Asan Bzar

Asan Bzar https://www.youtube.com/woodworksoran هۆڵی له‌ش جوانی له‌ش ڕێکی جیهان

شەربەتی كولەكە چ سوودێك بە جەستە دەگەیەنێت؟لە هەندێ وڵاتی دنیا، كولەكەی سەوز وەك هەر میوەیەكی تر شەربەتی لێ دروست دەكرێ ...
12/01/2018

شەربەتی كولەكە چ سوودێك بە جەستە دەگەیەنێت؟

لە هەندێ وڵاتی دنیا، كولەكەی سەوز وەك هەر میوەیەكی تر شەربەتی لێ دروست دەكرێ و خەڵكی زۆر هۆگری خواردنەوەی ئەم جۆرە شەربەتەن، ئەگەر بەلاتانەوە شەربەتێكی ناخۆش و خوازراو نییە، پێویستە سوودەكانی بزانن، ئەوكات بڕیاری لەسەر بدەین.

شارەزایان دەڵێن، خواردنی پەرداخێك شەربەتی كولەكە بڕێكی زۆر ئاسن، پۆتاسیۆم، زینك، ڤیتامین C و Bی تێدایە، هاوكات سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڕیشاڵ و دژە ئۆكسیدە و یەكێكە لە خواردنە درووستەكان بۆ لەش .

گرنگترین سوودەكانی خواردنەوەی شەربەتی كولەكە
یەكەم: سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەكات، خواردنی ئەم شەربەتە یارمەتیدەر و هاوكارێكی سەرەكی دەبێ، بۆ بەهێزبوونی سیستەمی بەرگری لەش، پارێزگاری كردن لە جەستە لە كاتی هاتنە ناوەوەی هەر ڤایرۆ و بەكتریا و تەنێكی نامۆ بۆ ناوەوەی لەش، جیالەوەی هەوكردن و هەستیاری و ئازاریش كەم دەكاتەوە.

دووەم: رێگە لە قەبزی دەگرێت، ئەم شەربەتە گرنگە بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆری ڕیشاڵ و ئاو لە پێكهاتەكەی، ڕێژەی شلەی لەش زیاد دەكات و ڕێگە لە قەبزی دەگرێت و ڕیخۆڵەكان پاك دەكاتەوە.

سێیەم، ڕێژەی شەكر لە خوێن ڕێك دەخات، ئەو ڕێژە زۆری ڕیشاڵ لە پێكهاتەكەی هەیە، سوودی گەورەی هەیە و یەكێك لە گرنگترین سوودەكانیشی ڕێكخستنی ڕێژەی شەكرە لە خوێن و ڕێگرییە لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.

چوارەم: پەستانی خوێن كۆنترۆڵ دەكات،بەهۆی بوونی پۆتاسیۆم لە كولەكە، ڕێژەی پەستانی خوێن كۆنترۆڵ دەكات، ڕۆیشتنی خوێن ئاسانتر و سووڕی خوێن چالاكتر دەكات.

پێنجەم: پێست جوان دەكات، بەكارهێنانی شەربەتی كولەكە بەشێوەی رۆژانە، پێست لە گرفتەكان دوور دەخاتەوە و جوانی زیاتری پێ دەبەخشێت، ئەمەیش بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی باشی دژە ئۆكسید و ڤیتامین C كە گرنگە بۆ بەرهەم هێنانی كۆلاجین، كە جۆرێكە لە پرۆتین و ڕێگە لە چرچ بوونی پێست دەگرێت

سیستەمی خواردن بۆ زیاد بونی کێش بەخێراییژەمی بەیانی : لە کاتی لە خەو ھەستان خواردنەوەی نیو کوپ ئاو تێکەڵ بە سێ کەوچک ھەن...
11/01/2018

سیستەمی خواردن بۆ زیاد بونی کێش بەخێرایی

ژەمی بەیانی : لە کاتی لە خەو ھەستان خواردنەوەی نیو کوپ ئاو تێکەڵ بە سێ کەوچک ھەنگوین ، دواتر خواردنی دوو ھێلکەی سورکراوە ، لەگەڵ دوو پارچە پەنیری فول چەوری ، وە کوپێک شیری فول چەوری ، لەگەڵ نانی ی سپی ، وە ھەر جۆرێکی میوە وەکو : مۆز

کاتژمێر ١٠ ژەمێکی سوک : خواردنەوەی کوپێك شەربەت ، یان کوپێك لە خواردنەوە پڕۆتینیەکان ، وە پارچەیەك یان دوو پارچە لە پەنیری فول چەوری ، وە پارچە نانێک بە مرەبا

ژەمی نیوەڕۆ : خواردنی قاپێک برنج یان نەشویات وەکو مەعکەرۆنە ، وە دوو پارچە گۆشتی سور ، یان مریشک ، یان ماسی ، وە قاپێک لە زەلاتە و کوپێک شەربەت یان خواردنەوەیەکی پرۆتینی

کاتژمێر ٣ ژەمێکی سوک : خواردنەوەی کوپێکی شیری فول چەوری یان خواردنەوە پرۆتینیەکان ، وە خواردنی شیرنەمەنی وەکو کێک

ژەمی شەوان : خواردنەوەی کوپێک شیری فول چەوری یان کوپێک خواردنەوەی پرۆتینی ، وە خواردنی سێ پارچە نانی سپی لەگەڵ پەنیری فول چەوری و مرەبا ، وەکو مرەبای فڕاولە وە قاپێک پەتاتەی سورکراوە وە میوەش وەکو مۆز و حەوت دەنکە خورما

وە دەبێت نوستنت باش بێت لە ٧ بۆ نۆ کاتژمێر خەوت ھەبێت بۆ نمونە باشترین نوستن لە ١٠ شەو بۆ ٧ بەیانیە یان ١١ شەو بۆ حەوتی بەیانی

له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ زیاتر ته‌ماته‌ بخۆن؟ته‌ماته‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین به‌رهه‌مه‌ خۆراكییه‌كان ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌...
09/01/2018

له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ زیاتر ته‌ماته‌ بخۆن؟

ته‌ماته‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین به‌رهه‌مه‌ خۆراكییه‌كان ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینات و مادده‌ى زۆر سوود به‌خش كه‌ له‌ش زۆر پێویستى پێیه‌تى .

پزیشك ئامۆژگاریمان ده‌كات پێویسته‌ هه‌موو ڕۆژێ ته‌ماته‌ وه‌ربگرین ، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌!

1.ته‌ماته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین " سى" و تواناى كردارى دژه‌ ئۆكسیدى هه‌یه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ پاراستنت به‌ شێرپه‌نجه‌ى پرۆستات.

2.تواناى دابه‌زاندنى په‌ستانى خوێنى هه‌یه‌ و له‌ش و دڵ له‌ خوێن مه‌یاندن ده‌پارێزێت.

3.ته‌ماته‌ به‌رهه‌مى ریشاڵییه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ شه‌كرى خوێن ڕێك ده‌خات.

4.چاو به‌هێز ده‌كات و چاره‌سه‌رى گیرو گرفتى چاو ده‌كات.

5.زۆر گرنگه‌ بۆ خانمانى دووگیان ، چونكه‌ یارمه‌تى گه‌شه‌ى كۆرپه‌له‌ ده‌دات به‌ شێوه‌ى ته‌ندروسه‌تیانه‌ .

6.دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌ زوو پیر بوون و چرچ بوونى پێست.

سوودەکانی خواردنی کاهووکاهوو وەک هەرسەوزەیەکی دیکە بە خواردنیکی تەندروست دادەنرێت بۆجەستەی مرۆڤ بەهۆی هەبونی بڕیکی باش ل...
09/01/2018

سوودەکانی خواردنی کاهوو
کاهوو وەک هەرسەوزەیەکی دیکە بە خواردنیکی تەندروست دادەنرێت بۆجەستەی مرۆڤ بەهۆی هەبونی بڕیکی باش لە ڤیتامینی هەمەجۆر.
مالپەڕی "greenliving"،ئاماژە بەکۆمەلێک سوودی تەندروستی کاهوو دەکات بۆتەندروستی مرۆڤ.
لیرەداسوودەکانیمخراوەتە ڕوو:
۱.ڕیژەیەکی زۆرباشکالیسیۆمی تیادایە.
۲. %۱۷ی پیکهاتەکەی پێکدیت لەمپڕۆتین.
۳. بڕیکی باش لە ترشی چەوری ئۆمێگا۳ی تیدایە کە ئەم جۆرە چەوریە زیاترلەماسیدا هەیە.
٤. ڕیژەیەکی باش ڤیتامین Bتیادایە کە سودمەندە بۆلەش.
٥. بەسەرچاوەیەکی باش دادەنرێت بۆدابینکردنی ئاسنی جەستە.
٦. بڕیکی باشی ئاوی جەستە دابیندەکات؟،بەمەش جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزیت.

كێشت كه‌مه‌ سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بكه‌ئه‌گه‌ر كێشیشت زۆره‌ هه‌ر سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بكه‌ به‌ڵام به‌ قسه‌ی مه‌كه‌
06/01/2018

كێشت كه‌مه‌ سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بكه‌
ئه‌گه‌ر كێشیشت زۆره‌ هه‌ر سه‌یری ئه‌م ڤیدیۆیه‌ بكه‌ به‌ڵام به‌ قسه‌ی مه‌كه‌

چۆن خه‌وی شه‌وانه‌ت باش و ته‌ندروست ده‌كه‌یت؟
06/01/2018

چۆن خه‌وی شه‌وانه‌ت باش و ته‌ندروست ده‌كه‌یت؟

سوودە گرنگەکانی خواردنی هێلکە هێلکە یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان و پێویستە هەوڵبدەین هەفتانە چەندجارێک بیخۆین. 1-هێلکەیە...
04/01/2018

سوودە گرنگەکانی خواردنی هێلکە



هێلکە یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان و پێویستە هەوڵبدەین هەفتانە چەندجارێک بیخۆین.



1-هێلکەیەکی قەبارە مامناوەند بڕێکی زۆر وزەی تێدایە، نزیکەی 6 گرام پڕۆتین و بەهۆی ئەوەی ڤیتامین سی تێدانیە باشترە لەگەڵ کوپێک شەربەتی پڕتەقاڵ بخورێت لەکاتی نانی بەیانیدا.



2-هێلکە بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە، کە دەبێتە هۆی گواستنەوەی ئۆکسجین بۆ خوێن، لەگەڵ چەندین جۆر کانزای گرنگ، ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە ئەو ئاسنەی لە هێلکەدا هەیە ئاسانتر دەمژرێت وەک لە مژینی ئاسن لە پێکهاتەکانی دیکە.



3-خواردنی هێلکە بڕێکی باش ڤیتامینی تێدایە وەک ڤیتامین دی و بی6 و بی12، لەهەمانکاتدا دەوڵەمەندە بە ماددەی سیلینیوم و کانزا و مس، بەڵام زیانێکی زەردێنەی هێلکە ئەوەیە بڕێکی زۆر کالۆری و چەوری تێدایە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.



4-دەتوانیت بە خواردنی هێلکە کێشی لەشت دابەزێنیت، بەمەرجێک بەکوڵاوی بیخۆیت، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر بە تێری دەتهێڵێتەوە و درەنگ برسی دەبیت.



5-هێلکە کاریگەری ئیجابی لەسەر مێشک هەیە، بەهۆی ئەوەی ماددەی کولینی تێدایە، بەرپرسە لە باشکردنی یادگای مێشک و بەسوودە بۆ خانمانی دووگیان، بۆ ئەوەی ڕۆژانە ڕێژەی %28 کولین بگات بەلەشی.



6-یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە، هێلکە دەبێتە هۆی باشبوونی ئاستی بینینی چاو، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی بەرەو تەمەن ڕۆیشتوون.



7-یارمەتی ئێسک و ماسولکەکان دەدات، ئەگەر بەشێوەیەکی ڕێک بخورێت و ڕێگە لە پوکانەوەی دەگرێت.



8-بەشێک لەو ماددانەی لە هێلکەدا هەیە، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی قژ و نینۆک، چونکە بڕێکی زۆر کانزا و ڤیتامین تێدایە.

جوانترین یاریزانی فيتنێس له‌ سۆرانNZAR FITNESS
30/12/2017

جوانترین یاریزانی فيتنێس له‌ سۆران
NZAR FITNESS

Fitness Aesthetics - Natural Bodybuilding Motivation in kurdistan Best Fitness Player NZAR fitness

☺ بــه‌رگــری له‌شـت به‌هـێـز بــکـه ☺ــــــــــــــــــخـواردنی ڕێـژەیه‌کے زۆری مـیـوە و سـه‌وزەکـان دەبـێـتـه هـۆی به‌...
28/12/2017

☺ بــه‌رگــری له‌شـت به‌هـێـز بــکـه ☺
ــــــــــــــــــ
خـواردنی ڕێـژەیه‌کے زۆری مـیـوە و سـه‌وزەکـان دەبـێـتـه هـۆی به‌هـێـزکـردنی سـیـسـتـه‌می به‌رگـری له‌ش ، وەڪ :
٭ بـڕۆکـلے
٭ سـپـێـنـاخ
٭ زەردەچه‌وە
٭ چـای سه‌وز
٭ بـادەمـ (بـاوی)
٭ مـاسـت
٭ سـیـر
٭ قـارچـڪ

به تـایبه‌ت ئه‌و میوانه‌ی که ڕێـژەیه‌کے زۆری ڤـیـتـامـیـن C تـێـدایـه ، وەڪ :
٭ پـرته‌قـاڵ
٭ سـنـدی
٭ لـیـمـۆ

کەرەوز سەوزەیەکی بەسودەودەتوانریت بۆچیژ وەرگرتن لە ژەمیکی بەتام وتەندروست لەگەڵ ژەمە خۆراکیە جیاوازیەکاندابەکاربهینریت،ل...
28/12/2017

کەرەوز سەوزەیەکی بەسودەودەتوانریت بۆچیژ وەرگرتن لە ژەمیکی بەتام وتەندروست لەگەڵ ژەمە خۆراکیە جیاوازیەکاندابەکاربهینریت،لەهەمانکاتدالەڕووی جوانکاریەوەسودیکی زۆری بۆ پیست و قژهەیە.
سودەکانی خواردن وبەکارهینانی کەرەوز بۆ پیست:
کەرەوزبەڤیتامین Cدەولەمەندە،کەبۆبەرهەمهینانیکۆلاجین وپاککردنەوەی پیست وپاراستنی بەسودە،بەرزی ڕیژەی ڤیتامین Kتییدایارمەتی توندکردنەوەی پیست ودرەنگ چرچبونی دەدات،هاوکات یارمەتی دەرە بۆساریژبوونی برینی پیست وکەمبونەوەی سووربونەوە.خواردنی کەرەوز ڕیژەیەکی بەش کانزاجۆربەجۆرەکانی وەک کالسیۆم،پۆتاسیۆم،مەنگەنیز،ئاسن،زینک ومسی تیدایە،ئەم کانزایانەگرینگییەکی زۆریان هەیەبۆپاراستنی تەندروستی پیست وپاک ڕاگرتنی بەکارهینانی کەرەوزبەشیوەیەکی ڕیک وپیک لەژەمە خۆراکیەکاندا،ڕیژەی دەرچونی چەوری زیادەی پیست یەکسان ڕادەگریت بەتایبەت لەوەرزی گەرمادا.
زەیتی"ڤۆڵتایڵ"لەکەرەوزدادژەبەکتریایە،ئەمەش کاریگەری لەسەرکونیلەکانی پیست هەیەوزیبکەکەمدەکاتەوە.
ڤیتامین Cماددەیەکی دژەئۆکسانەولەکەرەوزداکاریگەری لەسەرخانەکانی پیست هەیە،چونکەدەبیتە هۆی کەمبوونەوەی حەساسیەتی پیست.
بەهیوای سودبینین بۆهەموتان.

هـەنـدێک زانــیاری دەربـارەی بــیـبەری   "  تــیـژ  " ≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈خواردنـی بـیبـەر بۆ لەش بەسـوودە هـەروەهـا دەمـاری...
26/12/2017

هـەنـدێک زانــیاری دەربـارەی بــیـبەری " تــیـژ "

≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈
خواردنـی بـیبـەر بۆ لەش بەسـوودە هـەروەهـا دەمـاری مـێشـک بەهـێز دەکـات
بـیبەری هاڕاو بیکەیتە نێو ددانــی کلۆر بــوو ئێشەکەی ناهێلێت خـواردنی بـیبەری تـون "تــیژ" چەوری زیادەی لە لەشی مـرۆڤ لە ناو دەبات
بـیبەر ڤیتامــین .A.B.C. تێدایە وە لابەری بەلغەمە وە چارەسەرێکی باشە بـۆ نەخـۆشـەگـەری.
بـەســوودە
بۆ کەمـکردنەوەی ئازاری دڵ وە نەخـۆشی گەدە
بـۆ چارەسەری ئەوەنەی دووپشک پێیوەداون لەکاتێکدا دەستیان بەپزیشک ناگات باشترە ئاوی کولاوی بیبەر "کولاندی بیبەرەکە " بەبەردەوامی دەردخواردی ئەو کەسە بدەن کە ژەهراوی بـووە تا وایلێدێت چەند جارێک دەڕشێتەوە لەکۆندا وا باو بووە ئەگەر کەسێک مار پێوەی بـدات دەنکە بیبەرێکی پێبدرێت وە بیجوێت ئەگەر هەستی بەتیژی بیبەرەکە نەکرد ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ئەوکەسە ژەهرەکە کاری تێکردوە چارەسەر کردنی ئاسان نییە بەلام ئەگەر هەستی بەتیژی کرد ئەوە ژەهرەکە باش کارێ تێنەکردوەو مەترسی بۆ سەر گیانی نییە.

∝∝∝∝∝∝
بـەهـــیوای ســوود بـــینـین

سوده‌كانی خواردنی بروكلی‌بروكلی‌ به‌ سه‌وزه‌یه‌كی‌ به‌تام ناسراوه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ جۆره‌ها مادده‌ی سودبه‌خش ، ئه‌ما...
24/12/2017

سوده‌كانی خواردنی بروكلی‌

بروكلی‌ به‌ سه‌وزه‌یه‌كی‌ به‌تام ناسراوه‌ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ جۆره‌ها مادده‌ی سودبه‌خش ، ئه‌مانه‌ش هه‌ندێك له‌ سوده‌كانی‌ بروكلین كه‌ بریتین له‌:

1-ڕێگری‌ له‌ شێر په‌نجه‌ ده‌كات
بروكلی‌ ڕۆڵی‌ به‌رچاوی‌ هه‌یه‌ له‌ به‌رانگاربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا ،هاوشێوه‌ی‌ سه‌وزه‌كانی‌ تری‌ وه‌ك كه‌له‌رم و قه‌رنابیت، سیستمی‌ به‌رگری‌ به‌هێز ده‌كات .

2-كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ خوێن
هه‌ر وه‌ك زۆربه‌ی‌ خۆراكه‌كانی‌ تر، بروكلی‌ بڕێكی‌ زۆر مادده‌ی ڕیشاڵی‌ تواوه‌ی‌ تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ده‌ركردنی‌ چه‌وری‌ له‌ش.

3-كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وكردن و كاردانه‌وه‌ی‌ هه‌سته‌وه‌ری‌
بروكلی‌ بڕێكی‌ زۆر ترشی‌ چه‌وری‌ ئۆمێگا 3 ی‌ تێدایه‌ كه‌ به‌ دژه‌ هه‌وكردن ناسراوه‌ ، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری‌ هه‌سته‌وه‌ری‌ له‌سه‌ر له‌ش كه‌مده‌كاته‌وه‌ .

4-به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی‌ ئێسك
هه‌ردووكیان گرنگن بۆ ته‌ندروستی‌ ئێسك و پاراستنی‌ له‌ توشبوون به‌ ئێسكه‌ نه‌رمه‌. تێدایه‌، A بروكلی‌ بڕێكی‌ زۆر كالسیۆم و ڤیتامین

5-به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی‌ دڵ
تایبه‌تمه‌ندی‌ دژه‌ هه‌وكردن له‌ بروكلیدا به‌دی‌ ده‌كرێت ،ده‌توانێت ڕێگر بێت له‌و زه‌ره‌ر و زیانانه‌ی‌ توشی‌ موولوله‌كانی‌ خوێن ده‌بێت به‌هۆی‌ بوونی‌ گرفتی‌ شه‌كره‌ له‌ خوێندا .

6-خواردنێكی‌ گونجاوه‌ بۆ پارێزی‌ كردن
بروكلی‌ سه‌وزه‌یه‌كی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڕیشاڵ كه‌ یارمه‌تی‌ هه‌رسكردن ده‌دات و قه‌بزی‌ ناهێڵت، ڕێژه‌ی‌ شه‌كری‌ خوێن نزم ده‌كاته‌وه‌ و له‌ زۆر خۆری‌ ده‌تپارێزێت .

زیانی‌ بروكلی‌
به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ بروكلی‌ خواردنێكی‌ سه‌لامه‌ته‌ و هیچ زیانێكی‌ مه‌ترسیداری‌ نیه‌، تاكه‌ زیانی‌ باوی‌ بروكلی‌ ئه‌وه‌یه‌ غازاتی‌ ناو سك دروست ئه‌كات ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بروكلی‌ بڕێكی‌ زۆر ڕیشاڵی‌ تێدایه‌ .

Address

Soran
Soran
44008

Opening Hours

Monday 09:00 - 22:00
Tuesday 09:00 - 22:00
Wednesday 09:00 - 22:00
Thursday 09:00 - 22:00
Saturday 09:00 - 22:00
Sunday 09:00 - 22:00

Telephone

07504525467

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Asan Bzar posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Asan Bzar:

Share