19/08/2026
ئایا ڕۆژانە پێویستە کرێم بۆ منداڵ بەکاربێت؟
ئەو پرسیارە رۆژانە زۆر دووبارە دەبێتەوە و زۆر جاریش دایک و باوک 👨👩👧👦بێ راوێژی پزیشک 🙅🏻♀️کرێم یان مەرهەمی جیاواز بە کاردێنن بۆ پێستی دایبی منداڵیان و بێ ئەوەی زیانەکانی بزانن.🧏🏻♀️🦠
بەکارهێنانی زۆری جۆرە کرێم و مەرهەم بە تایبەت ئەوانەی مادەی ستیرۆیدیان تێدایە وەکو ‘Dermodin,NN,triamcinolone,Betnosam,....’ بۆ ماوەیەکی کاتی و بۆ هەندێک حاڵەتی تایبەت بەکاردێن.
ئەو جۆرە کرێمانە بۆ پارێزگاریکردنی پێستی منداڵ لە سووتان بەکارنایێن 🚫و بەردەوام بەکارهێنانیان دەبێتەهۆی کێشەی تەندروستی بۆ پێست و جەستەی منداڵ.♨️
پاش بەکارهێنانی کرێمەکە بە خێرای سووتانەوەی منداڵەکە چاکدەبێت✅، بۆیە لای دایک و باوک بە باشترینی دەزانن، بەڵام بەداخەوە زۆر کاریگەریی لاوەکی هەیە وەک🤷🏻♀️؛
1- نەخۆشیی کوشینگ کە زۆر مەترسیدارە و منداڵەکە زۆر قەڵەو دەبێت و رژێنی سەرەوەی کلییەکان پەکیان دەکەوێت، کە بەداخەوە زۆر منداڵی تووشبوو لە هەولێر هەیە👼🏻.
2- کورتەباڵایی🚻
3- بەرزبوونی رێژەی شەکرە🧂
4- بەرزبوونی پەستانی خوێن⬆️🩸
5- لاوازبوونی بەرگریی جەستە😥
6- لاوازبوونى ئێسکەکان🦴
7- زۆر کێشەی دیکەی درێژخایێن🧮
دکتۆرە أمینە طە
پسپۆری نەخۆشییەکانی منداڵان 🩺بۆرد(دکتۆرا) لەنەخۆشییەکانی منداڵان و تازە لە دایکبووان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ سەردانى کردن و ناوتۆمارکردن :
ناونیشان : کۆمەڵگای پزیشکی شار -هەولێر ٤٠ مەتری / نزیک ترافیک لایتى نەخۆشخانەى رزگارى
العنوان :مجمع شار الطبي - اربیل ٤٠متری / قرب ترافک لایت مستشفى رزکارى
بۆ ناونوسین :
0750-510-2525
🌸🌺 بەهیوای تەندرووستی و سەلامەتی بۆ گشت لایەك 🌺🌸