کۆمەڵگای پزیشکی سپارتا

کۆمەڵگای پزیشکی سپارتا سپارتا ماڵی تۆ

📲

دەرمانخانە 07508662767
ددان 07511604243
تاقیگە 07517004844
سۆنار 07508634828
جوانکاری و لێزەر 07517434168

کاپشن گرنگە ‼️هەموو نیشانەیەکی جەستەت بە سادەیی مەخەمڵێنە! 🤍بۆ نموونە، ڕەشبوونی پێستی مل لە هەندێک کەسدا دەتوانێت پەیوەن...
05/09/2026

کاپشن گرنگە ‼️
هەموو نیشانەیەکی جەستەت بە سادەیی مەخەمڵێنە! 🤍

بۆ نموونە، ڕەشبوونی پێستی مل لە هەندێک کەسدا دەتوانێت پەیوەندی بە بەرگریی ئینسۆلینەوە هەبێت؛ بەڵام تەنها لەسەر نیشانەی دەرەوە ناتوانین بڕیار بدەین.
لەگەڵ گرنگیدان بە خواردنی هاوسەنگ و شێوازی ژیانی تەندروست، پشکنینی بەردەوامی خوێنیش زۆر گرینگە.
🔴چونکە زۆرێک لە کێشە و نەخۆشییەکان لە سەرەتادا بە بێدەنگی پەرە دەسەن و مرۆڤ لەوانەیە هیچ نیشانەیەکی ڕوونی نەبینێت.
بۆیە تەنانەت ئەگەر هیچ کێشەیەکت نییە، پشکنینی گونجاو بە پێی تەمەن، مێژووی خێزان و بارودۆخی تەندروستیت بکە.
پێش ئەوەی جەستەت ئاگادارت بکات، تۆ ئاگاداری جەستەت بە.
لا تتجاهل أي علامة تظهر على جسمك! 🤍
فمثلًا، اسمرار منطقة الرقبة قد يكون مرتبطًا لدى بعض الأشخاص بمقاومة الإنسولين، لكن لا يمكن الاعتماد على هذه العلامة وحدها للتشخيص.
إلى جانب الاهتمام بالغذاء المتوازن ونمط الحياة الصحي، تبقى الفحوصات الدورية للدم مهمة جدًا.
لأن الكثير من الأمراض والمشكلات الصحية قد تبدأ وتتطور بصمت، دون أن تظهر أعراض واضحة في البداية.
لذلك، حتى إذا كنت تشعر بأنك بخير، احرص على إجراء الفحوصات المناسبة بشكل دوري، حسب عمرك، وتاريخك الصحي والعائلي.
قبل أن يُرسل لك جسمك إنذارًا… كن
أنت المبادر بالاطمئنان عليه.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پشکنینی خوێن
:-
📞07517004844
📍هەوڵیر -شەقامی کۆرنیش ٥ حەسارۆک

02/09/2026

حەزت بە خواردنی سماقە؟
ئەوا گوێ بگرە، چونکە سماق تەنها بۆ تام و خۆشکردنی خواردن نییە!

سماق دەتوانێت بەشێک بێت لە خواردنی تەندروست و هاوسەنگ، و چەندین ماددەی دژە ئۆکسێن لەخۆ دەگرێت.

لە ڤیدیۆکەماندا باسمان لە سوودە تەندروستییەکانی سماق کردووە و ئەوەی چۆن دەتوانیت بە شێوەیەکی دروست لە خواردنتدا بەکاری بهێنیت.

📌کۆمەلگەی پزیشکی سپارتا
📍هەولێر -شەقامی کۆرنیش ٥ حەسارۆک

خورما… بچووکە، بەڵام پڕە لە سوود!خورما تەنها خواردنێکی شیرین نییە؛ سەرچاوەیەکی باشە بۆ وزە، ڕیشاڵ و چەندین ماددەی خوێندر...
01/09/2026

خورما… بچووکە، بەڵام پڕە لە سوود!

خورما تەنها خواردنێکی شیرین نییە؛ سەرچاوەیەکی باشە بۆ وزە، ڕیشاڵ و چەندین ماددەی خوێندراوەیی کە دەتوانێت بەشێک بێت لە خواردنی تەندروست و هاوسەنگ.
بەڵام لە یەک خاڵ گرینگە تێبگەین
هیچ خواردنێک، تەنانەت ئەگەر زۆر بەسوودیش بێت، بە تەنیا ناتوانێت هەموو پێداویستییەکانی جەستە دابین بکات.
جەستەکەت تەنها وزە ناوێت؛
پرۆتین، ڤیتامین، کانزا، ڕیشاڵ، چەورییە بەسوودەکان و ئاویش پێویستە.
بۆیە خورما لە شوێنی خۆیدا زۆر جوانە؛
لەگەڵ ماست، گۆز و بادەم، یان وەک بەشێک لە خواردنێکی هاوسەنگ.

التمر… صغير الحجم، لكنه غني بالفوائد!
التمر ليس مجرد طعام حلو؛ بل هو مصدر جيد للطاقة والألياف، ويحتوي على العديد من العناصر الغذائية التي يمكن أن تكون جزءًا من نظام غذائي صحي ومتوازن.
لكن من المهم أن نفهم نقطة أساسية
لا يوجد طعام واحد، مهما كانت فوائده كثيرة، يستطيع وحده أن يوفّر جميع احتياجات الجسم.
فالجسم لا يحتاج إلى الطاقة فقط، بل يحتاج أيضًا إلى البروتين، والفيتامينات، والمعادن، والألياف، والدهون الصحية، والماء.
لذلك، للتمر مكانه الجميل ضمن نظامك الغذائي، ويمكن تناوله مع اللبن، أو المكسرات مثل الجوز واللوز، أو كجزء من وجبة متوازنة.
تناول التمر واستفد من فوائده، لكن لا تنسَ أن تنوّع غذاءك… لأن صحتك تُبنى من مجموع اختياراتك الغذائية، وليس من طعام واحد.

📌کۆمەلگەی پزیشکی سپارتا
📞07508634828
📍هەولێر شەقامی کۆرنیش -٥حەسارۆک

30/08/2026

شارێکە پڕ لە ژیان، کار، کلتور، مێژوو و خۆشحاڵییەکانی ڕۆژانەمان. 🤍
لە کۆڵانە کۆنەکانی هەولێرەوە تا شوێنە نویەکان ، لە کار و خەریکییەوە تا کات بەسەربردن لەگەڵ خۆشەویستانمان…
هەموومان خەریکی دروستکردنی یادەوەری و داهاتوومانین.

بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانە، شتێک هەیە نابێت لەبیرمان بچێت: تەندروستی.

چونکە بۆ ئەوەی بتوانین ژیانێکی جوانتر بۆ خۆمان و نەوەکانی داهاتوو بنیات بنێین، دەبێت لە خۆمانەوە دەست پێ بکەین.
نەوەیەکی تەندروست، لە مرۆڤێکی تەندروستەوە دەست پێ دەکات.

ئێمە لە سپارتا هەوڵ دەدەین ڕێگای چاودێریکردنی تەندروستیتان ئاسانتر بکەین؛ چونکە تەندروستی تەنها چارەسەرکردن نییە، بەڵکو بەشێکە لە شێوازی ژیانمان.

هەولێر بۆ ژیان…
تەندروستی بۆ داهاتوو
📌کۆمەلگەی پزیشکی سپارتا
📍هەولێر -شەقامی کۆرنیش ٥حەسارۆک

ڕاستە یان تەنها قسەی پیرێژنانە؟دەڵێن ئەگەر دایک حەزی بە شیرینی زۆر بێت، کۆرپەلەکە کوڕە!ئەگەر حەزی بە خوێ بێت، کچە!هەندێک...
29/08/2026

ڕاستە یان تەنها قسەی پیرێژنانە؟
دەڵێن ئەگەر دایک حەزی بە شیرینی زۆر بێت، کۆرپەلەکە کوڕە!
ئەگەر حەزی بە خوێ بێت، کچە!
هەندێکیش دەڵێن شێوەی سک، ڕووناکی ڕووخسار و تەنانەت دڵەڕاوکێی دایک دەتوانێت جۆری کۆرپەلەکە دیاری بکات!
بەڵام… ئایا ئەمانە بنەمای زانستییان هەیە؟
یان تەنها قسەیەکی کۆنە کە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر دووبارە دەبێتەوە؟
لە ڕاستیدا، گرنگترین شت ئەوەیە کۆرپەلەکەت بە تەندروستی و سەلامەتی بێتە دونیا.
بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست، لە دایکەوە دەست پێدەکات
لە کۆمەڵگەی پزیشکی سپارتا لەگەڵتە لەم ڕێگایەدا؛ بە رێنمایی دکتۆرانی ئافرەتانی شارەزا و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بۆ چاودێریکردنی دایک و کۆرپەلە.
CTG یەکێکە لەو ئامێرە تایبەتانەی کە لە کاتی چاودێریکردنی دایک و کۆرپەلەدا بەکاردێت؛ لێدانی دڵی کۆرپەلە و گرژییەکانی ماسولکەکانی ڕەحەم تۆمار دەکات و یارمەتیدەدات دکتۆر بە شێوەیەکی باشتر دۆخی کۆرپەلە و دایک چاودێری بکات.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی دکتۆرانی ئافرەتان و ئامێرە تایبەتەکانی کۆمەڵگەی پزیشکی سپارتا:
07508634828📞
📍هەولێر -شەقامی کۆرنیش ٥ حەسارۆک

گرینگە بزانیت، کاتێک چارەسەری قژت بە دەرمان، حەب یان شامپۆ دەکەیت، خواردن و شێوازی ژیانیش بەشێکی گرینگی چارەسەرەکەن ‼️هە...
27/08/2026

گرینگە بزانیت، کاتێک چارەسەری قژت بە دەرمان، حەب یان شامپۆ دەکەیت، خواردن و شێوازی ژیانیش بەشێکی گرینگی چارەسەرەکەن ‼️

هەر یەک لەو پێکهاتانەی لە سڵایدەکاندا باسمان کردووە، ڕۆڵێکی گرینگی لە تەندروستی و بەهێزی قژدا هەیە و دەتوانیت لە ڕێگەی خواردنەوە بەدەستیان بهێنیت.

بۆ ئاسانکاری، سەرچاوەکانیانمان بۆت جیاکردووەتەوە لە نێوان خواردنی ڕووەکی و ئاژەڵی، تا بە پێی حەز و شێوازی خواردنت هەڵبژێریت.

لەگەڵ هەموو ئەمانەش، پشکنین لەبیر مەکە!
چونکە دۆزینەوەی هۆکاری کێشەی قژت یارمەتیدەدات زووتر بگەیتە چارەسەری گونجاو.

قژێکی تەندروست، لە خواردنی تەندروست و ژیانی تەندروستەوە
دەست پێدەکات.

من المهم أن تعرفي أنه عند علاج مشاكل الشعر بالأدوية أو الحبوب أو الشامبو، فإن الغذاء ونمط الحياة لهما دور مهم أيضاً في دعم صحة الشعر.

كل عنصر غذائي ذكرناه في السلايدات له دور مهم في صحة وقوة الشعر، ويمكن الحصول عليه من خلال الغذاء.

ولسهولة الاختيار، قمنا بتقسيم مصادر هذه العناصر إلى مصادر نباتية وحيوانية، لتختاري منها ما يناسب نظامك الغذائي وتفضيلاتك.

ومع كل ذلك، لا تنسي الفحوصات!
لأن معرفة سبب مشكلة الشعر تساعدك على الوصول إلى العلاج المناسب بشكل أسرع.
الشعر الصحي يبدأ من غذاء صحي
ونمط حياة صح.
📞07517004844
📍هەولێر -شەقامی کۆرنیش ٥حەسارۆک

27/08/2026

ددانەکانت تەنها بۆ جوانی نیین…

ددان بەشێکی زۆر گرنگی جەستەن . خواردن و هەرسکردنەوە بگرە تا شێوەی قسەکردن و متمانەبەخۆبوونمان.
بۆیە چاوەڕێی ئازار مەکە بۆ ئەوەی گرنگی بە ددانەکانت بدەیت.
پاککردنەوەی ڕۆژانە، پشکنینی بەردەوام و سەردانی پزیشکی ددان، هەمووی هەنگاوێکن بۆ ئەوەی ددانەکانت تەندروست و پێکەنینەکەت جوان بمێنێتەوە.
پێکەنینێکی جوان لە ددانێکی تەندروستەوە دەست پێدەکات.

أسنانك ليست للجمال فقط…
الأسنان جزء مهم جدًا من صحة الجسم؛ فهي تساعدنا على مضغ الطعام وهضمه، وتؤثر أيضًا في طريقة كلامنا وثقتنا بأنفسنا.
لذلك لا تنتظر الألم حتى تبدأ بالاهتمام بأسنانك.
التنظيف اليومي، والفحوصات الدورية، وزيارة طبيب الأسنان بانتظام… كلها خطوات بسيطة تحافظ على صحة أسنانك وجمال ابتسامتك.
ابتسامة جميلة تبدأ بأسنان صحية.
📌کۆمەلگەی پزیشکی سپارتا
📞07511604243
📍هەولێر شەقامی کۆرنیش -٥حەسارۆک

دیارییەکانی سپارتا بۆ یادی مولودی پێغەمبەر (د.خ)بە بۆنەی مولودی پێغەمبەر ﷺ، سپارتا ئەم دیارییە تەندروستییە بێبەرامبەرانە...
24/08/2026

دیارییەکانی سپارتا بۆ یادی مولودی پێغەمبەر (د.خ)

بە بۆنەی مولودی پێغەمبەر ﷺ، سپارتا ئەم دیارییە تەندروستییە بێبەرامبەرانە پێشکەشی ئێوە دەکات:

🩸 پشکنینی خوێن
• ٢١ پێکهاتەی CBC
• ESR ـ نیشاندەری هەوکردن
• Glucose ـ شەکری خوێن
• TG & Chol ـ چەورییەکانی خوێن
• GUE ـ پشکنینی گشتی میز

👨🏻‍⚕️ د. هێمن جەواد سابر
پزیشک لە کۆمەڵگەی پزیشکی سپارتا
🩺 راوێژکاری بێبەرامبەر

🩺 کەڵەشاخ (عیجامە)
👩🏻 بۆ ئافرەتان: ١٠ی بەیانی ـ ١٢ی نیوەڕۆ
👨🏻 بۆ پیاوان: ١ی نیوەڕۆ ـ ٣ی دوای نیوەڕۆ

🦷 راوێژکاری لای دکتۆری ددان ـ بێبەرامبەر

💊 دیارییەکی تایبەت لە دەرمانخانەی سپارتا

📌 تۆمارکردن سنووردارە

⚠️ بۆ پشکنینی خوێن، پێویستە هیچ خواردنێکت نەخواردبێت بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر
پشکنینەکان دوای کاتژمێر ٩ی بەیانی دەست پێدەکەن.

🤍 مولود، یادێکە لە میهرەبانی؛
ئێمەش ئەم یادە بە خزمەتکردن بۆ تەندروستی تۆ دەژینەوە.

📌 کۆمەڵگەی پزیشکی سپارتا

📞 دکتۆرەکان: 07508634828
📞 تاقیگە: 07517004844
📞 ددان: 07511604243
📞 دەرمانخانە: 07508662767

📍 هەولێر، شەقامی کۆرنیش، ٥ حەسارۆک

Address

Iraq-erbil
Irbil

Telephone

+9647517004844

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمەڵگای پزیشکی سپارتا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share