Kurdistan health aid.

Kurdistan health aid. Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Kurdistan health aid., Slemani.

23/04/2022
21/12/2018

لست بحاجة إلى إحصاءات تخبرك أن الرجال هم أقل زيارة لعيادات الأطباء من...

لة عيادةى هيوا لةكةلار
17/01/2017

لة عيادةى هيوا لةكةلار

17/01/2017
بةريز د ئاكو ئبراهيم وةك هاوكاريكردنى هاوولاتيان بة نرخى 8000دينار لة عيادةى هيوا نةخوشئةبينيت   دةستى خوش ونمونةى زور ب...
16/01/2017

بةريز د ئاكو ئبراهيم وةك هاوكاريكردنى هاوولاتيان بة نرخى 8000دينار لة عيادةى هيوا نةخوشئةبينيت دةستى خوش ونمونةى زور بيت

08/09/2015

ويب طب | معلومة أثق بها
كل ما تحتاجونه من معلومات ونصائح وأدوات صحية وطبية لتحسين حياتكم.

ئه‌م خواردنانه‌ له‌ ژه‌می به‌یانیان مه‌خۆن . شاره‌زایانی‌ بواری‌ خۆراك ئاماژه‌ به‌چه‌ند جۆرێكی‌ خۆراك ده‌كه‌ن، كه‌ پێویس...
31/07/2015

ئه‌م خواردنانه‌ له‌ ژه‌می به‌یانیان مه‌خۆن .
شاره‌زایانی‌ بواری‌ خۆراك ئاماژه‌ به‌چه‌ند جۆرێكی‌ خۆراك ده‌كه‌ن، كه‌ پێویسته‌ له‌ژه‌می‌ به‌یانیاندا نه‌خورێن، چونكه‌ مه‌ترسیان بۆ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ هه‌یه‌.
گۆڤاری‌ (نه‌وره‌ت) لیستی‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ به‌یانیان نه‌خورێن، ئه‌وانیش بریتین له‌:
مۆز‌و ماست، له‌پێكهاته‌ی‌ مۆزدا ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر (مه‌گنیسیۆم) هه‌یه‌‌و خواردنی‌ له‌به‌یانیاندا ده‌بێته‌ هۆی‌ ناڕێكی‌ ماده‌ی‌ (كالسیۆم‌و مه‌گنسیۆم) له‌له‌شدا، ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی‌ توشبوون به‌نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ زیاد ده‌كات، ده‌رباره‌ی‌ ماستیش پسپۆڕان ده‌ڵێن، پێویسته‌ دوو كاتژمێر دوای‌ نانی‌ به‌یانی‌ بخورێت، یاخود پێش نوستن، چونكه‌ یارمه‌تی‌ هه‌رسكردن ده‌دات.
خواردنی‌ پرته‌قاڵ یان گیراوه‌كه‌ی‌ له‌به‌یانیاندا ته‌ندروست نییه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ هه‌وكردنی‌ گه‌ده‌، پێویسته‌ دوای‌ ژه‌می‌ به‌یانیان بخورێت.
پسپۆڕان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن، خۆمان به‌دووربگرین له‌خواردنی‌ ته‌ماته‌ له‌ژه‌می‌ به‌یانیاندا، چونكه‌ له‌پێكهاته‌ی‌ ته‌ماته‌دا ترشی‌ (تانانیك) هه‌یه‌، كه‌ هۆكاره‌ بۆ دڵ تێكهه‌ڵهاتن‌و ڕشانه‌وه‌.
سیر‌و خوارده‌مه‌نییه‌ له‌قوتوونراوه‌كان یان گۆشتی‌ سارد، ده‌بێته‌ هۆی‌ گرژبوونی‌ گه‌ده‌‌و سكئێشه‌.
خواردنه‌وه‌ی‌ گیراوه‌ شیرینه‌كان كه‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر شه‌كریان تێدایه‌ له‌ژه‌می‌ به‌یانیاندا، هۆكاره‌ بۆ په‌كخستنی‌ كاری‌ په‌نكریاس‌و ئاستی‌ شه‌كر له‌خوێندا كه‌مده‌كاته‌وه‌

لیمۆ سود به‌نه‌خۆشه‌كانی‌ دڵ ده‌گه‌یه‌نێت لیمۆ یه‌كێكه‌ له‌و روه‌كانه‌ی‌ چه‌ندین سودی‌ هه‌یه‌، له‌هه‌مو به‌شه‌كانی‌ سود ...
31/07/2015

لیمۆ سود به‌نه‌خۆشه‌كانی‌ دڵ ده‌گه‌یه‌نێت
لیمۆ یه‌كێكه‌ له‌و روه‌كانه‌ی‌ چه‌ندین سودی‌ هه‌یه‌، له‌هه‌مو به‌شه‌كانی‌ سود وه‌رده‌گیرێت وه‌ك خواردنی‌ به‌شێوه‌ی‌ ئاسایی‌‌و دروستكردتی‌ شه‌ره‌به‌ت، ته‌نانه‌ت توێكڵكه‌شی‌، زۆرینه‌ی‌ توێژینه‌وه‌كان جه‌خت له‌گرنگی‌ خواردنی‌ ده‌كه‌ن له‌به‌یانیاندا، به‌تایبه‌تی‌ پاش تێكه‌ڵكردنی‌ چه‌ند پارچه‌یه‌كی‌ له‌گه‌ڵ ئاوێكی‌ گه‌رم‌و خواردنه‌وه‌یدا.
شاره‌زایان باس له‌وه‌ده‌كه‌ت خواردنه‌وه‌ی‌ ئاوێكی‌ شله‌تێن له‌به‌یانیانداو تێكه‌ڵكردنی‌ چه‌ند قه‌تره‌یه‌ك ئاوی‌ لێمۆ له‌گه‌ڵیدا ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی‌ زۆرێك له‌نه‌خۆشیه‌كان بكات، له‌گرنگترینیان نه‌خۆشی‌ كۆكه‌و نه‌خۆشیه‌كانی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌ناسه‌دان‌و چاره‌سه‌ركردرنی‌ نارێكیه‌كانی‌ كۆئه‌ندامی‌ هه‌رسكردن‌و ئاسانكردنی‌ هه‌رسكردن‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌وكردنی‌ ریخۆڵه‌كان.
جگه‌له‌وه‌ش لیمۆ ده‌بێته‌هۆی‌ به‌هێزكردنی‌ كۆئه‌ندامی‌ به‌رگری‌ له‌ش له‌رێگه‌ی‌ پشتگیریكردنی‌ دژه‌ ئۆكسیده‌كانه‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ لیمۆ خۆی‌ پێكهاته‌ی‌ دژه‌ ئۆكسیدی‌ به‌كتریای‌ تێدایه‌و ده‌توانێت سه‌رجه‌م ئه‌و ڤایرۆسانه‌ له‌ناو ببات كه‌هێرش ده‌كه‌ن سه‌رجه‌سته‌ی‌ مرۆڤ.
به‌پێی‌ ئه‌وتوێژنه‌وه‌ی‌ له‌سایتی‌ سكای‌ نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، خواردنه‌وه‌ی‌ گیراوه‌ی‌ لیمۆ زۆر به‌سوده‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ دڵیان هه‌یه‌ چونكه‌ پۆتاسیۆمی‌ تێدایه‌و سودی‌ پێده‌گه‌یه‌نێت له‌حاڵته‌كانی‌ به‌رزبونه‌وه‌ه‌ی‌ فشاری‌ خوێندا

پارێزگاری لەدڵت بكە بەگوێز گوێز یەكێكە لەو بەرهەمە ڕووەكیانەی كە مرۆڤ لەكۆنەوە ناسیویەتی، پێش دۆزینەوەی هەردوو كیشوەری ئ...
31/07/2015

پارێزگاری لەدڵت بكە بەگوێز
گوێز یەكێكە لەو بەرهەمە ڕووەكیانەی كە مرۆڤ لەكۆنەوە ناسیویەتی، پێش دۆزینەوەی هەردوو كیشوەری ئەمریكا، لە كیشوەرەكانی تردا زیاتر لە ٤٠ جۆر داری گوێز هەبووە و دوای دۆزینەوەی ئەو دوو كیشوەرەش چەندین جۆری تری ئەم دارە دۆزراوەتەوە.

بە شیكردنەوەی ١/٤ ی كوپێك گوێز ، دەركەوت كە وزەكەی ئەگاتە نزیكەی ١٦٠ كالۆری و بە ڕێژەی (90%) ی پێویستی ڕۆژانەی مرۆڤ لە چەوری ( ئۆمیگا – ٣) ی ڕووەكی ئەدات بە مرۆڤ ، لەگەڵ (45%) ی مەنگەنیزو (20%) ی مس و نزیكەی (15%) لە پێكهاتەی (تریتبۆفان).

سوودی خواردنی گوێز بۆ دەمارەكانی دڵ بە چەندین شێوەیە ، گرنگترینیان ئەوەیە كە ڕۆنە ناتێرەكان بە هەردوو جۆرەكەی تاك كە (15%) پێكدێنێت و كۆ كە (80%) پێكدێنێت ، ئەتوانێت كۆلیسترۆڵی سووكی زیانبەخش كەمبكاتەوەو كۆلیسترۆڵی قورسی سوودبەخش زیادبكات ، جگە لە ڕۆڵی مادەی ئارجنینی ناو گوێز لە بەرهەمهێنانی ئۆكسیدی نیتریكدا.

بە پێی لێكۆڵینەوەكیش كە لەساڵی ڕابردوو لێكۆڵەرانی زانكۆی (ولۆنگۆك) ی ئوستورالیا ئەنجامیاندا، خواردنی گوێز سوودی زۆرە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە، چونكە ئاستی كۆلیسترۆڵ دائەبەزێنێت.

هەروەها ئەوانەی كۆلیسترۆڵی خوێنیان بەرزە خواردنی گوێز ئەتوانێت ڕێژەی گشتی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا تا زیاتر لە (7%) داببەزێنێت و كۆلیسترۆڵی ڕوونیش تا ڕێژەی (10%) داببەزێنێت.

لەلێكۆڵینەوە نوێكاندا ئەوە دەركەوتووە كەئەوانەی گوێزو باوی بەڕێژەیەكی ئاسایی دەخۆن كەمتر تووشی نەخۆشییەكانی دڵ دەبن و بەكەسی رووەكی ئەژمار دەكرێن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو چەورییەی لەناو گوێزو باوی هەیە لەچەورییە بەسوودەكان ئەژمار دەكرێن و سوودی بۆ جەستەی مرۆڤ
هەیە

زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ بۆچی زه‌ردهزه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ ، خۆراكێكی زۆر به‌ تام و چێژه‌ كه‌ زۆربه‌ی جار بۆ رازاندنه‌وه‌ی خوانه‌كان...
31/07/2015

زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ بۆچی زه‌رده
زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ ، خۆراكێكی زۆر به‌ تام و چێژه‌ كه‌ زۆربه‌ی جار بۆ رازاندنه‌وه‌ی خوانه‌كانمان به‌كار دێت. به‌ڵام ئایا تا ئێستا بیرتان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ بۆچی زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ .

ره‌نگی زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ له‌ ماده‌یه‌ك به‌ناوی گزانتۆفیل پێك دێت و‌ له‌و خۆراكه‌ی كه‌ مریشك ده‌یخوات، دابین ده‌بێت.
ره‌نگی زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ش به‌ پێی ره‌نگدانه‌ی ناوی له‌ زه‌ردی كاڵ تا نارنجی ده‌گۆڕێت.
ئه‌م ماده‌یه‌ دوای هه‌ڵمژین له‌ كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌چێته‌ ناو سوڕی خوێن و به‌مجۆره‌ش له‌ زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌دا پاشكه‌وت ده‌بێت.
كۆ بوونه‌وه‌ی چه‌وری له‌ له‌شی مریشكدا یه‌كێكه‌ له‌ ناوچه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كۆ بوونه‌وه‌ی ره‌نگدانە .
به‌ پێی ئه‌وه‌ی كه‌ مریشك له‌ رۆژدا زیاتر خۆراك ده‌خوات تا شه‌و، له‌ كاتی رۆژدا ره‌نگدانه‌ی زۆرتر ده‌چێته‌ ناو هێلكه‌دان و ئه‌وه‌ش ده‌بێـته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌ردێنه‌ به‌ شێوه‌ی هێڵكی تۆخ و روون ده‌ربكه‌وێت .

Address

Slemani
00964

Telephone

009647701580684

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan health aid. posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurdistan health aid.:

Share