11/04/2026
گەشتی زانستی (بۆن و بەرامی کوێستانەکانی باڵەکایەتی)
ئەم گەشتە دەرفەتێکی دەگمەنە بۆ ئاشنابوون بە گژو گیا پزیشکیەکانی دەڤەری باڵەکایەتی لەژێر چاودێری کەسانی شارەزا و پسپۆڕدا، لەوانە :
د.علی ملا خضر گەڵاڵەیی : مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین - کۆلێژی کشتوکاڵ، شارەزا لە بواری ڕووەکی پزیشکی.
مامۆستا جەلال سەید کەریم : بایۆلۆجیست، نووسەر و خاوەن ئەزموونی چەندین ساڵە لە بواری ڕووەکە پزیشکییەکاندا.
بەرنامەی گەشتەکەمان :
دەستپێکردن : کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی لە سۆرانەوە بەرەو کوێستانەکانی باڵەکایەتی بەرێدەکەوین.
گەڕانی مەیدانی : ناسینەوەی گیا پزیشکییەکان لە سروشتدا و ڕوون کردنەوە و سوودەکانیان بۆ مەبەستی چارەسەری نەخۆشی.
شەو : مانەوە لە ناحیەی گەڵاڵە (دانیشتنێکی زانستی و ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەگەڵ بەژداربوانی گەشتەکە)
ڕۆژی دووەم : فێربوونی شێوازی زانستیی کۆکردنەوە و وشککردنەوەی گیاکان، دواتر گەڕانەوە لەگەشت.
تەوەرە سەرەکییەکانی فێربوونی گیا پزیشکیەکان :
ناسینەوە و جیاکردنەوەی گیای پزیشکی لە گیای بێسوود و ژەهراوی.
بەکارهێنان و فێربوونی ژەمە دەرمانییەکان و ڕێگاکانی ئامادەکردنی.
پاراستن و چۆنیەتی لێکردنەوەی گیاکان بە بێ زیان گەیاندن بە ڕەگ و ژینگەی ناوچەکە.
🎒 پێداویستییەکانی گەشتەکە :
پۆشاکی شاخەوانی و پێڵاوی گونجاو.
دەفتەر و پێنوس بۆ تێبینی نووسین.
کامێرا یان مۆبایل بۆ وێنەگرتنی جۆرەکانی گیا پزیشکیەکان.
📞 بۆ زانیاری زیاتر و ناونووسین پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن :
کرێکار قادر ڕوستایی 📲 07504137191
مامۆستا خدر گەڵاڵی 📲 07504453201
شوێن : سۆران ⬅️ باڵەکایەتی
تێبینی : گەشتەکەمان زانستییە، ژمارەی بەشداربووان سنووردارە بۆ ئەوەی هەمووان سوودی تەواو وەربگرن، تکایە پەلە بکەن لەناو تۆمارکردن.