Dlovan M F Jalal

Dlovan M F Jalal Looking for Adminstration problems and solutions

بەهۆی لۆدێکی زۆری کار و ژمارەی مامەڵەکان لە نووسینگەی لەدایک بووان و مردوان - هەولێرئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٨/٢٧ سەردانی نو...
27/08/2026

بەهۆی لۆدێکی زۆری کار و ژمارەی مامەڵەکان لە نووسینگەی لەدایک بووان و مردوان - هەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٨/٢٧ سەردانی نووسینگەی ناوبراومان کرد بۆ بەدواداچوون لە هۆکاری ئەم لۆدە زۆرە و گفتوگۆ لەگەل کارگێڕی نووسینگە بۆگرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.
وەکو پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە نزیکترین کات شوێنێکیتری فراونتر بۆیان دابیندەکرێت و کاردەکەین لەسەر کەمکردنەوەی نۆرە و ڕایی کردنی مامەڵەکان بەزووترین کات.

لەکاتی سەردانەکەمان لەگەل ژمارەیەک هاوڵاتی گفتووگۆمانکرد و باس لە گرفت و داواکارییەکانیان کرا، پێشنیارەکان بەهەند وەردەگرین و هەوڵی چارەسەری گشت گرفتەکان دەدەین

شایانی باسە، نووسینگەی لەدایکبوون و مردووان ڕۆژانە نزیکەی (٥٠٠) هاوڵاتی سەردانی دەکەن بۆ ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانیان، وە بەشێکی تایبەت بۆ کوتان تەرخانکراوە بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵە تازە لەدایکبووەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٨/٢٤پێشوازیم کرد لە بەڕێز د. ئازاد نەججار بەڕێوەبەری پەیمانگای داهێنانی کوردستان (Kurdistan Innovati...
24/08/2026

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٨/٢٤
پێشوازیم کرد لە بەڕێز د. ئازاد نەججار بەڕێوەبەری پەیمانگای داهێنانی کوردستان (Kurdistan Innovation Institute – KII) و تیمی یاوەری.
لە کۆبوونەوەیەکدا تیشک خرایە سەر بابەتی سیستەمی بە دیجیتاڵکردنی کەرتی تەندروستی ( Digital Transformation System ) و داتاکانی نەخۆشخانەکان
شایانی باسە ماوەی ٢ مانگ دەبێت پەیمانگای ناوبراو لەسەر ئەرکێ خۆیان هەستاون بە دانانی سیستەمی دیجیتالکردنی نەخۆشخانەی ڕۆژئاواو کە لەگەل داواکاری کاری پزیشکی بگونجێت و زۆربەی کارەکانی لە تەواوبووندایە و ئەم هەنگاوەش دڵخۆشکەرە بۆئەوەی بتوانین هەمان سستەم لە گشت نەخۆشخانەکانی پارێزگای هەولێر جیبەجێبکرێت

پەیمانگای ناوبراو پشتگیری لە داهێنەران و خاوەن بیرۆکە نوێکان دەکات بە ئەنجامدانی ڕاهێنان، ڕاوێژکاری، تۆڕی پیشەیی لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا، تەندروستی، کشتوکاڵ، وزە، IT، ئۆتۆماتیک و کارگێڕی کاروبار چالاکە.

بەناوی خودای گەورە و میهرەبانبەبۆنەی هاتنەوەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی...
24/08/2026

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی یادی پیرۆزی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان بەگشتی و هەولێری پایتەخت دەکەم.
بەتایبەتی پزیشک و کارمەندانی پزیشکی و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان.

ئەم یادە مەزنە، دەرفەتێکی پیرۆزە بۆ قووڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی، تەبایی، پێکەوەژیانی ئاشتیانە، و پەیڕەکردنی ئەو بەها بەرز و مرۆییانەی کە پەیامی پیرۆزی ئیسلام هێناویەتیە کایەوە.

لە خودای گەورە داواکارین ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هۆی قووڵتربوونەوەى گیانی لێبورده‌یی و دادپەروەری لە کوردستان و خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان و ئاشتی و سەقامگیری باڵ بکێشێت بەسەر کوردستان و پایتەختی هەرێمێ کوردستان.

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٨/٢٤پێشوازیم کرد لە بەڕێز ( د.جمیلە الراعبي ) بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە ع...
24/08/2026

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٨/٢٤
پێشوازیم کرد لە بەڕێز ( د.جمیلە الراعبي ) بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) لە عێراق و بەڕێز‌ ( د.کاوە خلیل ) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی لەوەرارەتی تەندروستی هەرێم
لە کۆبوونەوەیەکدا چەندین باسی هەنووکەی تەندروستی گفتۆیان لەسەر کرا بە تایبەی
- پرسی بڵاوبوونەوەی سوورێژە لە پارێزگای هەولێر
- بە نممونەییکردنی کارەکانی بنکەتی تەندروستی ئازادی.
باس لە هۆکارەکای بڵاوبوونەوەی پەتای سورێژە و دارشتنی پلانێکی تۆکمە بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە کرا، بە تایبەتی لەبارەی هەنگاوەکانی ڕێگریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی حاڵەتەکان، هەروەها دانانی پلان بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت بە پابەندبوون بە جێبەجێکردنی خشتەی کوتانی منداڵەکانیان.
بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پاڵپشتی و هاوکاریکردنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە ڕێگریکردن و نەهێشتنی تەشەنەکردنی زیاتری نەخۆشی سورێژە.

#ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٨/٢٤لەگەل برای بەڕێز (پ. د. کامران  یونس حمدامین) سەرۆک زانکۆی سلاح الدین لەڕێگەی  بنکەی تەندروستی ز...
24/08/2026

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٨/٢٤
لەگەل برای بەڕێز (پ. د. کامران یونس حمدامین) سەرۆک زانکۆی سلاح الدین لەڕێگەی بنکەی تەندروستی زانکۆ پرۆسەی پشکنینی تەندروستی بۆ قوتابیانیندەرچووی پۆلی ١٢ دەستپێکرا بە دروشمی (کەم کردنەوەی رۆتین و خزمەت گوزاری زیاتر. )

بە پئویست دەزانین سوپاسی خۆمان ئاراستەی بەرؽز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدسین بکەین بکەین بۆ هەماهەنگی و هاوکارییان بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەکە
جێگای خۆشحاڵیە ئەمڕۆ دەستپێک لە ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەرەی جەستەیی و زانستە وەرزشتیەکان ئەنجامدرا و شایەنی باسە ساڵانە قوتابیانی پۆلی ۱۲ کە ڕوو لە زانکۆکان دەکەن، پێویستە فۆرمی تەندروستی پڕبکەنەوە.
ئەم سال جیاواز لە ساڵانی رابردوو تیمەکانی پشکنینی قوتابیان راستەوخۆ لەناو زانکۆکان خزمەت گوزاری تەندروستی پیشکەش بە قوتابیان دەکەن،

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.8.20، بە مەبەستى ئامادەکاریی بۆ ڕێورەسمى ڕۆژى ‬لە دایكبوونی  ‬پێشەوای  ‬ئیسلام، ‬حەزرەتی  ‬( محمد )...
20/08/2026

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.8.20، بە مەبەستى ئامادەکاریی بۆ ڕێورەسمى ڕۆژى ‬لە دایكبوونی ‬پێشەوای ‬ئیسلام، ‬حەزرەتی ‬( محمد ) ﷺ، بە سەرپەرشتى پارێزگارى هەولێر لە دیوانى پارێزگا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى ئامادەکارییەکان بۆ بەرز ڕاگرتنى ئەو یادە بەرز و پیرۆزە کرا، کە ساڵانە لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان بەرێورەسمى جەماوەرى فروان و رێکخستنی مەولوود و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و چەند چالاکییەکی دیکە جۆراو جۆر بەڕێوەدەچێت.

جێگەی باسە، ساڵانە هەر لە سەردەمی سووڵتان موزەفەرەدینەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان ژمارەیەکى زۆری هاوڵاتییان بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی ‬‬‬فەخری ‬كائینات حەزرەتی ( محمد ) ﷺ ، بە چالاکی و شێوازی جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەردەبڕن و لە نێو سەنتەرى بازاڕ و شەقام و خانەقا و مزگەوتەکاندا بە مەولوود سازکردن و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و دابەشکردنى خواردن و شیرینی یادەکە بەرز ڕادەگرن.

سێشەممە ٢٠٢٦/٨/١٨سەردانی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەم کرد بەڕێز شێخ وریا مەولانا خالد بالیسانی.بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی حەج...
19/08/2026

سێشەممە ٢٠٢٦/٨/١٨
سەردانی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەم کرد بەڕێز شێخ وریا مەولانا خالد بالیسانی.
بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە سوپاسی لیژنەی تەندروستی حەجی ساڵی ٢٠٢٦ی کرد لە بەرامبەر ئەو خزمەتەی پێشکەش بە حاجیانیان کرا.
منیش سوپاسییانم کرد کە هەموو ئاسانکاری و پاڵپشتییەکیان پێشکەشکرد بۆ لیژنەی تەندروستی.
بڕیارماندا هەندێک ڕێکخستنەوە و ئامادەکاری باشتربکرێت لە ڕووی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ حاجیانی ساڵی ٢٠٢٧.

19/08/2026
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٨/١٨کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕیمان ئەنجامدا بە بەشداری گشت سەرۆک بەشەکانی دیوان.چەندین بابەت گەنگەشەک...
18/08/2026

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٨/١٨
کۆبونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕیمان ئەنجامدا بە بەشداری گشت سەرۆک بەشەکانی دیوان.
چەندین بابەت گەنگەشەکران لە رووی خزمەتگوزاری تەندروستی و کارگێڕی و دارایی.

هەولێر – سێشەممە ٢٠٢٦/٨/١٨ئەمڕۆ سەردانێکی مەیدانیم ئەنجامدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی بۆ ئەوەی لەنزی...
18/08/2026

هەولێر – سێشەممە ٢٠٢٦/٨/١٨
ئەمڕۆ سەردانێکی مەیدانیم ئەنجامدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی بۆ ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداربین لە چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی کارەکان و هەروەها بەدواداچوونی کێشە و گرفتەکان.
شایانی باسە لەکاتی ئێستادا مۆڵەتی تەندروستی و کارتی خاوەنکار و ڕێکارەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەت بە ئەلیکترۆنی کراوە و بە سستەم کاردەکرێت.
بەدواداچوونی بەشی چاودێری تەندروستی و تیمەکانی چاودێری بازار و ئاڵنگاریەکانی کارەکانیان گفتوگۆی لەسەرکرا و
لە کۆتاییدا لە کۆبوونەوەیەک ڕێکارە نوێکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بڕیاری لەسەردرا.

Address

Salahaddin Street
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dlovan M F Jalal posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Dlovan M F Jalal:

Shortcuts

Share