Amez Laboratory::تاقیگەی ئامێز

Amez Laboratory::تاقیگەی ئامێز Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Amez Laboratory::تاقیگەی ئامێز, Medical and health, ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی, Halabja.

🎯 نیشانەکانی بەرگری ئینسۆلین و مەترسییەکانی چین؟بەرگری ئینسۆلین (Insulin Resistance) حاڵەتێکە کە تێیدا خانەکانی جەستە نا...
09/09/2026

🎯 نیشانەکانی بەرگری ئینسۆلین و مەترسییەکانی چین؟

بەرگری ئینسۆلین (Insulin Resistance) حاڵەتێکە کە تێیدا خانەکانی جەستە ناتوانن بە باشی وەڵامی هۆرمۆنی ئینسۆلین بدەنەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرز ببێتەوە. بەرزبوونەوەی شەکری خوێنیش کۆمەڵێک نیشانەی لێ دەکەوێتەوە، وەکو:

چەوری دەوری کەمەر: کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی سکدا یەکێکە لە دیارترین نیشانەکانی ئەم حاڵەتە.

هەستکردن بە ماندوێتی دوای نانخواردن: بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەست بە ماندوێتی بکەیت، هەتا دوای ژەمەکان.

حەزی زۆر بۆ شیرینی: مێشک پێویستی بە شەکری زیاتر دەبێت کاتێک خانەکان ناتوانن ئەوەی پێویستیانە وەربگرن.

لاوازبوونی بیر و سەرنجدان: بەرزبوونەوەی شەکری خوێن کاریگەری نەرێنی لەسەر کارکردنی مێشک دەبێت.

وە ئەگەر حاڵەتەکە زۆر خراپ بێت دەبێتە هۆی: دەرکەوتنی گۆشتی زیادەی پێست و ڕەشبوونی پێستی دەوری مل

⁉️ ئەگەر ئەم حاڵەتە پشتگوێ بخرێت و چارەسەر نەکرێت، دەکرێت ببێتە هۆی کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی وەک:

شەکرەی جۆری دوو

کیسی هێلکەدان (PCOS لە ئافرەتاندا)

بە گۆڕینی شێوازی ژیان، لەوانە خواردنی تەندروست و وەرزشکردن، دەتوانیت مەترسییەکانی بەرگری ئینسۆلین کەم بکەیتەوە..............................................

کاتی کارکردنی تاقیگەکەمان
رۆژانی ( شەمە ) بۆ ( ٥شەمە )
جگە ڕۆژانی هەینی
لە کاتژمێر (٩:٠۰ ) ی سەر لەبەیانی بۆ( ۱۱:۳۰ ) شەو دەبێت ⏰️.

📍ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە _نهۆمی یەکەمی نەخۆشخانەی ئامێزی تایبەت_ نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتن،بەرامبەر بەنزینخانەی سان
ژمارەی مۆبایل📱:
07744577374
07501093176
07508330848..



#هەڵەبجە
#تەندروستی #شەکرە #وەرزش

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتیمحمد دروودی خوای لەسەر بێتڕۆژانی  25  و 26 و 27 ی مانگی 8 داشکاندنی %35لەسەرجە...
25/08/2026

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی
محمد دروودی خوای لەسەر بێت
ڕۆژانی 25 و 26 و 27 ی مانگی 8
داشکاندنی %35
لەسەرجەم پشکنینەکانی تاقیگەی ئامێزدا
.....................................................

کاتی کارکردنی تاقیگەی ئامێز
رۆژانە لە کاتژمێر ۹:۰۰ بەیانی بۆ ۱۱:۳۰ شەو دەبێت ⏰️.
(جگە ڕۆژانی هەینی)

📍ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە _نهۆمی یەکەمی نەخۆشخانەی ئامێزی تایبەت
ژمارەی مۆبایل📱:
0750 109 3176
0774 457 7374

دیاریکردنی جۆری خوێن  Blood Groupبەڕێگەی جێڵ کارتڕێژەی درووستی %100یەکجار لە ژیانت دا بە درووستی و دڵنیاییجۆری خوێنەکەت ...
07/08/2026

دیاریکردنی جۆری خوێن Blood Group
بەڕێگەی جێڵ کارت
ڕێژەی درووستی %100
یەکجار لە ژیانت دا بە درووستی و دڵنیایی
جۆری خوێنەکەت بزانە.....................................................
لە تاقیگەکەمان، تاقیگەی ئامێز بە بەکارهێنانی باشترین ئامێرەکان، ئەنجامێکی دروست و متمانەپێکراوت پێشکەش دەکەین
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
🟥 بۆ زانینی نرخ تەنها کۆمێنتێک بنووسە راستەوخۆ نرخی پشکنینەکەت بۆ دەنێرین 👥️💬✅️
...
کاتی کارکردنی تاقیگەی ئامێز
رۆژانە لە کاتژمێر ۹:۰۰ بەیانی بۆ ۱۱:۳۰ شەو دەبێت ⏰️.
(جگە ڕۆژانی هەینی)

📍ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە _نهۆمی یەکەمی نەخۆشخانەی ئامێزی تایبەت
ژمارەی مۆبایل📱:
0750 109 3176
0774 457 7374

       لە تاقیگەی ئامێز لە پارێزگای هەڵەبجەهەموو جۆرەکانی زەرع ئەنجام ئەدرێتوە لە کەمتر لە 24 کاتژمێردائەنجامی زەرعەکان ...
21/07/2026








لە تاقیگەی ئامێز لە پارێزگای هەڵەبجە
هەموو جۆرەکانی زەرع ئەنجام ئەدرێت
وە لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا
ئەنجامی زەرعەکان تەواو دەبن
هۆکاری ئیلتهاب و هەوکردنەکانی لەش دیاری دەکەین
واتە پێت ئەڵێین چ جۆرە بەکتریایەک بووەتەهۆی هەوکردن لە لەش دا
وە دەرمانەکەشی دیاری دەکەین
واتە چارەسەری پێویستیش دیاری ئەکەین بۆتان
هەمووی تەنها لە 24 کاتژمێر کەمتر

------------------------------------------------------------------------------

بۆچی تاقیگەی "ئامێز" هەڵدەبژێریت؟ 🤔🔬
چونکە تەندروستیی تۆ جێگای تاقیکردنەوە نییە! 🚫🩺 ئێمە لێرەین بۆ خزمەتی ئێوە بە:
👨‍🔬 ستافێکی پسپۆڕ و ئەکادیمی.
⏳ بەکارهێنانی ئامێری زۆر وورد و باش
💬 بۆ زانینی نرخی پشکنینەکان کۆمێنت بنووسن. 📝
⏰ کاتی کردنەوەی تاقیگەی ئامێز: ۹:٠٠ی بەیانی بۆ ١١:۳٠ی شەو 🕗
📍 ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە-نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتن-نهۆمی یەکەمی نەخۆشخانەی ئامێز
📞 پەیوەندی:
07501093176
07744577374

#تەندروستی #خانمان #هۆرمۆن #دووگیانی

 دوای خواردنی چەن خواردنێک هەست بە ناڕەحەتی ئەکەیت؟یان هەست بە سووربوونەوەی پێست و خورانی لەشت دەکەیت؟یان هەست بە هەناسە...
07/07/2026


دوای خواردنی چەن خواردنێک هەست بە ناڕەحەتی ئەکەیت؟
یان هەست بە سووربوونەوەی پێست و خورانی لەشت دەکەیت؟
یان هەست بە هەناسەتەنگی و بێتاقەتی دەکەیت؟
وە نازانیت ئەبێ چی بێت
پێویست ئەکات پشکنینی هەستیاری خۆراک ئەنجام بدەیت
بە ئەنجامدانی ئەم پشکنینە بۆت دەر دەکەوێت کە هەستیاریت بە چ خواردنێک هەیە
لە ڕێگەی ئەم پشکنینەوە هەستیاری لەشت بۆ ٤۷ جۆری جیاوازی خواردن دەدۆزرێتەوە
ئەم خواردنانە زۆربەی خواردنەکانی کوردستان و عێراق لەخۆی ئەگرێت......................................
خواردنەکان ئەمانەی خوارەوەن:
زەردێنەی هێلکە
سپێنەی هێلکە
شیر
پەنیر
گەنم
جۆ
دانەوێڵە
برنج
شۆفان
کونجی
گەنمی ڕەش
قەرەخەرمان
بستە(عەلی بابا)
ماست
بندوق
بادەم
فستق
گوێز
گلوتین
شلیک
سێو
پرتەقاڵ
لیمۆ
سندی
لالەنگی
ترێ
کیوی
مۆز
مانگۆ
قۆخ
گێلاس
کاڵەک
تەماتە
پەتاتە
بیبەر
سیر
کەرەوز
باینجان
مریشک
ماسی کارب
ماسی سەلەمون
ماسی تونە
گوێچکە ماسی
گۆشتی (مانگا-گوێرەکە)
گۆشتی (مەڕ -بزن)
گۆشتی (بەراز)
ڕۆبیان
...............................................................
بە یەکجار و لە کاتێکی کەمدا بۆت دەردەکەوێت هەستیاریت بەکام لەم خواردنانە هەیە
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

بۆچی تاقیگەی "ئامێز" هەڵدەبژێریت؟ 🤔🔬
چونکە تەندروستیی تۆ جێگای تاقیکردنەوە نییە! 🚫🩺 ئێمە لێرەین بۆ خزمەتی ئێوە بە:
👨‍🔬 ستافێکی پسپۆڕ و ئەکادیمی.
⏳ بەکارهێنانی ئامێری زۆر وورد و باش
💬 بۆ زانینی نرخی پشکنینەکان کۆمێنت بنووسن. 📝
⏰ کاتی کردنەوەی تاقیگەی ئامێز: ۹:٠٠ی بەیانی بۆ ۱۱:۳۰ شەو 🕗
📍 ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە-نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتن-نهۆمی یەکەمی نەخۆشخانەی ئامێز

07501093176
07744577374 ☎️

#تەندروستی #خانمان #هۆرمۆن #دووگیانی

ئۆفەری پشکنینی گشتی درێژ کرایەوەلەبەر زۆری خواست بۆ ئەنجامدانی پشکنینی گشتیماوەی پشکنینەکە درێژ کرایەوەهەموو نیشانەکان ب...
27/06/2026

ئۆفەری پشکنینی گشتی درێژ کرایەوە
لەبەر زۆری خواست بۆ ئەنجامدانی پشکنینی گشتی
ماوەی پشکنینەکە درێژ کرایەوە

هەموو نیشانەکان بە ئازار دەرناکەون! هەندێک کێشە بێدەنگن و تەنها پشکنینی گشتی ئاشکرایان دەکات🏥
پشکنینی گشتی ( فحص عام ) بەردەوامە لە تاقیگەکەمان ، داشکاندنی بۆ کراوە ⏰️

🟥 بۆ زانینی نرخ تەنها کۆمێنتێک بنووسە
نرخی پشکنینەکەت بۆ دەنێرین 👤💬✅️

🟢پشکنینەکان ئەمانەن 🧫

▪︎ پشکنینی ڤیتامین دی
▪︎vitamin D3
▪︎ پشکنینی هۆرمۆنی غوودە
▪︎TSH
▪︎ پشکنینی شەکرەی رۆژانە و شەکرەی سێ مانگی
▪︎ Blood suger, Hba1c

▪︎ پشکنینی گشتی پیسایی
▪︎GSE

° H.Pylori Ag ‌ پشکنینی بەکتریای مەعدە°

➢ Uric Acid (پشکنینی دەردە پاشا (داء الملوك

▪︎پشکنینی پێکهاتەکانی خوێن و کەم خوێنی
▪︎ CBC
° HGB چڕی خوێن
° HCT ڕێژەی خوێن
° WBC بەرگری لەش
° PLT پەڕەکانی خوێن
▪︎پشکنینی ئاسن
▪︎Iron

▪︎ پشکنینی سەرجەم چەورییەکان
➢Triglyceride چەوری جگەر
➢Cholesterol چەوری خوێن
➢VLDL چەوری ووردی خراپ
▪︎ پشکنینی رۆماتیزمە و ئیلتهاب
▪︎ ESR
▪︎ پشکنینی چالاکی جگەر
▪︎ ALT
▪︎ پشکنینی گورچیلە
▪︎ eGFR , Creatinine
▪︎پشکنینی گشتی میز
▪︎ (GUE)
....................
کاتی کارکردنی تاقیگەکەمان رۆژانی شەمە تا ٥شەمە
لە ٩:٠٠ سەر لەبەیانی بۆ ۱۱:۳۰ شەو دەبێت ⏰️.

📍ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە _نهۆمی یەکەمی نەخۆشخانەی ئامێزی تایبەت_ نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتن،بەرامبەر بەنزینخانەی سان
ژمارەی مۆبایل📱:
07744577374
07501093176
07508330848..


#هەڵەبجە

گرنگترین پشکنینی پێشوەختە بۆ تەندروستی گورچیلە بریتییە لە ڕێژەی ئەلبومین بۆ کریاتینینی میز (ACR)دیاریکردنی ڕێژەی پرۆتینە...
28/04/2026

گرنگترین پشکنینی پێشوەختە بۆ تەندروستی گورچیلە بریتییە لە ڕێژەی ئەلبومین بۆ کریاتینینی میز (ACR)

دیاریکردنی ڕێژەی پرۆتینە لە میزدا
پرۆتین لە میزدا نیشانەیەکی سەرەتاییە بۆ تێکچوونی گورچیلە، تەنانەت کاتێک هەست بە باشی دەکەیت
پێشنیار دەکرێت بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن، یان پێشینەی خێزانی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە

بەخۆشحاڵیەوە لە ئێستادا ئەم پشکنینە و چەندان پشکنینی تری گرنگ بۆ چالاکی گورچیلەکان و توانای پاڵاوتنی گورچیلەکان لە تاقیگەی ئامێز بەدەستن
-------------------------------------------------------------------

بۆچی تاقیگەی "ئامێز" هەڵدەبژێریت؟ 🤔🔬
چونکە تەندروستیی تۆ جێگای تاقیکردنەوە نییە! 🚫🩺 ئێمە لێرەین بۆ خزمەتی ئێوە بە:
👨‍🔬 ستافێکی پسپۆڕ و ئەکادیمی.
⏳ بەکارهێنانی ئامێری زۆر وورد و باش
💬 بۆ زانینی نرخی پشکنینەکان کۆمێنت بنووسن. 📝
⏰ کاتی کردنەوەی تاقیگەی ئامێز: ۹:٠٠ی بەیانی بۆ ١١:٠٠ی شەو 🕗
📍 ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە-نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتن-نهۆمی یەکەمی نەخۆشخانەی ئامێز
📞 پەیوەندی: 07501093176
07744577374 ☎️

#تەندروستی #خانمان #هۆرمۆن #دووگیانی #پشکنین #گورچیلە

زۆربەی جۆرەکانی شێرپەنجە ئەگەر لە قۆناغی سەرەتاییدا بدۆزرێنەوە، ڕێژەی چاکبوونەوەیان بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرز دەبێتەوە.لە ...
24/04/2026

زۆربەی جۆرەکانی شێرپەنجە ئەگەر لە قۆناغی سەرەتاییدا بدۆزرێنەوە، ڕێژەی چاکبوونەوەیان بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرز دەبێتەوە.

لە تاقیگەدا، ئێمە پشت بە کۆمەڵێک پشکنین دەبەستین کە پێیان دەوترێت (Tumor Markers) یان نیشاندەرە شێرپەنجەییەکان. ئەمانە پڕۆتین یان ماددەی کیمیایین کە لەلایەن خانە شێرپەنجەییەکان یان خانە ئاساییەکان (لە کاتی بوونی فشاردا) دەردەدرێنە ناو خوێن.

🔴 پشکنینی CA 125 (شێرپەنجەی هێلکەدان)
ئەم پشکنینە بە پلەی یەکەم بۆ دۆزینەوە و بەدواداچوونی شێرپەنجەی هێلکەدان (Ovarian Cancer) بەکاردێت.
◻️گرنگییەکەی: یارمەتیدەرە لە دۆزینەوەی هەر گۆڕانکارییەک لە خانەکانی ناوچەی حەوزدا.
◻️تێبینی: هەندێک جار لە کاتی هەوکردنی حەوز یان سوڕی مانگانەشدا کەمێک بەرز دەبێتەوە، بۆیە پێویستە لە ژێر چاودێری پزیشک بێت.

🔴پشکنینی CA 15-3 (شێرپەنجەی مەمک)
ئەمە نیشاندەرێکی سەرەکییە بۆ شێرپەنجەی مەمک (Breast Cancer).
◻️گرنگییەکەی: زیاتر بۆ بەدواداچوونی چارەسەر و دڵنیابوونەوە لە نەمانی خانە شێرپەنجەییەکان بەکاردێت. بۆ دەستنیشانکردنی پێشوەختە، زۆر کات لەگەڵ "مامۆگرافی" ئەنجام دەدرێت بۆ ئەنجامێکی وردتر..

🔴پشکنینی CA 19-9 (پەنکریاس و کۆئەندامی هەرس)
ئەم نیشاندەرە (کە زۆربەی کات بە CA 19-9 دەناسرێت) تایبەتە بە شێرپەنجەی پەنکریاس، ڕێڕەوی زراو و جگەر.
◻️گرنگییەکەی: یارمەتیدەرێکی بەهێزە بۆ دۆزینەوەی کێشەکانی پەنکریاس کە زۆر کات نیشانەکانیان درەنگ دەردەکەون.

🔴پشکنینی AFP (شێرپەنجەی جگەر و گون)
پڕۆتینی (Alpha-fetoprotein) یەکێکە لە گرنگترین پشکنینەکان بۆ شێرپەنجەی جگەر (Liver Cancer) و هەندێک جۆری شێرپەنجەی گون (Testicles).
گرنگییەکەی: بۆ ئەو کەسانەی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەریان هەیە، ئەم پشکنینە وەک "سیستەمی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە" کار دەکات بۆ ڕێگری لە گۆڕانی خانەکان بۆ شێرپەنجە.
🔴پشکنینی CEA+FIT (کۆڵۆن و ڕیخۆڵە)
ئەمە نیشاندەرێکی گشتییە بەڵام زیاتر بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە بەکاردێت.
◻️ گرنگییەکەی: جگە لە کۆڵۆن، دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ شێرپەنجەی سییەکان، گەدە و غودەی دەرەقی. هەروەها باشترین پێوەرە بۆ زانینی ئەوەی ئایا چارەسەرەکان کاریگەرییان هەبووە یان نا.
..
🟩 بۆچی ئەم پشکنینانە ئەنجام بدەین؟
◻️دۆزینەوەی بێدەنگ: شێرپەنجە زۆر کات وەک "دزێک" وایە، بێ نیشانە گەشە دەکات. ئەم پشکنینانە پێش دەرکەوتنی ئازار، بوونی کێشەکە ئاشکرا دەکەن.

◻️ئاسانی ئەنجامدان: تەنها بە نموونەیەکی "خوێن" دەکرێن و پێویستیان بە نەشتەرگەری یان نموونەی جەستەت (Biopsy) نییە لە قۆناغی یەکەمدا.

◻️دڵنیایی دەروونی: ئەنجامدانی ئەم پشکنینانە ساڵانە یەک جار، دڵنیاییەکی تەواوت پێ دەبەخشێت کە ناوەوەی جەستەت بە تەندروستی کار دەکات.

🟥 خاڵێکی زۆر گرنگ: بەرزبوونی ئەم نیشاندەرانە هەمیشە بە مانای بوونی شێرپەنجە نایەت (ڕەنگە هەوکردنێکی سادە بێت)، هەروەها نزمبوونیان بە تەنها بەس نییە بۆ ڕەتکردنەوەی.
ئەمانە تەنها "ئاماژەن" و دەبێت پزیشکی پسپۆر ئەنجامەکان دڵنیابکاتەوە

🟩 بۆ زانینی نرخ تەنها کۆمێنتێک بنووسە راستەوخۆ نرخی پشکنینەکەت بۆ دەنێرین ✅️👥️💬

-----------------------------------------------------------------------------

بۆچی تاقیگەی "ئامێز" هەڵدەبژێریت؟ 🤔🔬
چونکە تەندروستیی تۆ جێگای تاقیکردنەوە نییە! 🚫🩺 ئێمە لێرەین بۆ خزمەتی ئێوە بە:
👨‍🔬 ستافێکی پسپۆڕ و ئەکادیمی.
⏳ بەکارهێنانی ئامێری زۆر وورد و باش
💬 بۆ زانینی نرخی پشکنینەکان کۆمێنت بنووسن. 📝
⏰ کاتی کردنەوەی تاقیگەی ئامێز: ۹:٠٠ی بەیانی بۆ ١١:٠٠ی شەو 🕗
📍 ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە-نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتن-نهۆمی یەکەمی نەخۆشخانەی ئامێز
📞 پەیوەندی: 07501093176
07744577374 ☎️

#تەندروستی #خانمان #هۆرمۆن #دووگیانی #پشکنین

خانمان کەی پێویستە پشکنینی هۆرمۆنات بکەن؟ 🌸🩸زۆرجار خانمان دەپرسن: "ئایا کاتی ئەنجامدانی پشکنینی هۆرمۆن گرنگە؟" وەڵامەکە ...
19/04/2026

خانمان کەی پێویستە پشکنینی هۆرمۆنات بکەن؟ 🌸🩸

زۆرجار خانمان دەپرسن: "ئایا کاتی ئەنجامدانی پشکنینی هۆرمۆن گرنگە؟" وەڵامەکە بەڵێ یە!
چونکە ئاستی هۆرمۆنەکان لە جەستەی خانماندا وەک شەپۆل گۆڕانکاریان بەسەردا دێت. 📉📈

بۆ ئەوەی وردترین ئەنجامت دەستبکەوێت، ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگرە:

✅ باشترین کات: زۆربەی پشکنینە سەرەکییەکانی وەک (FSH, LH, Prolactin, Estradiol) پێویستە لە ڕۆژی ٢ یان ٣ یان ٤ ی سووڕی مانگانەدا بکرێن. لەم کاتەدا هۆرمۆنەکان لە نزمترین ئاستدان و وێنەیەکی ڕاستەقینەی چالاکی هێلکەدانەکانمان پێ دەدەن.

✅ پشکنینی AMH (ئەنتی مۆلاریان): ئەم پشکنینە بۆ ئەو خانمانە پێویستە کە پلانی دووگیانی یان هەیە؛ بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لە ژمارەی هێلکەکانی ناو کۆگای هێلکەدان و توانای پیتاندن. سوودە گەورەکەی ئەوەیە لە خوێندا جێگیرە و لە هەر کاتێکی مانگدا بێت ئەنجام دەدرێت و پێویست ناکات چاوەڕێی سووڕی مانگانە بکەیت. 📊

✅ پشکنینی پڕۆجێستیرۆن (Progesterone): ئەم پشکنینە جیاوازە! زۆرجار لە ڕۆژی ٢١ی سووڕی مانگانەدا دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا پڕۆسەی هێلکەدانان (Ovulation) بەسەرکەوتوویی ڕوویداوە یان نا.

✅ پشکنینی غودە (TSH): ئەمەیان زۆر پەیوەست نییە بە سووڕی مانگانەوە و دەتوانرێت لە هەر کاتێکدا بکرێت، بەڵام باشترە بەیانیان زوو ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی وردترین ئەنجامت دەستبکەوێت. ☀️

📍 لە تاقیگەکەمان، ستافی پسپۆڕ ڕێنماییت دەکەن بۆ دیاریکردنی وردترین کات بەپێی جۆری ئەو پشکنینەی پزیشکەکەت بۆی نووسیویت.

✨ تێبینی: هەمیشە ناوی ئەو دەرمانانە بە پزیشکی تاقیگە بڵێ کە بەکاریان دەهێنیت، چونکە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان هەیە.

🎁 مژدە بۆ خانمە ئازیزەکان:
بە مەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە تەندروستی ئێوە، داشکاندنی تایبەتمان بۆ پشکنینە هۆرمۆنی یەکان کردووە.
دەتوانن سەردانمان بکەن و سوودمەند بن لەم داشکاندنە تایبەتە . 💸✨

---------------------------------------------------------------------------------------------

بۆچی تاقیگەی "ئامێز" هەڵدەبژێریت؟ 🤔🔬
چونکە تەندروستیی تۆ جێگای تاقیکردنەوە نییە! 🚫🩺 ئێمە لێرەین بۆ خزمەتی ئێوە بە:
👨‍🔬 ستافێکی پسپۆڕ و ئەکادیمی.
⏳ بەکارهێنانی ئامێری زۆر وورد و باش
💬 بۆ زانینی نرخی پشکنینەکان کۆمێنت بنووسن. 📝
⏰ کاتی کردنەوەی تاقیگەی ئامێز: ۹:٠٠ی بەیانی بۆ ١١:٠٠ی شەو 🕗
📍 ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە-نزیک نەخۆشخانەی فریاکەوتن-نهۆمی یەکەمی نەخۆشخانەی ئامێز
📞 پەیوەندی: 07501093176
07744577374 ☎️

#تەندروستی #خانمان #هۆرمۆن #دووگیانی #پشکنین

👇هەموو خانمێک بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە هێلکە لەدایک دەبێت،بەڵام ئایا دەزانیت چۆن دەتوانیت بزانیت یەدەگی هێلکەکانت (Ovar...
13/04/2026

👇
هەموو خانمێک بە ژمارەیەکی دیاریکراو لە هێلکە
لەدایک دەبێت،
بەڵام ئایا دەزانیت چۆن دەتوانیت بزانیت یەدەگی هێلکەکانت (Ovarian Reserve) لە چ ئاستێکدایە؟

لێرەدا پشکنینی AMH دەبێتە باشترین هاوڕێت.

ئەم پشکنینە تەنها نموونەیەکی بچووکی خوێنی پێویستە و یارمەتیت دەدات وەڵامی ئەم پرسیارانە بزانیت:

✨ ئایا کات گونجاوە بۆ پلاندانان بۆ دووگیانی؟
✨ لەهەمان کاتدا ئەگەر فرەکیسی هێلکەدانت هەبێت دەزانرێت
✨ ئەگەر بیر لە چارەسەرەکانی وەچەخستن (وەک منداڵی بلووری - IVF) دەکەیتەوە، چانسی سەرکەوتنت چەندە؟

ئەم پشکنینە کوالێتی هێلکەکان دیاری ناکات، بەڵکو بڕ و یەدەگەکەیان پێوانە دەکات.
وە دەتوانیت لە هەر ڕۆژێکی سوڕی مانگانەدا بیت ئەم پشکنینە ئەنجام بدەیت!

لە تاقیگەکەمان، تاقیگەی ئامێز بە بەکارهێنانی باشترین ئامێرەکان، ئەنجامێکی دروست و متمانەپێکراوت پێشکەش دەکەین بۆ ئەوەی بە دڵنیاییەوە هەنگاو بنێیت.

🟥 بۆ زانینی نرخ تەنها کۆمێنتێک بنووسە راستەوخۆ نرخی پشکنینەکەت بۆ دەنێرین 👥️💬✅️
...
کاتی کارکردنی تاقیگەکەمان رۆژانە
لە ۹:۰۰ بەیانی بۆ ۱۱:۳۰ شەو دەبێت ⏰️.
(جگە ڕۆژانی هەینی)

📍ناونیشان: پارێزگای هەڵەبجە _نهۆمی یەکەمی نەخۆشخانەی ئامێزی تایبەت
ژمارەی مۆبایل📱:
0750 109 3176
0774 457 7374

Address

ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی
Halabja
46018

Opening Hours

Monday 09:00 - 23:30
Tuesday 09:00 - 23:30
Wednesday 09:00 - 23:30
Thursday 09:00 - 23:30
Saturday 09:00 - 23:30
Sunday 09:00 - 23:30

Telephone

+9647715500009

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Amez Laboratory::تاقیگەی ئامێز posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Amez Laboratory::تاقیگەی ئامێز:

Shortcuts

Share