05/05/2026
فیریتین پرۆتینێکە بەشێوەی ماددەی ئاسنی خەزنکراو لە ناو خانەکانی لەشماندا ، واتە ئاسنی خەزنکراو لە خانەکانی لەشماندا ناودەبرێت بە فیریتین.
مادەی ئاسن پێویستە بۆ دروستبونی خانەکانی خڕۆکە سوورەکان بەشێوەیەکی تەندروستانە, خڕۆکە سوورەکانیش ئۆکسجین هەڵدەگرێت لە سییەکاندا و دەیگوازێتەوە بۆ ئەندامەکانی لەش ، هەروەها ئاسن پێویستە بۆ تەندرووستی ماسوولکە خانەکان و مۆخی ئێسک و هەروەها بۆ بەڕێوەچوونی فرمانی ئاسایی خانەکان.
🟥چ کاتێک پێویست دەکات ئەم پشکنینە ئەنجامبدرێت؟
ئێمە پێویستە ئەم پشکنینە ئەنجامبدەین کاتێک نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن و زۆری ماددەی ئاسن دەرکەوتن
● نیشانەکانی کەمی ماددەی ئاسن :
1- زەردباوبوونی پێست.
2- شەکەتی و ماندوویی.
3- هەستکردن بە لاوازی.
4- سەرگێژی و ووڕی.
5- هەناسە کورتی.
6- خێرابوونی لێدانی دڵ.
7- ئازاری پێیەکان
8- سەر ئێشەی درێژخایەن
🟩 پشکنینە ڕەنگە یارمەتی پزیشکەکەت بدات بۆ هەڵسەنگاندنی ئەمانەی خوارەوە:
• ماندوێتی یان سەرگێژخواردن.
• سەرئێشە یان هەڵوەرینی قژ.
• نەمانی ئارەزووی خواردن یان گۆڕان لە هەستی تام.
• گۆڕانی باری دەروونی
🟩بۆ زانینی نرخ تەنها کۆمێنتێک بنووسە راستەوخۆ نرخی پشکنینەکەت بۆ دەنێرین 💬✅️👥️