بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Rania
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین Formal page of General Health Directorate of Raparin

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێتبڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق،...
03/06/2026

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

بڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ببێتە پشووی فەرمی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەڕێز( د سەفەر حسن )   سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی ئاراستەی ستافی (تاوەری تەندروستی سما...
02/06/2026

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەڕێز( د سەفەر حسن ) سوپاس و پێزانین و دەستخۆشی ئاراستەی ستافی (تاوەری تەندروستی سمارت) لەڕاپەڕین کرد کەلەماوەی 10ڕۆی ڕابردوودا بەهۆی لەکارکەوتنی یەکێک لەئامێرەکانی ستی سکان لەسنورەکەدا و تاکو چاککردنەوەی سەرجەم ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بەو ئەشیعەیە هەبوو لەلایەن تاوەری تەندروستی سمارت بێ بەرامبەر ئەشیعەیان بۆگیراوە.
هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین نمونەیان زۆربێت بۆ خزمەتی گەل و نشتیمان.

لە چوار ڕۆژی جەژندا  1649 هاوڵاتی  سەردانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینیان کردووە.لەوڕێژەیە 200 هاوڵات...
31/05/2026

لە چوار ڕۆژی جەژندا 1649 هاوڵاتی سەردانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینیان کردووە.

لەوڕێژەیە 200 هاوڵاتی داخڵکراون لەناو نەخۆشخانەکان.

30حاڵەتی پێوەدانی دووپشک تۆمارکراون.

11ڕووداوی هاتووچۆ هەبووە.

7حاڵەتی پێوەدانی سەگ تۆمارکراوە.

40برینداری چەقۆ

3حاڵەتی پێوەدانی مار

104 غسلی گورچیلە ئەنجامدراون

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی جەژندا نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایک بوون و منداڵان/ ڕانیە
31/05/2026

خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی جەژندا نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایک بوون و منداڵان/ ڕانیە

نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایک بوون و منداڵان/ ڕانیە لەدووەم ڕۆژی جەژنی قورباندا  دوونەشتەرگەری ئەنجامدراون و    چەندین حاڵەت...
28/05/2026

نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایک بوون و منداڵان/ ڕانیە

لەدووەم ڕۆژی جەژنی قورباندا دوونەشتەرگەری ئەنجامدراون و چەندین حاڵەتی فریاکەوتنی خێراش چارەسەریان بۆکراوە.

نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە ئەنجامدانی ژمارەیەک نەشتەرگەری  لەڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا و چارەسەرکردنی  چەندین حاڵەتی ڕو...
28/05/2026

نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە
ئەنجامدانی ژمارەیەک نەشتەرگەری لەڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا و چارەسەرکردنی چەندین حاڵەتی ڕووداوی جۆراوجۆر.

سڵاو و پێزانین بۆ پزیشکان، پەرستاران و تەواوی کارمەندانی نەخۆشخانەکە کە لەڕۆژانی جەژندا، بەئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەریی کتوپڕ و فریاکەوتنی دەیان حاڵەتی جۆراوجۆری ڕووداوەکان، بوونە هۆکاری گەڕاندنەوەی زەردەخەنە و ژیان بۆ نەخۆشەکان.
ئێوە سەربازە ونەکان و پاڵەوانە ڕاستەقینەکانی ئەم کۆمەڵگەیەن.
جەژنی ڕاستەقینە لای ئێوەیە کە مرۆڤایەتی دەپارێزن. دەستەکانتان خۆش و ماندوو نەبن.

ستافی نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوا لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا ، لەخزمەت هاوشاریانی ئازیز.
27/05/2026

ستافی نەخۆشخانەی گشتی حاجیاوا لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا ، لەخزمەت هاوشاریانی ئازیز.

منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان لە مردن ڕزگارکرا.دوای هێنانی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانی...
27/05/2026

منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان لە مردن ڕزگارکرا.

دوای هێنانی منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵان بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانیە، دەرکەوت کە بەهۆی گیرانی ناوکی زەیتوون لە گەروویدا، تووشی تەنگەنەفەسییەکی توند ببوو، بەجۆرێک تەنانەت نەیدەتوانی لیکی ناودەمیشی قووت بدات.
بە فەزڵ و میهرەبانی خوای گەورە، لە ڕێگەی ئامێری نازۆرەوە (Endoscopy) توانرا ناوکە زەیتوونەکە دەربهێنرێت و منداڵەکە لەو دۆخە مەترسیدارە ڕزگار بکرێت.
> دەستخۆشییەکی بێپایان بۆ ستافی پزیشکان و کارمەندانی ئێشکگر لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانیە، بەتایبەت بەڕێز د. کامەران حسن (پزیشکی پسپۆڕی هەناوی) و ستافی یاوەری، کە هاوکار و ماندوونه‌ناسی یەکەم بوون لە فریاکەوتن و ڕزگارکردنی ژیانی ئەم منداڵە.

بەشی ڕاگەیاندن..

دیمەنی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و کارگێڕی  لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لەنەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی  قەڵادزێ....
27/05/2026

دیمەنی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و کارگێڕی لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لەنەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ.
هیوای سەرکەوتنیان بۆدەخوازین بۆخزمەتی هاوڵاتیان.

ستافە خزمەتکارو دڵسۆزەکەی سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لەڕاپەڕین لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا.هیوای سەلامەتی و سەرکەوتنیان بۆ...
27/05/2026

ستافە خزمەتکارو دڵسۆزەکەی سەنتەری گورچیلەی دەستکرد لەڕاپەڕین لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا.
هیوای سەلامەتی و سەرکەوتنیان بۆدەخوازین

Address

Rania Highway
Rania
00964

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share