HMS

HMS
خزمەتگوزاری پشکنین لەمالەوە | خدمە سحب منزلي

لە تیکتۆک لەگەلمان بن
https://www.tiktok.com/?_t=ZS-8x5BKo3wHo8&_r=1

جیاوازی بەرزی  #پشکنینی  #فیریتین بە نسبەی خوێنەوە:بەرزبوونەوەی ڕێژەی فریتین (Ferritin) — کە ئەو پڕۆتینەیە بەرپرسە لە عە...
05/04/2026

جیاوازی بەرزی #پشکنینی #فیریتین بە نسبەی خوێنەوە:

بەرزبوونەوەی ڕێژەی فریتین (Ferritin) — کە ئەو پڕۆتینەیە بەرپرسە لە عەمبارکردنی #ئاسن لە خانەکانی لەشدا — مەرج نییە بە واتای بەرزبوونەوەی ڕێژەی خوێن (هیمۆگلۆبین یان خڕۆکە سوورەکان) بێت.
لە ڕاستیدا، زۆر جار دەکرێت کەسێک فریتینی بەرز بێت، بەڵام ڕێژەی خوێنی ئاسایی بێت، یان تەنانەت کەمخوێنیش بێت.
لێرەدا هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونەوەی فریتین دەخەینە ڕوو کە پەیوەندییان بە بەرزی ڕێژەی خوێنەوە نییە:
* هەوکردن و نەخۆشییە درێژخایەنەکان: فریتین بە یەکێک لە پرۆتینەکانی قۆناغی کتوپڕ (Acute-phase reactants) دادەنرێت. واتە کاتێک لەش تووشی هەوکردنێک (Inflammation)، ئینفێکشن، یان نەخۆشییەکی درێژخایەنی وەک ڕۆماتیزم دەبێت، ڕێژەی فریتین زۆر بەرز دەبێتەوە بۆ بەرگریکردن، تەنانەت ئەگەر کەسەکە کەمخوێنیش بێت.
* کێشەکانی جگەر: بەشێکی زۆری فریتین لە جگەردا عەمبار دەکرێت. هەر کێشەیەک لە جگەردا هەبێت (وەک چەوری جگەر، هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر، یان کێشەی کحوول)، دەبێتە هۆی دزەکردنی فریتین بۆ ناو خوێن و بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی لە پشکنیندا.
* قەڵەوی و کۆنیشانی زیندەپاڵ (Metabolic Syndrome): قەڵەوی، بەرگری ئەنسۆلین، و شەکرەی جۆری دووەم زۆرجار هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی فریتین بەبێ ئەوەی ڕێژەی خوێن بەرز بێت.
* نەخۆشی هیمۆکرۆماتۆسیس (Hemochromatosis): ئەمە نەخۆشییەکی بۆماوەییە کە تێیدا لەش ئاسنێکی زۆر لە خواردن هەڵدەمژێت و لە ئەندامەکاندا کۆی دەکاتەوە. لێرەدا فریتین زۆر بەرزە، بەڵام مەرج نییە خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرز بن.

زۆربەمان لە وەرزی زستان و بەهاردا تێبینی دروستبوونی پەڵەی ڕەش یان سەوز لەسەر دیوار و گۆشەکانی ماڵەکەمان دەکەین، بەڵام ئا...
05/04/2026

زۆربەمان لە وەرزی زستان و بەهاردا تێبینی دروستبوونی پەڵەی ڕەش یان سەوز لەسەر دیوار و گۆشەکانی ماڵەکەمان دەکەین، بەڵام ئایا دەزانیت ئەمە تەنها کێشەیەک نییە لە دیکۆری ماڵەکەت، بەڵکو هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر تەندروستیت؟

کەڕووی سەر دیوار چۆن کار دەکات؟

کەڕووەکان تەنۆلکەی زۆر ورد (Spores) دەخەنە ناو هەواوە کە بە چاو نابینرێن. کاتێک ئێمە هەناسە دەدەین، ئەم تەنۆلکانە دەچنە ناو سییەکانمان و دەبنە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی.

⚠️ مەترسییە #تەندروستییەکانی ڕتووبەت و کەڕوو:

١- کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە: دەبێتە هۆی کۆکەی بەردەوام، پژمین، و توندبوونی سنگ.

٢- هاندەری #ڕەبۆ (Asthma): بۆ ئەو کەسانەی ڕەبۆیان هەیە، ڕتووبەت بارودۆخیان خراپتر دەکات و نۆرەکانیان لێ زیاد دەکات.

٣- #حەساسییەتی #لووت و چاو: سووربوونەوەی چاو، خوران، و گیرانی لووت.

٤- کاریگەری لەسەر پێست: دروستبوونی خوران و ئەکزیما لە هەندێک کەسدا.

٥- لاوازکردنی سیستەمی #بەرگری: بەتایبەت لە منداڵان و کەسانی بەساڵاچوودا، کە دەبێتە هۆی ئەوەی زوو زوو تووشی نەخۆشی ببن.

💡 چۆن ماڵەکەت بپارێزیت؟

• هەواگۆڕکێ (Ventilation): ڕۆژانە پەنجەرەکان بکەرەوە تا هەوای #پاک بێتە ژوورەوە و شێی ناو ماڵەکە بڕوات.

• چاککردنی دزەکردنی ئاو: ئەگەر بۆرییەکی ئاو یان سەقفەکەت تەڕی دەکرد، بە زووترین کات چاکی بکە.

• بەکارهێنانی #ئامێری وشککەرەوە: لەو شوێنانەی زۆر شێدارن، ئامێری هەڵم مژ (Dehumidifier) بەکاربهێنە.

• پاککردنەوەی کەڕووەکە: ئەگەر کەڕوو لەسەر دیوارەکە دروست بوو، بە تێکەڵەیەک لە (فاست و ئاو) یان ماددەی تایبەت پاکی بکەرەوە (بەڵام ئاگاداربە دەمامک ببەستە).

💡پەیامی میهرەبانی:
ئەگەر بەهۆی ڕتووبەتی ماڵەکەتەوە تووشی کێشەی هەناسەدان بوویت، پزیشکانی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی میهرەبانی ئامادەی خزمەتکردنی ئێوەن.

هەمیشە تەندروستبن 🤍

#تەندروستی #کەڕوو

05/04/2026

زۆربەمان بە منداڵی لە "بێشکە"دا گەورە بووین، بەڵام ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە بە چاوێکی زانستی سەیری ئەم دابونەریتە بکەین؟ لێرەدا چەند ڕاستییەک دەخەینە ڕوو کە ڕەنگە بۆچوونت بگۆڕێت:

١. جومگەی حەوز و قاچەکان:
منداڵ ٩ مانگ لە سکی دایکیدا قاچەکانی نوشتاوەتەوە و ڕانی نوساوە بە سنگییەوە. ئەمە سروشتیترین پۆزیشنە بۆ گەشەی جومگەی حەوز. کاتێک ئێمە دێین بە بێشکە و قوماتی توند قاچەکانی ڕێک دەکەینەوە، لە ڕاستیدا "دەرچوونی حەوز" دروست دەکەین و ڕێگری لە گەشەی ئاسایی جومگەکان دەکەین.

٢. مەترسی خنکان و "شەوە":
لە کۆنەوە بیستوومانە دەڵێن منداڵەکە "شەوە" بردوویەتی (واتە بەبێ هۆکار گیانی لەدەستداوە). بەڵام لە ڕووی پزیشکییەوە، بەستنەوەی توندی منداڵ لە ناو بێشکەدا دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی، بەتایبەت ئەگەر کەمێک هەوکردنی سنگی هەبێت. مەترسییە گەورەکە لێرەدایە: ئەگەر منداڵەکە بڕشێتەوە، بەهۆی ئەوەی توند بەستراوەتەوە و ناتوانێت بجوڵێت، ڕشانەوەکە دەچێتە بۆری هەناسەی و دەبێتە هۆی خنکانی دەستبەجێ!

٣. ئازاری سک و غازات:
کاتێک ئێمەی گەورە تووشی سک ئێشە دەبین، وەک کاردانەوەیەک قاچەکانمان بەرەو سکمان دەچەمێنینەوە بۆ ئەوەی ئازارەکەمان کەم بێتەوە. منداڵیش ڕێک پێویستی بەم جوڵەیەیە بۆ ئەوەی غازاتی ناو سکی دەربکات. کاتێک تۆ توند دەیبەستیتەوە، لە ڕاستیدا دەرفەتی کەمکردنەوەی ئازارەکەی لێ دەسەنیتەوە. ئایا تۆ پێت ڕەوایە کاتێک سکت دێشێت دەست و قاچت ببەستنەوە؟

٤. گەشەی مێشک و جەستە:
منداڵ پێویستی بەوەیە دەست و قاچەکانی بجوڵێنێت تاوەکو کۆئەندامی دەماری و ماسولکەکانی گەشە بکەن. بێشکە ئەم گەشەیە پەکدەخات و منداڵەکە تەنها وەک "تەختە"یەکی لێ دێت.

💡 قسەی کۆتایی:
پێش ئەوەی کۆرپەکەت بخەیتە بێشکە، بیری لێ بکەرەوە؛ ئایا دەتەوێت تەنها بۆ ئەوەی بخەوێت یان ژیربێتەوە، تەندروستی و سەلامەتی بخەیتە مەترسییەوە؟

دە فەرموون ئێوە بڕیار بدەن.. ئایا هێشتا لایەنگری بێشکەیت یان دژی؟

✍️ بە نووسینی کۆمێنتێک و بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە، دایکان و باوکان ئاگادار بکەرەوە.

#لانک

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when HMS posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share