دەرمانخانەی ئارما-Armaa Pharmacy

دەرمانخانەی ئارما-Armaa Pharmacy چەمچەماڵ/ شۆڕش/ سەنگاویەکان- بەرامبەر د.بڕوای ددان
💊💊💊💊💊💊💊



Location📍


https://maps.app.goo.gl/T8qUWyVH7nY7z5DZA?g_st=com.google.maps.preview.copy

Crimean-Congo Hemorrhagic Fever (CCHF)پەتای کۆنگۆ یاخود تای خوێنبەربوون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچ...
19/04/2025

Crimean-Congo Hemorrhagic Fever (CCHF)

پەتای کۆنگۆ یاخود تای خوێنبەربوون، بەهۆی ڤایرۆسێکەوە سەرهەڵدەدات کە زیندەوەرێکی بچوک "گەنە" هەڵیدەگرێت، ئەم ڤایرۆسە لە شارەکانی ئەفریقا و بەلقان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیادا، ساڵانە زیاد دەکات و بڵاوە.

نەخۆشییەکە لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1944 لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، 40% ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

تای خوێن بەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لەرێگای ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ و بەهۆی گەنەیەکەوە کە ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت، دواتر دەچێتە سەر لەشی ئاژەڵەکە و تووشی نەخۆشیەکەی دەکات، بەڵام نیشانەکانی دیار نییە لەسەر ئاژەڵەکە.
هۆکارەکانی گواستنەوەی بۆ مرۆڤ:

1-ئەگەر ئەو گەنەیەی هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت و بە مرۆڤەکەوە بدات، ئەوا مرۆڤەکە تووشی تای خوێن بەربوون دەبێت، یان مرۆڤ گەنەکە بگرێت و بیکوژێت و خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت، تووشی نەخۆشییەکە دەبێت.

2-لە رێگەی سەربڕینی ئاژەڵی تووشبووەوە، کاتێک خوێنەکەی بەر مرۆڤ بکەوێت، لە بەروبوومەکەشیدا هەیە، بەڵام ئەگەر هاتوو شیرەکە بکوڵێنرێت ئەوا هیچ ڤایرۆسێکی تێدا نامێنیت، هاوکات گۆشتیش بە کوڵاندن ڤایرۆسەکەی تێدا نامێنێت.
نیشانەکانی نەخۆشییەکە چییە؟

1-لە 3-7 رۆژدا نیشانەکانی دەردەکەون و نەخۆشییەکە تایەکی بەرزی دەبێت، هەموو جەستەی ئازاری هەیە، بەتایبەت ئازار لە پشت و ملی دروست دەبێت، لەوانەیە نەخۆشەکە تووشی سکچوون و رشانەوە ببێت، لە قۆناغەکانی کۆتایشدا خوێن بەربوون دەستپێدەکات.

2-نەخۆشەکە لە دەموو لووتییەوە خوێن بەردەبێت، پاشان لە پشتیشی پەڵەیەکی خوێن بەربوون دەردەکەوێت، لەوکاتەشدا دەبێت چارەسەر بکرێت.

چارەسەری ئەم نەخۆشییە چییە؟

هەموو تایەک و خوێن بەربوونێک نەخۆشییەکە نییە، بەڵام بێگومان ئەگەر کەسەکە دەستکاری ئاژەڵی کردبێت، یان ئاژەڵی سەر بڕیبێت، یاخود تێکەڵی لەگەڵ ئاژەڵ هەبێت، یان لە جێگایەک بووبێت ئەو ڤایرۆسەی تێدابێت، گومان دەکرێت، هەربۆیە دەبێت پشکنینی خوێنی بۆ بکرێت.

پێویستە لە نەخۆشخانە جیابکرێتەوە لەگەڵ نەخۆشەکانی دیکە، چونکە زۆرجار پاشەڕۆکەی دەبێتە هۆی تووشبوونی نەخۆشی تر، هاوکات بەگوێرەی نیشانەکانی چارسەر دەکرێت، تای هەبوو دەرمانی تای پێ دەدرێت، خوێنی کەم بوو خوێنی تێدەکرێت، یان سکچوون و ڕشانەوەی هەبوو، دەرمانی تایبەت بە سکچوونی پێدەدرێت، لەگەڵ دەرمانێکی دژە ڤایرۆس.

نەخۆشەکە ئەگەری مردنی هەیە بە رێژەی لە 30-40%، لە 70% ئەگەری چاکبوونەوەی هەیە، ئەگەر زووش دەستنیشانی نەخۆشییەکە بکرێت و چارەسەر بکرێت، ئەگەری چارەسەر و چاکبوونەوەی ئاسانە.

ڕێگاکانی خۆپاراستن:

1-دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەرشەقامەکان بە نایاسایی.

2-ئەو کەسانەی گۆشت فرۆشن، دەبێت سەرجەم رێنماییە پزیشکییەکان پەیڕەوبکەن، وەک بەکارهێنانی دەستکێش و جلوبەرگی تایبەت، هاوکات بەکارهێنانی دەرمانی دژە مێروو، بۆ ئەوەی نزیک نەبنەوە لە ئاژەڵەکان، ئەو کەسانەش کە سەردانیان دەکەن بەمەبەستی کڕین دەبێت بە ئاگابن.

3-نەچوونی مرۆڤ، بۆ ئەو شوێنانەی کە گەنە و مێرووەکانی لێیە.

غسولی.simpleئەسڵیغسولی COMON ئەسڵیغسول و شێدارکەرەوە و کرێمی.  Disaarلامان بەردەستە بەهەرزانترین نرخدەرمانخانەی ئارما. 💊...
13/02/2025

غسولی.simpleئەسڵی

غسولی COMON ئەسڵی

غسول و شێدارکەرەوە و کرێمی. Disaar
لامان بەردەستە بەهەرزانترین نرخ

دەرمانخانەی ئارما. 💊💊Arma pharmacy

شۆرش - جادەی سەنگاویەکان/ بەرامبەر دکتۆر بڕوای ددان.

Address

سەنگاویەکان
Chamchamal

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when دەرمانخانەی ئارما-Armaa Pharmacy posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share