تاقیگەی شیکاری نەخۆشیەکان Medical laboratoy Tacnical

  • Home
  • تاقیگەی شیکاری نەخۆشیەکان Medical laboratoy Tacnical

تاقیگەی شیکاری نەخۆشیەکان Medical laboratoy Tacnical تاقیگەی شیکاری نەخۆشیەکان Medical laboratory tacnical

پشکنینی CBCچیە؟ بابەتێکی زۆر گرنگە، دەکرێت لەزۆربەی تاقیگەکان ئەو پشکنینە بکرێت بە پێویستم زانی هەندێک شیکاری زانستی ڕوو...
07/03/2023

پشکنینی CBCچیە؟

بابەتێکی زۆر گرنگە، دەکرێت لەزۆربەی تاقیگەکان ئەو پشکنینە بکرێت بە پێویستم زانی هەندێک شیکاری زانستی ڕوونبکەمەوە،لەبارەی ئەو پشکنینەوە تا هەمووان سوودی لێوەرگرن چۆنیەتی لێکدانەوەی ئەگەرەکان.

ئەگەر WBC زیاد بێت وRBC و PLT کەم بێت ئەوە Leukemia واتا شێرپەنجەیە.
ئەگەرWBC زیاد بێت وRBC و PLT ئاسایی بوون ئەوا التهابە(هەوکردنە) بە پێی جۆری WBC یەکان جۆری التهابەکە دیاری ئەکرێت.
1- LYM(Lymphocytes)
زیاد بێت ئەوا جۆری التهابەکە (ڤایرۆسی)یە.
2- (MID)Monocytes
زیادبێت ئەوا جۆری التهابەکەی glandular fever
3- Neutrophils
زیاد بێت جۆری هەوکردنەکەی (بەکتریایە).
4- Eosinophil
زیادبێتئەوا جۆری التهابەکە هەستیاریە(allergic) یان (parasite) یە.
5- Basophils
زیادبێت ئەوا جۆری التهابەکە Immune disease

❤ئەگەر RBC زیاد بوو بەڵام WBC و Plat ئاسایی بوون ئەوا (Secondary polythemia) یە.

❤ئەگەر Platو RBC و WBC زیاد بێت ئەوا(polycythemia Vera)یە.

❤ئەگەر Platو RBCو WBC کەم بێت ئەوا (Pancytopenia) یە.

❤ئەگەر RBC کەم بێت ئەوا(Anemia) یە.

بۆ زانینی جۆری کەم خوێنی :
🤍ئەگەرRBC کەم بێت هەروەها MCVوMCHوMCHC کەم بێت ئەوا (Microcytic hypochromic anemia) یە هەمان نیشانەی ئەو جۆرە کەم خوێنییانەی هەیە
Thalassemia,iron deficiency,Chronic disease .
🤍ئەگەر RBC کەم بێت هەروەها MCV,MCH,MCHC زیاد بێت ئەوا(Macrocytic anemia)یان(megaloblastic anemia)یان (hemolytic anemia)کە بەهۆی کەمی ڤیتامینیB12و B9 .
🤍
ئەگەر RBCکەم بێت MCV,MCH,MCHCئاسایی بوون ئەوا ( Normocytic).
🤍ئەگەر Platelets کە م بێت ئەوا (Throbocytopenia) یە.
شیکاری هێماکان بەزمانی شیرینی کوردی
1-WBC --------------پێوانی ڕێژەی خرۆکە سپی یەکانە
2-MID --------------پێوانی ڕێژەی مۆنۆسایتەکانە
3-GRD -------------پێوانی ڕێژەی گرانۆلۆ سایتەکانە
4- LYM -------------پێوانی ڕێژەی لیمڤۆ سایتەکانە
5- HGB ------------پێوانی ڕێژەی هیمۆگلۆبینە
6-HCT --------------پێوانی ڕێژەی خوێنە
7-RBC -------------پێوانی ڕێژەی خرۆکە سورەکانە
8-MCV ------پێوانی تێکڕای قەبارەی خرۆکە سورەکانە
9-MCH -----تێکڕای بڕی هیمۆگلۆبینەلەخرۆکەیەکی سوردا
10-MCHC ------تێکڕای خەستی هیمۆگلۆبینە لە خرۆکەیەکی سووردا
11- RDW -------بڕی گۆرانی قەبارەی خرۆکە سورەکانە
12- PLT --------پێوانی ڕێژەی پەرەکانی خوێنە
13- MPV ---------پێوانی قەبارەی پەڕەکانی خوێنە
14- PDW ------فراوانی دابەشبوونی پەڕەکانی خوێنە
15- LPCR -----پێوانی تێکڕای خەستی پەڕەگەورەکانی خوێنە.
Preparedby:Usra Sarhang

ئایا گروپی خوێن ده‌گۆڕێت؟ وه‌ چۆن ده‌گۆڕێتبەڵێ ئەتوانرێ بگۆڕدرێت بە دوو شێواز..یەکەم:بە یەکجاری و هەتا هەتایی دووەم:بۆ م...
22/02/2023

ئایا گروپی خوێن ده‌گۆڕێت؟ وه‌ چۆن ده‌گۆڕێت

بەڵێ ئەتوانرێ بگۆڕدرێت بە دوو شێواز..
یەکەم:بە یەکجاری و هەتا هەتایی
دووەم:بۆ ماوەیەکی کاتی
یەکەم: ئەم جۆرەیان بە چاندنی مۆخی ئێسکە..بە شێوەیەک کە نەخۆشەکە گڕوپی خوێنەکەی ئەگۆڕدرێت بۆ جۆری بەخشەرەکە ئەگەر بێت و گڕوپیان جیاواز بێت.چۆن؟
کاتێ مۆخی ئێسکی بەخشەر دا ئەنرێت بۆ نەخۆش ئەوا ستیم سێڵی نەخۆش لەناو ئەچێت و ستیم سێڵی بەخشەر جێگەی ئەگرێتەوە کە هەر لەگەڵ یەکەم وەجبەی بەرهەم هێنانی خڕۆکەی سور ئیتر خڕۆکەکەش هەموو سیفاتەکانی خوێنی بەخشەرەکە وەر ئەگرێت و بە گڕوپی خوێنیشەوە
چونکە ستیم سێڵ خوێن بەرهەم دێنێت و سیفاتیشی پێ ئەبەخشێ .لەبەر ئەوەی ستیم سێلەکە هی بەخشەرە و سیفاتەکانیشی هەر ئەبێتە هی بەخشەر.. بە زۆری ئەم جۆرەیان بەخشەرەکان گڕوپی O-ve ین ..ئە جۆرەیان یەکجاریەوە ئیتر گروپی خوێنی ئەم کەسە ئەبێتە هی بەخشەر و ناگەڕێتەوە باری پێشوو

دووەم..بەشێوەی کاتی.
بۆ ئەوەی ڕوونتر بێت ئەیکەین بە دوو بەشەوە
کورتخایەن و درێژخەیەن
کورتخایەن:ئەو جۆرانەن کە بەهۆی زۆر وەرگرتنی خوێن بەتایبەتی خوێنی O-ve ئەوا نەخۆشەکە بۆ ماوەیەکی کاتی تاخۆی دەست ئەکاتەوە بە خوێن دروست کردن جۆری خوێنەکەی ئەگۆڕێت.
یاخود بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری سیستەمی بەرگری لەش کە ئەنتیجینی سەر خڕۆکەکان تێک ئەشکێنێ و گروپیان ئەگۆڕێت یاخود چارەسەری کیمیایی و یاخود هەنێ جۆری دەگمەنی شێرپەنجە و نەخۆشی لیوکیمیای خوێن
بەڵام ئەمانە هەمویان دوورترین مەودایان هەفتەیەک شتێ زیاتر یا کەمترە و گروپی خوێن ئەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی

درێژ خایەن

گۆڕینی خوێن بەهۆی بەکتریاوە
بەکتریا هەیە کە کار ئەکات لەسەر گۆڕینی گڕوپی خوێن وە ئەو بەکتریایە لە توانایدایە کە جۆرە جیاوازەکانی خوێن بگۆڕێت بۆ جۆری o کە ئەویش ئەتوانرێ بەئاسانی ببەخشرێتە گڕوپەکانی تر

- دووجۆر بەکتریامان هەیە ئەوانیش :-

-Elizabethkingia meningosepticum.

-Bacterioides fragilis
جۆرە ئەنزیمێک دەر ئەکەن کە ئەتوانرێ لە ڕێگەیەوە ئەنتیجینەکانی سەر خڕۆکەی سور لا ببەن و بیگۆڕن بە گڕوپیo لە هەردوو گڕوپی Aو B

1- Bacterioides fragilis:
گڕام نێگەتیڤە
لە ژینگەی بێ هەوای دا ئەژیت
ناتوانێت جوڵەبکات
بەشێوەی سروشتی لە کۆڵۆنی مرۆڤدا هەیە و ڕێژەی زۆرینەی بەکتریای کۆڵۆن پێکدێنێت
ئەبێتە هۆی هەوککردن و التهابات ئەگەر بێت و بەهەر هۆکارێک بێت لە شوێنی سروشتی خۆی بجوڵێت

Bacteroides fragilis
ئەم بەکتریایە لە توانای دایە جۆرێک ئەنزیم بەرهەم بێنت بەناوی
- Alpha-galactosidase
کە ئەتوانێ گڕوپی جۆری B ی بگۆڕێ بۆ گڕوپی O لە ژینگەیەکی ئارام بۆی لە ماوەی تەنها دوو کاتژمێر
باڵام..لەگەڵ کۆتایی هاتنی تەمەنی خڕۆکەی سور و بەرهەم هاتنی وەجبەی نوێ لە مۆخی ئێسکەوە گڕوپی خوێنەکە ئەچێتەوە،باری ئاسایی خۆی کە بەشێوەیەکی سروشتی حەوت ڕۆژە یاخود بە وەرگرتنی چارەسەر دژی بەکتریاکە..بۆ یە بە درێژخایەن پۆڵینم کرد چونکە دوای بەرهەم هاتنی خڕۆکەی سوری نوێ و گۆڕانی بۆ گڕوپە ئەسڵەکەی تەنها بە دوو کاتژمێر ئەچێتەوە بۆ گڕوپی O هەتا ئەوکاتەی یا بەکتریاکە لەناو ئەچێت یا ژینگەکەی تێک ئەچێت..کە ڕەنگە هەتا پێزانینی مان یا ساڵیش بخایەنێت

2- Elizabethkingia meningosepticum.
ئەمیشیان گڕام نێگەتیڤە و بەشێوەی سروشتی و ئاسای لە ڕیخۆڵەی مرۆڤدا هەیە و پێ ی ئەوترێت
(Flavobacterium meningosepticum)
ئەبێتە هەۆی نەخۆشی لەبارودۆخەناسروشتیەکان و لەگەڵیشا ئەنزیمێک دەر ئەکات بەناوی
Alpha acetylgalactosaminidase
کە ئەمیشیان هەڵەستێ بەتێکشکاندی ئەنتیجینی سەر گڕوپی Aو گۆڕینی بە گڕوپی O
ئەمیش وەک جۆری پێشتری بە وەرگرتنی چارەسەر و کۆتایهاتن بەبارەنائاساییەکەی و بەبەرهەم هاتنی وەجبەی نوێ خڕۆکەی سور جۆری خوێنەکە ئەچێتەوە باری پێشوو

میکانیزمی گۆڕینی گڕوپی خوێن چۆنە..بۆ زیاتر تێگەیشتن
بە شێوەیەکی سروشتی هەرسێ گڕوپی Aو Bو AB لەسەر ڕووی خڕۆکەکانیان ئەنتیجینی Aیاخود B یاخود ABهەیە
بەڵام Oهەیچ ئەنتیجینێکی نی یە..بۆیە تێکشکان و نەمانی ئەم ئەنتیجینانەنە ئەوا ئەبن بە گڕوپی O

وە هەرچەند کەمە و دەگمەنە بەڵام هەنێ جار گڕوپی خوێنەکان جگە لە O لە کەسانی زۆر بەتەمەنەکان ئەگۆڕێت بە هۆی بێهێزی سیستەمی بەرگری و ئەنتیجینی سەر ڕووی خڕۆکە سورەکە

بەهیوای سوود بۆ هەمولایەک
❤❤❤

پێغەمبەر ‌ﷺ نەهی کردووە لەم کارو کردەوانەی خوارەوە:1. نەهی کردووە لە نانخواردن به لەشگرانی یەوە چونکە هەژاری بە دوادا دێ...
02/01/2023

پێغەمبەر ‌ﷺ نەهی کردووە لەم کارو کردەوانەی خوارەوە:

1. نەهی کردووە لە نانخواردن به لەشگرانی یەوە چونکە هەژاری بە دوادا دێت .
2 . نەهی کردووە لە میز کردن لە ژێر درەختی بەرداردا یان سەرە ڕێگا .
3 . نەهی کردووە بە نانخواردن بە دەستی چەپ ، هەروەها نەهی کردووە لە سەر تێری نان بخورێت .
4 . هەروەها نەهی کردووە لەوەی ژنان شوێنی جەنازە بکەون .
5 . هەروەها نەهی کردووە لەوەی وێنەی ڕۆح لە بەر بکێشرێت چونکە لە قیامەتا داوا لەو کەسە دەکەن ڕۆح بکاتە بەری ئەو ڕۆح لە بەرە کەوا توانایشی نیە .
6 . نەهی کردووە لەوەی هیچ گیانلەبەرو ڕۆح لە بەرێک ئاگری پێوە بنرێ و بسووتێنرێ .
7 . نەهی کردووە لەوەی جنێو بە ئاین بدرێ .
8 . نەهی کردووە لەوەی سەتڵی خۆڵ و خۆڵ لە ناو ماڵ دابنرێ چونکە ئەوە ماڵی شەیتانە .
9 . نەهی کردووە لەوەی ژن لە ماڵ بچێتە دەر بێ ڕازی بوون و مۆڵەت وەرگرتن لە پیاوەکەی ، ئەگەر بێ پرس چووە دەرەوە فریشتەکان نەفرەتی لێ ئەکەن تا ئەگەڕێتەوە .
10 . نەهی کردووە لەوەی ژنان جگە لە پیاوەکانی خۆیان بۆ پیاوانی تر خۆیان بڕازێننەوە .
11 . نەهی کردووە لە غەیبەت کردن و گوێ گرتن لەو کەسەی غەیبەت ئەکا .
12 . نەهی کردووە لەو کەسەی فیتنەیی ئەکاو لەو کەسەیشی کە گوێ ی لێ ئەگرێ .
13 . نەهی کردووە لەوەی لە قاپی ئاڵتوون و زیو خواردن و خواردنەوە بخورێتەوە .
14 . هەروەها نەهی کردووەو خودا لەعنەتی لەو کەسە کردووە مەشرووب دروست ئەکاو لەو کەسەی ئەیفرۆشێ و لەو کەسەی ئەیکڕێ و لەو کەسەیشی کە هەڵی ئەگرێ و لەو کەسەیشی کە ئەیخواتەوە هەرکەس مەشرووب بخواتەوە تا 40 ڕۆژ نوێژی قبوڵ نابێ .
15 . نەهی کردووە لە وەرگرتنی ڕیباو سوودو شایەتیدانی بە زۆرو نوسینی ڕیبا خودا لەعنەتی کردووە لەو کەسەی ڕیبا ئەخواو لە کاتبەکەی و لە وەکیلەکەی و لە شایەتەکانیشی .
16 . نەهی کردووە لە لێدان و پیاکێشان بە دەم و چاوی ئاژەڵاندا .
17 . نەهی کردووە لەوەی پیاو سەیری عەورەتی پیاو بکات ، هەر کەس ئەوە بکات 70 هەزار فریشتە نەفرەتی لێ ئەکەن .
18 . نەهی کردووە لەوەی ئافرەت تەماشای عەورەتی ئافرەت بکات .
19 . نەهی کردووە لەوەی فوو لە خواردن و خواردنەوەی گەرم بکرێت بە مەبەستی سارد کردنەوە یان فووکردن لە شوێنی سوجدە بردن .
20 . نەهی کردووە لەوەی نوێژ بکرێت لە گۆڕستان و سەرە ڕێگەو ناوشیو کەندەڵان و شوێنی ئاژەڵ و سەربانی کەعبە .
21 . نەهی کردووە لە کوشتنی هەنگ .
22 . نەهی کردووە لەوەی جگە لە خوا سوێند بە هیچ شتێکی تر بخورێت .
23 . نەهی کردووە لەوەی لە کاتی ووتارو نوێژی هەینی دا قسە بکرێت هەر کەس قسە بکات نوێژەکەی هەینی قبوڵ نابێت .
24 . نەهی کردووە لەوەی لە کاتی خۆرهەڵهاتن دا نوێژ بکرێت هەتا خۆر بە ئەندازەی کەوانێک بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان هەروەها لە کاتی خۆر ئاوا بوون دا تا تەواو خۆر ئاوا ئەبێت .
25 . هەروەها نەهی کردووە لەوەی 6 ڕۆژ بە ڕۆژوو بین ئەویش 4 ڕۆژەکەی جەژنی قوربان لە گەڵ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە گەڵ ڕۆژی یوم شک .
26 . نەهی کردووە لەوەی وەک ئاژەڵ بە پاڵکەوتنەوە دەم بخەینە ناو ئاو ئاو بخۆینەوە بەڵکو بە دەست بیخۆینەوە .
27 . نەهی کردووە لەوەی تف و چڵم و بەڵغەم ڕۆ بکەینە ناو بیرو ئاوی خواردنەوەی ئاوی وەستاو .
28 . نەهی کردووە لەوەی شتێک بە کرێ بگرین ئیشی پێ بکەین تا پێش ئەوەی بڕی کرێکەی بۆ دیاری نەکەین .
29 . نەهی کردووە لەوەی ئاڵتوون بە ئاڵتوون بگۆڕینەوە بە زیادە بەڵکو دەبێ تەنها سەر بە سەر بێ .
هەموو ئەمانە ئامۆژگاری جوان و بە پێزن لە لایەن پێغەمبەرەکەمانەوەﷺ بۆمان به جێماوە.
ھاورێیان بەڕێزان مەمنون ئەبین 5 کۆمێنتی بۆ بکەن
رەحمەت لە مردوو زیندووت ھاوکاریت جێگای شانازیمە

چی کاتێک خوێن  سەوز دەبێت ؟؟  لە کام جۆری نەخۆشی زیاتردەردەکەوێت؟سەوزبوونی سیڕەم یاخود خوێن لە پێنج حاڵت و نەخۆشی ڕوو دە...
31/12/2022

چی کاتێک خوێن سەوز دەبێت ؟؟
لە کام جۆری نەخۆشی زیاتردەردەکەوێت؟

سەوزبوونی سیڕەم یاخود خوێن لە پێنج حاڵت و نەخۆشی ڕوو دەدەن
١- کاتێک ڕێژەی Ceruloplasmin زیاددەبێت و ئەو ماددەیەکی پرۆتینی یە و ڕێژەیەیکی زۆر Copper تێدایە.. لە هەندێک دەرمانەکانی دژە دووگیانی ئیسترۆجین هەیە و هەروەهالە هەندێ حاڵەتی نەخۆشی ویلسۆن
٢-لە ههندێک حاڵەتی دەگمەنی جینەتیک وەکو Biliverdinreductse کە دەبێتە هۆێ کەمبوونەوەی کاریگەری ئەو ئەنزیمەی Bilivirdin بۆ Bilirubin دەگۆڕێت ، بەمەش Bilivirdin و Mesobilivirdin تێکتڵ دەبن و ڕەنگی سەوز دەبەخشنە سیڕەم.
3- لە کاتی بەکارهێنانی Imaging dye کە بۆ دیاری کردنی سەڕەتانی قۆڵۆن بەکاردێت
٤- تووش بون یاخود پیس بوونی خوێن بە بەکتریای Pseudomonas sp. کە توانای گۆڕینی ڕەنگی سیڕەمی هەیە بۆ سەوز
٥- بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی کە Sulfonamide یان تێدایە

خوێن (بە ئینگلیزی: Blood)[١] بەستەرە شانەیەکی شلە کە لە ناو لولەخوێنیەکانی لەشی مرۆڤدا بە ھۆی کاریگەری پۆمپی دڵەوە دەگەڕ...
30/12/2022

خوێن (بە ئینگلیزی: Blood)[١] بەستەرە شانەیەکی شلە کە لە ناو لولەخوێنیەکانی لەشی مرۆڤدا بە ھۆی کاریگەری پۆمپی دڵەوە دەگەڕێت. ئەرکی سەرەکی ئەم تەوشە ئەوەیە کە ئۆکسجین کە سووتەمەنی ڕەسەنی خانەکانە، بە دەستیان بگەیێنێت و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە پاشەڕۆی ئەم مێتابۆلیسمەیە لە خانەکە دوور دەخاتەوە. خوێن لەبەشێکی شل پێکدێت کە پلازمایە (%٥٥ی قەبارەی خوێنە) بەشەکەی دیکەشی خانەکانی خرۆکەی سوور و خرۆکەی سپی و پەرەکانی خوێنە (%٤٥) لەشی مرۆڤێکی پێگەیشتوو نزیکەی ٤–٥ لیتر خوێنی تێدایە هەر لیترێکیش دوو بتڵ خوێنە .

👈هەندێك لەو سوونەتانەی پاداشتی گەورەی هەیە لەلای خودای گەورە گەر ئەنجامی بدەی:.۱ـ ئایا دەزانی هەرکەسێك پارێزگاری لە چوار...
25/12/2022

👈هەندێك لەو سوونەتانەی پاداشتی گەورەی هەیە لەلای خودای گەورە گەر ئەنجامی بدەی:.

۱ـ ئایا دەزانی هەرکەسێك پارێزگاری لە چوار رکعاتی پێش نوێژی نیوەرۆ و پاش نوێژی نیوەرۆ بکات خوای گەورە ئاگری لەسەر حەرام دەکات، پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ :(( هەرکەسێك پارێزگاری لەچوار رکعاتی پێش نوێژی نیوەرۆ و چواری پاشی بکات، ئەوە خودای گەورە ئاگری لەسەر حەرام دەکات)) صحیح الجامع ٦۱۹٥

۲ـ ئایا دەزانی هەرکەسێك چوار رکعات پێش نوێژی نیوەرۆ دوو پاشی دوو پاش مغریب دوو پاش عیشا دوو پێش بەیانی بکات خودای گەورە کۆشکێکی لەبەهەشت بۆ درووست دەکات.

۳ـ ئایا دەزانی کردنی دوو رکعات پێش نوێژی بەیانی خێرترە لەهەموو دونیاو ئەوەی تێدایە.

٤ـ ئایا دەزانی بەکردنی ئەم زکرە ئەگەر لەشەڕێ دژی کافرانیش رات کردبێت خودای گەورە لێت خۆشدەبێت :(( أستغفر الله العظيم الذي لا اله إلا هو الحي القيوم وأتوب إليه))

٥ـ ئایا دەزانی بەخوێندنی دەجار قل هو الله ٲحد خودای گەورە کۆشکێکت لەبەهەشت بۆ دروست دەکات وەك ئەوەش وایە سێجار قورئانت ختم کردبی.

٦ـ ئایا دەزانی باشترین کردەوە لەلای خودای گەورە ئەوەیە کەخۆت قورئان فێربی خەلکیش فێر بکەی.

۷ـ ئایا دەزانی دەرچوونت لەمال بەدەستنوێژەوە بۆ مزگەوت بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەماعەت وەك پاداشتی حاجییەك وایە کەلە ئیحرام دابێت.

۸ـ ئایا دەزانی دووچاو بەئاگری جەهەنەم ناسوتێن : چاوێك لەترسی خودا گریابێت وەچاوێك حەرەسی مسولمانان بێت لەشەری کافران.

۹ـ ئایا دەزانی هەرکاتێك دەستنوێژێکی جوانت شوشت ئینجا ئەم زکرەو دۆعایەت کرد :(( ٲشهد ٲن لا ٳله ٳلا الله وٲن محمدا عبد الله ورسوله)) اللهم اجعلنی من التوابین واجعلنی من المتطهرین. ئەوا هەموو دەرکەکانی بەهەشتی بۆ دەکرێتە پێی دەگوترێت لەکام دەرکە دەچییە ژوور بڕۆ ژوور

۱۰ـ ئایا دەزانی بەخوێندنی ئەم زکرە ئەکەر بەیانی بیکەی بەدل و بەزمان بەیەقینەوە تا ئێوارە بمری دەچییە بەهەشت وەئەگەر هێوارێ بیکەی تا بەیانی بمری دەچییە بەهەشت:(( اللهمَّ أنتَ رَبِّي لآ إلهَ إلاّ أنتَ خَلَقْتَني وَأنا عَبدُكَ، وَأنا على عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ ما استَطَعْتُ. أعوذُ بِكَ مِنْ شرِّ ماصَنَعْتُ. أبوءُ لَكَ بِنِعمَتِكَ عَلَيَّ وَأبوءُ بَذنبـي. فاغفِر لي فإنَّهُ لا يَغفِرُ الذُّنوبَ إلاّ أنتَ )

۱۱ـ ئایا دەزانی هەرکەسێك وەک و بانگ بێژ بلێتەوە بەیەقینەوە دەچێتە بەهەشت.

۱۲ـ ئایا دەتەوێت بمریت بچییە بەهەشت پێغەمبەر علیه السلام دەفەرموێ هەرکەسێك لەپاش هەموو نوێژەکان ئایەت الکرسی بخوێنە بەینی وی و بەهەشت مردنە بمری دەچێتە بەهەشت.

۱۳ـ ئایا دەزانی هەر کەسێك بەیانییان سەد جار هێواران سەد جار بلێ ((سبحان الله وبحمده)) لەرۆژی قیامەت کەس لەو بەشتر نییە مەگەر کەسێك وەك ئەو یان زیاتری گوتبێت

۱٤ـ ئایا دەزانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ هیچ کردەوەیەکی ئەنجام نەداوە نەوەی ئادەم بەقەدەر زکری خودا گەورە کا لەئاگر دووری کە. بۆیە بەردەوام زکری خودای گەورە بکە.

۱٥ـ ئایا دەزانی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ هەرکەسێك بلێ:(( لا ٳله ٳلا الله و الله ٲکبر ولا حولا قوة إلا بالله )) ئەوا خودای گەورە لەهەموو گوناحەکانی خۆشدەبێت ئەگەر گوناحەکانی وەك و کەفی بحریش بن.

بۆیە به ريزم هەولدەن زکرو یادی خودا زۆربکەن چونکە هەر ئەو مان بەکەلك دێت لەرۆژێك کەهەمووی لەبەر یەك هەلدێن.
اللهم إنا نسألك الهدي والتقي والعفاف والغني
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

13/12/2022

23/3/2023
ڕۆژی پێنج شەم یەکەم رۆژی
ڕەمەزانە یارب بمانگەینە مانگی ڕەمەزان
اللهم بلغنا شهر رمضان

GUEPH6
28/11/2022

GUE
PH6

Urine analysis PH6
21/11/2022

Urine analysis
PH6

PH 6Urin analysis24 years  MaleCrystal in urine ??
19/11/2022

PH 6
Urin analysis
24 years Male
Crystal in urine ??

ڕژێنی پەریزاد(غودە)چیە ؟؟(Thyroid Gland):-ڕژێنی پەریزادڕژێنێکی بچووکی شێوە پەپولەییە دەکەوێتە بەشی خوارەوەوەو پێشەوەی مل...
17/11/2022

ڕژێنی پەریزاد(غودە)چیە ؟؟
(Thyroid Gland):-

ڕژێنی پەریزادڕژێنێکی بچووکی شێوە پەپولەییە دەکەوێتە بەشی خوارەوەوەو پێشەوەی مل، قەبارەکەی نزیکەی ع سەنتیمەترە،ڕژێنی پەریزاد سوود لەو یۆدە(Iodine)،وەردەگرێت کەلەڕێگەی خواردنەوە دەیخۆین،ثایرۆید هەڵدەستێ بەڕژاندنی هەموو ثایرۆکسین((T4)Thyroxine)،وەبرێکی بچووک (کەم) لە ترای ئایۆدۆ ثایرۆکسین((T3) Triiodothyronine).(لە %85 ی(T3) لەخوێندا لە(T4) وە دروست دەبێت، (T4)تەمەنی یەک هەفتەیە،(T3) تەنها18 کاتژمێر.

سوودەکانی ڕژێنی پەریزادا چیە؟؟

یارمەتی لەش دەدات لەڕێکخستنی زیندە چالاکیەکاندا لەوانە( بەرهەمێنانی ووزە و، پاراستنی باری سروشتی لەش،ڕێکخستنی هەناسەدان و لێدانی دڵ، کۆئەندامی دەمار، کێشی لەش، توانای ماسولکەکان، سوڕی مانگانە،پاراستنی پلەی گەرمی لەش)

چۆنیەتی کارکرنی ڕژێنەکە:-

ڕژێنی په ریزادە ڕێکدەخرێت لە لایەن هۆرمۆنی (TSH) وە کە لالەین ژێر مێشکە ڕژێن(Pituitary Gland)ەوە دەردەدرێت بۆ ڕێکخستنی بڕی (T3)و (T4)لە خوێندا، کاتێک ڕێژەی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزاد کەم دەبنەوە لە خوێندا، ژێرمێشکە ڕژێن هاندەدرێت بۆ دەردانی (TSH), (TSH) یش هانی دروستکردن و دەردانی(T3)(T4) دەدات لەلایەن ڕژێنی پەریزادەوە، واتە لەکەسی ئاساییدا(ژێرمێشکە ڕژێن (TSH) دەردەدات بۆهاندانی ڕژێنی پەریزادبۆ دەردانی (T3)(T4) کاتێۆ ڕێژەی (T4) دەگاتە بڕی پێویست دەبێتە هۆی ئەوەی ژێر مێشکە ڕژێن لەدەردانی (TSH) بوەستێت).

هەردوو(T3)(T4) بەناو سوڕی خوێندا بڵاو دەبنەوە دەلکێن بەپرۆتینێکی دیاریکراوەوە، بڕی پرۆتینەکەکاریگەری لەسەر ڕێژەی (T3)(T4) دروست دەکات لەخوێندا،هەریەکەیان دابەش دەکات بەسەردوو کۆمەڵەدا، (T3)(T4) ئەوانەیان کەبە پرۆتینەکانەوە بەند بوون، (FT3)(FT4) ئەوانەیانن کە بەسەربەستی ماونەتەوە و لەزیندەچالاکییەکانی لەشدا بەشداریان پێدەکرێت.

مانای ئەنجامی شیکاریەکە.

هۆرمۆنی (TSH):-
بەرزی ڕێژەیTSH بەگشتی مانای کەمی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزادە(Thyroid Gland)کە ناسراوە بە( Hypothydroism) واتە ڕژێنەکە بری پێویست لە هۆرمۆنەکان دروست ناکات و بەردەوام ژێر مێشکە ڕژێن هۆرمۆنی(TSH) دەردەدات.
کەمی ڕێژەی(TSH) بەگشتی نیشانەی دەردانی زیاد لە پێویستی هۆرمۆنەکانی ڕژێنی پەریزادە(Thyroid Gland) کەناسراوە بە (Hyperhtroidism) واتە ڕژێنەکە بڕێکی زۆر هۆرمۆنەکان دەردەدات، وایکردووە کە ژێرمێشکە ڕژێن بوەستێت لەدەردانی (TSH)بۆهاندانی.

هۆرمۆنی (T4):-
بەرزی ڕێژەی (T4) نیشانەیە بۆ (Hyperthyroidism): واتە ڕژێنەکە زیاد لەپێویست کاردەکات.
نزمی ڕێژەی T4 نیشانەیە بۆ (Hypothyroidism):- واتە ڕژێنەکە بڕی پێویست لەهۆرمۆنەکە دەرنادات(تەمەڵە).

هۆرمۆنی(T3):-
هەندێک کات ڕێژەی ڕێژەی(TSH)(T4) ئاسایین بەڵام کەسەکە نیشانەکانی نەخۆشی ڕژێنی پەریزاد(غودە)ی پێوە دیارە له م کاتەدا پەنا دەبرێتەبەر(T3) بۆدیاریکردن و دەستنیشانکردنی بارودۆخی ڕژێنەکە.

🤍🤍🤍نیشانەکانی بەرزی ڕێژەی هۆرمۆنەکانی پەریزاد چین
(Hyperthyroidism)
1-دابەزینی زۆری کێش سەرەرای زیادبوونی ئارەزووی خواردن(اشتهاء).
2-لەش گەرمی(بەرگەی کەرما ناگرن).
3-ماندووێتی
4-دڵەکووتێ.
5-سکچوون(سکچونی چەور)و ڕشانەوە.
6-دەست لەرزین
7-قەڵەقی وڕاڕای.
8-عارەقەکردنەوەی زۆر
9-نەمانی ئارەزووی سێکس کردن ونەزۆکی.

🤍🤍نیشانەکانی نزم بوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنەکانی پەریزاد چین( Hypothyroidism):-
1 -زیادبوونی کێش
2-کەم خوێنی
3-بەرگەی سەرما ناگرن
4-کەم خەوی(بێ خەوی)
5-قەبزی
6-خەمۆکی
7-ووشکی پێست و قژ
8-هێواش لێدانی دڵ.

كام پشكنین پێویستە بۆ دڵنیابوون لە كۆنترۆلكردنی نەخۆشیی شەكرە؟پشكنینی هێمۆگلۆبینی گلوكۆزبوو Glycohemoglobin یان HbA1c گر...
03/11/2022

كام پشكنین پێویستە
بۆ دڵنیابوون لە كۆنترۆلكردنی نەخۆشیی شەكرە؟

پشكنینی هێمۆگلۆبینی گلوكۆزبوو Glycohemoglobin یان HbA1c گرنگە بۆ زانینی ڕادەی كۆنترۆلكردنی نەخۆشیی شەكرە.
جگە لە پشكنینی ئاستی شەكری خوێن، پشكنینی HbA1c ڕادەی كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن لە ماوەی 6- 12 هەفتەی ڕابردوو پیشان دەدات.

‼️ ئەگەر نەخۆشیی شەكرە كۆنترۆل نەكرێت واتە كە ئاستی شەكری خوێن زۆر بەرزدەبێتەوە، ئەو كاتە شەكری خوێن لەگەڵ هیمۆگلۆبیندا یەكدەگرێت.

🔸 ئاستی ئاسایی پشكنینی HbA1c بریتییە لە 4- 5.6%، رێژەی HbA1c پتر لە 5.7- 6.4% واتە بوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە، هەروەها ڕێژەی 6.5% یان زیاتر واتە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە.

▪️بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی كە نەخۆشیی شەكرە كۆنترۆڵكراوە، پێویستە كە ئاستی پشكنینی HbA1c كەمتر بێت لە7%، هەر چەند ئەم ڕێژەیە بەرزتر بێت هێندە ئەگەری ڕوودانی ئاڵۆزییەكانی شەكرە زیاتر دەبێت.

🔹 پێویستە لەسەر تووشبووان بە نەخۆشیی شەكرە كە هەر 3 مانگ جارێك پشكنینی HbA1c ئەنجام بدەن، لەسەر ئەو تووشبووانەش كە شەكرەیان لەژێر كۆنترۆلدایە پێویستە كە ساڵانە بەلای كەم 2 جار ئەم پشكنینە ئەنجام بدەن.
⚠️ لە نەخۆشانی شەكرە كە كەمخوێنن یان ئاستی كۆلیستیرۆلیان بەرزە ئەنجامەكانی ئەم پشكنینە هەڵە پیشان دەدەن، هەروەها لە كەسانی تووشبوو بە نەخۆشیی گورچیلە یان نەخۆشیی

⏰ لە شوێنی کارەکەت
لە ماڵەوە ئامادەین بۆ وەرگرتنی خوێن
تاقیگە ی پزیشکی 07508907328

Address

ا

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی شیکاری نەخۆشیەکان Medical laboratoy Tacnical posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your business to be the top-listed Health & Beauty Business?

Share