشەی منداڵ دکتۆرە (سایە) کۆبوونەوەکە بەڕێوەچوو، کەسەرجەم بەڕێوبەری مەڵبەندە تەندروستییەکانی سنوری سلێمانی ئامادە بوون.

لەکۆبونەوەکەدا چەند تەوەرێک گفتگۆی لەبارەوە کرا لەوانە زیاترکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و دابینکردنی بڕی پێویستی پێشوەختەی دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەکان، هەروەها تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکی پەیوەست بەتەندروستی منداڵی خوار یەک ساڵ و ڕێنماییە پێویستەکان لەوبارەیەوە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەبوو.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا ئامادەبووان سەرنجی خۆیان لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەوە خستەڕوو .


ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی

Address

As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share