کۆمەڵگای پزیشکی -مجمع طبي- ئاسۆی ژیان Asoy Jian Polyclinic

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • کۆمەڵگای پزیشکی -مجمع طبي- ئاسۆی ژیان Asoy Jian Polyclinic

کۆمەڵگای پزیشکی -مجمع طبي- ئاسۆی ژیان   Asoy Jian Polyclinic کۆمەڵگایەکی پزیشکییە بۆ دەسنیشانکردن و چارەسەرکردنی ن

العنوان
مجمع ئاسۆی ژیان
شارع سايدين بنصلاوة
بين جامع التون سیتی و چوارهزاری
مقابل محطة وقود کركوك
موبايل کؤرةك
ڤایبر
وتساپ
07501349357
فيسبوك و مسنجر
asoy jian

24/02/2026

پێش ئەوەی گەدەت ببڕیت، جارێکی دیکە بیری لێبکەوە
(دکتۆر کەیفی زیرەک)

لەم ساڵانەی ڕابردوودا، دیاردەیەكی نوێ بەرۆكی كۆمەڵگەی كوردی گرتووە، ئەویش ئەنجامدانی نەشتەرگەری بڕینی گەدە (*Gastric Sleeve)ـیە. ئەم نەشتەرگەریە كە پێشتر تەنها بۆ حاڵەتە زۆر مەترسیدارەكانی قەڵەوی ئەنجام دەدرا، ئێستا وای لێهاتووە زۆركەس وەك "كلیلی سیحری" بۆ دابەزاندنی كێش لێی دەڕوانن.
بێگومان هیچ دەستكارییەك لە جەستەی مرۆڤدا بەبێ باج تێپەڕ نابێت، ئەم نەشتەرگەرییە كۆمەڵێك لێكەوتەی مەترسیداری هەیە كە نابێت بە هەند وەرنەگیرێن، لەوانە:
١. خوێنبەربوون (نەزیفبوون): كە مەترسییەكی كوشندەیە لە كاتی نەشتەرگەری و دوای نەشتەرگەریش.
٢. لێچوون (Leaking): دزەكردنی شلەمەنی گەدە بۆ ناو سك، كە دەكرێت ببێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیان.
٣. كەمی ماددە خۆراكییەكان: بەهۆی ئەوەی بڕی خواردن كەم دەبێتەوە و پرۆسەی هەرسكردن و هەڵمژینی گۆڕانكاری بەسەردا دێت، كەسەكە تووشی كەمی ڤیتامین و كانزا گرنگەكان دەبێت، بۆیە پێویستە تا ماوەیەكی درێژ (هەندێك جاریش تاهەتا) پشت بە حەب و تەواوكەرە خۆراكییەكان ببەستێت.
٤. كێشەی دیكە: وەك هێڵنج و ڕشانەوەی بەردەوام و دڵەكزێ و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە (GERD).
٥. كاریگەرییە لاوەكییەكانی بەنج لێدان و مەترسی هەوكردنی برینەكان.

كێشەكە لە گەدەیە یان لە مێشك؟
پێویستە هەمووان ئەو ڕاستییە زانستییە بزانن كاتێك كەسێك ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام دەدات و كێشی دادەبەزێت، هۆكاری سەرەكی دابەزینی كێش خودی نەشتەرگەریەكە نییە، بەڵكو هۆكارەكەی ئەوەیە قەبارەی گەدە بچووك بووەتەوە و كەسەكە ناچار دەبێت كە بڕێكی كەمتر خۆراك بخوات.
بە واتایەكی دیكە، ئەگەر كەسێكی قەڵەو هەمان ئەو بڕە خۆراكە كەمە بخوات كە ناچارە دوای نەشتەرگەری بیخوات، بەبێ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەكەش كێشی دادەبەزێت، هەروەك دەگوترێ "گرێی بەر دەستانە دەیدەینە بەر ددان!"

خاڵێكی دیكەی جێی سەرنج ئەوەیە ئەوانەی ئەم نەشتەرگەریە دەكەن پێویستە دواتر شێوازی ژیانیان بگۆڕن و لە شەكر و شیرینی و خواردنە ناتەندروستەكان دوور بكەونەوە، چونكە توێژینەوەكان دەریانخستووە كە دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێك (٣ ساڵ و زیاتر) لە نەشتەرگەریەكە، گەدە دەست دەكاتەوە بە كشان (Stretching)، بەمەش كەسەكە توانای خواردنی زیاد دەكاتەوە و كێشی زیاد دەبێتەوە ئەگەر سیستەمێكی خۆراكی تەندروست پەیڕەو نەكات، زۆر نموونەشمان هەن کە دوای نەشتەرگەری بڕینی گەدە، کەسەکە کێشی گەڕاوەتەوە هەمان کێشی بەر لە نەشتەرگەری، بگرە هەندێك جار زیاتریش! كەواتە لە كۆتاییدا هەر دەبێت بێیتەوە سەر ڕێگا ڕاستەكە، كە ئەویش "خۆراكی تەندروست"ـە.

لەوانەیە بپرسن، سەرەڕای هەبوونی ئەو مەترسیانە و لە كاتێكدا كلیلی چارەسەر (خۆراكی تەندروست) لە گیرفانی خۆیاندایە، بۆچی خەڵكی هێشتا ڕیز دەگرن بۆ ئەم نەشتەرگەرییە؟ وەڵامەكە ڕەنگە بە دڵی زۆرێك نەبێت، بەڵام هۆکارەکەی نەبوونی ئیرادەیە. بۆیە لای من وایە، قەڵەوی نەخۆشییەكە سەرچاوەكەی "خۆراك و شێوازی ژیانە". چارەسەرەکەشی نە حەبە، نە دەرزییە، نە باڵۆنە و نە بڕینی بەشێكە لە جەستە، بەڵکو چارەسەر تەنها ئاشت بوونەوەیە لەگەڵ خۆراكی تەندروست.

*ئەم بیروڕایە بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی خۆراك (Gastric Bypass)یش نەگۆڕە.

ژمارە ٤٤۹۳ی ڕۆژنامەی هەولێر

بەرێزانلەو لینکە چالاکییە پزیشکییەکانمان دەبینن.ساغ و بێوەی بن.
02/07/2025

بەرێزان
لەو لینکە چالاکییە پزیشکییەکانمان دەبینن.
ساغ و بێوەی بن.

Create a beautiful personal page to show your audience everything you are and create - in one link.

پاراستنیتەندروستیی دەروونتەندروستیی هۆشتەندروستیی هەستتەندروستیی لەشپێویستە بۆ ژیانژیانێکی گەش
09/07/2024

پاراستنی
تەندروستیی دەروون
تەندروستیی هۆش
تەندروستیی هەست
تەندروستیی لەش
پێویستە بۆ ژیان
ژیانێکی گەش

شەوانی ڕەمەزانبەشی ددان لە کۆمەڵگای پزیشکییئاسۆی ژیانلە خزمەتدایە.
14/03/2024

شەوانی ڕەمەزان
بەشی ددان
لە کۆمەڵگای پزیشکیی
ئاسۆی ژیان
لە خزمەتدایە.

ئەی برای تەندروستخوای گەورە هەمیشە دڵساغ و دڵخۆشت کا، برا گیان، تەندروستی فەزڵی خوایە، نیعمەتێکە بێبەرامبەر. بە فەردە، پ...
12/03/2024

ئەی برای تەندروست
خوای گەورە هەمیشە دڵساغ و دڵخۆشت کا، برا گیان، تەندروستی فەزڵی خوایە، نیعمەتێکە بێبەرامبەر. بە فەردە، پوولی شوکرانە بژمێری، بارتەقای ئەو نیعمەتە نیە.
ڕزگار.. خۆ دەبینی لە دەورت چ ئازیز هەن پڕ لە ئازار، چەند دۆست کەوتوون بێدەست و دەردەدار، دەنگی چەند برادەر دەبیسی هەر نرکەیە و هاوار؟ چەند پەپوولە باڵشکاو و بێناز کەوتوون, بیمار؟ چەند خێزانی دڵشکستە بۆ دەرمانیش شک نابەن تاقە دینار؟
برای نەخۆش..
حیکمەتی خوایە، هەندێکمان دەبینە بەڵگە و نیشانە بۆ هەندێکی دیکەمان تا هەست بە وجوود بکەین و لەگەڵ خۆشی و ژانەکان و ژانرە ئینسانییەکان بژین.
خودا تەندروستی دروست دەکات.
لە نەخۆشیشدا، شیفا دروست دەکات.
هەر شتێ خودا قەڵەمی قەدەری پیا کێشا بێ، بە سینگی فرەوان و ورەی پۆڵایین و وزەی بەتین و ئیمانی دلین وەری گرە. بەخششە، پاداشتێکت بۆ سازە لە بەهەشت کەمتر نەبێ.
هەموو گیانت بکە بە هیوا، بەشکوم خودا بنێرێ بۆت شیفا، شیفایەک دواتر ئازارەکان وەک ختووکەی بەر سروەی سپێدە بچێتە یادگا.
برایانی جوانتر لە برا.. بە دڵ بۆتان دەکەم نزا، خودا شیفای هەمووتان بدا.
(ڕزگار شێروانی)

أضرار السهرالسهر هو عدم الحصول على قسط كاف من النوم، ويُعرف النوم بأنه حالة من الاسترخاء البدني والعقلي التي تتميز بفقدا...
26/11/2023

أضرار السهر

السهر هو عدم الحصول على قسط كاف من النوم، ويُعرف النوم بأنه حالة من الاسترخاء البدني والعقلي التي تتميز بفقدان الوعي والحساسية. يُحتاج إلى النوم لإصلاح وتجديد الجسم والعقل، وللحفاظ على الصحة العامة.

تؤثر قلة النوم على جميع جوانب الحياة، بما في ذلك الصحة الجسدية والعقلية والعاطفية. تشمل أضرار السهر ما يلي:

التعب والإرهاق: السهر يجعلك تشعر بالتعب والإرهاق طوال اليوم، مما قد يؤثر على قدرتك على العمل والدراسة والتفاعل الاجتماعي.
ضعف التركيز والذاكرة: السهر يجعل من الصعب التركيز والتذكر، مما قد يؤدي إلى ارتكاب الأخطاء في العمل أو الدراسة.
اضطراب المزاج: السهر قد يؤدي إلى اضطراب المزاج، مثل الاكتئاب والقلق.
زيادة خطر الإصابة بالأمراض المزمنة: السهر قد يزيد من خطر الإصابة بأمراض مزمنة مثل السمنة والسكري وأمراض القلب والأوعية الدموية.
الحوادث: السهر قد يزيد من خطر وقوع الحوادث، مثل حوادث المرور والحوادث المهنية.
للحفاظ على الصحة العامة، يجب الحصول على قسط كاف من النوم كل ليلة، ويختلف مقدار النوم الذي يحتاجه كل شخص، لكن معظم البالغين يحتاجون إلى 7-8 ساعات من النوم كل ليلة.

الكرش مقبرة الصحة و الجمال.في يوم الخميس من الشهر الحالي، 20/7 ، ستكرس عيادتنا لعلاج السمنة و مرض السكري.دمتم نشطاء اصحا...
11/07/2023

الكرش مقبرة الصحة و الجمال.

في يوم الخميس من الشهر الحالي، 20/7 ،
ستكرس عيادتنا لعلاج السمنة و مرض السكري.
دمتم نشطاء اصحاء.

قەڵەوی قەبرستانی سیحەت و جوانییە.بەڕێزانڕۆژی پێنجشەم، بیستی ئەم مانگە، ٢٠/٧ ،عەیادەمان تەرخانە بۆ چارەسەرکردنی ئەوانەی گ...
11/07/2023

قەڵەوی قەبرستانی سیحەت و جوانییە.

بەڕێزان
ڕۆژی پێنجشەم، بیستی ئەم مانگە، ٢٠/٧ ،
عەیادەمان تەرخانە بۆ چارەسەرکردنی ئەوانەی گرفتارن بە قەڵەوی و نەخۆشیی شەکرە.

اعراض التهاب الجيوب الأنفيه آلام في الوجه،الصُّداع،الحمَّى،تغيُّر الصَّوت،ألم الوجنتين عند جسِّهما.
26/04/2023

اعراض التهاب الجيوب الأنفيه
آلام في الوجه،
الصُّداع،
الحمَّى،
تغيُّر الصَّوت،
ألم الوجنتين عند جسِّهما.

هەوکردنی گیرفانەکانی لووت (جیوب) چیە؟نیشانەکانی چین؟گیرفانەکانی لووت بریتین لەو بۆشاییانەی لە پێشەوەی ئێسکی کەللـەی سەر ...
26/04/2023

هەوکردنی گیرفانەکانی لووت (جیوب) چیە؟
نیشانەکانی چین؟

گیرفانەکانی لووت بریتین لەو بۆشاییانەی لە پێشەوەی ئێسکی کەللـەی سەر کە پڕن لە هەوا داپۆشراون بە ڕووپۆشێک کە ماددەیەکی لینج دەردەدات بۆ ناو لووت لە ڕێگەی بۆریچکەی بچووکەوە.
هەندێک جار ئەم گیرفانانە چڵک هەڵدەگرن و بەمەش لینجییەکان ناتوانن بچنە ناو لووتەوە بە تایبەت لە وەرزی سەرمادا بەهۆی گیرانی بۆریچکە بچووکەکانەوە. بەمەش پەستان دروست دەبێت لەسەر گیرفانەکان کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار و ناڕەحەتی بۆ کەسی تووشبوو. بە هەمان شێوە ڤایرۆس و بەکتریاکان، هەستیاری، خواری کۆڵەکەی لووت، گۆڕانکاری هۆڕمۆنەکان لە کاتی سکپڕیدا هۆکارن بۆ هەوکردنی گیرفانەکانی لووت.

🔹 نیشانەکانی هەوکردنی گیرفانەکانی لووت چین؟
◾️ هەوکردنی قوڕگ وکۆکە
◾️ فشار لە پشتی چاو و دەوری لووت و ڕوومەت
◾️ بۆنی ناخۆشی ناو دەم
◾️ هەستکردن بە ماندووێتی
◾️ ژانەسەری بەردەوام
◾️ بەڵغەم
◾️ تا

ℹ️ پێویستە لەم کاتانەدا سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر:
◾️ هەستکردن بە ماندوێتی زۆر و ئازاری سەخت لە دەم و چاو.
◾️ سووربوونەوەی دەوری چاو.
◾️ دروستبوونی لەرزووتا بەهۆی هەوکردنەکەوە.
◾️ گەر نیشانەکانی هەوکردنەکە بەردەوام بوو لە ٧ ڕۆژ زیاتر.

🔸دکتۆر بەختیار قادر مەنگوڕی
پزیشکی نەخۆشیەکانی قورگ و لووت و گوێ و جوانکاری لووت و گوێ

Address

Bnaslawa Road, Near ALTUN Mosque, ERBIL
Irbil
44001

Telephone

+9647501349357

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمەڵگای پزیشکی -مجمع طبي- ئاسۆی ژیان Asoy Jian Polyclinic posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to کۆمەڵگای پزیشکی -مجمع طبي- ئاسۆی ژیان Asoy Jian Polyclinic:

Share