14/08/2026
کوردی / English
لە ڕۆژی سێیەمی MEDICO 2026، دەستەی جێبەجێکارانی سەنتەری پزیشکی سەفین وەک میوان سەردانی پێشانگاکەیان کرد.
لە ماوەی سەردانەکەدا، پانێڵێک تایبەت بە گەشتیاریی تەندروستی بەڕێوەچوو، کە تێیدا بەڕێز سەفین جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری پزیشکی سەفین، وەکو بەرپرسی گەشتیاریی تەندروستی و هەروەها بە نوێنەرایەتی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی پانێڵەکەی کرد و دید و بۆچوونی خۆی سەبارەت بە پەرەپێدان و داهاتووی گەشتیاریی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
هەروەها، بەڕێز سەفین جاسم محەمەد سەردانی ستاندە جیاوازەکانی MEDICO 2026ی کرد و لەگەڵ دامەزراوە و پسپۆڕانی بواری تەندروستی دیدار و گفتوگۆی هەبوو.
سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی MEDICO دەکەین بۆ میوانداریی گەرم، هاوکاری و پشتگیرییان.
—————————
On the third day of MEDICO 2026, Board directors of Safeen Medical Center had the pleasure of visiting the exhibition as guests.
During the visit, a panel discussion on Medical Tourism was held, where Mr. Safeen Jasim Mohammed, CEO of Safeen Medical Center, joined the panel in his capacity as Head of Medical Tourism and Representative of the Ministry of Health of the Kurdistan Regional Government (KRG), sharing insights on the development and future of medical tourism in the Kurdistan Region.
Mr. Safeen Jasim Mohammed also toured the exhibition booths and met with participating healthcare institutions and professionals.
We extend our sincere appreciation to the MEDICO administration for their warm hospitality, cooperation, and support.