Erbil Technical Health and Medical College

Erbil Technical Health and Medical  College Health Education

بەرواری ( ١٢-٥-٢٠٢٦) بەرێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر پێشوازی لە  ( م کۆڤان...
12/05/2026

بەرواری ( ١٢-٥-٢٠٢٦) بەرێز ( پ ی د مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر پێشوازی لە ( م کۆڤان عمر ) بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کرد باسیان لەچەند پرسێکی زانستی و کارگێری کرد .

سوپاس و پێزانین لەلایەن راگری کۆلێژ بەخشرایەوە .بەرواری (١١-٥-٢٠٢٦) بەرێز ( پ . ی. د. مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکن...
11/05/2026

سوپاس و پێزانین لەلایەن راگری کۆلێژ بەخشرایەوە .

بەرواری (١١-٥-٢٠٢٦) بەرێز ( پ . ی. د. مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( د . احمد نوزاد ) یاریدەدەری راگر بەناوی راگرایەتی و ئەنجومەنی کۆلێژ سوپاس و پێزانینیان بەخشیە بەرێزان ( م . پەروەر سعدی شریف ) لە راگرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی ( نۆبڵ) ی تایبەت لە پای پاڵپشتی و پێشکەشکردنی هەندێ کەل و پەلی پزیشکی بۆ تاقیگەکانی کۆلێژەکەمان ،دواتر ( پ . د. کاروان سلو نجم ) و چەند مامۆستایەکی تری کۆلێژ وەکو سەرپەرشتیار و رێکخستن و هەمەهەنگی نێوان ئەم دوو دامەزراوە سوپاس و پێزانینیان پێ بەخشرا لە پای کارە کارگێری و زانستیەکانیان .

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی کرد ، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی بەسەرکردەوە  .بەرواری (١٠-٥-٢٠٢٦) بەرێز ( پ...
10/05/2026

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ سەردانی کۆلێژی کرد ، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی بەسەرکردەوە .

بەرواری (١٠-٥-٢٠٢٦) بەرێز ( پ . ی . د. بۆتان مجید ئاسنگەر ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ( پ. ی. د. مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( د . احمد نوزاد ) یاریدەدەری راگر سەردانی گشت هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیان بۆ ( کۆتا تاقیکردنەوەی سیمستەری بەهارە ) کرد ، لەم بەسەر کردنەوەیە بۆ زیاتر ئاگادار بوون لە پرۆسەکە و گوێ گرتن بۆ داواکاریەکان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ گشت قوتابیان خواست ، دواتر سەردانی لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانیان کرد سوپاس و پێزانینان ئاراستە کردن لەپای هەوڵ و ماندوبوونیان لە پرۆسەی کۆتای تاقیکردنەوەکانی ئەم ساڵی قوتابیان .

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .

راگری کۆلێژ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی کرد .بەرواری (٩-٥-٢٠٢٦) بەرێز ( پ. ی. د. مراد امیر احمد ) راگری کۆلێ...
09/05/2026

راگری کۆلێژ سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیانی کرد .

بەرواری (٩-٥-٢٠٢٦) بەرێز ( پ. ی. د. مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و ( د . احمد نوزاد ) یاریدەدەری راگر سەردانی گشت هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی قوتابیان بۆ ( کۆتا تاقیکردنەوەی سیمستەری بەهارە ) کرد ، لەم بەسەر کردنەوەیە بۆ زیاتر ئاگادار بوون لە پرۆسەکە و گوێ گرتن بۆ داواکاریەکان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ هەموو قوتابیان خواست ، دواتر سەردانی لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکانیان کرد سوپاس و پێزانی بەناوی راگرایەتی و ئەنجومەنی کۆلێژ ئاراستە کردن لەپای هەوڵ و ماندوبوونیان بەشێوەیەکی زانستی بەرنامە بۆداڕێژراو لەبەڕێوەبردنی پرۆسەی کۆتای تاقیکردنەوەکانی ئەم ساڵی قوتابیان .

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .

شەشەمین کۆنفرانسی زانستی قوتابیان بەرێوەچوو.بەرواری (٧-٥-٢٠٢٥)  بەئامادەبوونی بەرێز ( پ . د. ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زا...
07/05/2026

شەشەمین کۆنفرانسی زانستی قوتابیان بەرێوەچوو.

بەرواری (٧-٥-٢٠٢٥) بەئامادەبوونی بەرێز ( پ . د. ادریس محمد طاهر ) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو بەڕێز ( پ . ی. د . مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان ، شەشەمین کۆنفرانسی زانستی قوتابیان لەژێر دروشمی ( بیرۆکەکانمان داهاتوو دەنەخشێنن )لە کەمپی یەکی زانکۆ بەڕێوەچوو ،ئەم کۆنفرانسە بەمەبەستی توێژینەوەکانی دەرچوونی قوتابیان بوو ، قوتابیانی کۆلێژەکەمان بەشداریان تێدا کرد بە چەندین پرۆژەو بیرۆکەو توێژینەوەی زانستی جیاواز .

هۆبەی راگەیاندن و چالاکیەکان .

بەرواری (٢٨-٤-٢٠٢٦) شاندێکی باڵای کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور بەشدارییان کرد لە مەراسیمی وێنەگرتنی دەرچوونی قوتابيانى ب...
29/04/2026

بەرواری (٢٨-٤-٢٠٢٦) شاندێکی باڵای کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور بەشدارییان کرد لە مەراسیمی وێنەگرتنی دەرچوونی قوتابيانى بەشی پەلی دەستکرد و پاڵپشتەكان،
لەلایەن لیژنەکەوە دیاری پێشکەش بە قوتابيان کرا، لە بەرامبەریشدا بەش بڕوانامەی سوپاس و پێزانینیان پێشکەش بە لیژنەکە کرد، قوتابیان قەلغانی ڕێزلینانیان پێشکەش بە لیژنەکە کرد.

28/04/2026
ئاهەنگی وێنەی دەرچووان بەڕێوەچوو.بەرواری(٢٨-٤-٢٠٢٦) بەئامادەبوونی بەڕێز (  پ . ی .د . مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکن...
28/04/2026

ئاهەنگی وێنەی دەرچووان بەڕێوەچوو.

بەرواری(٢٨-٤-٢٠٢٦) بەئامادەبوونی بەڕێز ( پ . ی .د . مراد امیر احمد ) راگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ( د . احمد نوزاد ) یاریدەدەری راگر و ژمارەیەک لە مامۆستایان ، لەڕێورەسمێکدا ئاهەنگی وێنەی دەرچووان بۆ بەشەزانستیەکان بەرێوەچوو ،
ڕاگری کۆلێژ سوپاس و پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان و قوتابیان کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆیان خواست کە بۆ ئەمساڵیش کۆمەڵێک قوتابیان پێگەیاند لە بەشە جیاوازەکان بۆ خزمەتی کۆمەڵگەو ووڵاتەکەمان .

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان.

کۆتایی بەخولێکی تۆپی پێی بچووکراوە هات .بەرواری(٢٧-٤-٢٠٢٦) بەئامادەبوونی بەڕێز( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکن...
27/04/2026

کۆتایی بەخولێکی تۆپی پێی بچووکراوە هات .

بەرواری(٢٧-٤-٢٠٢٦) بەئامادەبوونی بەڕێز( پ ی د مراد امیر احمد ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی هەولێر ، و بەڕێزان ( د . احمد نوزاد) یاریدەدەری راگر و (پ د نجات جبار احمد ) سەرۆکی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان و (دکتۆر مهدی خالد ) سەرۆکی بەشی چارەسەری سروشتی و بەشێک لەمامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی ئامادەبوو ، یاری کۆتایی بەڕێوە چوو لەنێوان ( شیکاری نەخۆشیەکان قۆناغی چوارەم و چارەسەری سروشتی قۆناغی سێیەم ) لەم یاریە قوتابیانی قۆناغی چوارەمی شیکاری نەخۆشیەکان بەئەنجامی (٤-٢) یاریەکەیان بردەوە دواتر خەڵات و جامی خولەکە بەخشراییەوە لەلایەن ئامادەبووان و خولەکە بەسەرپەرشتی ( م شۆپان عزیز) بەڕێوەچوو .

ساڵانە هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان چەندین خولی وەرزشی و خولی جۆراراو و هەمەرەنگ دەکاتەوە بۆ رەخساندنی کەشێکی چێژ بەخش بە چینی قوتابیان.

هۆبەی ڕاگەیاندن و چالاکیەکان .

Address

Erbil/Rasti Qr./Pirbal Mahmud Street
Irbil
هه‌ولێر-گه‌ڕه‌كیڕاستی-شه‌قامیپیرباڵمه‌حمود

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Erbil Technical Health and Medical College posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share