بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین

  • Home
  • Iraq
  • Ranyah
  • بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین

بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین به ريوه به رايه تي خوپاراستنی ته ندروستی راپه رين

06/06/2026
ئيبۆلا ڤایروس :      ڤایرۆسی ئیبۆلا (جۆری Ebola virus / Orthoebolavirus zairense) ڤایرۆسێکە کە هۆکاری نەخۆشییەکی توندی خ...
31/05/2026

ئيبۆلا ڤایروس :

ڤایرۆسی ئیبۆلا (جۆری Ebola virus / Orthoebolavirus zairense) ڤایرۆسێکە کە هۆکاری نەخۆشییەکی توندی خوێنبەڕینە (Viral Hemorrhagic Fever) دەبێت. ئەم ڤایرۆسە هۆکاری پەتای گەورەی ساڵانی 2014–2015 لە ڕۆژئاوای ئەفریقا بوو. ئەو پەتایە گەورەترین پەتای ئیبۆلا بوو تا ئێستا، کە زیاتر لە 28,600 کەس تووش بوون و 11,325 کەس گیانیان لەدەست دا.

نەخۆشی ئیبۆلا (EVD) لە ڕێگەی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ شلەکانی جەستەی کەسێکی تووشبوو وەک خوێن، قێ، پێخاو، ئارەق و هتد، یان لە ڕێگەی پەیوەندی لەگەڵ ئاژەڵێکی تووشبوو وەک شەمشەمەک (bat) یان پریماتەکان (primates) وەک مەیموونەکان دەگوازرێتەوە.

زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی ئیبۆلا دەبن، دوای 8 تا 10 ڕۆژ لە دوای تووشبوون دەست بە نیشانەکان دەکەن (مەوداکە لە 2 تا 21 ڕۆژ دەبێت). نیشانەکان بە لەناکاو دەردەکەون و دەکرێت ئەمانە بگرنەوە:

* گەرمی (تب)
*پەڵەی پێست
* سکچوون (ئیشکال)
* ڕەشانەوە
* خوێنبەڕینی توند

ئەو گرووپانەی زیاتر مەترسی تووشبوونیان هەیە:

* ئەو کەسانەی چاودێری نەخۆشانی ئیبۆلا دەکەن بەبێ بەکارهێنانی پێداویستی پاراستن و ڕێکارە دروستەکان، لەوانەش کارمەندانی تەندروستی.
* ئەو کەسانەی پەیوەندی نزیکیان هەیە لەگەڵ نەخۆش یان مردوویەکی تووشی ئیبۆلا، بەبێ بەکارهێنانی پێداویستی پاراستن و ڕێکارە دروستەکان، وەک ئەندامانی خێزان

دەست بەسەرداگرتنی  بڕێکی خوێ کەبڕەکەی  (٦٢٤٠) شەش طەن و دوو سەد و جل کیلۆگرامە لە لایەن  کارمەندانی یەکەی پشکنینی خۆراک ...
06/05/2026

دەست بەسەرداگرتنی بڕێکی خوێ
کەبڕەکەی (٦٢٤٠) شەش طەن و دوو سەد و جل کیلۆگرامە لە لایەن کارمەندانی یەکەی پشکنینی خۆراک لە مەرزی کێلێ لە بەرواری ٦/٥/٢٠٢٦ بەهۆی تەواوبوونی زیاتر لە نیوەی تەمەنی کە بە پێی ڕێنمايی تەندروستی ڕێگەپێدراو نیە …
بەهیوای پاراستنی هاوڵاتیان لە خۆراکی ناتەندروست ….

05/05/2026

ئێمە ئەوا ین بەیەکەوە کاردەکەین پاکردنەوەی دائیره کەمان لەو خۆڵبارینەی ڕۆژانی ڕابردوو5/5/2026

ڕێزلێنان بۆ دوو کارمەندی دڵسۆز کرا  کاک علی عبدڵڵە وکاک ابوبکر محمدصاڵح  خانەنشین بوون   ئەوان  دڵسۆز بەئەمەک لەخۆبوردوو...
04/05/2026

ڕێزلێنان بۆ دوو کارمەندی دڵسۆز کرا کاک علی عبدڵڵە وکاک ابوبکر محمدصاڵح خانەنشین بوون ئەوان دڵسۆز بەئەمەک لەخۆبوردوو بون بۆکارەکەیان سوپاس بۆئەوماوەیەی خزمەتی بواری تەندروستیان کرد لای ئێمە هەمیشە وەک قەڵا وان لەپشتی خۆپارستنەوە 4/5/2026

20/4/2026 ستافێکی بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی  فەرمانگەی ژینگە ی ڕاپەڕینیان  کردبەمەبەستی پیروزبای دەست بەکاربونی خاتوساوێ...
20/04/2026

20/4/2026 ستافێکی بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی فەرمانگەی ژینگە ی ڕاپەڕینیان کردبەمەبەستی پیروزبای دەست بەکاربونی خاتوساوێن وەک ل . فەرمانگەکەو وە هەماهەنگی زیاتری نیوان فەرمانگەی ژینگەو بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستن بۆ پاراستن و خزمەتکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆدەڤەرەکەمان .

"خزمەتێکی پیرۆزتر؛ ڕێبەرانی قافڵەکان ئاشنای هونەری ڕزگارکردنی ژیان دەبن پێش بەڕێکەوتنیان بۆ ماڵی خودا"بە مەبەستی پاراستن...
03/03/2026

"خزمەتێکی پیرۆزتر؛ ڕێبەرانی قافڵەکان ئاشنای هونەری ڕزگارکردنی ژیان دەبن پێش بەڕێکەوتنیان بۆ ماڵی خودا"

بە مەبەستی پاراستنی گیان و تەندروستی میوانانی ماڵی خودا و ئامادەکاری بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی حەج و عەمڕەی ڕاپەڕین، خولێکی یەک ڕۆژەی دەربارەی "فریاگوزارییە سەرەتاییەکان" بۆ سەرپەرشتیاران و ئەندامانی کۆمپانیاکانی حەج و عەمڕە ڕێکخست.
ئامانجی سەرەکی ئەم خولە، پێدانی ڕێنماییە بە ڕێبەرانی قافڵەکان لەسەر زانیاری تەندروستی پێویست، تا لە کاتی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا ببنە فریادڕەسی حاجیانی هەرێم بە گشتی و سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین بە تایبەتی.
ناوەڕۆکی خولەکە:
خولەکە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، تێیدا لەلایەن بەڕێز (حسن احمد مصطفی)، لێپرسراوی هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی، وانەکان بە هەردوو شێوازی تیۆری و کرداری وترانەوە.

تەوەرەکان جەختیان کردەوە لەسەر:

چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە کتوپڕەکان (بورانەوە، ماندوێتی گەرما، برینداری و شکان و گیرانی ڕێڕەوی هەوا و جەڵتەی دڵ و مێشک ).
ئەنجامدانی شێلانی دڵ و هەناسەی دەستکرد بە شێوازێکی زانستی.
ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییە گوازراوەکان لە کاتی قەرەباڵغیدا.

گرنگی و پێداویستی یەکانی جانتایی فریاگوزاری لەکاتی گەشتەکانیان .

خزمەتکردنی حاجیان ئەرکێکی پیرۆزە و دابینکردنی سەلامەتییان لە پێشینەی کارەکانمانە.

#خۆپاراستن #فریاکەوتن #فریاگوزاری #تەندروستی #سەلامەتی #حەج #عومڕە #ڕاپەڕین #حاجیان
٢٠٢٦/٣/٣

3/3/2026 سەردانی هۆبەی ئاوی بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ سەرچاوەی ئاوی قولە و پشکنینی کلۆرو وەرگرتنی نمونەی ئاو بۆپشکنین لەتاقیگ...
03/03/2026

3/3/2026 سەردانی هۆبەی ئاوی بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ سەرچاوەی ئاوی قولە و پشکنینی کلۆرو وەرگرتنی نمونەی ئاو بۆپشکنین لەتاقیگەی بەڕێوەبەرایەتیمان.

دەست بەسەرداگرتنی بڕی ٤٩٠ کارتۆن چکلێتی جۆری دارلین کە بەرواری شەش مانگ زیاتری لێ درا بوو لەلایەن کارمەندانی یەکەی پشکنی...
26/02/2026

دەست بەسەرداگرتنی بڕی ٤٩٠ کارتۆن چکلێتی جۆری دارلین کە بەرواری شەش مانگ زیاتری لێ درا بوو لەلایەن کارمەندانی یەکەی پشکنینی خۆراک لە مەرزی کێلێ ...

Address

Ranyah

Opening Hours

Monday 09:00 - 14:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to بەڕێوبەریەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین:

Share